کاک کۆسره‌ت ودکتۆر به‌رهه‌میش به‌ده‌ره‌دی کاک نه‌وشیروان مه‌به‌ن ؟ ... مه‌جید مام برایم -به‌ریتانیا

 یه‌کێتی ئه‌مرۆکه‌ به‌گه‌وره‌ترین قۆناغی پڕمه‌ترسیداروقه‌یراندا تێده‌په‌ڕێت ،

 هه‌رچه‌نده‌ یه‌کێتی له‌مێژووی خه‌بات و تیکۆشانی له‌قۆناغی شاخدا تووشی زۆرکاره‌سات و نسکۆ ولێكترازانی سیاسی وعه‌سکه‌ری بووه‌ ، به‌ڵام وابووه‌ توانیویه‌تی زووهه‌ستێته‌وه‌ ! ئیدی ئه‌وه‌مان بۆبووه‌ به‌ئه‌زموونیکی هه‌ڵه‌ ، که‌ هه‌رڕووداو کاره‌ساتیکی سیاسی وسه‌ربازی به‌سه‌ر یه‌کێتیدابێت گه‌ر به‌رۆژیک لایه‌کی یه‌کێتی لێبێته‌وه‌ ، هه‌م جه‌ماوه‌روهه‌م سه‌رکرده‌کانیش وافێربووین ده‌ڵیین ؛ کوڕه‌ بابه‌ هیچ نیه‌ ، یه‌کێتی زۆر شتی وای به‌سه‌رهاتوه‌و باکی پینه‌بووه‌وهه‌ستاوه‌ته‌وه‌و یه‌کێتی په‌کی له‌سه‌رکه‌س نه‌که‌وتووه‌..! به‌ڵام ئه‌وه‌ حیساباتیکی زۆر هه‌ڵه‌و غه‌رایه‌کی زۆرگه‌وره‌ بووه‌ ، چونکه‌ یه‌کێتی به‌ ‌ئێستاشه‌وه‌ به‌رده‌وام هه‌ر باجی ئه‌وڕووداووکاره‌ساتانه‌ ده‌دات ، وه‌ک چه‌ند برینیکی قوڵی ساڕێژ نه‌کراو به‌ئازاره‌کانیه‌وه‌ ده‌ناڵێنین ..! ئه‌وه‌ ڕاسته‌ که‌ بڵێن له‌ده‌ست دانی سه‌رکرده‌ی وه‌ك "عه‌لی عسکه‌ری ودکتۆر خالید وشێخ حسێن بابه‌شێخ"ده‌یان کادری ترله‌کاره‌ساتی هه‌کاری و له‌ده‌ستدانی دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران کاکه‌ "ئارام وشه‌هاب وجعفه‌رو ئه‌نوه‌ر"زه‌ره‌رووزیانێک بووبن له‌ناویه‌کێتی وجێگایان پڕبووبێته‌وه‌ ؟

ئه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌کاک نه‌وشیروان وسه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی ناوگۆڕانیش هه‌روا

 کادروئه‌ندامانی یه‌کێتی به‌تایبه‌تی ولانه‌یه‌سیاسیه‌کانیش به‌گشتی ، له‌سروشتی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌یشتبوون وده‌یانزانی چ که‌سایه‌تیه‌که‌و چۆن بیرده‌کاته‌وه‌ و به‌رنامه‌وپلانی له ته‌مه‌ن و‌خه‌باتی سیاسی خۆیدا چۆن بووه‌ ،هه‌رده‌م لایه‌نگری ڕیفۆرم چاکسازی ودژی گه‌نده‌ڵی بووه‌ ، هه‌تا له‌ناو ڕیزه‌کانی ‌یه‌کێتی دا بووه‌ ،شێلگیرانه‌ کاری بۆئه‌وه‌ کردوه‌ ئه‌وه‌ مێژوه‌که‌ی دیاره‌و له‌وپیناوه‌داهه‌وڵێ زۆریدا نه‌یتوانی"مام جه‌لال )بگه‌ێنێته‌ ئه‌وبڕیاره‌ی خۆی ده‌یه‌وێت و له‌مپه‌ڕه‌‌کانی به‌رده‌می به‌رنامه‌کانی چاکسازی زۆر بوون به‌تایبه‌ت هه‌ندیک له‌ده‌وروبه‌ری مام جه‌لال ڕێگربوون له‌گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانی ، ئه‌وه‌بوو سه‌ره‌نجام به‌ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ ده‌ستی پیکردو ، کێشه‌کانی یه‌کێتیش هه‌ر که‌ڵه‌که‌ ده‌بوون بۆته‌قینه‌وه‌یه‌کی تری دیکه‌ی دوای خۆی .!

کاتێك هه‌واڵی وازهێنانی کاک نه‌وشیروان گه‌یشته‌ هه‌ندیک له‌ هاڤاڵانی سه‌رکردایه‌تی ومه‌کته‌بی سیاسی ، هه‌بوو له‌خۆشیان شاگه‌شکه‌بووبوو ،جگه‌ له‌کاک کۆسره‌ت ودکتۆربه‌رهه‌م وچه‌ندکه‌سی ترلایه‌نگری ئه‌وه‌بوون بمێنێته‌وه‌ یه‌کێتی جێنه‌هێڵێت ؟ وه‌ به‌شه‌که‌یتر چونه‌لای مام جه‌لال ووتیان هه‌رچیده‌وێ بیده‌یه‌ با بڕوات وله‌کۆڵمان بێته‌وه‌ به‌نه‌مانی ئه‌و کێشه‌کانی یه‌کێتی هه‌موو چاره‌سه‌ر ده‌بن ! زۆرهه‌بوون ده‌یان گوت یه‌کێتی پاکبۆوه‌ ، ئه‌وهه‌ڤاڵانه‌ ده‌هاتنه‌ سه‌رته‌له‌فزیۆن وڕۆژنامه‌کان لێدوانیان ده‌دا وده‌یان گووت ؛ کاک نه‌وشیروان بێ حه‌وسه‌له‌یه‌و زۆر پشوودرێژنیه‌ و هه‌مووکه‌سێك ناتوانێت له‌گه‌ڵی هه‌ڵکات ، ئه‌وپه‌ڕی له‌ سه‌دابیستی کادره‌کانی یه‌کێتی ده‌بات وه‌بێ موچه‌وئیمتیاز ده‌بن ، پاش ماوه‌یه‌ك له‌سه‌دا پانزه‌ی به‌ئیمتیازکادره‌کان ده‌گێڕینه‌وه‌ وله‌سه‌دا پێج ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌کات هیچ قورسایه‌کی ئه‌وتۆ دروست ناکات !؟

که‌چی هه‌موو بۆچونه‌کانیان پێچه‌وانه‌ بوو!؟

ئێستاش مه‌سه‌له‌ی هه‌ردوو کاره‌کته‌ری به‌هێزی وجێگره‌کانی مام جه‌لال، "به‌ڕیزان کاک کۆسره‌ت وکاک به‌رهه‌م"هاتۆته‌وه‌ گۆڕێ و، لێره‌وله‌وێ گوبیست ده‌بین له‌کادره‌کانی نزیك له‌خۆیان هه‌مان ئه‌وقاوه‌ن و ئاوازه‌یه لێده‌ده‌نه‌وه‌ که‌بۆنه‌وشیروان مسته‌فا یان لێده‌دا !! که‌زۆر ترسناکه‌ ئه‌م جاره‌ش به‌ئاشکرا هه‌ندێکیان ده‌ڵێن بابڕۆن یه‌کێتی په‌کی له‌سه‌رکه‌س نه‌که‌وتووه‌ "کێ ڕازیه‌ بادانیشێت ئه‌وه‌ی ڕازی نیه‌ بابڕوات وده‌رگا له‌سه‌ر پشته‌ )!!

به‌ڵام باهه‌موو لایه‌کمان باش بزانین جه‌سته‌ی یه‌کێتی به‌رگه‌ی ئه‌وهه‌موو ئازاروبرینانه‌ ناگرێت و باچیدیکه‌ به‌هه‌ڵه‌ وغرووری لێدوان وقسه‌ نه‌که‌ین !؟

ئێوه‌ ئه‌ی هه‌ڤاڵانی یه‌کێتی له‌کۆنگره‌ی سێ دا بڕیارتان داوه‌ له‌په‌یڕه‌ودا هاتووه‌ هه‌مووسێ ساڵێك به‌پێی بنه‌ماکانی کاری ڕێکخراوه‌یی و وه‌ك حیزبێکی سوسیال دیمۆکرات پابه‌ندبن به‌بنه‌ماکانی پێڕه‌و ، ئێستاش کاتی کۆنگره‌ به‌سه‌رچووه‌ وئێوه‌ شه‌رعیه‌تان له‌ده‌ستداوه‌ به‌پێ یاساو ڕێساکان که‌س ناتوانێ ته‌مه‌نتان درێژ کاته‌وه‌ !؟ وه‌به‌زووترین کات ، "سه‌رێك بۆیه‌کێتی دیاری بکه‌ن"وله‌ کورترین ماوه‌دا کۆنگره‌یه‌کی شه‌فاف ودیموکراسی بگرن و سه‌رکردایه‌تیه‌کی نوێ له‌کادره‌ گه‌نجه‌کان ، له‌نه‌وه‌ی نوێ ، هه‌ڵبژێرن وئێوه‌ش که‌ چه‌ند ساڵه‌ به‌شێکی ته‌مه‌نی خۆتان بۆخزمه‌تی ئه‌م گه‌ل وحیزبه‌ ته‌رخانکردوه‌ به‌ شه‌ره‌فێکی گه‌وره‌و سه‌ربه‌رزیه‌وه‌ ده‌ست له‌پۆسته‌کانتان هه‌ڵگرن ده‌وروته‌سلیم بکه‌ن ، ئاڵای یه‌کێتی ته‌سلیم به‌ ئه‌وان بکه‌ن ، ئه‌وا بێشك ئه‌وکات ، یه‌کێتی ده‌توانێت جه‌ماوه‌ره‌که‌ی ئاشتبکاته‌وه‌ وبێته‌وه ناوخه‌ڵك وببێته‌وه‌ به‌ماڵه‌گه‌وره‌که‌ی هه‌موان !.

خۆ خوانه‌خواسته‌ ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان نه‌هجی پێشووتان به‌رده‌وامبن ، ئه‌وا

له‌پێشدا یه‌کێتی وه‌ک ئه‌و ڕێکخراوه‌ی که‌ڕووباری خوێنی، بۆبه‌دیهینانی

ئامانجه‌کانی دا ، تێیدا زه‌ره‌رده‌کات وئینجا ئێوه‌ش وه‌ک کۆمه‌ڵیک به‌رپرسی

باڵا ، تێیدا به‌رپرسیاری خه‌ڵک ومێژوو ده‌بن !

مه‌جید مام برایم /به‌ریتانیا.

 

Related Articles