ئه‌وكاته‌ی له‌كلتوروشوناس وزمان وته‌نانه‌ت هه‌ڵكه‌وته‌ی ناوچه‌یی وجیۆپۆلۆتیكیشه‌وه له‌عێراق جیاوازین، تاقه گرێیه‌ك چی یه به‌یه‌كه‌وه نامانبه‌ستێته‌وه، ته‌نها تاڵه مویه‌كی ره‌شه به‌یه‌كدیه‌وه گرێمان ده‌دات به‌رده‌وام ده‌پسێت وكه‌چی هه‌ربه‌یه‌كه‌وه گرێده‌درێته‌وه، ئه‌نفال وكیمیاباران وجێنۆسایدی خه‌ڵكی كوردستان لێكه‌وته‌ی ئه‌م پێكه‌وه گرێدانه‌یه، له‌ده‌می پێكدادانی شارستانیه‌ته‌كانی بیردۆزه‌ی هانتیگتن دا ئێمه گۆشه‌یه‌كمان بۆنه‌ماوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ عێراقی عه‌ره‌بی دا خۆمانی تیادا شوناس بكه‌ینه‌وه، سه‌ده‌یه‌ك زیاتره خه‌باتی ئه‌م پارچه‌یه به‌رده‌وامه وبۆجارێكیش عێراقی عاره‌بی نیازی نیه لێمان تێبگات، بۆیه حیكمه‌ت له‌گۆرینی كاره‌كته‌ری سیاسی سه‌رۆكاری حكومرانی عێراقی دا به‌دی ناكرێت، هه‌رگیز كورد نابێت چاوه‌رێی ئه‌وه بێت له‌هاوكیشه‌یه‌كی سیاسی داوبه‌ئاڵوگۆری كاره‌كته‌ره سیاسیه‌كانی نێو قه‌ڵمره‌وی ده‌سه‌ڵاتی به‌غداد دۆخی كوردستان له‌رووی په‌یوه‌ندی به‌به‌غداوه چاكتر بێت!ئێمه كێشه‌ی بنه‌ره‌تیمان له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌گه‌رێته‌وه بۆ تێنه‌گه‌یشتنیان له‌وه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازه‌وله‌رووی مێژوویی وكلتوری وشارسته‌نیه‌ته‌وه خاوه‌نی جێكه‌وته‌ی خۆیه‌تی وپێویسته سه‌روه‌ری خۆی له‌ده‌وڵه‌تێكدا رابگه‌یه‌نێت چما ئه‌وان بریاریان وایه به‌م پرۆسه مێژوویه قایل نه‌بن، رێگایه‌كی دوورودرێژی زیاد له‌یه‌ك سه‌ده‌یمان بریوه كه‌چی هه‌ر به‌یه‌كه‌وه نین ئاخر جیاوازیمان زۆر زیاتره له‌خاڵی پێكه‌وه‌بونمان ئیدی چی به‌م عێراقه‌وه ده‌مانبه‌ستێته‌وه؟عێراق كه‌بۆخی وڵاتێكه به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه‌پره له‌كێِه‌ی تائیفی وتائاستی توندوتیژی رووبه‌رووبوونه‌وه هه‌یه كه‌چی كه‌م تازۆر له‌وه‌دا ته‌بان كه‌دژبن به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی كوردستان، چاوپێكه‌وتنێكی جێگری وه‌زیری دارایی عێراق سه‌رسامی كردین ئه‌وده‌مه‌ی باسی له‌وه‌كرد كه‌وه‌زێرێكی عه‌ره‌بی عێراقی پێی ووتوه هه‌موومان كێبركێمانه كه‌دژ به‌كورد بین تازۆرترین ده‌نگ بۆ خۆمان به‌رین له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان دا خه‌ڵك له‌خۆمان رازی بكه‌ین!ئه‌مه به‌ره‌و ئه‌و هاوكێشه‌یه ده‌مانبات كه‌شه‌قامی عاره‌بی له‌عیراق بریاریانداوه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی كورد هه‌ڵنه‌كه‌ن!
ئه‌مێستا كه سیاسه‌تی پاساووبیانو پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی عێراقه به‌رامبه‌ر كوردستان له‌تازه‌ترین سیناریۆی دا گه‌مه به‌قوتی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه ده‌كات كه‌چی شه‌قامی عه‌ره‌بی له‌عێراق بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه له‌وه‌ش زیاتر نوخبه‌ی سیاسی ورۆشنبیرانی ناوه‌راست وخواروی عێراق بێده‌نگیان له‌لا باشترین بژارده‌یه، په‌ندێكی پێشنان هه‌یه وله‌زاری عه‌ره‌به‌وه هاتوه كه بێده‌نگی هێمایه بۆ رازیبون!ئه‌گره‌چی نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت هێشتا ئه‌وده‌نگه مرڤدۆستانه له‌زیادبوندان له‌عێراقدا كه‌پشتیوانی له‌دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌كه‌ن به‌ڵا لێره‌دا مه‌به‌ستمان زیاتر سیاسیه‌كانی عێراقه، هه‌موو خه‌ڵكی عێراق به‌چین توێژه جیاوازه‌كانیه‌وه له‌سیاسه‌ت وره‌فتاری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نیگه‌رانه ورۆژگار ده‌ژمێرێت تابگاته ئه‌ورۆژه‌ی له‌پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی دا ئاڵوگۆر به‌ده‌سه‌ڵات بكات كه‌چی له‌هه‌مبه‌ر پرسی راگرتنی بودجه‌ی كوردستان ده‌نگی ناره‌زایی كزه، ئه‌وه بۆیه پێویسته له‌هه‌موو كات زیاتر ئێمه‌ی كورد هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یمان هه‌بێت وخۆ كۆبكه‌ینه‌وه به‌ره‌وسه‌خۆبون. . .