هەواڵێکی هونەری لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەوە

{AG}articl-foto/nekeroz{/AG}

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 24/11/1392 لەدوای مانگێک درووست کردنی ئاستەنگ ودژواری لە لایەن ئێڕشادی ئیسلامی شاری سەقزەوە بەرنامەیێکی موزیک و گۆرانی بە بۆنەی جەژنی پایان ساڵ لە لایەن قوتابیانی مامۆستا عەلی عابدی و بە هاوکاری تیپی موسیقای نەکەرۆز لە هۆڵی موجتەمەعی فەرهەنگی شاری سەقز بەرێوە چوو،ئەم بەرنامە یە لە چەندین بەشی جۆراوجۆردا پێک هاتبوو کە بریتی بو لە ئیجرای چەندین گۆرانی و موزیکی کوردی کە لە لایەن قوتابیان و گروپی موزیکی نەکەرۆز بە سەرپەرستی و ئاهەنگسازی مامۆستا عەلی عابدی بەرێوە چوو وە هونەرمەندان جەماڵ حەسەنژادو مەجید ئەحمەدی بەدەنگی بەسۆزیان چەندین گۆرانی پڕناوەرۆکیان پێشکەش کرد.

شایانی باسە ئەم بەرنامەیە بوبە هۆی سەرسامی ئامادەبوان و لەلایەن جەماوەری شاری سەقزەوە بە گەرم وگوڕی و بێ وێنە پێشوازی لێکرا.

 

 

 

 

Related Articles