هه‌ندێك جار له پێناو له خۆ دورخستنه‌وه‌ی كێشه‌كان و خافڵكردنی میلله‌ت ده‌سه‌ڵات په‌نا ده‌باته به‌ر دروستكردنی هه‌ندێك ده‌نگۆ ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌تاو گه‌نده‌ڵیه‌كانی و لێپسراویه‌تی له خۆی دوور خاته‌وه، ئه‌و شیوازه له مامه‌ڵه كردنه سیفهو ئه‌دای مامه‌ڵه‌كردنی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی نادادپهرور و گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆره.
ده‌سته‌لات و حكومه‌تی كوردی كه پارتی و یه‌كێتی لێی به‌رپرسیاره نه‌یتوانی بۆ دوو مانگ قه‌یرانێك چاره‌سه‌ر بكات كه ته‌واوی كایه‌كانی ژیانی و به‌ڕێوبردنی له‌سه‌ر وابه‌سته ئه‌ویش قه‌یرانی نه‌مانی پاره، ته‌نانه‌ت بانقه‌كان كه به‌س به‌ناو بانقن ته‌نیا شوێنی دابه‌شكردنی پاره‌ن له هه‌رێم قه‌لۆش بوون.
قهلۆشبوونی بانقه‌كان وا ده‌كات نێچیرڤان بارزانی داوای هاوكاری له توركیا بكات، توركیاش ده‌ڵێت " پێشنیار ده‌كه‌م به‌رپرسان پاره‌كانیان له بانقه‌كانی سویسرا رابكێشنه‌وه و بیهێنه‌وه هه‌رێم"، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانانه‌ش حكومه‌ته‌كه‌مان ئیكسپایه‌ر بووه وا 150 رۆژه هه‌ڵبژاردن كراوه‌و كار هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و حكومه‌ته ئیكسپایهره ده‌ڕوا.
بۆ جكومهن پێكناهێنرێت، بۆ پاره‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ژار، فه‌رمانبه‌ر قه‌ردار نادرێت، بۆ بانقه‌كان پاره‌یان تێدا نه‌ماوه، خه‌تای كێیه حكومه‌ت پێكناهێنرێت؟؟؟؟؟ ئه‌وه زۆرترین پرسیاره باوه‌كانی نێو خه‌ڵكه، ده‌نگۆی خه‌تا دانه پاڵ یه‌كتریش له لایه‌كی تره‌وه.
خه‌تای پارتیه و پێكهێنانی حكومه‌ت له ئه‌ستۆی براوه‌ی یه‌كه‌مه؟
خه‌تای یه‌كێتیه‌و ده‌ستبه‌رداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نابێت؟
خه‌تای گۆڕانه بهبَی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناچێته ناو حكومه‌ته‌وه؟
نا خه‌تای ئیسلامیه‌كانه؟
هه‌ر نه‌تان زانی خه‌تای ئێرانه و ده‌ڵێت ده‌بێت یه‌كێتی پشكی گه‌وره‌ی هه‌بێت؟
ئێوه ده‌ڵێن چی هه‌مووی خه‌تای پارتی و توركیایه ئه‌وانه سه‌ره داون. . .
ئه‌ی بۆ پاره نه‌ماوه بودجه نییه، سه‌رۆكی هه‌رێم (خه‌تای یه‌كێتی و پارتیه چۆن ناتوانن مووچه‌ی دوو مانگ دابین بكه‌ن) . . . . . . .
نا هه‌مووی خه‌تای مالیكیه ئه‌و هه‌ر بیانو ده‌گرێت. . .
نا بۆڕی نه‌وته‌كه گیراوه‌و توركیا چاكی ده‌كاته‌وه. . . .
Facebook: Salman.kochary