به بۆنه‌ی به‌خاکسپاردنی 28 شه‌هیده‌که‌وه له‌قامیشلۆ
رۆژی 17/2/2014
*
سڵاوی خاکی کو‌ردستان
له‌گیانی پاکی شه‌هیدان
له دایکانی جگه‌ر سوتاو
له‌خوشکی کۆڕی تێکۆشان
له پیری ژیری باوه‌ڕدار
له شه‌ڕڤانی کوڕوکاڵان
*
مه‌ڵێن ئه‌وجوانه بۆچیمرد
نه‌مربوونه شه‌هیدی کورد
به هیوایه هه‌موو دایکێ
براو باوکێ،درشت و ورد
به‌ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی
هه‌وڵدانێکی ده‌ستوبرد
له‌سه‌رتاپای وڵاتی ماد
بکاته به‌رده‌بازو پرد
*
که ئاسۆمان دره‌خشانه
به‌ری خوێنی شه‌هیدانه
کوڕانی هه‌ڵمه‌ت و هێرش
کچانی ئه‌م خاکه جوانه
له‌پێناوی هه‌مان رێدا
شه‌هید چاوی له‌دوومانه
شه‌هید پیرۆزه نامرێ
گوڵ و تاجی هه‌موومانه
----------------------
سلێمانی 18/2/2014