هەموو خەڵکی کوردستان شاهیدی ئەو ڕاستیەن کە عەبدوڵای مەلا نووری چۆن ، چەند هەفتەیەک پێش وەرگرتینی
"چل و نۆ ملیۆن دینارەکەی پەرلەمان " ئیعلانی ئازایانەی ئەوەی کرد کە یەک فلسی لەو پارە بۆ خۆی نابات و هەمووشمان بینیمان چەند ئازایانە لەناو سێ فراکسیۆنەکەی موعارەزەدا بە تاک و تەنها ئەو شەهامەتەی نواند و پارەکەی بەوەسڵەوە تەسلیمی نەخۆشخانەی هیوا کرد. . .
.
هەموو خەڵکی کوردستانیش ڕەنگە ئەو شاهیدی یە بۆ ئێمە بدەن ، کە پەرلەمانتارەکانی تر چەن شەرمنانە و لەژێر فشاری دەنگی خەڵکی کوردستان بە گشتی دەنگدەرانی گۆڕان بەتایبەتیدا ،، پاش چەن ڕۆژێک پەرلەمانتار ئاشتی عەزیز هات و بەناوی هاوکارەکانی یەوە بەڵێنی ئەوەی دا کە پارەکەیان بکەنە پڕۆژە. . . !
.
لە دنیادا هەر جۆرە پڕۆژەیەک لەو جۆرە و بەتایبەت کە پارەکە موڵکی میلەت خۆی بێت ، دەکرێ تەواوی پارەکە بەوەسڵ و ئیمزاوە تەسلیم بە لیژنەیەک بکرێت بە ڕەچاوی ئەم خاڵانە:-
١-چەن کەس بەشدارن لەو پڕۆژەدا.
٢- یەکی چەند پارەیان داوە. .
٣-کراوە بە کام پڕۆژە. .
٤- قازانج و زەرەری مانگانەی چەندە. .
٥-بەچی دراوەو بۆچی دەدرێ و قازانجی بەکێ دەدرێ. .
٦- لیژنەی ڕاپەڕاندنی پڕۆژەکە چەند کەسی لە خێرۆمەندانی پارەبەخش تێدایەو چەندکەس لە ناو خەڵکەوە سەرپەرشتی دەکەن. .
لەگەڵ دەیان ڕی و شوێنی یاسایی و ئاسایی تردا. .
بەڵام ئەمەی کە ئاشتی عەزیز باسی دەکات ناچێتە ژێر ناوی پڕۆژەوەو زیاتر لە کارێکی خێرخوازی دەچیت چونکە پڕۆژە بەردەوامە ،، ئەم کارەی ئەمان کاری تاکە یەکجارە ،،
بەکوردی یەکەی بە قەولی پێشوتری خۆیان دەیان ووت "پارەی میلەتە" ڕۆنی خەڵک لە سمێڵی خەڵک دەدەنەوە. . .
ئێستاش نەچوە بچێت. . .
پێویستە خەڵکی کوردستان بزانێت ، چەن کەس و یەکی بە چەند بەشداری ئەو پڕۆژەیەتان کردوە. . .
چونکە ئاشتی عەزیز دەڵێت:-
ژمارهیهك پهرلهمانتاری پێشوی فراكسیۆنهكه بڕیاریانداوه لهو (٤٩) ملیۆن دینارهی پاداشتی خانهنشینی وهریانگرتوه خانویهك بكهنه دیاری بۆ هاوسهر و خانهواده و كۆرپهكهی رۆژنامهنوسی تیرۆركراو كاوه گهرمیانی
+ ئاخر ژمارەیەک لە دووکەس بەرەو ژوور دەگرێتەوە و دیارە هەمووشتان نین ئەگینا نەدەنووسرا ( ژمارەیەک ).
+دواتر ئەوە جێگای پرسیارە گەورەکەیە ،
ئێوە پەرلەمانتارانی ، فراکسیۆنی بزووتنەوەیەکن ،، هەرچی دەخل و سەرفی هەیە ، لە میدیای خۆیەوە زۆر شەفافانە فلس بە فلس بڵاوی دەکاتەوە ،، ئەوە خێرە ئێوە ئاوا بە ڕەمزو غموزەوە ئەم سەدەقەی جاری یە دەدەن بە ناوچاوی خەڵکی کوردستاندا ، کە کەسمان نازانین ڕەنگ و دەنگی چۆنە. . !
پاشان لە دوا بەشی ووتەکانیاندا ئاشتی عەزیز دەڵیت :- ئێمه لهكاتی جێبهجێكردنی ئهو بهڵێن و هاوكاریانهشدا پێمان خۆش نهبوه موزایهده بهسهر خهڵكهوه بكهین و بیدهینه میدیاكان، چونكه بۆ خزمهتكردنی خهڵك پهرلهمانتار بوین نهك بۆ خێر و موزایهدهكردن
ئەم قسەیە قسەی زۆر هەڵدەگرێت. .
١- وەکو ووتم ئێوە لە بزوتنەوەیەکدان کە زۆر شەفافەو تەنانەت تێچوونی کۆنگرەکەی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان کەشف کرد
٢- ئەی ئەوە خێرە ئیستا کە خانویەک بۆ ماڵی شەهیدی مەزڵوم کاوە گەرمیانی جوانەمەرگ دەکڕن دەیدەن بە گوێی هەموو خەڵکی کوردستاندا و لە تاری عاتیفەی خەڵک دەدەن. . !
( ئەی بۆ بە بێ دەنگ ئەم خانوەتان بۆ کاوە نەکڕی ،، کە لای خواو بەندەش خێری زیاتر بوو ،، یان دەزانن هەموومان کاوەمان چەند خۆش دەوێت و لێرەوە دەتانەوێت بێنەوە ناو جەماوەر ). . . . !
ئەی خۆ ئێوە پێتان خۆش نەبوو موزایەدە بەسەر خەڵکەوە بکەن و بیدەنە میدیاکان. . ئەمێستا خێرە وا میدیاتان پڕ کردوە. .
٣- ئەی بۆ خانە نشینی یەکەتان دەڵێن چی ، کە هەرهەموومان مزایەدەمان بەسەر دەسەڵاتەوە دەکردو خانەنشینیەکی لەو جۆرەمان وەک و شیری سەگ حەرام باس دەکرد ،، ئایا چی لێ دەکەن؟! کاتێ کە کۆمەڵگا پڕە لەو هەژارانەی کە ژیان ڕۆژانە دەیانهاڕێت و ئەوان لە سەردابەکانی ژیاندا کات دەگوزەرێنن و ئێوەش لە بورجی عاج. . !
+ لە کۆتایدا هەموو خەڵکی کوردستان لەو مەسچە ڕوونە تێدەگات کە مەبەستتان کێ یە کە( موزایەدە بەسەر خەڵکەوە ئەکات). .
ئێوە باس لە عەبدوڵایەک دەکەن ،، بە کارو کردەوەی زۆرو قسەی کەمی ، خۆی خستە دڵی دۆست و دوژمنەوە هەریەک بە جۆرێک. . .
بۆ زیاتر ڕۆشنی بابەتەکە بڕوانە ئەم لینکە
http://www. sbeiy. com/Detail. aspx?id=27108&LinkID=4&AspxAutoDetectCookieSupport=1#. UsQxXcpJp74. facebook