پێشی كه‌متر له چوار ساڵ، زنجیره‌یه‌ك راپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لییانه، هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بییان گرته‌وه. سه‌ره‌تا ناومان نا به‌هار. راستیشه به‌هار بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك سیسته‌می دیكتاتۆرییانه‌ی ته‌مه‌ن 30 تا 45 ساڵه‌ی له كۆڵ كرده‌وه. به‌ڵام به‌هارێكی كورته ته‌مه‌ن بوو. زنجیره‌كه درێژه‌ی نه‌كێشا، درێژه‌ی بكێشایه ناوچه‌كه له ئێسته وێرانتر ده‌بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ست وه‌ردانی ده‌ره‌كی بوو به به‌شێك له باری سیاسیی ناوه‌خۆی ئه‌و وڵاته‌یله. ئه‌و به‌هاره به‌رده‌وام بوایه له‌وانه بوو سه‌ر بكێشێته‌وه بۆ ئێران و توركیه. له‌و دوو وڵاته‌دا دوو سیسته‌می ناقۆڵای دیكتاتۆرییانه هه‌یه، كه گه‌لانی خۆیان دهیانبێزێنن. تۆ باوه‌ڕ به هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌و دوو وڵاته‌دا مه‌كه، وڵاتێك خۆپێشاندانی تێدا رێ پێداو نه‌بێ، چۆن بڕوا به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ده‌كه‌ی؟ خۆپێشاندانی لاوان بۆ داوای بچووك بچووك، چه‌ند جارێك له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ئه‌و دوو وڵاته‌ی گرته‌وه و بینیمان چۆن هاتنه سه‌ركوتینه‌وه. كۆماری ئیسلامی و كۆماری ئه‌ردۆغان، وه‌كو ئه‌و زاراوه كوردییه‌ی ده‌ڵێ "پێشی تا به‌ڕی به خۆی دادا"، ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵێكیان دا خه‌باتی گه‌لانی عه‌ره‌ب به‌ر نه‌گرێ نه‌بادا گه‌لانی ئێران و توركیه‌ش بیر له راپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدان بۆ گۆڕینی سیسته‌م بكه‌نه‌وه.
ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان میسر و توركیه له‌م رۆژانه‌دا جارێكی تر گه‌رم بووه‌ته‌وه. هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌وی تر به دیكتاتۆر و سه‌ركوته‌وه ناو ده‌با. هه‌ردووكیشیان راست ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی به شاڕێی دیموكراسیدا نه‌هاتوون بۆ كورسی به‌ڵام جیایی له‌وه‌دایه میسر شه‌ڕی تیرۆر ده‌كا، توركیه پشتیوانیی تیرۆر ده‌كا، ده‌سه‌ڵاتی سیسی ده‌یه‌وێ ئه‌و گۆڕانه‌ی دوای نه‌مانی موباره‌ك له وڵاته‌كه‌یدا رووی داوه بپارێزێ، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ له‌باری ببا. باشترین نموونه بۆ جیایی له نێوانی ئه‌و دوو سیسته‌مه‌دا تا تۆ نه‌ڵێی لایه‌نداری ده‌كا بۆ یه‌كێكیان، ئه‌وه‌یه له هاوپه‌یمانه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا، میسر سه‌ره‌ڕای شڕیی باری خۆی، به هه‌موو جۆرێك هاته پێشه‌وه كه‌چی توركیه به هه‌موو جۆرێك بیانوو ده‌هێنێته‌وه.
به لادانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا دیكتاتۆره‌كه‌ی یه‌مه‌ن، هیوای ئه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا سه‌تان كێشه‌ی ئه‌و وڵاته رێی چاره‌سه‌ر بگرنه به‌ر، كه‌چی كۆماری ئیسلامی، كه‌مینه‌ی حوسیی لێ راست كردنه‌وه، كه حوسی سه‌تا نیوی ژماره‌ی دانیشتوان نابن. ئێسته حوسی پایه‌ته‌ختیان له‌ژێر ده‌ستدایه و كۆمه‌ڵگه‌ی ناوده‌وڵه‌تیش ده‌سته‌وه‌ستانه. كۆماری ئیسلامی فیكه‌ی بۆ داعش كێشا په‌لاماری هه‌ولێر بدا تاوه‌كو خۆیان (واته كۆمار) له‌لایه‌كی تره‌وه پێشنیازی هاوكاریی بۆ بكه‌ن و دواتر ملی پێ نه‌وی بكه‌ن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌مه‌ی هه‌رێمیدا هه‌ولێر به‌شێك بێ له تاران نه‌ك له ئه‌نقه‌ره. ئێسته له سووریه‌دا داعش نێزیكی كۆبانی بووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌نده نه‌ماوه بیگرێ، باڵه‌فڕه‌ی هاوپهیمانهیهل ناتوانن پێش له‌م هێرشه بگرن به‌ڵام تورك بیانه‌وێ ده‌یوه‌ستێنن. ئاخۆ ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی تورك بۆ كوردی سووریه چییه؟ وه‌ڵام: بۆ ئه‌وه نییه كورد پیاوی ئه‌وان بێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رچوو ئه‌ردۆغان كوردی له‌ژێر هیچ تایتلێكدا پێویست نییه. ره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی بێ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا به چتێكی بگۆڕێته‌وه. خوا ده‌یزانێ.
ده‌ست وه‌ردان له كاروباری هاوسێیهل له‌لایه‌ن توركیه و ئێرانه‌وه له‌م ناوچه‌یه‌دا، له پاش به كۆتاهاتنی شه‌ڕی سارد له 1990 بووه‌ته به‌شێك له ژیانی رۆژانه، به تایبه‌تیش پاش كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكه له 2010 له عێراق. ئه‌و ده‌ست وهردانهش ناوه‌ستێ تا بڕیارێك له گه‌لی ئه‌و دوو وڵاته‌وه ده‌رنه‌چێ ئه‌ویش به راپه‌ڕین بۆ گۆڕینی ئه‌و دوو سیسته‌مه دواكهتووهی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان نییه له‌گه‌ڵ دنیای سه‌رده‌مدا. له مێژوودا، ئه‌و سیسته‌مه سیاسییانه‌ی هه‌موو گرینگیی خۆیان داوه‌ته سه‌ر ده‌ست وه‌ردان له كاروباری وڵاته‌یلی تر، هیچی پێ ناوێ، كه رۆژێك هاتووه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ناوه‌خۆدا ترازاوه و گه‌له‌یلی خۆیانیان لێ هه‌ڵساونه‌ته‌وه.
هاتنی ده‌یان هه‌زار داعشی، له سه‌رتاسه‌ری دنیاوه بۆ سووریه و عێراق به یارمه‌تیی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان، جگه له‌وه‌ی ده‌مامكی دیموكراسی له‌و حكومه‌ته داده‌ماڵێ، ئاگر بهردانیشه له ماڵی هاوسێ، كه پاش ماوه‌یه‌كی تر ئه‌و ئاگره ماڵی خۆی ده‌گرێته‌وه. مێژوو پڕیه‌تی له سه‌ركرده‌ی سه‌رشێت و هیستریاگرتوو. راستیت ده‌وێ زۆربه‌ی سه‌ركرده‌ی ناوداری مێژوو له‌م جۆره‌ن. ئه‌ردۆغانیش دوا نموونه نییه له سه‌رده‌مه‌دا. بینیمان پاڵی به حه‌ماسه‌وه نا بۆ شه‌ڕی ئیسرائیل به‌ڵام بیست هه‌زاریان لێ هاته كوشتن له به‌رامبه‌ر بیست كوشتووی جووله‌كه. پاڵی به كوردی خۆمانه‌وه نا بۆ ململانه‌ی عێراق و نۆ مانگه پاره نییه. له پێشی سێ ساڵ و نیو زیاتر پاڵی به به‌رهه‌ڵستیی سووریه‌وه نا بۆ راپه‌ڕین، پاشان راپه‌ڕینه‌كه‌ی لێ كردن به داعشخانه. سیاسه‌ت هونه‌ری بێ بهروپشتییه، یان وه‌ك زاراوه‌ی كۆمه‌ڵناسییانه ده‌ڵێ هونه‌ری بۆلواوییه، به‌ڵام له جۆری ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌یكا، (بێ ئاكارییانهتر) نه‌هاتووه‌ته بیستن.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه من خولیام داوه‌ته سه‌ر رووخانی دیكتاتۆرهیل. قه‌زافی و بن عه‌لی و مه‌رسی دڵشادیان كردم. ئه‌و رۆژانه‌ی له راگه‌یاندنه‌وه ده‌بیستم فڵانه دیكتاتۆر ته‌خته‌كه‌ی به‌لادا هات، شه‌وه‌كه‌ی داهاتووی، خه‌وێك ده‌خه‌وم له جۆری منداڵهیل. چه‌ند دیكتاتۆرێكی تریشم له‌لای خۆم ناونووس كردووه، په‌رۆشم بۆ خه‌وی خۆش و خه‌ونی خۆشی دوای كه‌وتنیان ئه‌گه‌ر نه‌ساغی لێم بگه‌ڕێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.