کاریگه‌رییه نه‌رێنیه‌کانی مۆبایل و بورجه‌کانی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی وژیانی بونه‌وه‌ره‌کانی گۆی زه‌ووی دێبه‌ر که‌مال/ خوێنکاری ماسته‌ر له کیمیاء له کۆلێژی زانسته سرووشتییه‌کان له‌به‌شی لیکۆڵینه‌وه‌ی زانستی، فینلاند
نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌م زۆر به گرنگ زانی بۆ ئێووه‌ی به‌ڕێز، چوونکه ته‌کنۆلۆژیای سه‌رده‌م (به مۆبایلیشه‌وه) کاریگه‌رییه‌کی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌موومان دروست کردووه‌و به شێوه‌یه‌کی زۆر به‌هێز و بێ پرس هاتۆته ناو ژیانی هه‌ر یه‌کێکمانه‌وه به شێوه‌یه‌ک که وای لێهاتووه به‌بێ ئه‌وان کاره‌کانمان بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه نابرێت. له‌هه‌مان کاتیش‌دا به بۆنه‌ی باری دژواری سیاسی ووڵاته‌که‌مان و ناوچه‌که‌وه، که‌م تا زۆر بێ ئاگاین له هه‌موو ئه‌و لێکۆڵینهوهزانستیانهی که له ووڵاتانی پێشکه‌ووتوو ده‌کرێن و بێ ئاگاین که له دنیا ی زانستیدا چ باسه. حه‌ز ده‌که‌م ئاماژه به‌وه بکه‌م که له‌میانه‌ی نووسینه‌که‌مدا، جارجار هه‌ندێک ده‌سته‌واژه‌ی زانستیتان بۆ ڕوون ده‌که‌مه‌وه تاکو تێگه‌یشتنتان بۆ بابه‌ته‌که باشتر بکات. وه هه‌ندێک ووشه که وه‌رمگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی، له‌هه‌مان کاتدا شێوازی نووسینهکهیانم به زمانی ئینگلیزی خستۆته ڕوو تاکوو بتوانن خۆتان له بابه‌ته‌کان بکۆڵنه‌وه.
له‌رینه‌وه ( که به عه‌ره‌بی واتا رنين (فيزياء)) Resonance
له سایتی ویکیپێدیادا پێناسه‌ی له‌رینه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه کراوه : ظاهرة من خلالها يميل النظام الفيزيائي إلى الاهتزاز بأقصى شدة، وذلك عند تعرض النظام لترددات معينة تسمّى ترددات الرنين (أو الترددات الرنانة أو الطبيعية) واتا له‌رینه‌وه بریتی یه له دیارده‌یه‌ک که تێیدا سیسته‌مێکی فیزیایی مه‌یلی له‌رینه‌وه(هزة) ئه‌کات به توندترین شێوه، له کاتێکدا ئه‌م سیسته‌مه ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێکی (فرێکوێنسی(تردد)) دیاریکراو ده‌بێته‌وه که پێ ی ده‌وترێت شه‌پۆلی له‌رینه‌وه.
له ساڵه‌کانی هه‌شتا بۆ نه‌وه‌ده‌کاندا، که‌متر له سه‌دا سێی خه‌ڵکی ووڵاتانی پێشکه‌ووتوو مۆبایلیان به‌کارده‌هێنا ( که له پێشکهووتوویدا به‌م شێوه‌ییه‌ی ئێستا نه‌بوو) به‌ڵام له ئێستادا نزیکه‌ی له سه‌ددا سه‌دی دانیشتووانی گۆی زه‌ووی ( به کوردستانیشه‌وه) ئه‌م ئامێره به‌کار ده‌هێنن. له ساڵی 1951 دا پرۆفیسۆرێکی ئه‌ڵمانی به ناوی وینفرێد ئۆتۆ شوومان [Dk1] له زانکۆی میونخ خه‌ریکی ووتنه‌وه‌ی وانه‌ی فیزیای کاره‌با ده‌بێت. بابه‌تی وانه‌که‌ی بریتی ئه‌بێت له وه‌ی که ئایا چۆن ڕووبه‌رێکی کاره‌بایی له‌ناو ڕووبه رێکی تردا پێکه‌وه ده‌توانن چالاکی یه کی کاره‌بایی درووست بکه‌ن له نێوانیاندا ( مه‌به‌ست لێره‌دا له ڕووبه‌ر شێوه‌یه‌کی وه‌کو تۆپه و چالاکیش واتا جهد کهربائي*) که یه‌که‌که‌ی بریتی یه له ڤۆڵت؟. واتا هێزی پێوویست بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌له‌کترۆنه‌کان له نێوان هه‌ردوو ڕووبه‌ره‌که‌دا له جه‌مسه‌ره سالبهکانهوه بۆ جه‌مسه‌ره مووجهبهکان. که له‌م ڕێگه‌یه‌وه ووزه‌ی کاره‌با ده‌گۆڕێت بۆ جۆره‌کانی دیکه‌ی ووزه (بۆ نموونه گه‌رمی). خوێندکاره‌کانی شوومان گرفتیان ده‌بێت له تێگه‌یشتنی بابه‌ته‌که، شوومانیش هه‌وڵ ده‌دات بابه‌ته‌که ئاسانتر بکات بۆ خوێندکاره‌کانی، بۆیه ووێنه‌ی گۆی زه‌ووی ده‌کێشێت و پاشانیش به ده‌وریدا ووێنه‌ی بازنه‌یه‌ک ده‌کێشێت و به خوێندکاره‌کانی ده‌ڵێت گه‌ر گۆی زه‌وی ڕووبه‌رێکی ووزهدار بێت و بازنه‌که‌ی ده‌وریشی ڕووبه‌رێکی ئیۆنی(الأَيُون أو اليُون أو الشارد) بێت ئه‌وا بڕی ئه‌و کۆششه ی (جهد) که له نێوانیاندا هه‌یه چه‌نده ؟؟ پرۆفیسۆر شوومان خۆشی ده‌ست ئه‌کات به حه‌ل کردنی پرسیاره‌که. له کۆتایدا گه‌یشته شه‌پۆل ( فرێکوێنسی (تردد))، شه‌پۆلێک که بڕه‌که‌ی نزیکه‌ی 7. 83 هێرتز بوو (هێرتز یه‌که‌ی فرێکوێنسی یه). ئه‌م ئه‌نجامه ئه‌وه‌ی سه‌لماند که گۆی زه‌وی ترپه‌ی هه‌یه!! ترپه‌یه‌کی پێوراو (قابل للقیاس) که ده‌وری ژیانمانی داوه له‌سه‌ر گۆی زه‌ووی. پرۆفیسۆر شوومان دۆزینه‌وه‌که‌ی له یه‌کێک له گۆڤاره زانستی یه لابه‌لاکانی ئه‌ڵمانیادا بڵاوکرده‌وه له 11 ی مانگی 8 ی ساڵی 1952. به‌ڵام شوومان گرنگی دۆزینه‌وه‌که‌ی نه‌ده‌زانی.
پێش 30 ساڵ له دۆزینه‌وه‌که‌ی پرۆفیسۆر شوومان، زانایه‌کی تری ئه‌ڵمانی به‌ناووی هانس بێرگه‌ر[Dk2] * یه‌که‌مین ئامێری پێوانی شه‌پۆله‌کانی مێشکی (تخطيط أمواج الدماغ أو إلكتروإنسيفالوغرافي* ) به ناووی ئێلێکترۆئێنسیفاڵۆگرافی[Dk3] * درووستکرد، که به‌بۆنه‌ی ئه‌م ئامێره‌وه یه‌که‌مین شه‌پۆلی کاره‌بایی نێردراوی[Dk4] * مێشکی مرۆڤی تۆمار کرد، که ناووی نا شه‌پۆله‌کانی ئه‌لفا[Dk5] *. به هه‌ڵکه‌ووت بابه‌ته بڵاوکراوه‌که‌ی پرۆفیسۆر شوومان ده‌که‌وێته به‌رده‌ستی یه‌کێک له هاوه‌ڵه‌کانی هانس بێرگه‌ر که ناوی دوکتۆر ئانکێ مێڵهر[Dk6] * ده‌بێت. پاش خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که بۆ چه‌ند جارێک، دوکتۆر مێڵهر تووشی سه‌رسوڕمان دێت به دۆزینه‌وه‌که‌ی پرۆفیسۆر شوومان، چوونکه بڕی ئه‌و شه‌پۆله ئهلفایانهی مێشکی مرۆڤ که پێوردرا بوون له لایه‌ن هانس بێرگه‌ری هاوڕێ یه‌وه پێش 30 ساڵ به ئامێری ئێلێکترۆئێنسیفاڵۆگرافی یه‌کسان بوو به بڕی ئه‌و شه‌پۆله‌ی زه‌ووی که پرۆفێسۆر شوومان دۆزیبوویه‌وه!!!!!!!!! دکتۆر ئانکێ مێڵهر به زووترین کات په‌یوه‌ندی کرد به پرۆفیسۆر شوومانهوه و داوای لێ کرد که درێژه بدات به‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه. پرۆفیسۆر درێژه‌ی دا به لێکۆڵینه‌وه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له گه‌ڵ یه‌کێک له خوێندکاره لێهاتووه‌کانی تا کوو بتوانێت بگاته کرۆکی بابه‌ته‌که. له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا به شێوه‌یه‌کی وورد هه‌وڵیاندا بزانن که چۆن کۆششی کاره‌بایی (جهد کهربائي) له لایه‌ن هه‌وره‌تریشقه‌وه به‌تاڵده‌کرێته‌وه له‌ناو به‌رگی ئایۆنی گۆی زهوویدا. له کۆتایدا گه‌یشتنه دوا ئه‌نجامێکی وورد بۆ شه‌پۆل که بریتی بوو له 7،83 هێرتز.
که واته بری 7،83 هێرتز بریتی یه له ترپه‌ی گۆی زه‌وی که یه‌کسانیشه به بڕی ئه‌و لهرهیهی(رنین) که شوومان دۆزییه‌وه!!!!!
دۆزینه‌وه‌که زۆر گرنگه، چوونکه ئه‌وه‌ی سه‌لماند که شه‌پۆله‌کانی مێشک که کۆنترۆڵی داهێنانمان، ئه‌دامان(اداء)، ناڕه‌حه‌تیمان و سیسته‌می به‌رگریمان ده‌کات یه‌کسانه به شه‌پۆله‌کانی (ترپه) هه‌ساره‌که‌مان که گۆی زه‌ووی یه، که هۆکاری بوونی ژیانه !!! یه‌که‌ی پێوانی شه‌پۆل، هێرتز بریتی یه له ژماره‌ی ئه‌و له‌رینه‌وانه‌ی(ذبذبة) که شه‌پۆلێک ده‌یانکات له هه‌رچرکه‌یه‌کدا. له ڕوانگه‌ی زانستییه‌وه له‌رینه‌وه بێ کۆتایی یه و سنووری نی یه.
له ساڵی 1960 دا یه‌کێک له زاناکانی دامه‌زراوه‌ی ماکس پلانک* [Dk7] بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی، ده‌ستی کرد به درووست‌کردنی ژێرزهمینیکی گه‌وره، بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی کاریگه‌ری له‌رینه‌وه‌ی سرووشتی گۆی زه‌ووی له‌سه‌ر کاتژمێری بایۆلۆژی[Dk8] * له‌شی مرۆڤ. کاتژمێری بایۆلۆژی به‌رپرسه له ڕێکخستنی سیسته‌می نووستن/هه‌ڵستاندن و زۆر کاری گرنگی دیکه‌ی له‌شی مرۆڤ که له دووایدا لێیان ده‌دووێین. ئه‌م زانایه بۆلێکۆڵینهوهکهی که ماوه‌ی زیاترله 30 ساڵی خایاند، کۆمه‌ڵێک خوێندکاری خۆبه‌خشی به‌کارهێنا، که خوێندکاره‌کان بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک لهوژێرزهمینه درووستکراوهدا ده‌مانه‌وه که به شێوه‌یه‌کی تۆکمه له دوونیای ده‌ره‌وه دابڕێندرابوو. ئه‌نجامی لێکۆلینه‌وه‌که‌ی زۆر گرنگ و سه‌رسووڕهێنه‌ره. ئه‌نجامه‌کان ده‌ریانخست که له‌رینه‌وه‌ی(رنین) شوومان به ته‌واوی له ژێرزه‌مینه‌که‌دا بوونی نه‌ده‌بوو، باری فیزیایی و ده‌روونی خوێندکاره‌کان تێکده‌چوو. چوونکه له‌ژێر زهوویدا ته‌نها بازنه‌ی (حقل) موگناتیسی گۆی زه‌ووی بوونی هه‌یه، که به بازنه‌ی جیۆماگنێتیک ناسراوه (مغناطيسية أرضية). ئه‌و کاریگه‌ریی یه ته‌ندرووستییانه‌ی که درووست ده‌بوون له‌سه‌ر خوێندکاره‌کاندا بریتی بوون له سه‌رئێشه، قه‌له‌قی، تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆژیان و بێهێزی. ئه‌وه‌ی که زۆر سه‌رنج ڕاکێش بوو ئه‌وه بوو که کاتێک زاناکه بڕی7،83 هێرتز( رنین شوومان) شه‌پۆلی له‌ڕێگه‌ی مۆلیده‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری ووزه‌ی موگناتیزییه‌وه[Dk9] * ئاراسته‌ی ژێرزه‌مینه‌که ده‌کرد (به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێندکاره‌کان بزانن)، ته‌ندرووستی خوێندکاره‌کان به‌ره‌و باشی ده‌چوو!! ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی نێوان ته‌ندرووستی مرۆڤ و شه‌پۆله سرووشتی یه‌کانی گۆی زه‌ووی ده‌رده‌خات. له‌ساڵی 2011 دا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تر شتێکی گرنگتری خسته ڕوو که ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هێنایه کایه‌وه که له‌وانه‌یه شه‌پۆله کانی شوومان په‌یوه‌ندیان به سه‌ره‌تای ژیانه‌وه هه‌بێت. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له لایه‌ن زانایه‌کی فه‌ره‌نسی یه‌وه به‌ڕێوه چوو که ناووی پرۆفیسۆر لووک مۆونتێنێر[Dk10] * بوو که خه‌لآتی نۆبڵی له‌سه‌ر وه‌رگرت له هه‌مان ساڵدا وه لووک مۆونتێنێر هه‌مان ئه‌و زانایه‌یه که ڤایرۆسی ئایدزی دۆزی یه‌وه له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه ئه‌مریکی یه‌که‌ی ڕۆبێرت گالۆ[Dk11] . زانا مۆونتێنێر خه‌ریکی تاقیکردنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری ئاو [Dk12] بوو*، که تێیدا له توانای ئاو ده‌کۆڵی یه‌وه له پاراستنی بیره‌وه‌رییه‌کانی ئه‌و ماددانه‌دا که له‌وه‌و پێش تێیدا توابوونه‌وه. له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا مۆونتێنێر شتێکی دۆزییه‌وه که بووه هۆکاری ڕووخاندنی ئه‌و بیردۆزه زانستی یه‌یه‌ی که بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه کاری پێ ده‌کرێت که ده‌لێت " هه‌موو ژیانێک له ژیانه‌وه درووست ده‌بێت" و جه‌وهه‌ری زانست بووه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و له هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیدا نه‌توانراوه لێی لا بدرێت، چوونکه به پێی ئه‌م بیردۆزه ژیان له شووێنێکدا بوونی ده‌بێ که له‌وه و پێش ژیان بوونی هه‌بووبێت وه میکانیزمی ئه‌مه‌ش بۆنموونه بریتیی یه له هێلکه‌و تۆ‌و یا خوود دابه‌شبوونی خانه‌کان که میکانیزمی زیاد بوونی به‌کتریاو ڤایرۆسه‌کانه. له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا لووک مۆونتێنێر بیردۆزێکی تری هێنایه ئاراوه که زۆر جیاواز بوو له‌وه‌ی پێشوو. لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی سه‌لماندی که زنجیره‌کانی دی ئێن ئه‌ی له رێگه‌ی شه‌پۆلی ئێلیکترۆموگناتیسی[Dk13] (الكهرومغناطيسية)کوورتهوه په‌یوه‌ندی( تواصل) به یه‌کتره‌وه ده‌که‌ن له ئاودا وه ته‌نانه‌ت که زنجیره دی ئێن ئهیهکانیان له یه‌کتری جوودا ده‌کرده‌وه له ڕێگه‌ی به‌ربه‌سته‌وه یاخوود که ده‌یانکردنه دوو بلووری (أنبوب) جووداوه ئه‌م په‌یوه‌ندی یه هه‌ر بوونی ده‌بوو. ئه وه‌ی که لێره‌دا وه‌ک پرسیارێک سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌وه‌یه که ئه‌م په‌یوه‌ندی یه چه‌ندێک پێشکه‌وتووه(متطور) و توانای چی هه‌یه؟
لووک مۆونتێنێر به‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ئه‌م شه‌پۆله توانای ڕێکخستنه‌وه‌ی یه‌که‌کانی پێکهاته‌ی دی ئێن ئه‌ی که پێیان ده‌وترێت نوکڵیوتایدس[Dk14] (نوكليوتيد) ی هه‌یه (له‌وه‌وپێش له ئاودا ببوو ن‌و پاشان پاڵێورابوون) و زنجیره‌ی دی ئێن ئه‌ی درووست ده‌کات به بێ بوونی دی ئێن ئه‌ی له‌وه‌و پێش که سه‌رچاوه‌ی درووست بوونی هه‌ر بوونه‌وه‌رێکی گۆی زه‌وی یه. پێش ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه زاناکان بڕوایان وابوو که بۆ درووست کردنی زنجیره دی ئێن ئه‌یه‌کی تازه پێویسته زنجیره دی ئێن ئه‌یه‌ک هه‌بێت که لێوه‌ی درووست بکرێت که به‌و پرۆسه‌یه ده‌وترێت ڕێپلی کهیشن [Dk15] ( کۆپیکردن، تنسخ الحمض النووي الريبي )، به‌ڵام ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ئه‌و بڕوایه‌ی ته‌واو گۆڕی!! ئه‌وه‌ی که مۆونتێنێری تووشی شۆک کرد ئه‌وه بوو که له کاتێکدا که به ته‌واوی ڕێگه‌ی له بوونی شه‌پۆلی سروشتی( فرێکوێنسی (تردد)) ده‌گرت له تاقیردنهوهکه، ئه‌نجامه‌کان ههڵهدهبوون و تاقیکردنه‌وه‌که سه‌ری نه‌ده‌گرت به ڵام که بری 7،83 هێرتز شه‌پۆلی سرووشتی ئاڕاسته‌ی بلووره‌کان (آنبوب) ده‌کرد تاقی کردنه‌وه‌که سه‌ری ده‌گرت و ئه‌نجامه‌کان جێی باوه‌ڕ ده‌بوون. سرووشت په‌یوه‌ندی یه‌کی ووردو گرنگی له نێوان ژیان له سه‌ر گۆی زه‌وی و ئه‌و شه‌پۆله ئێلێکترۆموگناتیسی یانه‌دا درووست کردووه، که تێکچوونی واته کاره‌ساتێکی گه‌وره و خستنه ناو مه‌ترسی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی که به داخه‌وه له‌م چه‌ند سه‌ده‌یه‌ی ڕابردوودا ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌ستی پێکردووه وئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ری ده‌خه‌ن که له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئه‌و کاریگه‌ریانه ده‌بینین. نموونه‌یه‌کی زۆر ساده‌و ساکار ده‌توانین بهێنینه‌وه له سه‌ر گرنگی کاریگه‌ری ئه‌م شهپۆلهسهر ته‌ندرووستی و ژیانی مرۆڤ، بۆ نموونه له کاتی چوونه ده‌ره‌وه‌تدا و ڕۆیشتنت به‌ناو سرووشتدا هه‌ست به ئارامی و ته‌ندرووستی یه‌کی باشتر ده‌که‌یت، هه‌رگیز پرسیارت له خۆت کردووه که ئه‌مه چۆن ڕوو ده‌دات؟ ئه‌گه‌ر بێت و ته‌ماشایه‌کی مێژووی گۆی زه‌وی بکه‌ین ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که بڵێین شه‌پۆله‌کانی شوومان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌شێکی گرنگ بوون له گۆی زه‌وی و وه هه‌ستکردنمان به‌و شه‌پۆلانه بۆته هۆی هه‌ست کردنیشمان به کاریگه‌ری شه‌پۆلێکی تری گرنگی گۆی زه‌وی که ئه‌ویش کێڵگه‌ی موگناتیسی زه‌وی یه [Dk16] (حقل الموغناطیسي). زاناکان جۆره به‌کتریایه‌کیان دۆزییه‌وه به‌ناوی به‌کتریای مهگنێتۆتاکتیک[Dk17] * که دوو ملیار ساڵ له‌مه‌و به‌ر په‌یوه‌ندییه‌کی ساده به‌ڵام له هه‌مان کات گرنگی درووست کرد بوو له‌گه‌ڵ کێڵگه‌ی موگناتیسی گۆی زه‌ووی به شێوه‌یه‌ک که یه‌که‌کانی پێکهاته‌ی ئه‌م به‌کتریایه خانه‌ی مووگناتیسی یان هه‌ڵگرتبوو که وایان لێ کردبوو وه‌کو ده‌رزی قیبله‌نما ههڵسووکه وت بکات و له‌گه‌ڵ ئاڕاسته‌ی کێڵگه موگناتیسییه‌که‌ی گۆی زهوویدا ئاڕاسته‌ی خۆی بگۆڕێت. له‌گه‌ڵ چڕتربوونی پێکهاته‌یی بوونه‌وه‌ره‌کانی گۆی زهوویدا پشت به‌ستن پێی و کاریگه‌ری ئه‌م کێڵگه‌یه زیاتر بوو.
هه‌نگ
له‌وانه‌یه پێتان سه‌یر بێت و له خۆتان بپرسن که ئایا په‌یوه‌ندی هه‌نگ به مۆبایل وئه‌و شه‌پۆلی موگناتیسی یه‌وه چیه که باسی لێوه‌ده‌که‌م؟؟ وه‌ک و زۆر کات ئێمه جگه له‌خۆمان گرنگی بوونه‌وه‌ره‌کانی تری سه‌ر گۆی زه‌ووی به هیچ دانانێین، به‌ڵام پێوویسته بزانین که هه‌ر بونه‌وه‌رێک گرنگی خۆی هه‌یه و له خۆڕاش درووست نه‌بووه. گه‌ر تۆزێک سه‌برتان هه‌بێت، ده‌زانن گرنگی یه‌که چی یه‌و په‌یوه‌ندییه‌که‌ش چۆنه.
هه‌نگ هه‌ست به کێڵگه‌ی مووگناتیسی گۆی زه‌ووی ده‌کات وه هه‌ر له ڕێی ئه‌و کێڵگهیهشهوه ئاڕاسته‌ی خۆی له‌کاتی فڕین‌دا دیاری ده‌کات به پێی ئه‌وه‌ی که خانه‌کانی له‌شی هه‌نگ هه‌ڵگری یه‌که‌ی مووگناتیسین. هه‌نگ ماڵه‌کانیشی (کوره‌کانی) به‌پێی ئاڕاسته‌ی ئه‌م کێڵگه‌یه درووست ده‌کات. ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر گرنگ پشت به کۆمه‌ڵێک مێروو ده‌به‌ستێت که گرنگترینیان هه‌نگه. هه‌نگ ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له پرۆسه‌ی پیتاندنی ڕووه‌که‌کاندا و ته‌نانه‌ت بیردۆزێکی زانستیش ده‌ڵێت که به‌بێ بوونی هه‌نگ ژیان چانسی به‌رده‌وامی له ده‌ست ده‌چێت. به‌رده‌وامی و درووست بوونی زۆربه‌ی ڕووه‌که‌کان (دره‌خته هه‌مه جۆره‌کانی میوه، گوێزه‌کان، دره‌خت و ڕووه‌که کێوی یه‌کان، هتد. . . ) و به‌رهه‌مه‌کانیان پشت به پیتاندن ده‌به‌ستێت که هه‌نگ (که گرنگترینیانه) و مێرووه‌کان ڕۆڵێکی گرنگی تێدا ده‌بینن ، به ڕێژه‌ی حه‌فتا له سه‌ددا و به‌بێ بوونی ئه‌وان زۆربه‌ی ڕووه‌ک و دره‌خته‌کان له ناوده‌چن و زه‌ووی به‌ره‌و ڕووت بوونه‌وه* (تصخر) ده‌چێت !!
به‌ڵام له‌ساڵی 2006 دا شتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو ڕوویدا ( ده‌شتوانن خۆتان دڵنیا له ڕاستی ڕووداوه‌که بکه‌نه‌وه) له سه‌رانسه‌ری دوونیادا. خاوه‌ن کوره هه‌نگی یه‌کان هاواری ئه‌وه‌یان لێ به‌رز بویه‌وه که به ڕێژه‌ی له سه‌ددا سی بۆ حه‌فتای کورهههنگهکانیان (خلية النحل) له ناوچوون به بێ هیچ هۆیه‌کی ئاشکرا!! که‌س نه‌یده‌زانی چی له دوای ئه‌م له‌ناوچوونه به کۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌کان بوو له سه‌رانسه‌ری دوونیادا. ته‌نها هه‌ر له ئه‌مه‌ریکا له 25 وویلایهتدا هه‌نگ به‌خێوکه‌ره‌کان ده‌یانبینی که هه‌نگه‌کانیان ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ کوره‌کانیان پاش فڕین، ئه‌م دیارده‌یه له ناو زانستی مێرووزانیدا پێی ده‌وترێت فه‌وزای له‌ناوچوونی یه‌که‌کان [Dk18] (الفوضى طيالمستعمرة*). ئه‌م دیارده‌یه له ئه‌وروپاو وڵاته‌کانی تری جیهاندا زۆر به زه‌قی ده‌بینرا که ڕێژه‌ی له ناوچوونی هه‌نگی هه‌نگوین درووست که‌ر (هه‌نگ جۆری تریشی هه‌یه) له سه‌ددا حهفتابوو. ئه‌م ڕووداوه ووڵاته‌کانی جیهانی خسته قه‌له‌قی یه‌کی گه‌وره‌وه، به‌ڵام هیجیان هۆکاره‌که‌یان نه‌ده‌زانی. هه‌تاوه‌کو دوکتۆرێکی ئه‌ڵمانی له‌زانکۆی کۆبڵێنز له شاری لانداو به ناوی دوکتۆر یۆخن کوهن[Dk19] * له گه‌ڵ تیمه‌که‌یدا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیان کرد که وه‌ڵامی هۆکاری ئه‌م دیارده‌یه‌ی ئاشکراکرد. دوکتۆر کوهن کاری له‌سه‌ر هه‌شت کوره‌ی هه‌نگ کرد، له چوار کورهیاندا ته‌له‌فۆنی بێته‌لی ماڵه‌وه‌ی[Dk20] * (الهاتفاللاسلكية المنزلية) دانا. لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان دیارده‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێشیان بینی، ئه‌ویش ئه‌وه بوو که هه‌نگی ئهوکورانهی که ته‌له‌فۆنه بێته‌له‌کانی تێدابووکوورهکانیان چۆڵ ده‌کردو نه‌ده‌هاتنه‌وه به‌ڵام هه‌نگی کوره‌کانی تر ژیان و کاری ئاسایی خۆیان به‌ڕێده‌کرد!! بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه تێ بگه‌ین پێویسته له شێوازی کارکردنی ته‌له‌فۆنی بێته‌ل تێ بگه‌ین. هۆکاری ئه‌وه‌ی که واده‌کات بتوانین به ئازادی به ماڵه‌کانماندا بسوڕێینه‌وه و ته‌له‌فۆنه‌کانمان به‌کاربهێنین به بێ ئه‌وه‌ی که وایه‌ری پێوه بێت ئه‌وه‌یه که بنکه‌ی (قائدة) ته‌له‌فۆنه‌که شه‌پۆلی ئێلیکترۆموگناتیسی که پێی ده‌وترێت مایکرۆوه‌یڤ[Dk21] * ده‌نێرێت بۆ ته‌له‌فۆنه‌که‌ی (سماعة الهاتف) ده‌ستمان. ئه‌م شێوازه هه‌ر هه‌مان شێوازی کارکردن و په‌یوه‌ندی کردنی بورجی مۆبایلیشه به مۆبایله‌کانمانه‌وه. که‌واته ته‌له‌فۆنی بێته‌لی ماڵان شێوازیکی بچووککراوه‌ی بورجی مۆبایل و مۆبایله. که واته ئه‌گه‌ر ئهوشهپۆلهی که له ته‌له‌فۆنه بێته‌له‌کانه‌وه دێته ده‌ره‌وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌نگ هه‌بێت که‌واته ئه‌و شهپۆلانهشی له بورجه‌کانی مۆبایله‌وه ده‌رده‌چن کاریگه‌ریان ده‌بێت له‌کاتێکدا که زیاتر له 4 ملیار بهکاررهێنهری مۆبایل و بورجه‌کانی هه‌یه له‌سه‌ر گۆی زه‌ووی (ژماره‌که‌ش به به‌رده‌وامی له زیادبووندایه). وه‌کو له‌پێشه‌وه‌دا ئاماژه‌م پێدا هه‌نگ هه‌ستی موگناتیسی هه‌یه که یارمه‌تی دیاریکردنی ئاره‌سته‌ی (الاتجاه) ده‌دات به به‌کارهێنانی کێڵگه‌ی موگناتیسی گۆی زه‌ووی. هه‌ستێک که بۆ ملیۆنه‌ها ساڵه بوونی هه‌یه و زۆر هه‌ستیاره که بچووکترین گۆڕان له کێڵگه‌ی موگناتیسی گۆی زه‌ویدا کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ری. لێره‌دا پرسیاریک سه‌ر هه‌ڵده‌دات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئایا به ته‌نها هه‌نگ هه‌ستیاری موگناتیسی هه‌یه و گۆڕانی سرووشتی موگناتیسی زه‌وی کارده‌کاته سه‌ری یاخود بونه‌وه‌ری تریش هه‌یه که به هه‌مان شێوه هه‌ستیارن، هه‌ستیاریه‌ک که وایان لێده‌کات که بشکه‌ونه ژێر کاریگه‌ری کێڵگه موگناتیسی یه درووستکراوه‌کانی ده‌ستی مرۆڤ؟؟ وه‌ڵامه‌که بریتی یه له به‌ڵێ. له نه‌وه‌ده‌کاندا زاناکان توانیان جۆره پرۆتینێک بدۆزنه‌وه به‌ناوی پرۆتینی کریپتۆکرۆم[Dk22] * که ئاشکرای کرد که هه‌موو زینده‌وه‌رێک هه‌ستیارییه‌کی موگناتیسی تێدا هه‌یه!!
پرۆفیسۆر دێنیس هێنشاو[Dk23] * له زانکۆی بریستۆڵ ده‌ڵێت: کریپتۆکرۆم بریتی یه له یه‌که‌یه‌کی بایۆلۆژی (پرۆتین) که به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له‌لایه‌ن هه‌ندێک له جیناتهکانمانهوه و کۆنتڕۆڵی کاتژمێری بایۆلۆژی که به‌رپرسه له ڕێکخستنی سیسته‌می نووستن/هه‌ڵستاندن ده‌کات له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵمژینی ڕووناکییه‌وه.
بۆ زانیاریتان کاتژمێری بایۆلۆژی که به‌رپرسه له ڕێکخستنی سیسته‌می نووستن/هه‌ڵستاندن له زۆربه‌ی بوونه‌وه‌ره‌کاندا هه‌یه ته‌نانه‌ت ڕووه‌کیش.
پرۆفیسۆری کیمیا پیته‌ر هۆڕ* [Dk24] له زانکۆی ئۆکسفۆرد به‌م شێوه‌یه باسی ئه‌م پڕۆتینه ده‌کات و ده‌ڵێت:هه‌ندێک پرۆتینی کریپتۆکرۆم ئه‌رکی هه‌ڵمژینی ڕووناکیشیان له ئه‌ستۆدایه که به‌کارده‌هێنرێت له ڕێکخستنی پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردندا. ئه‌م پرۆتینه له مێرووه‌کان، ئاژه‌ڵه‌کان، شیرده‌ره‌کان (به مرۆڤیشه‌وه) و باڵنده‌کاندا هه‌یه.
به‌ڵام له ساڵی 2000 دا پرۆفیسۆری فیزیا و گه‌ردوونناسی ثۆرستن ڕیتز[Dk25] * له زانکۆی کالیفۆرنیا ڕۆڵێکی گرنگتری کریپتۆکرۆمی دۆزییه‌وه به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر باڵنده‌یه‌ک که پێی ده‌وترێت ڕۆبین* [Dk26] (ببورن ناوه‌که‌ی به زمانی کوردی نازانم). ئه‌م باڵنده‌یه توانایه‌کی باش و لێهاتووی دیاری کردنی ئاڕاسته‌ی هه‌یه. لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ده‌ری خست که هۆکاری لێهاتوویی ئه‌م باڵنده‌یه بۆ دیاری کردنی ئاڕاسته بریتی نی یه له بوونی خانه‌ی مووگناتیسی له له‌شیدا به‌ڵکوو هۆکاری ڕاسته‌وخۆی ئه‌م توانایه بریتی یه له بوونی خانه‌ی کریپتۆکرۆم!!
پرۆفیسۆر دێنیس هێنشاو ده‌ڵێت: ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی ڕیتز که له ساڵی 2000دا بڵاوکرایه‌وه بریتی یه له بناغه‌یه‌کی گرنگی زانستی سه‌رده‌م، چوونکه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که کریپتۆکرۆم به‌رپرسه له پێدانی هه‌ست و توانای دیاریکردنی ئاڕاسته به باڵنده‌کان.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت پرۆفیسۆری کیمیا پیته‌ر هۆڕ ده‌ڵێت : باڵنده‌کان ڕاسته‌وخۆ کێڵگه موگناتیسی یه‌کانی گۆی زه‌ووی ده‌بینن، که له‌وانه‌یه وه‌کوو خاڵێکی تاریک یاخوود ڕوون بێت له‌سه‌ر مه‌ودای بینینیان و له‌گه‌ڵ جوڵاندنی سه‌ریانه‌وه خاڵه‌که‌ش ده‌جوڵێت (وه‌کوو قیبله‌نما) لهوڕێیهشهوه ئاڕاسته‌ی خۆیان دیاری ده‌که‌ن.
له لێکۆڵینوهکهیدا پرۆفیسۆر ثۆرستن ڕیتز هه‌وڵیدا بزانێت که ئایا شه‌پۆله‌کانی ڕادیۆ[Dk27] *( موجات راديوية أو موجات الراديو) که یه‌کێکه له شه‌پۆله ئێلیکترۆموگناتیسی یه‌کان، کاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر تێکدانی قیبله‌نما موگناتیسی یه‌که‌ی ناو مه‌ودای بینینی ئه‌م باڵنده‌یه. ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد که نه‌ک ته‌نانه‌ت شه‌پۆلێکی بێهێزی ڕادیۆییش ده‌بێته هۆی تێکدانی ئه‌م توانایه به‌ڵکو ئه‌وه‌شی سه‌لماند که شه‌پۆلی مووگناتیسی درووستکراو له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه زۆر به تووندی کار ده‌کاته سه‌رخانه‌کانی کریپتۆکرۆم که به‌کارده‌هێنرێت له دیاردیکردنی ئاڕاسته دا له زۆربه‌ی بوونه‌وه‌ره‌کاندا (به مرۆڤیشه‌وه). له‌کاتێکدا ئاستی شه‌پۆلی مووگناتیسی درووستکراو له لایه‌ن مرۆڤه‌وه زۆر به‌هێزتره له‌و شه‌پۆلانه‌ی که پرۆفیسۆر ثۆرستن ڕیتز به‌کاری هێنان له تاقیکردنه‌وه‌که‌یدا. زۆربه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان که له‌سه‌ر بوونه‌وه‌ری جۆراوجۆر ئه‌نجامدراون له‌وانه سیسرک، مریشک و کۆمه‌ڵێک باڵنده‌ی تر، ده‌ریانخستووه که توانای دیاریکردنی ئاراسته‌یان به تووندی تێکده‌چێت له کاتێکدا شه‌پۆلێکی بێهێزی ڕادیۆیی ئاڕاسته ی ئه‌م بونه‌وه‌رانه ده‌کرێت. شه‌پۆلێک که زۆر نزمتره له ئاستی ئه‌و شه‌پۆله ڕادیۆیانه‌ی که ده‌زگای ئیکنێرپ* [Dk28] (اللجنة الدولية المعنية بالحماية من الإشعاع غير المؤين) ڕێگه‌ی پێداوه. ده‌زگای ئیکنێرپ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رپرسه له کۆمه‌ڵێک کاری تریش، به‌رپرسه له دیاریکردنی ئاستی به‌هێزی ئه‌و کێڵگه موگناتیسی یانه‌ی که له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانی مۆبایله‌وه به‌کاردێت.
له‌ماوه‌ی 25 ساڵی ڕابردوودا ژماره‌یه‌کی زۆر له بونه‌وه‌ره جۆراوجۆره‌کانی گۆی زه‌وی که پشت به کێڵگه موگناتیسی یه‌کانی گۆی زه‌وی ده‌به‌ستن، ڕووبه‌ڕوی که‌م بوون یاخود له ناوچوون بوونه‌ته‌وه. بۆ نموونه 109 جۆر له باڵنده کۆچه‌رییه‌کانی جه‌مسه‌ری باکوور به‌شێوه‌یه‌کی کاره‌ساتاوی و زۆر به‌ره‌و که‌مبوون چوون. 5 جۆری جیاوازی په‌پووله له به‌ریتانیا له ناووچوون به‌ته‌واوی. 36 جۆر له باڵنده که‌نار ده‌ریایی یه‌کانی ئوستورالیا روویان له که‌مبوون کردووه به بڕی حه‌فتاوپێنج له سه‌د. ده له سه‌دی په‌پووله جۆراوجۆره‌کانی جیهان ڕووبه‌ڕووی له ناوچوونی هه‌تاهه‌تایی بوونه‌ته‌وه. سه‌دی چل وپێنجی باڵنده ناسراوو بڵاوه‌کانی (شائع) ئه‌ورووپا به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه ده‌چن. په‌نجا له سه‌دی په‌پووله‌ی کێڵگه (فراشة المراعي) له ئه‌وروپا که‌می کردووه ژماره‌ی هه‌نگ به شێوه‌یه‌کی جیهانی رووی له که‌می کردووه به ڕێژه‌ی حه‌فتا له سه‌دد، به ته‌نها له به‌ریتانیادا له سه‌ددا حه‌فتاو له ئه‌مه‌ریکاش به بڕی نه‌وه‌دو هه‌شت له سه‌ددا. له سه‌ددا شه‌ست و دووی باڵنده ئاووی یه کۆچه‌ری یه‌کانی ئاسیا ڕوویان له که‌می یاخوود له ناوچوونی هه‌تاهه‌تایی کردۆته‌وه. باڵنده جۆراوجۆره‌کانی زه‌ووی یه کشتوکاڵی یه‌کان به‌ڕێژه‌ی حه‌فتاونۆ له سه‌ددا که‌میان کردووه. یه‌ک له‌سه‌ر هه‌شتی باڵنده جۆراوجۆره‌کانی دوونیا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له ناوچووندان. سه‌دو نۆ جۆری باڵنده له ژێر هه‌ڕه‌شی له‌ناوچوونی دڵنیادان ( وشیک، قریب الحدوث).
دوکتۆر ڕۆجه‌ر کۆخیل* [Dk29] که شاره‌زای بوواری لێکۆڵینه‌وه‌ی بیۆئێلێکترۆمووگناتیس[Dk30] ی یه ده‌ڵێت: به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جیهانی پاراستن له تیشک [Dk31] له یه‌کێک له دۆکیومێنتهکانیاندا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که ئاستی بوونی تیشکه‌کان له سرووشتدا به ڕێژه‌ی له سه‌ددا چه‌ند ملیۆنێک به‌رزبۆته‌وه به به‌راوورد له‌گه‌ڵ 50 ساڵی پێشوو که ئه‌مه‌ش گۆڕانکاری یه‌کی مه‌ترسی داره له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا.
هه‌روه‌ها دووکتۆری فیزیا وۆڵف گانگ لوودڤیک[Dk32] * ده‌ڵێت : له ئێستادا مه‌حاڵه که بتوانین شه پۆله‌کانی شوومان بپێووین له چوارده‌ووری شاره‌کانماندا، چوونکه پیسبوونی سرووشت به تیشکی ده‌ستکرد هینده زۆر‌و به هێزه به بۆنه‌ی مۆبایل و بورجهکانیهوه، بۆیه بۆ ئه‌م کاره په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر ده‌ریا بۆ ئه‌نجامدانی پێوانه‌کانمان.
له‌م ساڵانه‌ی دووایدا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تر کرا که پیشانی دا کریپتۆکرۆمی له‌شی مرۆڤیش هه‌ستیاره به‌رامبه‌ر به شه‌پۆله موگناتیسی یه‌کان. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له لایه‌ن دوکتۆر فرانسیس کۆڵینسهوه[Dk33] * ئه‌نجام درا که له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا کریپتۆکرۆمی له شی مرۆڤی کرده له شی مێشووله‌ی میوه‌وه (ذبابة الفاکهة) و شه‌پۆلی موگناتیسی ئاڕاسته کرد که بینی هه‌ستیارییه‌کی ئێجگار زۆری به‌رامبه‌ر شه‌پۆله‌کانی موگناتیسی له‌م مێشوولهیهدا درووست کرد له کاتێکدا که ئه‌م مێشوولهیهخۆی هه‌ستیاری مووگناتیسی تێدا نی یه. که ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی نکۆڵی لێ نه‌کراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کریپتۆکرۆمی له‌شی مرۆڤیش هه‌ستیاره به‌رامبه‌ر کێڵگه‌کانی موگناتیس و شه‌پۆله‌کانی. لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی (باحث) تر به ناوی دوکتۆر ڕۆبێرت. ج. به‌یکه‌ر* [Dk34] له ناوه‌ندی پزیشکی لانگۆن له زانکۆی نیویۆڕک [Dk35] هه‌ستا به ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک به ناوی "ئایا منداڵان هه‌ستی دیاریکردنی ئاڕاسته‌یان هه‌یه[Dk36] "(هل الاطفال لدیهم شعور تحدید الاتجاه). له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا دوکتۆر به‌یکه‌ر منداڵێکی له‌سه‌ر کورسیه‌کی سوڕاوه(کورسي دوار) دانیشاند به چاوبه‌ستراوی و پاشانیش ده‌ستی کرد به سوڕاندنه‌وه‌ی کورسی یه‌که بۆ ماوه‌یه‌ک تاکو منداڵه‌که ئاڕاسته‌که‌ی خۆی له بیر نه‌مێنێت و نه‌زانێت ئاڕاسته‌که‌ی به‌ره‌و کوێیه. پاشان کورسی یه‌که‌ی ڕاده‌وه‌ستاند و لێی ده‌پرسی که ئایا ڕووی له چ ئاڕاسته‌یه‌که و منداڵه‌که‌ش به پێی خه‌مڵاندنی (تخمین) خۆی وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه. ئه‌نجامه‌کان که له کۆمپیوته‌رێکدا تۆمار ده‌کران ده‌ریان خست که وهڵآمهکان به ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌رز ڕاست بوون و ده‌ری خست که منداڵان له دوای ته‌مه‌نی 10 بۆ 11 ساڵی یه‌وه توانایه‌کی باشی دیاریکردنی ئاڕاسته‌یان تێدا دروست ده‌بێ که ڕه‌نگه هۆکاره‌که‌ی بوونی یه‌که‌یه‌کی مووگناتیسی بێت له له‌شی مرۆڤه‌کاندا. پاشان دوکتۆر به‌یکه‌ر هه‌ستا به به‌ستنی دوو پارچه مووگناتیس له هه‌ردوولای چه‌پ و ڕاستی سه‌ری منداڵه‌کان و هه‌مان تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدا، ئه‌مجاره‌یان ئه‌نجامه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو هه‌ڵه ده‌رچوون. ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه کۆمه‌ڵێک پرسیار درووست ده‌کات، له‌وانه ئایا مرۆڤیش سوود له کێڵگه مووگناتیسی یه‌کانی گۆی زه‌ووی وه‌رده‌گرێت بۆ دیاریکرنی ئاڕاسته‌ی خۆی، وه ئایا ئه‌گه‌ر ئێستاش وا نه‌بێت ئایا ڕۆژێک له ڕۆژان (چه‌ند هه‌زارساڵێک له‌مه‌وبه‌ر) ئه‌و کاره‌ی کردووه؟ لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی دوکتۆر به‌یکه‌ر ئه‌وه ده‌رده‌خات که به‌ڵێ شه‌پۆله موگناتیسی یه‌کان کارێکی گه‌وره ده‌که‌نه سه‌ر مرۆڤ و له‌شی مرۆڤیش هه‌ستیاره به‌رانبه‌ری و ده‌بێته هۆکاری کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشی جۆراو جۆر، ئه‌ونه‌خۆشیانه‌ی که لێکۆڵینه‌وه‌کانی نه‌خۆشی (دراسات وبائیة) و بواری تیشک ده‌ریان خستووه. که‌واته گه‌ر بێت و مرۆڤ هه‌ست به کێڵگه موگناتیسی یه‌کان و شه‌پۆله‌کانی بکات هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی هه‌نگ و باڵنده‌کان کهواتاش هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وان ده‌که‌وینه ژێر کاریگه‌ری یه‌کانی کێڵگه مووگناتیسی یه درووستکراوه‌کانی ده‌ستی مرۆڤه وه. له‌م ساڵانه‌ی دووایدا جۆریک نه‌خۆشی یان با بڵێین حاله‌ت دۆزرایه‌وه که پێی ده‌ووترێت هه‌ستیاری کاره‌بایی (حساسیة للکهرباء)[Dk37] . هه‌ستیاری کاره‌بایی به واتای کاتێک له‌شی مرۆڤ هه‌ستیار ده‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که شه‌پۆلی که‌هرۆموگناتیسی به‌رهه‌م ده‌هێنن وه‌کو مۆبایل و بورجه‌کانی، ته‌له‌فۆنه بێته‌له‌کان و هه‌ر ئامێرێکی دیکه که کێڵگه‌ی موگناتیسی به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ئه‌م هه‌ستیاری یه له‌وه‌وه سه‌ر هه‌ڵئه‌دات که له‌شی مرۆڤ ئاشنایی له‌گه‌ڵ تیشکی(شه‌پۆل) هاوشێوه‌ی ئه‌مانه‌دا نی یه و نامۆیه پێی و ده‌ست ده‌کات به کاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری ته‌ندرووستی له‌وانه سه‌رئێشه‌ی تووند، که تووشبوانی ئه‌م نه‌خۆشی یه ده‌ڵێن سه‌رئێشه‌که‌ی زۆر له سه‌رئێشه‌ی ئاسایی تووندترو کاریگه‌رتره، له نیشانه‌کانی تری وه‌کو ئازاری گه‌ده‌و ناوسک (الامعاء)، دڵتێکه‌ڵهاتن و بوورانه‌وه و تێکچوونی ڕیتمی خه‌وو هه‌ندێک هه‌ستی سه‌یر له له‌شیاندا که له‌وه و پێش نه‌یانبووه. زۆربه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش به‌ره‌و نه‌خۆشی یه جۆراوجۆره‌کانی شێرپه‌نجه ده‌ڕۆن.
دوکتۆره ئێریکا ماڵێی بلایث [Dk38] که دوکتۆره‌ی ژووری فریاکوتنه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی ئه‌م نه‌خۆشی یه خراپتر ده‌کات ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی دوکتۆره‌کان شاره‌زاییان له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره حاڵه‌ته‌دا نی یه چوونکه حاڵه‌ته‌که شتێکه که تازه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و نامۆیه، که ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌ی ئه‌وان نی یه چوونکه ئه‌وان له کۆلێژی پزیشکی ئاماده نه‌کراون بۆ ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه. ئهوشارهزایی یه‌شی که ئێستا هه‌یه ته‌نها شاره‌زایییه‌کی سه‌ره‌تایی یه و به‌ڵام حاڵه‌ته‌که‌ش ڕوو له‌زیادبوونه.
هه‌ندێک له‌م نه‌خۆشانه ده‌بێت گۆڕانکاری یه‌کی گه‌وره له شێوازی ژیانیاندا بکه‌ن. بۆ نموونه ماڵه‌کانیان ڕووپۆش کردووه به ماده‌ه‌ی جۆراوجۆر بۆنموونه فۆلیۆی کانزایی [Dk39] تابتوانن له‌و ڕێیه‌وه ڕێ له شه‌پۆله موگناتیسی یه‌کان بگرن له هاتنه‌ژووره‌وه بۆ ناو ماڵه‌کانیان. جۆره ئامێرێک هه‌یه که شه‌پۆله‌کانی میکرۆ ده‌کات به ده‌نگ که پێی ده‌وترێت ئێلێکترۆسمۆگ میته‌ر [Dk40] ئه‌م ئامێره له هه‌مانکاتدا بڕی شه‌پۆله‌کان دیاری ده‌کات، که ده‌توانرێت به‌کار بهێنریت بۆ پێوانی تووندی و زۆری تیشکه هاتووه‌کان له بورجه‌کانی مۆبایله‌وه. ئه‌م ئامێره ده‌ریده‌خات که تیشکه‌کان له دووری میلێکیشهوه (1میل≈ 1609مه‌تره) هه‌ر به‌هێزن.
له بواری پزیشکیدا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا بوونه‌وه‌رێک زیندووه، به شوێن بوونی کاره‌بادا ده‌گه‌ڕێین له و بوونه‌وه‌ره‌دا. بۆ نموونه: به هه‌ردوو ئامێری هێڵکارییه‌کانی دڵ ئێلێکترۆکاردیۆگرام(تخْطِيطُ كهربائية القلب) ومێشک ئێلێکترۆئێنسیفاڵۆگرافی[Dk41] (تخطيط أمواج الدماغ أو إلكتروإنسيفالوغرافي) به‌شوێن بوونی کاره‌بادا ده‌گه‌ڕێین له‌م ئه‌ندامانه‌دا(آعضاء). که واته له ئاستی خانه‌دا بوونی کاره‌باو کێڵگه کاره‌بایی یه‌کان بوونی ژیان ده‌سه‌لمێنێت، که واته ده‌توانین بڵێین هه‌موو یه‌که‌یه‌کی زیندوو هه‌ستیاری کاره‌بایی هه‌یه.
زانکۆی ئێسێکس هه‌ستا به ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که گوایه دووچاری نه‌خۆشی هه‌ستیاری کاره‌بایی هاتون، بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که ئایا نه‌خۆشی یه‌ک هه‌یه به‌م ناوه، یاخوود ئه‌م که‌سانه ته‌نها بۆ به‌ده‌ست هێنانی قه‌ره‌بووی دارایی له کۆمپانیا گه‌وره‌کانی ته‌له‌فۆن واده‌ڵێن. سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بریتی بوو له پرۆفیسۆره ئێلاین فۆکس[Dk42] . له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا نه‌خۆشه‌کان ده‌خرانه ناو ژورێکی ڕوپۆش کراوه‌وه که بورجێکی بچووکی شه‌پۆلی وه‌کو شه‌پۆلی بورجی مۆبایلی تێدا بوو، نه‌خۆشه‌کانیان ده‌خسته ناو ژورهکهوهو بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ک بورجه‌که‌یان ده‌خسته کار و پاشانیش بۆ 10 خوله‌ک ده‌یان کوژانده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که ئایا نه‌خۆشه‌کان هه‌ست به داگیرساوی بورجه‌که ده‌که‌ن و ئایا هیچ نیشانه‌یه‌ک له نه‌خۆشه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت له کاتی ئیش کردنی بورجه‌که‌دا؟ به‌ڵام نه‌خۆشه‌کان یان بابڵێین ئه‌وکه‌سانه‌ی که ده‌یانگووت نه‌خۆشی هه‌ستیاری کاره‌باییان هه‌یه زۆر دڵخۆش نه‌بوون به شێوازی لێکۆڵینه‌وه‌که، چونکه نه‌خۆشه‌کان ده‌ڵێن هه‌ستیاری کاره‌بایی به‌شێوه‌یه‌ک نی یه که هه‌رکاتێک که‌وتینه ژێرکاریگه‌ری شه‌پۆله‌کان یه‌کسه‌ر نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشی یه‌مان تێدا سه‌رهه‌ڵبدات و پاش نه‌مانی شه‌پۆله‌کانیش یهکسهرباش ببین! ئه‌وان ده‌ڵێن نیشانه‌کان ورده ورده ده‌رده‌که‌ون، له‌هه‌ندێک که‌سدا به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رمی له‌ش ده‌ست پێده‌کات و پاشانیش ئه‌ونیشانانه‌ی تر که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێیان دا. به‌ڵام ڕه‌وانه‌وه‌ی ئه‌م نیشانانه، لاچونیان و هێوربونهوهیان هه‌روا ئاسان نی یه. له هه‌ندێک حاڵه‌تیشدا هه‌ندێک نه‌خۆش تووشی نه‌خۆشی شێرپهنجههاتوون. ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌کانی خسته گومانه‌وه له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ئه‌وه بوو که به‌شێوه‌یه‌ک دانرابوو که زۆر قورس بوو بۆیان که بوونی نه‌خۆشی یه‌که‌یان بسه‌لمێنن و له هه‌مان کاتیش‌دا که‌سه پسپۆڕه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌که له پڕێکدا بڕیاری وه‌ستاندنی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یان دا و ته‌نانه‌ت پۆڵین کردنی نه‌خۆشه‌کانیش جێی گومان بوو چونکه ههرنهخۆشهو هه‌ستیاری به جۆرێک شه‌پۆل هه‌بوو له کاتێکدا ئه‌مان ته‌نها شه‌پۆلی مۆبایلیان به‌کارده‌هێنا بۆ هه‌موو نه‌خۆشه‌کان. له لێکۆڵیهنهوهکهدا پێویستیان به 132 نه‌خۆش هه‌بوو له کاتێکدا ئه‌مان ته‌نها 44 نه‌خۆشیان ده‌ست که‌وت. له لێکۆڵینه‌وه زانستی یه‌کاندا پێویستت به ژماره‌یه‌کی دیاری کراو [Dk43] ی بۆ نموونه نه‌خۆش یان ئاژه‌ل یان هه‌رشتێک که لیکۆڵینهوهکهتی له‌سه‌ر ده‌که‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌کو داتایه‌ک به‌کاری بهێنیت. به‌ڵام له حاڵه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌دا ته‌نها بڕی یه‌ک له‌سه‌رسێی داتای پێویستیان ده‌ست که‌ووت وه ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ش بریتی بوو له ته‌نها 90% ی ئه‌وکه‌سانه‌ی که لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجام درابوو ده‌رکه‌وت که نه‌خۆشی هه‌ستیاری کاره‌باییان هه‌یه. له کۆمه‌ڵگه‌ی زانستیدا ههرڵێکۆڵینهوهیهک بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ پێکراو بێت ده‌بێت بڕی 95% بێت ڕاده‌ی سنوری دڵنیای [Dk44] یهکهیوه ئه‌گه‌ر بێت و له و ڕاده‌یه که‌متر بێت به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو دانانرێت چونکه ئه‌نجامه‌کان له‌وانه‌یه ته‌نها عشوائي[Dk45] بن. که‌واته به پێی ئه‌نجامه‌کان قسه‌ی نه‌خۆشه‌کان ڕاست دانانرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێی سه‌رسوڕمانه پاش 7 ساڵ هه‌ندێک له به‌شداربووانی لێکۆڵینه‌وه‌که تووشی شێوازی جۆراوجۆری شێر پهنجههاتوون. 7 ساڵیش کاتیکی ته‌واوه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌واوی خانه‌کانی شێرپه‌نجه!! ئه‌وه‌ی جێی گومانه لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئایا چۆن گروپێکی زانستی له‌م شێوه‌یه هه‌ڵده‌ستێت به کردنی هه‌ڵه‌یه‌کی وا گه‌وره له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا!؟ ئایا هیچ هۆکارێکی له پشته وه‌یه؟؟ وه‌ڵامه‌که‌ش بریتی یه له به‌ڵێ. زۆربه‌ی لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کانی سه‌ر کاریگه‌ری مۆبایل و بورجه‌کانی بۆ سه‌ر ته‌ندرووستی له لایه‌ن ئێم تی ئێچ ئاڕه‌وه پشتگیری دارایی ده‌کرێت. [Dk46]
واته پیشه‌سازی مۆبایل خۆی پشتگیری دارایی ئه‌و جۆره لێکۆڵینه‌وانه ده‌کات!! که ئه‌مه‌ش جێی گومانه، چوونکه کۆمپانیا گه‌وره‌کانی مۆبایل پشتگیری لیکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ناکه‌ن که زیان به به‌رژه‌وه‌ندیان بگه‌یه‌نێت، که‌واته ته‌نها پشتگیری لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ن که دڵنیابن ئه‌نجامه‌کانی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه.
ده‌یڤد کۆگهن [Dk47] که یه‌کێکه له گه‌وره زاناکانی ده‌سته‌ی ئێم تی ئێچ ئاڕ له یه‌کیک له چاوپیکهوتنهکاندا به‌م شێوه‌یه ده‌دوێت:
پرسیار: ئایا ده‌زگای ئێم تی ئێچ ئاڕ چی ده‌کات و کێش پشتگیری دارایی ده‌کات؟
وه‌ڵام: ئیم تی ئێچ ئاڕ بریتی یه له ده‌زگایه‌ک که له‌لایه‌ن هه‌ردوو حکومه‌تی به‌ریتانی وکۆمپانیاکانی پیشه‌سازی مۆبایله‌وه پشتگیری لێ ده‌کریت بۆ لیکۆڵینه‌وه له سه‌ر کاریگه‌رییه‌کانی مۆبایل له سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ.
له بواری لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا لایه‌نی سپۆنسه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌کان خاڵێکی زۆر گرنگن، چوونکه زۆرکات ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان به دڵی لایه‌نی سپۆنسه‌ر ده‌بێت و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانیاندا ده‌بێ بگونجێت. بۆیه زۆربه‌ی لێکۆڵینه‌وه زانستی یه‌کانی که له کاریگه‌ری مۆبایل له‌سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ ده‌کۆڵنه‌وه له لایه‌ن کۆمپانیا گه‌وره‌کانی مۆبایل خۆیانه‌وه پشتگیری دارایی ده‌کرێت که بیگومان ئه‌نجامه‌کانیشی به دڵ و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ده‌بێت و هیچ کاریگه‌رییه‌کی نێگه‌تیڤی مۆبایل و شه‌پۆله‌کانی ده‌رناخات و ته‌نانه‌ت ده‌ڵێ که هیچ کاریگه‌ری نی یه له کاتیکیشدا ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که لایه‌نێکی سه‌ربه‌خۆی زانستی سپۆنسه‌ری ده‌کات شتێکی ته‌واو پێچه‌وانی ئه‌وه‌ی پێش‌و ده‌سه‌لمێنێت.
مایکڵ کۆنارتی [Dk48] که ئه‌ندام په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپایه له یه‌کێک له چاوپێکه‌وتنه‌کانیدا ده‌ڵێ : من خۆم زۆرکات له گه‌ڵ ده‌زگای ئێم تی ئێچ ئاڕدا کارم کردووه، له‌م ده‌زگایه‌دا وه‌ک ئه‌وه‌ی بینیومه زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که کاری تێدا ده‌که‌ن که‌سانێکن که له لایه‌ن کۆمپانیاکانی مۆبایل و پیشه‌سازی مۆبایله‌وه خواستراون یان بابڵێین که سه‌ر به خۆیانن وه زۆربه‌ی که‌سانی سه‌رپه‌رشتیاری لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌م ده‌زگایه هه‌ر له هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ن که سه‌ر به کۆمپانیاکانن.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌بلیو ئێچ ئۆ [Dk49] پرسی کاریگه‌ری یه‌کانی مۆبایلی به مه‌ترسیدار پێناسه‌کردووه و هه‌روه‌ها هه‌مان ڕێکخراویش حاڵه‌تی هه‌ستیاری کاره‌بایی وه‌کو نه‌خۆشی ناساندووه. تاکه وڵاتیس له جیهاندا که یارمه‌تی دارایی نه‌خۆشه‌کانی ده‌دات بریتی یه له ووڵاتی سوید که ژماره‌ی توشبوانی بریتین له 2. 5 %. له سه‌ره‌تای درووست بوونی مۆبایله‌وه له ساڵی 1980 دا و به‌دواوه کۆمپانیاکانی مۆبایل زیاتر له پێنج ملیۆن بورجی مۆبایلیان له هه‌مو جیهاندا داناوه و که به هۆیه‌وه هه‌واو سروشتیان پڕ کردووه له شه‌پۆله‌کانی میکرۆ له کاتێکدا پێش دانانی ئه‌م بورجانه هیچ کام له‌م کۆمپانیایانه ته‌نانه‌ت خۆشیان هیلاک نه‌کرد به کردنی لیکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی بۆ زانینی کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م شه‌پۆلانه له‌سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ و سرووشتی ده‌ورو به‌ری!! ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م شه‌پۆلانه مه‌ترسیدارتر ده‌کات ئه‌وه‌یه که به چاو نابینرێن، به ڵام ئیمه‌ی مرۆڤ له ژێر کاریگه‌ری یهکانیانداین شه‌وو ڕۆژ به‌بێ ووچان، باشه ئایا ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌ژێر کاریگه‌ری دایه، هیچ که‌سیک یان که‌سانیک هه‌ن که ئه‌م کاریگه‌رییانه‌یان له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتبێ؟ وه‌ڵامه‌که‌ش بریتی یه له به‌ڵێ.
له گوندێکی بچووک به ناووی گوندی ویشاو[Dk50] که ئه‌که‌وێته باکوری ڕۆژئاوای وارویکشایهر له ووڵاتی به‌ریتانیا، کۆپانیایه‌کی مۆبایل هه‌ستا به دانانی بورجێکی مۆبایل له ناوچه‌یه‌ک که له 18 ماڵ پیکهاتبوو. زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ژیان تووشی شێوازی جۆراوجۆری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه هاتن. یه‌کیک له‌و نه‌خۆشانه خانمێکی گه‌نج بوو که که زیاتر له 7 ساڵ نزیک له‌م بورجه ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد که نزیکه‌ی 100 مه‌ترێک له ماڵه‌که‌یه‌وه دوور بوو. ئه‌م خانمه ناوی ئێیلێن ئۆ کۆنۆر [Dk51] بوو. له یه‌کیک له جاوپێکهوتنهکاندا ئه‌م خانمه به‌م شێوه‌یه ده‌دوێت: نزیکه‌ی 10 ساڵێک لهمهوبهردهبوو که‌له‌و کاته‌دا له سی یه‌کانی ته‌مه‌نمدا بووم. له خێزانه‌که‌مدا هیچ مێژووویهکهمان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا نی یه و خۆشم ژیانێکی زۆر ته‌ندرووست ده‌ژیام. ماڵه‌که‌م زۆر نزیک بوو له بورجی مۆبایله‌که‌وه و بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ نزیک به‌و بورجه ژیام. من هیچم نه‌ده‌زانی له‌سه‌ر کاریگه‌رییه‌کانی مۆبایل‌و شه‌پۆله درووستبووه‌کان له بورجه‌کانی یه‌وه وه ئه‌وکاتیش زانیارییه زانستییه‌کانیش زۆر که‌م بوون له‌سه‌ر کاریگه‌رییه‌کانی و خه‌ڵکی لێی بێ ئاگابوون، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت. به هه رحاڵ پاش تێپه‌ڕبوونی نزیکه‌ی 7 ساڵ کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ی سه‌یرم تێدا ده‌رکه‌وت که نهم ده‌زانی هۆکاره‌که‌ی چی یه. نیشانه‌کان بریتی بوون بۆ نموونه له دڵ تێکه‌ڵ هاتن و ڕشانه‌وه، خه‌و لێنه‌که‌وتن و خه‌و زڕاندن، سه‌رئێشه‌ی تووند و ئازار له ناو سکم، هه‌رکاتێكیش سه‌ردانی پزیشکم ده‌کرد ده‌یگووت یان ئه‌وه‌تا سترێس و قه‌له‌قییه یان ئه‌وه‌تا هه‌ڵامه‌تت تووش ده‌بێ یان ئه‌وه‌تا سه‌رمات بووه. به‌ڵام له پڕێکدا و پاش کۆمه‌ڵێک تاقی کردنه‌وه ده‌رکه‌وت که تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه هاتووم! ئه‌و هه‌واڵه گه‌وره‌ترین شۆک بوو له ژیانمدا و له سه‌ره‌تادا وام زانی که ئه‌مه قه‌زاو قه‌ده‌ره‌و به‌ختێکی خراپی خۆمه، به‌ڵام کاتێک له نه‌خۆشخانه ده‌ستم به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر کرد چاوم به کۆمه‌ڵێک له دراوسێکانم که‌وت له هه‌مان نه‌خۆشخانه‌و له به‌شی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی یه‌کانی شێرپه‌نجه! له ناویاندا 5 حاڵه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک هه‌بوون. زۆربه‌یی که‌سه تووشبووه‌کانیش له 40 بۆ 50 ی ته‌مه‌نیان ده‌بوون و خۆشم گه‌نجترینیان بووم. ئه‌م حاڵه‌ته زۆر سه‌رسوڕماوی کردم و کۆمه‌ڵێک پرسیاری له‌لا درووست کردم، بۆیه‌من و هه‌ندێک که‌سی تریش بڕیارماندا که هه‌ستین به ئه‌نجامدانی ڕاپرسییه‌ک. ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌که هه‌مومانی تووشی شۆک کرد. زۆربه‌ی به‌شداربووان ڕایانگه‌یاندبوو که هه‌مان ئه‌و نیشانانه‌ی که من له پێشه‌وه ئاماژه‌م پێدا تێیاندا ده‌رکه‌وتووه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له خانمه گه‌نجه‌کان باسی کێشه‌ی منداڵبوونیان ده‌کرد و هه‌ندێکیشیان باسی تووش بوونیان به شێرپه‌نجه‌ی سه‌ری منداڵدانیان [Dk52] ده‌کرد. ئه‌مه بێجگه له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و گرێ[Dk53] . یه‌کێک له دراوسێکانم که ته‌مه‌نی ته‌نها 51 ساڵ ده‌بوو تووشی نه‌خۆشی ئێم ئێن دی [Dk54] بوو پاش ماوه‌یه‌کی کورتیش مرد. به‌ڕای من له داهاتوودا کاریگه‌ریه‌کان به ڕاده زۆره‌که‌ی ده‌ست به ده‌رکه‌وتن ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته کێشه‌یه‌کی جیهانی. ئێمه به هاوکاری هه‌ندێک زانای ئه‌و بواره‌دا درێژه‌مان دا به ڕاپرسی یه‌که‌مان له هه‌ندێک شوێنی تریش که نزیک بوون له بوورجهکانی مۆبایله‌وه ، ئه‌نجامه‌کان به هه‌مان شێوه‌ی لادێکه‌ی خۆمان بوو.
پاش تێپه‌ڕبوونی ئه‌م هه‌موو ساڵه‌و له گه‌ڵ ڕۆژ به‌ڕۆژ گه‌وره‌تربوونی پیشه‌سازی مۆبایل و سامانی کۆمپانیاکانی مۆبایل که به ملیاره‌ها دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرێت، ئایا یه‌که‌یه‌کی حکومی پێکهاتووه که ئه‌وکۆمپانیایانه بخاته ژێر لێکۆڵینه‌وه و هه‌ستێت به دانانی به‌رنامه‌یه‌کی زانستی تۆکمه که سه‌لامه‌تی ئه‌م پیشه‌سازی یه یان کاریگه‌رییه نه‌رێنی یه‌کانی ده‌رخات؟ به‌ڵام به داخه‌وه تاکو ئێستاش له هه‌موو جیهاندا ده‌زگایه‌کی له‌و شێوه‌یه نی یه. تاکه شتێک که هه‌مانه بریتی یه له ده‌زگای ئیکنێرپ که له پێشه‌وه‌دا ئاماژه‌م پێ کرد. ئه‌م ده‌زگایه پێش 20 ساڵ دامه‌زراوه و زۆر له زاناکان ناڕازین له کاره‌کانی ئه‌م ده‌زگایه، چوونکهدهڵێن کارکردن له‌م ده‌زگایه به ئاره‌زوومه‌ندی نی یه چوونکه زاناکان له لایه‌ن ده‌زگاکه خۆی هه‌ڵده‌بژێردرێت و ئه‌و که‌سانه‌شن که له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانی مۆبایله‌وه خواستراون. ئه‌و ئامۆژگارییانه‌ی که له‌م ده‌زگایه‌وه ده‌رده‌چێت له‌لایه‌ن زۆربه‌ی ووڵاتانه‌وه په‌یڕه‌و ده‌کرێت. به‌ڵام ئه‌م ده‌زگایه له کاریگه‌ری یه درێژخایه‌نه کانی مۆبایل ناکۆڵێته‌وه له سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک کاریگه‌ری لاوه‌کی. وه هه‌ر لێکۆڵینهوهیهکێش که ده‌کرێت تاکه شتێک که ئه‌م ده‌زگایه ده‌یکات بریتی یه له گفتوگۆکردن له سه‌ری و پاشانیش ده‌رکردنی نامیلکه‌یه‌ک له‌سه‌ر بابه‌ته باس کراوه‌که.
ته‌له‌فۆنی مۆبایل Mobile Phone
له‌مڕۆدا ده‌توانین بڵێین که نزیکه‌ی هه‌مو که‌سێکی گۆی زه‌وی مۆبایلی هه‌یه، زۆر کاتیش له‌ته‌مه‌نێکی زۆرمنداڵیدا ( نزیکه‌ی 8 ساڵێ) مرۆڤه‌کان ده‌بنه خاوه‌ن مۆبایل. شێوازی کارکردنی مۆبایل بریتی یه له ناردن و وه‌رگرتنی شه‌پۆلی مایکرۆ له که‌ناڵی سه‌ره‌کی[Dk55] یه‌وه که زۆرکات ده‌کاته بورجه‌کانی مۆبایل. که‌واته له کاتی به‌کارهێنانی مۆبایلدا ڕاسته‌وخۆ مێشکمان ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆلانه‌وه. پرسیارێک لێره‌دا سه‌ر هه‌ڵئه‌دات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئایا مێشکمان وه‌ڵامی هه‌یه بۆ ئه‌و شه‌پۆلانه؟
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تازه‌ی ئه‌مریکی ده‌ریخست که به‌ڵێ میشکمان وه‌ڵامی هه‌یه. ئه‌م لیکۆڵینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن دکتۆره نۆرا ڤۆڵکۆوه [Dk56] سه‌رپه‌رشتی ئه‌کرا. تیمه‌که‌ی دوکتۆره ڤۆڵکۆ لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 45 که‌سی ته‌ندرووست کرد به درێژایی ساڵێکی ته‌واو. له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا دوومۆبایل ئه‌به‌سترا به گوێچکه‌ی ڕاست و چه‌پی به‌شداربووه‌کانه‌وه و یه‌کێک له مۆبایله‌کان دائهگیرسێنرا به بێده‌نگی و ئه‌وه‌ی تریش ئهکوژێنرایهوه. دوکتۆره ڤۆڵکۆو ئامێری ووێنه‌گرتنی مێشکی به‌کار ئه‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت که ئایا مێشکی مرۆڤ چه‌ندێک گلوکۆزی [Dk57] به‌کار ئه‌هێنێ له‌کاتی که وتنه ژێر کاریگه‌ری شه‌پۆله‌کانی مۆبایله‌وه. گلوکۆز بریتی یهلهو شه‌کره ی که رووه‌ک له ئاو‌و ڕوناکی خۆر و گازی دووانئۆکسیدی کاربۆنه‌وه درووستی ئه‌که‌ن، پاش ئه‌وه‌ی که مرۆڤ به‌رووبومه ڕووه‌کی یه‌کان ئه‌خوات ئه‌و گلوکۆزه درووستکراوه ئه‌گۆڕێت بۆ ئه‌ی تی پی واتا ئه‌دینۆسین تری فۆسفات [Dk58] که بریتی یه له یه‌که‌کانی ووزه و هه‌موو کارێکی ڕۆژانه‌مان به‌بێ ئه‌م یه‌که‌یه مه‌حاڵه. لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌ریخست که پاش 15 خوله‌ک له که‌وتنه ژێر کاریگه‌ری شه‌پۆله‌کانی مۆبایله‌وه ، ئاستی به‌کارهێنانی گلوکۆز له لایه‌ن مێشکه‌وه به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که مێشک "چالاک" ده‌بێت به شه‌پۆله‌کانی رادیۆ فرێکوێنسی. لێکۆڵینه‌وه‌که ئه‌وه‌ی سه‌لماند که هه‌رچه‌نه شه‌پۆله‌کانی ڕادیۆ له وانه‌یه کورت بن به‌ڵام پاش هه ڵمژینیانهوه له لایه‌ن مێشکه‌وه، ده‌توانن چالاکی مێشک زیاد بکه‌ن و کارلیکی مێتابۆلیکی [Dk59] مێشک ده‌چێته سه‌روو سنووری ڕێگاپێدراوی خۆیه‌وه. ووشه‌ی چالاکی لێره‌دا به واتا باشه‌که‌ی ناکات چوونکه چالاکی زیاد له پێویست ده‌بێته هۆی هیلاکی مێشک. لێره‌دا هه‌ڵمژینی شه‌پۆله‌کان له‌لایه‌ن مێشکه‌وه پرسیارێک درووست ده‌کات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئایا مرۆڤ چۆن شه‌پۆله‌کان هه‌ڵده‌مژێت؟
وه‌ڵامه‌که‌ی بریتی یه له ئێس ئه‌ی ئاڕ. [Dk60]
ئێس ئه‌ی ئاڕ بریتی یه له پێوانه‌ی بڕی شه‌پۆلی ڕادیۆی هه‌ڵمژراو له لایه‌ن له‌شی مرۆڤه‌وه به پێی تێپه‌ڕ بوونی کات به بڕێکی دیاری کراو. که‌واته به‌شێوازیکی دیکه ده‌توانین بڵێین که ئێس ئه ی ئاڕ بریتی یه له پێوانه‌ی کاریگه‌ری ئه‌و گه‌رمییه‌ی که شه‌پۆلی ڕادیۆ له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤی درووست ده‌کات. هه‌موو مۆبایلێک پاش به‌رهه‌م هینانی پێوانی ئێس ئه‌ی ئاڕی بۆ ده‌کریت له دوونیادا به‌م شێوه‌یه: سه‌رێکی درووست کراو که به سام فانتۆم [Dk61] ناسراوه پڕ ده‌کرێت له گیراوه‌ی گلوکۆز واته شه‌کر که له بری مێشکی ئاسایی به‌کار ده‌هێنرێت و ئامێرێک هه‌ڵده‌ستێت به پێوانی بڕی ئه‌و شه‌پۆله میکرۆییانهی که سه‌ره‌که ده‌بڕن و هه‌ڵده‌ستێت به پێوانی ئێس ئه‌ی ئاڕ به پێی بڕی ووزه‌ی هه‌ڵمژراو. بۆ ووڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئاسته‌که بریتی یه له دوو وات بۆ کیلۆگرامیک بۆ هه‌ر ده گرامێک له ئهنسجه. [Dk62]
نموونه‌ی هه‌ندێک له مۆبایله ناسراوه‌کانی دوونیا و بڕی ئێس ئه‌ی ئاڕه‌که‌یان :
بلاک بێری 1،52 وات بۆ کیلۆگرامیک
مۆتۆرێلا 1،59 وات بۆ کیلۆگرامیک
سۆنی ئیریکسۆن 1،58 وات بۆ کیلۆگرامێک
نۆکیا 1،53 وات بۆ کیلۆگرامێک
هه‌ر مللی مه‌ترێک له‌و له‌ته ئێسقانانه‌ی که پێکه‌وه که‌له‌ی سه‌ری مرۆڤ درووست ده‌که‌ن ده‌بنه هۆی که‌م کردنه‌وی بری مایکرۆوه‌یڤی هه‌ڵمژراوی مێشک. به‌ڵام پێویسته بزانین ئه‌ستووری ئه‌و ئێسقانانه له منداڵان و مرۆڤی پێگه‌یشتوودا جیاوازه. له‌مڕۆدا ژماره‌یه‌کی زۆر له منداڵان مۆبایل به‌کار ده‌هێنن یان با بڵێین ده‌بنه خاوه‌نی مۆبایلی خۆیان له ته‌مه‌نێکی زۆر که‌مدا، له هه‌شت ساڵ به‌ره‌و سه‌ر. کێشه‌که له‌وه‌دایه که سام فانتۆم نموونه‌ی سه‌ری مرۆڤێکی پێگه‌یشتووه نه‌ک هی منداڵێک! هه‌رچه‌نه کۆمپانیاکانی مۆبایل ده‌ڵێن که سام فانتۆم نموونه‌ی که‌له سه‌ری مرۆڤێکی ته‌مه‌ن ناوه‌ڕاسته که ده‌توانرێت له بری هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که دابنرێت! به‌ڵام هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه ده‌ریان خست که داتاکانی کۆمپانیاکان له لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ندێک پیاوو ئافره‌ت به‌ده‌ست هاتوون که ته‌مه‌نیان به لایه‌نی که‌مه‌وه له بیست ساڵ که‌متر نه‌بووه که له‌ناو سووپای ئه‌مریکی دا هه‌ڵبژێردراون! که ئه‌مه‌ش ڕاستی ووته‌کانیان به درۆ ده‌خاته‌وه چوونکه ئه‌و که‌سانه به دڵنیاییه‌وه ئێسقانی که‌له سه‌ریان ئه‌ستوورتره له هی منداڵێکی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ! ئه‌م تاقیکردنه‌وانه له‌سه‌ر منداڵ ناکرێن چونکه بێگومان هه‌موو مۆبایله‌کان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهینن. ئه‌وه‌ی ئه‌م داتایانه و ئه‌و ئێس ئه‌ی ئاره ستاندارده‌ی که دانراوه بۆ مۆبایل ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه ئه‌و ده‌زگایه یه که سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م کاره ده‌کات به ناوی ئیکنیرپ!! [Dk63]
ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر مۆبایل کارده‌که‌ن، ئه‌ندازیاری بایۆلۆجی و شاره‌زای بواری بایۆلۆجی نین و هیج بیرۆکه‌یه‌کیان له‌سه‌ر خانه‌ی زیندوو کارلێکه ئاڵۆزه‌کانی نییه.
ڕێکخراوی ته‌ندرووستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بلیو ئێچ ئۆ[Dk64] له ساڵی 2011 دا پێوانه‌ی مه‌ترسییه‌کانی مۆبایلی گۆڕی. له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌ندێک ڕاپۆرتی ئاشکراکرد که تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که وه‌کاله‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شێرپه‌نجه ئای ئه‌ی ئاڕ سی [Dk65]
مۆبایل و شه‌پۆله‌کانی ڕادیۆ و و کێڵگه که‌هرۆموگناتیسی یه‌کانی خستۆته ڕیزبه‌ندی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که هۆکاری تووشبونن به‌و نه‌خۆشیه، چوونکه ده‌بنه هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی گلیۆما[Dk66]
، که یه‌کێکه له شێرپه‌نجه کوشنده‌کانی مێشک که به‌ستراوه به به‌کارهێنانی ته‌له‌فۆنی لاسلکی یه‌وه!! پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه چی بووه هۆکاری گۆڕینی هه‌ڵوێستیان؟؟ به‌درێژایی چه‌ند ساڵی ڕابردوو ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی کراوه بۆ ئاشکراکردنی کاریگه‌رییه‌کانی مۆبایل. هه‌ندێک له لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ڵێن که هیچ کاریگه‌رییه‌کی نه‌رێنی نییه‌و هه‌ندێکیش ده‌ڵێن که به‌ڵێ کاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه!! به‌ڵام گرنگترین وه‌ڵام له لایه‌ن دۆکتۆر لێنارت هاردێڵهوه [Dk67] درایه‌وه که پرۆفیسۆری ئۆنکۆلۆجی و ئێپیدێمیلۆجییه (زانستی هۆکاری نه‌خۆشی) [Dk68]
ئه‌م پرۆفیسۆره هه‌ستا به ئه‌نجامدانی به‌ربڵاوترین لێکۆڵینه‌وه [Dk69] که تێێدا کۆمه‌ڵێک لیکۆڵینه‌وه‌ی تری له‌خۆکۆکرده‌وه. ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که له ساڵی 1990 وه ده‌ستیان به کاره‌کانیان کردبوو، که تێیدا لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر خووی به کارهێنانی ته‌له‌فۆن له‌لایه‌ن 2000 به‌کارهێنه‌ره‌وه کرد له هه‌موو جیهاندا. ئه‌م کهسانهتووشبووی کۆمه‌ڵێک جۆری جیاوازی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوون وه‌کو ئهسترۆسیتۆما[Dk70] و ئهکوستین نێورۆما. ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریان خست که‌په‌یوه‌ندییه‌کی گرنگ هه‌یه له نێوان بهکارهێنانیکی به‌رده‌وامی ته‌له‌فۆن بۆ زیاتر له 10 ساڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی تووشبوون به‌و شێر په‌نجانه‌ی که ئاماژه‌مان پێدان. له هه‌مان کاتدا لیکۆڵینه‌وه‌که ئه‌وه‌مان به‌بیر ده‌هێنێته‌وه که ئه‌و ماددانه‌ی یاخوود هۆکارانه‌ی که وه‌ره‌مه‌کان درووست ده‌که‌ن واتا مادده کارسینۆجینه‌کان کاتێکی باشیان ده‌وێت تاکوو کاریگه‌رییه‌کانیان ده‌ربخه‌ن که که‌متر نییه له 10 ساڵ. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ئه‌وه ده‌رده‌خات که له داهاتوودا ژماره‌یه‌کی زۆری وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان درووست ده‌بن که له ئێستادا بوونیان نییه چوونکه هێشتا مرۆڤه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ و پێویست مۆبایلیان به‌کار نه‌هێناوه و کاریگه‌رییه نه‌رێنییه ڕاسته‌قینه‌کانی ده‌رنه‌که‌وتوون به ته‌واوی!!! وه به‌کارهێنانی مۆبایلیش له کۆتایی نه‌وه‌کانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، که‌واته هیچ سه یر نییه که له‌چه‌ند ساڵانی دووایدا ده‌ستمان به بینینی کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانی کردووه.
پرسیارێک سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کا ئایا که‌رتی په‌یوه‌ندی [Dk71] چی کردووه بۆ پاراستنی به‌کاربه‌ره‌کانی؟
زانیاری و سه‌لامه‌تی به‌رهه‌م، که به‌شێکه له مانواڵی یاخود که‌ته‌لۆگی هه‌ر به‌رهه‌مێکدا هه‌یه، ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌وان ته‌نها له‌خه‌می به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیاندان. ئه‌وان ده‌ڵێن که به‌رهه‌مه‌کانیان، واتا به‌رهه‌مه وایهرلێسهکانیان هه‌موو مه‌رجه‌کانی سه‌لامه‌تی که حکومه‌ت دایناوه پڕ ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و به شێوه‌یه‌کی ڕاست به‌کاربهێنرێن!! وه ته‌نانه‌ت به بهکاربهرهکنیان ده‌ڵێن که ئه‌و ئامێرانه له دوورییه‌کی گونجاو له له‌شیان دابنێن که له 25 م‌م که‌متر نه‌بێت (له‌کۆمپانیایه‌ک بۆ کۆمپانیایه‌ک ده‌گۆڕێت) به‌بێ جیاوازی ته‌مه‌ن!! وه‌هه‌روه‌ها داوا له به‌کاربه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن که ماوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانیان کورت بکه‌نه‌وه!!وه له که‌ته‌لۆگی هه‌موو مۆبایلیکدا هه‌یه که چۆن مۆبایله‌که‌ت له له‌شته‌وه دوور ڕابگریت!! واته کۆمه‌ڵه ئامۆژگارییه‌ک که هیچ سوودێکیان نییه!! وه زۆربه‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که که که‌رتی پیشه‌سازی ته‌له‌فۆن و که‌رتی په‌یوه‌ندی سپۆنسه‌ری ئه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نجامه‌کانی نه‌رێنی به‌کارهێنانی مۆبایل و بهرههماکنیانی پیشاندا کهههۆکاری درووست بوونی جۆره‌ها وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یین، زۆر ئاسایی ئه‌نجامه‌کان بۆ خۆیان هه‌ڵده‌گرن و ڕاستییه‌کان ده‌شارنه‌وه!! ئه‌وه‌ی زۆر ئاشکراییه ئه‌وه‌یه ڕاسته که کاری گرنگ ده‌که‌ین وه‌کوو مرۆڤ له په‌ره‌پێدانی ته‌کنۆلۆژیادا، به‌ڵام نازانین کاریگه‌رییه‌کانی چۆنن له داهاتوودا ؟؟ چۆن ئێمه له‌پێشه‌وه‌دا کاریگه‌ری فریکووێنسی سرووشتی و کێڵگه موگناتیسییهکنیمان باسکرد له‌سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ، هه‌ر ئاوهاش ده‌بێت بزانین که به‌هه‌مان شێوه هه‌مان شتی درووستکراووی ده‌ستی مرۆڤ کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌رمان!!
مۆبایل چۆن شێرپه‌نجه درووست ده‌کات؟؟
ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که که‌رتی په‌یوه‌ندی و پیشه‌سازی مۆبایل ده‌یکه‌ن. به‌ڵام نازانن که ئه‌وان پرسیارێکی هه‌ڵه‌ده‌که‌ن، چونکه پرسیاره ڕاسته‌که ئه‌وه‌یه که ئایا مۆبایل چۆن وا له له‌شی مرۆڤ ده‌کات که ببێت به‌رهه‌مهێنه‌ری وه‌ره‌می شێرپه‌نجه؟ وه‌ڵامه‌که‌ش بریتی یه له مێلاتۆنین [Dk72] !! مێلاتۆنین بریتی یه له هۆڕمۆنێک که به ده‌رمانه سحری یه‌که‌ی له‌ش ناسراوه که پینێیاڵ گلاند [Dk73] له مێشکی مرۆڤ به‌رهه‌می ئه‌هێنێت له کاتێکدا که هه‌ست به‌بوونی ڕووناکی ناکات. مێلاتۆنین به‌رگری یه‌کی ئۆکسیدی [Dk74] زۆر به‌هێزتری له ڤیتامینه‌کانی تر تێدایه. بۆ نموونه مێلاتۆنین پێنج ئه‌وه‌نده‌ی ڤیتامین سی و دوو ئه‌وه‌نده‌ی ڤیتامین ئی به‌هێزه و وه ته‌نها له شه‌ودا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، چوونکه له شه‌ودا له‌شی مرۆڤ پێویستی پێیه‌تی. له‌شه‌ودا کاتێک مرۆڤ ده‌خه‌وێت، مێشک هه‌ڵده‌ستێت به چاککردنه‌وه‌و جێگرتنه‌وه‌ی خانه تێکشکاوه‌کان، ئه‌مه‌ش ئه‌وکاته‌یه که مێلاتۆنینی تێدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. هه‌موو ڕۆژێک له‌شمان نزیکه‌ی نیو بلیۆن خانه له‌ده‌ست ده‌دات و شه‌ویش ئه‌وکاته‌یه که له‌ش جێگره‌وه‌ی ئه‌م خانه مردوو تێکشکاوانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت له ڕێگای پرۆسه‌یه‌که‌وه که پێی ده‌وترێت پرۆسه‌ی دابه‌شبوونی خانه‌کان یاخوود سۆماتۆسێنس. [Dk75]
ئه‌وه‌ی له‌م پرۆسه‌یه‌دا ڕوو ئه‌دا بریتی یه له پاککردنه‌وه یا خود کۆکردنه‌وه‌ی ڕادیکاڵه ئازاده‌کان. ڕادیکاڵ[Dk76] ی ئازاد بریتی یه له ئه‌تۆمێک یان مۆڵێکیوڵێک( کاتێک ئه‌تۆمه‌کان یه‌کده‌گرن مۆڵێکیوڵ پێکده‌هێنن) یاخود ئیۆنیک که تاک ئه‌له‌کترۆنی هه‌یه. ئه‌م ڕادیکاڵانه له‌ڕووی کارلێکی کیمیاییه‌وه زۆر چالاکن. ئه‌م ڕادیکاڵانه له‌له‌شدا پاشماوه‌ی ئه‌و کارلێکانه‌ن که له‌ڕێگه‌یانه‌وه له‌شی مرۆڤ یه‌که‌کانی ووزه به‌رهه‌م ده‌هێنێت که بۆ هه‌موو چالاکییه‌کانی مرۆڤ به‌کارده‌هێنرێت له‌وانه‌ش به‌رهه‌م هێنانی خانه‌ی تازه. هه‌موو شه‌وێک له‌له‌شماندا به ملیۆنان ڕادیکاڵ هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خانه ته‌ندرووسته‌کان! وه لیکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه که هه‌ر ڕادیکاڵه‌کانن ده‌بنه هۆی درووستبوونی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان! به‌ڵام له شمان ده‌زگای دژه هێرشی ئه‌م ڕادیکاڵانه‌ی هه‌یه که بریتی یه له مێڵاتۆنین!! پاش به‌هه‌مهینانی، مێڵاتۆنین ده‌چێته سوڕی خوێنه‌وه و وه‌کو ئهنتیئۆکسیدانت (به‌رگری ئۆکسیدی) به‌رگریه‌کی به‌هێز له دژی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان ده‌کات. ئه‌م کاره‌شی له‌ڕێگه‌ی کۆنترۆڵکردنی سوڕی خه‌وتن و هه‌ستان[Dk77] ه‌وه‌یه. ئه‌وکاته‌ی که بڕێکی باش و گونجاو له مێڵاتۆنین به‌رهه‌مده‌هێنێت له‌شمان، ئه‌وکات خه‌وێکی باش ده‌خه‌وین. وه هه‌روه‌ها مێڵاتۆنین دژه پیربوونه واته شیخوخة. بۆیه زۆرکات گوێمان لێده‌بێت که پێویسته بڕێکی باش بخه‌وین تاکو پێستمان ته‌ندرووست دیاربێت. له‌هه‌مانکاتیشدا پارێزگاری له چالاکی دڵمان ده‌کات.
لێره‌دا پرسیارێک دێته پێش، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئایا چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر بێت و بڕی مێڵاتۆنینی پێویست به‌رهه‌م نه‌هێنرێت له له‌شماندا؟
وه‌ڵامه‌که بریتی یه له‌وه‌ی که یه‌که‌ی به‌رگریمان [Dk78] لاوازده‌بێت ،کێشه‌مان بۆ درووست ده‌بێت له خه‌ودا، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری تووشبونمان به سستبونی دڵ زۆرده‌کات. واته ئه‌گه‌ری تووشبونمان به نه‌خۆشی زیادده‌کات چوونکه یه‌که‌ی به‌رگری له‌شمان وه‌کو پێویست کارناکات. لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کان ده‌ریانخستووه که ئه‌وژنانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک هاتوون، بڕی مێلاتۆنینهکه یان یه‌ک له‌سه‌ر ده‌ی بڕی ئه‌و مێڵاتۆنینهیه که له ژنێکی له‌ش ساغدا هه‌یه!! وه ئه‌وپیاوانه‌ی که شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاتیان هه‌یه بڕی مێڵاتۆنینهکهیان نیوه‌ی ڕێژه‌ی ئاساییه!! ته‌نانه‌ت ئه‌ومنداڵانه‌ی که ئۆتیزمیان هه‌یه که‌متر له نیوه‌ی ئه‌و بڕه مێڵاتۆنینهیان هه‌یه که منداڵێکی ئاسایی هه‌یه‌تی!! لێکۆڵینه‌وه‌کان و وه‌کاله‌تی نێوده‌وڵتی بۆ لیکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شێڕپه‌نجه ئای ئه‌ی ئاڕ سی [Dk79] ده‌ریانخستووه ئه‌وکه‌سانه‌ی که به شه‌و کارده‌که‌ن، ئه‌گه‌ری تووشبونیان به شێرپه‌نجه له‌سه‌ددا په‌نجا زیاد ده‌کات، چوونکه له شیان وه‌کو پێویست مێڵاتۆنین به‌رهه‌مناهێنێت له کاتێکدا ڕووناکی هه‌یه له ده‌وریان له‌کاتی کارکردن‌دا، چوونکه وه‌کو له پێشه‌وه‌دا ئاماژه‌م پێدا، ئه‌م هۆڕمۆنه تانها له‌شه‌ودا و له تاریکیدا به‌رهه‌م دێت و له‌شیش خانه مردووه‌کان ته‌نها له‌شه‌ودا چاکده‌کاته‌وه. وه‌کو له پێشه‌وه‌دا ئاماژه‌م پێدا پینێیاڵ گلاند یاخود غودده‌ی سنه‌وبه‌ری یه‌که‌ی به‌رهه‌م هێننای مێڵاتۆنینه و ڕێک ده‌که‌وێته ئه‌وشوینه‌ی که مێشک له‌لایه‌ن چاوه‌وه سیگناڵی تاریکی وه‌رده‌گرێت، ئه‌و شوێنه‌ی که پێی ده‌وترێت سوپراچیازماتیک نوکڵییهس[Dk80] ( ببورن به کوردی نازانم چی پێده‌وترێت). بوونی ڕووناکی کارده‌کاته سه‌ر ئه‌و سیگناڵانه‌ی که مێشکمان دهیهیهوێت بینێرێت بۆ خانه‌کان بۆ چاککردنه‌وه و شوێن گرتنه‌وه‌یان. که‌واته خانه‌کان " گوێیان" له‌و ئاگادارکردنه‌وه و سیگناڵانه نابێت که مێشک بۆیان ده‌نێرێت، ئه‌مه‌ش مێشک ناچار ده‌کات که بووه‌ستێت تاکوو هه‌ست به بوونی تاریکی ده‌کات.
ئایا هیج لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی کراوه تاوه‌کوو کاریگه‌ری شه‌پۆله موگناتیسی و کاره‌باییه‌کان ده‌ربخات له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی مێڵاتۆنین؟!
دکتۆر بارری ویلسۆن [Dk81] له دامه‌زراوه‌ی بێثێڵ له ئه‌مریکا چه‌ند لیکۆڵینه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته کردوه. لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان له بیرۆکه‌یه‌که‌وه ده‌ست پێکردووه، ئه‌ویش بریتی یه له‌وه‌ی که کاتیک رووناکی بوونی ده‌بێت، مێشکمان مێڵاتۆنین به‌رهه‌م ناهێنێت، که‌واته ئه‌مه ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت که مێشکمان هه‌ستیاری هه‌یه به‌رامبه‌ر شه‌پۆل و بازنه‌ی کاره‌بایی؟ چوونکه ڕووناکی خۆی بریتی یه له شه‌پۆلی که‌هرۆموگناتیسی واتا شه‌پۆلی کاره‌با و موگناتیس پێکه‌وه. بۆیه که‌وتنه لیکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م شه‌پۆلانه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی مێڵاتۆنین له مێشک‌دا، که که‌می یه‌که‌ی ده‌بێته هۆی درووستبوونی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی. له‌هه‌مان کاتدا ڕووناکی بینراو فرێکوێنسی (له‌رینه‌وه، ذبذبات) هه‌یه، که ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێکی دیکه درووست ده‌کات که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که غوده‌ی سنه‌وبه‌ری [Dk82] له مێشک‌دا ناتوانێت فرێکوێنسی ڕووناکی بینراوو فرێکوێنسیه درووستکراوه‌کانی ده‌ستی مرۆڤ له‌یه‌کتری جیا بکاته‌وه. ئه‌م بیردۆزه به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک پشت ڕاست کراوه‌ته‌وه به ناوی " کاریگه‌رییه له‌ناوبه‌ره‌کانی کێڵگه‌ی موگناتیسی بێهێز له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی مێڵاتۆنین له لایه‌ن غودده‌ی سنهوبهریهوه له هامسته‌ردا[Dk83] " [Dk84] . ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریانخست که کێڵگه‌ی موگناتیسی یه فرێکوێنسیه بێهێزه‌کان ئه‌توانن ببنه هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مێڵاتۆنین له هامسته‌ردا!! لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تر به ناوی" کاریگه‌رییه‌کانی کێڵگه‌ی که‌هرۆموگناتیسی له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مێڵاتۆنین له هه‌ڵۆی ئه‌مریکیدا[Dk85] ". ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریخست که کێڵگه که‌هرۆموگناتیسی یه‌کان کار ده‌که‌نه سه‌ر مێڵاتۆنینی پلازما له نێره‌ی هه‌ڵۆی ئه‌مریکیدا. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تر به ناوی " کریگهرییه درێژخایه‌نه‌کانی شه‌پۆلی ڕادیۆی کورت له‌سه‌ر بڕو خه‌ستی مێڵاتۆنین له مانگای شیرده‌ردا[Dk86] ". ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لیکۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریان خست که شه‌پۆله‌کان کارده‌که‌نه سه‌ر خه‌ستی و دواکه‌وتنی به‌هه‌مهێنانی ئه‌و مێڵاتۆنینهی که له‌له‌شی مانگاکاندا به‌رهه‌مدێت. زۆربه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه هه‌مان بڕو هێزی شه‌پۆل و کێڵگه‌ی موگناتیسیان به‌کارهێنا بوو، کو 0،5 بۆ 60 هێرتز بوو. ئه‌نجامه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخست که 0،5 بۆ 60 هێرتز له شه‌پۆل و کێڵگه موگناتیسی یه‌کان به‌سن بۆ کارکردنه سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی بڕی مێڵآتۆنینی به‌رهه‌مهاتوو به کۆی لهسددا چل و شه‌ش!! که ئه‌مه‌ش کاریگه‌رییه نێگه‌تیڤ و مه‌ترسیداره‌کانی ئه‌م شه‌پۆل و کێڵگانه ده‌رده‌خات له‌سه‌ر ته‌ندرووستی هه‌موو بونه‌وه‌ره‌کانی گۆی زه‌ووی به مرۆڤیشه‌وه. دکتۆر نێیڵ چێری [Dk87] له دووی سێپته‌مبه‌ری ساڵی دووهه‌زارو دوودا نوسینێکی بڵاو کرده‌وه که تێیدا باس له له‌وه‌ده‌کات که به‌ڵی کێڵگه‌و شه‌پۆله موگناتیسی و ڕادیۆییه‌کان کاریگه‌ری ڕاسته‌و خۆیان له‌سه‌ر بهرههمهیننای مێڵاتۆنین له مرۆڤ و بونه‌وه‌ره‌کانی تریش هه‌یه، و تاکو ئێستاش حه‌ڤده لێکۆڵینه‌وه‌ی جیاجیا هه‌مان ڕاستیان ده‌رخستووه که له سه‌ر کۆمه‌ڵێک بوونه‌وه‌ری جیاجیا به مرۆڤیشه‌وه کراون. ئه‌و هێزه موگناتیسی وشهپۆلانهی له‌م لیکۆڵینهوانهدا به‌کارهاتوون زۆر که‌متر و بێهێزتربوون له‌و شه‌پۆل و کێڵگانه‌ی که له‌مڕۆدا به‌ده‌وری خۆماندا درووستمان کردووه، که کاریگه‌رییه ترسناک و کوشنده کانی له داهاتوودا ده‌رده‌که‌ون ئه‌ویش به‌تێکدانی ئه‌و هاوسه‌نگی یه سروشتییه‌ی که له‌له‌شماندا هه‌یه و به‌پێی پێوه‌ره سرووشتی یه‌کانی ده‌ورو به‌رمان و گۆی زه‌ووی درووست بووه، ئه‌و پێوه‌رانه‌ی که به درێژای چه‌ند ساڵی پێشوو گۆڕانکاری گه‌وره و مه‌ترسیداری به خۆوه بینیوه، گۆڕانیک که به چاوی ئاسایی زۆر ئاسته‌مه هه‌ستی پێبکرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی خانه‌کان زۆر کاریگه‌رن وکاره‌ساته‌کانی له ئاینده‌دا ده‌رده‌که‌ون!! له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا لۆکیمیای منداڵان واتا شێرپه‌نجه‌ی خوین شتێکی ده‌گمه‌ن بوو، به‌ڵام له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به ڕاده‌یه‌کی زۆر ڕووی له به‌رزبوونه‌وه کردووه به ڕێژه‌ی له سه‌ددا دوو هه‌مووساڵێک. هه‌مان شت له ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی نه‌خۆشییه کانی تر به‌دی ده‌کرێن بۆ نموونه ئۆتیزم، گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌کانی مێشک (وه‌ره‌م)و کۆمه‌ڵێک شێوازی تری شێرپه‌نجه. ئاستی شێرپه‌نجه له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی 19 نزیکه‌ی نیوه‌ی ئاستی ئێستابوو. لیکۆڵینه‌وه زانستییه‌کان کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشییان ڕاسته‌وخۆ به‌ستۆته‌وه به کاریگه‌ری شه پۆل و کێڵگه که‌هرۆموگناتیسی یه‌کانه‌وه. له په‌نجا ساڵی ڕابردوودا مرۆڤ به‌ده‌ستی خۆی خۆی خستۆته ناو ئۆقیانوسێک له کێڵگه‌و شه‌پۆلی موگناتیسی یه‌وه، که به شێوه‌یه‌کی نه‌بینراو له ده‌ورماندا بوونیان هه‌یه. ئێستا کارێکی زۆر قورسه که میلی کاتژمێره‌که بۆدواوه بگه‌ڕێنینه‌وه، به‌ڵام پێویسته که به ئاگای مه‌ترسی یه‌کان و کاریگه‌رییه‌کانی بین له‌سه‌ر ته‌ندرووستیمان، به‌داخه‌وه گرنگی ته‌واومان به‌م بابه‌ته ههستیارو گرنگه نه‌داوه و گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێک که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو و زۆر له مرۆڤه‌کان له‌ژێر کاریگه‌ریدان به به‌کارهێنانی خزمه‌تگوزارییه‌کانی مۆبایل و وای‌فای و کۆمه‌ڵێک شتی هاوشێوه. ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌که گه‌وره‌تر ده‌کات ئه‌وه‌یه که هه‌موومان به‌یه‌کسانی به ویستی خۆمان بێت یان نا له‌ژیر کاریگهرییهکانداین ، بۆ نموونه له حاڵه‌تی جگه‌ره کێشاندا مرۆڤه‌کان به‌گشتی ده‌زانن که جگه‌ره‌کێشان کاریگه‌ری ته‌ندرووستی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و ده‌بیته هۆی درووستبوونی شێرپه‌نجه‌ی سیهیهکان، به‌ڵام مرۆڤه‌کان خۆیان ده‌توانن بڕیاربده‌ن که جگه‌ره ده‌کێشن یاخودنا، به‌ڵام له‌حاڵه‌تی کێڵگه و شهپۆلهکههرۆموگناتیسییهکاندا ئه‌م شته مه‌حاڵه و هه‌موومان بێ جیاوازی له‌ژێر کاریگه‌ریداین، له کاتی بازاڕ کردندا، له‌کاتی ئۆتۆمۆبیل لێخوڕیندا و هتد. . . به‌درێژای کاتیش له به‌رزکردنه‌وه‌ی کێڵگه که‌هرۆموگناتیسی یهکانداین له سرووشتدا که واده‌کات قورس بێت بڕیاردان له‌وه‌ی که ئایا له ئێستاوه تاکو په‌نجا ساڵی داهاتوودا به کوێ ده‌گه‌ین. ، به‌ڵام به دڵنیایی یه‌وه ده‌توانین بڵێین که له‌چه‌ندساڵی داهاتوودا کاریگه‌رییه ڕاسته‌قینه‌کان ده‌ست به ده‌رکه‌وتن ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌وکات زۆر دره‌نگ بێت. مرۆڤیش وه‌کو هه‌موو بونه‌وه‌ره‌کانی تری سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه له‌ژێر کاریگه‌ری و پێوه‌ره سروشتی یه کاندایه، سروشتێک که‌له سه‌ره‌تای درووست بوونیه‌وه هاوسه‌نگی یه‌کی ئێجگار ورد و ئاڵۆزی شه پۆل و له‌رینه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌م پێوه‌رانه ته‌نها کاریگه‌ریمان تیناکات به‌ڵکو هۆی بوونیشمانه!! خانه‌کانی له‌شمان به هۆی له‌رینه‌وه‌ی روناکی [Dk88] یه‌وه په‌یوه‌ندی به‌یه‌که‌وه ده‌که‌ن و کاره‌کانیان ڕاده‌په‌ڕێنن. ، دی ئین ئه‌ی له‌شمان له‌رینه‌وه‌ی که‌هرۆموگناتیسی به‌کار دێنێت بۆ دووباره به‌رهه‌مهینانه‌وه‌ی یاخود کۆپی کردنی خۆی، له ناو ناو‌کی هه‌مووشتێکدا پرۆتۆن و ئێلێکترۆن ( موجه‌ب و سالب) هه‌ن که‌هه‌موو بونێک به موگناتیس ده‌که‌ن. ئێمه‌و هه‌موو بوونێک خاوه‌نی خانه‌کانی کریپتۆکرۆمین (له پێشه‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد) که یارمه‌تی هه‌ستکردنمان به بوونی ئه‌و کێڵگانه ده‌دات به شێوازێک که زۆر که‌م لێی تێده‌گه‌ین. ئێمه بوونه‌وه‌ری له‌ره و کاره‌با وڕووناکی و موگناتیسین. ههرچههنده ئێمه وه‌ک مرۆڤ قبوڵی ئه‌م داهێنانانهمان کردووه له‌سه‌ر ئاستی گستی به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی خانه ئێجگار هه‌ستیاره‌کانی پێکهاته‌ی له‌شمان قبوڵ نه‌کراوه و ناکرێت و کاردانه‌وه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه چونکه کۆمهڵهشتێکی نامۆن به خانه‌کان که به چاونابینرێن. منداڵه‌کانمان هه‌ر له‌کاتی دروستبونیان له منداڵدان و پاش هاتنه دوونیاوه ڕووبه‌ڕوی کۆمه‌ڵه دیارده‌یه‌ک ده‌بنه‌وه که پێکهاته‌ی له‌شیان ئاماده نه‌کراوه بۆ ئه‌م جۆره دیاردانه. ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که هه‌ستیارتر ده‌کات به‌رده‌وام داهینانهکانی ته‌کنۆلۆژیایه و به‌هێزترکردنی کێڵگه موگناتیستیسیهکانه له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانی مۆبایل‌و ئینته‌رنێته‌وه، بۆ نموونه داهێنانی خزمه‌تگوزاری 4 جی [Dk89] . من له‌م بابه‌ته‌دا نامه‌وێت بڵێم داهێنان و ته‌کنۆلۆژیا خراپه، به‌ڵام ته‌نها ده‌مه‌وێت بڵێم یاریکردن له‌گه‌ڵ سرووشتدا یاریکردنه به ئاگر، وه باشترین ڕێگا بۆ هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ سرووشتدا گوێڕایه‌ڵی کردنێتی.
|
[Dk1]Winfried Otto Schumann
[Dk2]Hans Berger
[Dk3]Electroencephalography (EEG)
[Dk4]Transmitted electrical frequency
[Dk5]Alpha-wave، α
[Dk6]Anke Mueller
[Dk7]Max Planck Institute
[Dk8]Biological Clock, Circadian cycle
[Dk9]Magnetic pulse generator
[Dk10]Luc Montagnier
[Dk11]Robert Gallo
[Dk12]Water Memory experiment
[Dk13]Electromagnetic Frequency
[Dk14]Nucleotides
[Dk15]Replication
[Dk16]Magnetic Field of earth
[Dk17]Magnetotactic bacteria
[Dk18]Colony collapse disorder
[Dk19]dr.jochen kuhn
[Dk20]Home wireless phone
[Dk21]Microwave
[Dk22]Cryptochrome
[Dk23]Denis Henshaw
[Dk24]Peter Hore
[Dk25]Thorsten Ritz
[Dk27]Radio wave
[Dk28]ICNIRP (International Commission on Non-Ionizing Radiation Protection)
[Dk29]Roger Kochel
[Dk30]Bioelectromagnetic
[Dk31]NRBP (National Radiological Protection Board)
[Dk32]Wolfgang Ludwig
[Dk33]dr.francis collins
[Dk34]Robert J. Baker
[Dk35]NYU Langon Medical Center.
[Dk36]Whether the Children Have the sense of Direction.
[Dk37]Electrosensitivity
[Dk38]Erica Malley Blythe
[Dk39]Metallic folio
[Dk40]Electrosmog meter
[Dk41]ECG: Electrocardiogarm, EEG: Electroencephalography
[Dk42]Elaine Fox
[Dk43]Population
[Dk44]Level of certainty
[Dk45]Random chance
[Dk46]MTHR = mobile telecommunications and health research
(hypersensitivity symptoms associated with electromagnetic field exposure)
[Dk47]David Coggan
[Dk48]Michael Connarty Mp, council of europ.
[Dk49]WHO: World Health Organization
[Dk50]Wishaw, Warwickshire
[Dk51]Eileen O´connor
[Dk52]precancerous cervical cells
[Dk53]benign lumps
[Dk54]MND: Motor Neuron Disease = مرض العصبون الحركي
[Dk55]Base station
[Dk56] Noora Volkow
[Dk57]Glucose
[Dk58]ATP, Adenosine triphosphate
[Dk59]Metabolic
[Dk60]S.A.R
[Dk61]Sam Phantom
[Dk62]Tissue
[Dk63]ICNIRP
[Dk64]WHO: World Health Organization
[Dk65]IARC
[Dk66]Glioma /دبقي
[Dk67]Lennart Hardell
[Dk68]Etiology and Epidemiology/ المسببات وعلم الأوبئة
[Dk69]ناوی لێکۆڵینه‌وه‌که
``Epidemiological evidence for an association between use of wireless phones and tumor disease``/ الأدلة الوبائية على وجود علاقة بين استخدام الهواتف الخلوية ومرض الورمي
[Dk71]قطاع الاتصالات / Telecom Industry
[Dk72]Melatonin
[Dk73]الغدة الصنوبرية/ pineal gland
[Dk74]المضادة للأكسدة
[Dk75]Cell division somatosens
[Dk77]Sleep/wake cycle
[Dk78]Immune system , جهاز المناعة
[Dk79]IARC
الوكالة الدولية لبحوث السرطان
[Dk80]suprachiasmatic nucleus
[Dk81]Barry Wilson . Bethel institute in america
[Dk82]Pineal Gland
[Dk84]Direct suppressive effect of weak magnetic fields (50Hz and 16 2/3 Hz) on melatonin synthesis in the pineal gland of djungarian hamster(phodopus sungorus))
[Dk85] Effects of electromagnetic fields on photophasic circulating melatonin levels in American kestrels
[Dk86]Absence of chronic effect of exposure to shortwave radio broadcast signal on salivary melatonin concentration in dairy cattle
[Dk87]Dr.Neil Cherry
[Dk88]Light frequency
[Dk89]The "G" stands for a generation of mobile technology, installed in phones and on cellular networks. بریتی یه له نه‌وه‌یه‌کی نوێی تێکنۆلۆجیای مۆبایل و ئینته‌رنێت، که گوایه خێراتره له 3 جی و کۆمه‌ڵه خه‌سڵه‌تیکی نوێی تێدایه!!