كوردستانی خۆمان جارێكی تر بووه‌وه ناوه‌ندی رووداوه‌یل. هه‌تا ئێسته، كه ئه‌م وتاره‌ی تێدا دێته نووسین، كورد یه‌كه‌مین و تاكه هاوپه‌یمانی به كرده‌وه‌یه بۆ ئه‌مه‌ریكه له لێدانی داعشدا. له به‌ڵاوۆكی هه‌واڵه‌وه ده‌یبیستین: باڵه‌فڕه‌ی ئه‌مه‌ریكه‌یی له هه‌ولێره‌وه هه‌ڵده‌ستن بۆ كوتینه‌وه‌ی بنكه‌یلی ئه‌و هۆنینه‌وه تیرۆریسته‌ی به سه‌ربڕینی رۆژنامه‌نووس و كارمه‌نده‌یلی بیانی، دنیای ته‌زاندووه. ده‌مێكه، مرۆڤایه‌تی تووشی دوژمنێكی وه‌ها هه‌ڕه‌شاوی و مه‌ترسیدار نه‌بووه. كوردستانیش له مێژووی خۆیدا وه‌ك ئه‌م جاره نه‌بووه‌ته گۆڕه‌پانی رووداوی دیرۆكی. مه‌گه‌ر له گه‌یینی كه‌شتییه‌كه‌ی نووحدا به چیای جوودی ئه‌م وڵاته ناوه‌ندی دنیا بووبێ. هه‌ر نۆین و كه‌ناڵێكی هه‌واڵ ده‌یكه‌یه‌وه، باسی پێشمه‌رگه‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا. ئه‌رێ ئه‌وه گرێی به‌ختی ئێمه‌یه به‌ره‌و بوونه‌وه ده‌چێ؟ ئه‌وه ئێمه‌ین ده‌چینه ناو مێژووی پڕ له شانازییه‌وه له دنیای سه‌رده‌مدا؟
به‌ڵام دژبه‌رییه‌كه له‌وه‌دایه، ئه‌و كوردستانه‌ی ده‌بوایه له‌م هه‌لومه‌رجه بۆلواوه‌دا، بگه‌شێ و بخه‌مڵێ، كشی و ماتی باڵیان كێشاوه به‌سه‌ریدا و خه‌ڵكه‌كه‌ی وڕن. هۆیه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كورد به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یانه‌وه، كه له ناوه‌ندی رووداوه‌یلدایه، ئه‌وان له‌و ناوه‌نده‌دا نین بگره له ده‌ره‌وه‌یدان. به‌شداریی لایه‌نی كوردی له حكومه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا، له به‌شداریی پرسه و به‌هیداری ده‌چوو. وه‌ك له شه‌ڕدا دۆڕاندبێتی، لایه‌نی كوردی بێ هیچ رێككه‌وتنێك، كه به‌شی كوردستان له‌م حكومه‌ته تازه‌یه‌دا بسه‌پێنێ، به لاره‌ملییه‌وه چووه پێش. هێشته كۆبوونه‌وه له سلێمانی به‌كۆتا نه‌هاتبوو، به‌شدارییه‌كه له به‌غدا هاته خوێندنه‌وه. هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌وه ده‌رنه‌چوو بۆ تێگه‌یاندنی خه‌ڵكی كوردستان له‌م دۆڕانه، كه ئه‌وان خاوه‌نی كێشه‌كه‌ن و ده‌بوایه ئاگه‌داربن له‌وه‌ی به‌سه‌ریان هاتووه. حه‌وتووێك تێ په‌ڕیوه و وه‌زیرانی كورد له‌و حكومه‌ته‌دا، دیار نییه كێن. هه‌یانه ده‌ڵێ من ئاگاشم لێ نییه بوومه‌ته وه‌زیر. به‌كورتی، بێ سه‌ره‌یی به سه‌رتاپێی لایه‌نی كوردییه‌وه دیاره و دیسان كه‌س خاوه‌نی دۆڕان نییه. بردنه‌وه بوایه قاره‌مان زۆر بوون.
به‌پێچه‌وانه‌ی لایه‌نی كوردییه‌وه، لایه‌نی سوننه، گه‌شی و شادمانی به روویدا دێته خوێندنه‌وه. دیمه‌نه‌كه ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دا، ئه‌وان (واته سوننه) به‌پێچه‌وانه‌ی كورده‌وه، به رێككه‌وتن چووبنه ناو حكومه‌تی تازه‌وه. وه‌ك به چاویش ده‌بینین، لایه‌نی سوننه به هه‌موو وزه، هه‌روه‌ها به هه‌موو هیوایه‌كیشه‌وه چوونه‌ته پێشه‌وه و ته‌واوی سه‌ركرده‌یلی وان به‌شدارن له پێكهاتووه تازه‌كه‌دا. هه‌لومه‌رج و هۆی ئه‌م گه‌شی و گه‌شبینییه‌ی سوننه‌ش دیاره چین. ئه‌وان له ده‌ی حوزه‌یرانه‌وه، واته له كه‌وتنی موسڵه‌وه به ده‌ستی داعش، به شێوه‌یه‌كی شاره‌زایانه كار ده‌كه‌ن سوود له‌و كارته وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی شیعه دانه‌واندنی گه‌وره‌یان پێشكێش بكه‌ن و ئه‌نجامیش هه‌ر وا ده‌رچوو. هه‌روه‌ها توانییان به زه‌بری كارتی داعش، لایه‌نی كوردی بهاوێنه داوێنه‌وه له پێكهاتووه تازه‌كه‌دا.
په‌لاماری داعش له دووی ئابدا، ئیسپاتی كرد كوردستان ماڵێك نییه خاوه‌نی شووره‌ی بڵند و قایم بێ. هۆنینه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌وه ده‌رنه‌چوو دوژمنی پێ بترسێنی وه‌ك به ته‌مای بووین. هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت، له رووی ئابوورییه‌وه كوردستان ناتوانێ له‌سه‌ر یه‌ك پێشدا بوه‌ستێ نه‌ك هه‌ردووكی. داگه‌ڕاوه‌ی نه‌وت به‌شی هیچی نه‌كرد و هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی خه‌ڵك بیستبوویان، بێ بنه‌وا ده‌رچوون. ده‌رچوو توركیه دیواری پووش و حه‌سیره بۆ پشت پێوه‌دان ناشێ. لێره‌وه، ئه‌و هاوبه‌شییه هه‌رزانه‌ی كورد له حكومه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا كردی، جگه له‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندن و حسێبی هه‌ڵه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی لایه‌نی كوردی بوو، هه‌روه‌ها به‌رهه‌می: بێباكی، گوێ به هیچ نه‌دان، نه‌شاره‌زایی، ناكۆكی له‌سه‌ر هیچ، ململانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانی و دووڕوویی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بوو، كه ساڵه‌یلی ساڵه ئه‌مانه مۆركی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و توێژه‌ن كوردستانی له‌ژێر ده‌ستدایه. به‌ڵام هه‌موو بوونێك سه‌ره‌تا و كۆتایه‌كی هه‌یه. به رووداوی ئابڕووبه‌ر و هیوابه‌ری شنگال، پاشان ئه‌و به‌شدارییه هه‌رزانه‌ی له حكومه‌تی به‌غدادا كردی، ده‌سپێكی به‌كۆتاهاتنی ئه‌م توێژه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی كوردستان، وه‌ك زه‌نگوڵێك به گوێدا زرینگایه‌وه.
نێزیكه‌ی سێ چواریه‌كی خه‌ڵكی كوردستان بگره زیاتریشی هه‌ژارن. به مووچه و داهاتی مانگانه و رۆژانه به‌ڕێوه ده‌چن. نۆ مانگه به‌رگه ده‌گرن له‌به‌رئه‌وه‌ی تروسكه‌یه‌ك له ئاسۆوه به‌دی ده‌كه‌ن نیشانه‌ی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی پرسی سه‌ربه‌خۆیییه. به‌ڵام ئه‌م به‌چۆكدا هاتنه‌ی دوایی له به‌رده‌م عێراقدا، مایه‌ی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه دێرینه‌ی هه‌ژاران بوو. ئێسته ئه‌و خه‌ڵكه نۆ مانگ له‌سه‌ر ساجی عه‌لی دانیشتووه، داچڵه‌كیون و داڕماون. گه‌ییونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی چتێك نه‌ماوه ناوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بێ له كوردستان. ئه‌وه‌ی هه‌یه، برێتییه له تاك و ته‌رایه‌كی ناكۆك و دژبه‌یه‌ك و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانی، هه‌ڵگری هیچ كێشه و دۆزێك نه‌ماون پێوه‌ندیی به وانه‌وه هه‌بێ. له‌به‌رئه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی برایانه: ئێره وێستگه‌یه‌كی گونجاوه بۆ دابه‌زین. له كه‌لی شه‌یتان وه‌رنه خواره‌وه و دۆزه‌كه بده‌نه ده‌ستی وه‌چه‌یه‌كی لێهاتووی خاوه‌ن پسپۆڕی. به‌رده‌وامبوونتان به هه‌مان مه‌ژیداری (زیهنییه) یه‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نیا وێرانییه بۆ گه‌ل و وڵاته خۆشه‌ویسته‌كه‌مان. بۆ ئێوه‌ش چاره‌نووسێك ده‌بڕێته‌وه له جۆری ئه‌وه‌ی له وڵاته‌یلی میسر و سوریه و لیبیه و یه‌مه‌ندا بینیمان، كه هیوای بۆ ناخوازین. ئه‌وه‌ی پێشه‌وه قسه‌ی ده‌می خه‌ڵكه، با منیش نووسیبێتم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.