ده‌مێك بوو ده‌مویست قسه له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند شێرزاد عه‌بدوڕه‌حمان بكه‌م و بیخه‌مه ده‌ره‌وه‌ی كاری رۆژنامه‌وانییه‌وه، ئیتر وای لێهات و كه‌وته ئێستا. . ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئه‌وه‌نده‌ی له رێگه‌ی راپۆرت و ریپۆتاژ و "ده‌رده دڵ"ه‌كه‌ی له‌لای گه‌نجانی كوردستان ناسراوه، نه‌وه‌ی ئێستا نازانن وه‌ك گۆرانیبێژ لێ بڕوانن. بۆیه لێره‌دا مه‌به‌ستم بوو بیخه‌مه ناو ئه‌م بۆته‌یه و به‌شێنه‌یی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م.
به‌ڕاست ئه‌و یه‌كێكه بووه له هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌كانی ساڵانی حه‌فتاكان له هه‌ولێردا و له دیارترین ده‌نگخۆشه‌كانی ئه‌وكات بوو، كه‌چی ئێستا گه‌نجانی ئه‌م نه‌وه‌یه ته‌نیا شێرزاد عه‌بدوڕه‌حمانی رۆژنامه‌نووس ده‌ناسن، نه‌ك ئه‌و كوڕه جوان و رووخۆش و ده‌نگخۆشه‌ی جارانی ئه‌م پیره هه‌ولێره.
من له‌مێژه شێرزاد ده‌ناسم، راسته منیش به‌هۆی كاری رۆژنامه‌وانییه‌وه وه‌ك رۆژنامه‌نووس لێیه‌وه نزیك بووم و به‌ڕاست وه‌كو مامۆستا لێی ده‌ڕوانم، ئاخر هیچ نه‌بێت ساڵه‌هایه‌ك له به‌رده‌ستی كارم كردووه، ئیتر نازانم شاگردێكی باش بووم یان "تڕحێو". . به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی ئه‌و پیاوه‌م ناسیوه، نه‌متوانیوه فۆڕمه هونه‌رییه‌كه‌ی له چاوانم دوور بخه‌مه‌وه. واته به‌لای منه‌وه ئه‌و له هه‌ر ئاستێكی رۆژنامه‌وانیدا بێت، من هه‌ر وه‌ك هونه‌رمه‌ند ته‌ماشای ده‌كه‌م و ده‌یخوێنمه‌وه. ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی تژییه له سۆز كه هیچ كات ناتوانێ له‌و سۆزه داببڕێ.
ئێستا كه ده‌مه‌وێ له‌باره‌ی شێرزاد عه‌بدوڕه‌حمانی هونه‌رمه‌نده‌وه قسه بكه‌م، ئه‌و به‌ته‌نیا نییه، به‌ڵكو خانه‌واده‌یه‌كی گه‌وره‌ی رۆشنبیری و هونه‌رییه. حه‌یده‌ر عه‌بدوڕه‌حمان كه برا گه‌وره‌ی شێرزاده، یه‌ك له نووسه‌ره گه‌وره‌كانی بواری شانۆیه. له دوای ئه‌و دوو برایه‌وه خانه‌واده‌كه فراوانتر بووه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ناو خێزانی هه‌ردووكیانه‌وه ته‌ماشایان بكه‌یت، چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسیان تێدا هه‌ڵكه‌وتووه و تێكه‌ڵاوی چه‌ندین خێزانی هونه‌ریی تر بوون كه نامه‌وێ لێره‌دا باسیان بكه‌م.
شێرزاد به‌ر له‌وه‌ی ببێته رۆژنامه‌نووس گۆرانیبێژ بوو، واته له سۆزی هونه‌ره‌وه چووه‌ته ناو دنیای رۆژنامه‌وانییه‌وه. ئێمه نه‌وه‌كانی پێشتر له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه شێرزادمان ناسی. ئه‌وكات ئه‌و ده‌نگێك بوو پڕبوو له تۆنه پاكه‌كانی موزیك و یه‌ك دنیا سۆزی گۆرانی كه ده‌توانین به سه‌ركه‌وتووترین گۆرانیبێژی حه‌فتاكانی هه‌ولێر بیچوێنین. . راسته ئه‌و دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته ئاستێكی سه‌ركه‌وتوو له هونه‌ر، ده‌بوو به‌رده‌وام بێت و دانه‌بڕێ و وه‌ك هونه‌رمه‌ند لێی بڕوانین. . بۆیه كه ئێستا باسی شێرزاد عه‌بدوڕه‌حمانی هونه‌رمه‌ند ده‌كه‌ین، ته‌نیا وه‌ك دیارده‌یه‌ك له هونه‌ری گۆرانیدا به‌بیری خۆمانی دێنینه‌وه، ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌م ته‌نیا ئه‌مه‌كێكه بۆ ئه‌و پیاوه شیرینه.
راسته كاتێك شێرزاد له گۆرانی دوور كه‌وته‌وه و خۆی هه‌ڵدایه ناو ئامێزی رۆژنامه‌وانی، ئه‌وه‌ی ئێمه‌یش تا ئێستا ده‌بینین، رۆژنامه‌نووسێكی سه‌ركه‌وتوو و پڕۆفیشناڵه، به‌ڵام تواناكانی له گۆرانی چوونه‌ته پشتی پشته‌وه و خه‌ڵكی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌وه نابینن، بۆیه مه‌به‌ستم بوو له نووسێنێكی وادا باسی بكه‌ین.
كاتێك له‌گه‌ڵی دانیشتم و پێمگوت ده‌مه‌وێ وه‌ك هونه‌رمه‌ند قسه‌ت له‌سه‌ر بكه‌م، ئه‌و پێكه‌نینی هات، پێی سه‌یر بوو كه‌سێك بیه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ رابردوو، چونكه خه‌ڵك هه‌موو چاویان له داهاتووه. . هه‌رچی بێ، من له‌و دانیشتنه زانیم كه له ئاهه‌نگی 21/3/1970 بۆ یه‌كه‌مین جار به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو (فوئاد ئه‌حمه‌د) گۆرانیی گوتووه و ته‌مه‌نیشی 12 ساڵ بووه، واته ئاهه‌نگی رێككه‌وتننامه‌ی ئاداری نێوان سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی كورد و حكوومه‌تی عێراق. راسته ماوه‌یه‌كی كه‌م له دوای گۆرانیگوتن چووه ناو دنیای رۆژنامه‌وانییه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی توانی له‌و دنیایه‌شدا خۆی بدۆزێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر به‌گۆرانیبێژ ده‌ناسرا.
من ویستم ته‌نیا شه‌نوكه‌وێك بۆ ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بكه‌م كه دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه تا ئێستایش به هه‌مان شێوه ده‌نگی وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه. به‌ڵام قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا ناچارت ده‌كات بچیته ناو هه‌ندێك ورده شت كه به‌ئاماژه‌یه‌كی كورتیش بێت باسی بكه‌یت. كاك شێرزاد له‌باره‌ی گۆرانییه‌وه باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردم كه له‌و ئاهه‌نگه‌ی 21/3/1970 له یاریگه‌ی هه‌ولێر گۆرانیی گوت، دواتر له‌لایه‌ن شه‌هیدی سه‌ركرده "فارس باوه" كه له‌و ئاهه‌نگه‌دا ئاماده بوو، ده‌مانچه‌یه‌كی پێ به‌خشرا. . باسی ئه‌وه‌شی بۆ كردم كه له‌لایه‌ن "ساڵح یووسفی" كه ئه‌وكات به‌رپرسی لقی پارتی بوو له به‌غدا، نامه‌ی بۆ نووسیوه بۆ مامۆستا عه‌لی مه‌ردان كه ئه‌ویش به‌رپرسی به‌شی كوردیی رادیۆی به‌غدا بوو تا یارمه‌تیی بدات. . شێرزاد گوتی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان ئه‌وكات گۆرانیی "كۆچی یارم"ی بۆ تۆمار كردم. هه‌روه‌ها له 1972 مامۆستا ناسر حه‌سه‌ن له رادیۆ دوو گۆرانیی تری بۆ تۆمار كردم و ئه‌وه‌بوو گۆرانییه‌كانم برده كه‌ركووك كه ئه‌وكات ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ركووك ته‌نیا نیو سه‌عات په‌خشی هه‌بوو.
بێگومان بۆ ساڵانی حه‌فتاكان گۆرانیبێژ زۆر كه‌م بوون و شێرزادیش یه‌كێك بوو له ناودارترین ده‌نگه‌كانی ئه‌وكات. باسی ئه‌وه‌شی كرد كه له ساڵی 1978 له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو "شه‌وكه‌ت ره‌شید" دوو گۆرانیی بۆ تۆمار كراوه، ئه‌وانیش "نێرگزه‌ی بۆن و ره‌یحانه- ئه‌رێ له‌یلی". . دواتریش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند رزگار خۆشناوه‌وه هاوكاری كرا و گۆرانییه‌كانی "لێمۆ- نه‌جیبه- نازدار"ی بۆ تۆمار كرا. . ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئاماژه‌م پێ داوه، ته‌نیا كورته‌یه‌كه له ژیانی هونه‌ری و كاره هونه‌رییه‌كانی. ئه‌گه‌ر له داهاتوودا پێویست بكات ده‌توانین بچینه ناو ئه‌و دنیاوه.
بێگومان بۆ دنیای رۆژنامه‌وانیش به هه‌مان شێوه به كورتی ئاماژه به چه‌ند وێستگه‌یه‌ك له ژیانی ئه‌و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووسه ده‌كه‌ین. . ئه‌و پیاوه به چه‌ندین وێستگه‌كه‌دا رۆیشتووه بێگومان جگه له نووسه‌ر و په‌یامنێر، له‌ناویاندا له چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤاردا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین و سه‌رنووسه‌ر كاری كردووه. من ته‌نیا ئاماژه به گۆڤاری "رووناهی" ده‌كه‌م كه ناودارترین گۆڤاری كۆمه‌ڵایه‌تی بوو له كوردستان و شێرزاد له‌گه‌ڵ ده‌رچوونییه‌وه سه‌رنووسه‌ری بوو. بێگومان له بواری رۆژنامه‌وانییه‌وه كه‌م هه‌ن بتوانن وه‌ك شێرزاد عه‌بدوڕه‌حمان به‌سه‌ركه‌وتوویی كار له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا بكه‌ن، چونكه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌وه‌نده پڕه له سۆز، بابه‌تێك نابینی قسه‌ی له‌سه‌ر بكات و نه‌توانێ سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی رابكێشێ. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌ڕاست شێرزاد مامۆستا و رۆژنامه‌نووسێكی پڕۆفیشناڵه.
وێڕای كاركردنی له رۆژنامه و گۆڤاره‌كان، هاوكات چه‌ندین به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی و رادیۆیی پێشكه‌ش و ئاماده كردووه، له ناویاندا له ساڵانی هه‌شتاكان له ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ركووك 3 ساڵ به‌رنامه‌ی "رۆژنامه‌نووسی كوردی" پێشكه‌ش كردووه. هه‌روه‌ها 3 ساڵ له ته‌له‌ڤزیۆنی "زاگرۆس" به‌رنامه‌ی "ئه‌زموون"ی پێشكه‌ش كردووه. دواتر دوو ساڵ به‌رنامه‌ی "باسی هه‌فته" له كه‌ناڵی نه‌ورۆز و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی "میوان"ی له كه‌ناڵی هه‌ولێر پێشكه‌ش كردووه.
له دوای هه‌موو ئه‌مانه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم ده‌نگی شێرزاد ئێستا هه‌مان ئه‌و ده‌نگه‌یه كه پێشتر گۆرانیی پێ ده‌گوت. ئیتر بۆچی گۆرانی ناڵێ؟ له كاتێكدا گۆرانیی كوردی له‌لای هه‌ندێك كه‌س وای لێهاتووه هی ئه‌وه‌یه شینی بۆ بگێڕی. ئێ برا كاكه شێرزاد بۆچی گۆرانی ناڵێیت؟ ئه‌ویش به رسته‌یه‌كی كورت ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت له‌ناو موزیكژه‌كانی ئێستا به‌قه‌د رزگار خۆشناو لێم تێ بگات، ره‌نگه گۆرانی بڵێم". . ئێ ئێ ده‌ی وا ئێمه‌یش چاوه‌ڕێی هونه‌رمه‌ند رزگار خۆشناو ده‌كه‌ین كه دیسان گوێمان له ده‌نگی "لێمۆ و نه‌جیبه" بێت.
وێڕای ئه‌وه‌ی له هونه‌ر دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌ر باشه كه شێرزاد له بواری رۆژنامه‌وانیدا كار ده‌كات و وه‌ك مامۆستا لێی ده‌ڕوانین. قسه‌ی خۆمان بێت ئه‌و رۆژه‌ی له‌گه‌ڵیدا دانیشتم، ئه‌وكات زانیم هاوسه‌ره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند "جیهان ئه‌حمه‌د ره‌سوول"ه، بێگومان "جیهان" یه‌كێك بوو له ئه‌ستێره‌كانی هه‌ولێر له ساڵانی هه‌شتاكان له بواری نواندندا. خاوه‌نی چه‌ندین شانۆگه‌ری و درامای ته‌له‌ڤزیۆنییه وه‌ك "هه‌بوو نه‌بوو- ماڵی نوێ- مرۆڤ و ئازاره‌كانی- وه‌لی دێوانه" و چه‌ندان كاری تر كه ئه‌ویش ماوه‌یه‌كی زۆره له‌و بواره‌دا دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.
شێرزاد عه‌بدوڕه‌حمان باوكی شارایه‌ك كوڕ و كچی جوانه وه‌ك ئیڤان، شیڤان، ئالان، سۆلین، سۆنیا و وارڤان. . وه‌ك خۆی باسی ده‌كات ئالان گۆرانیبێژه، هه‌روه‌ها وارڤانیش به‌هه‌مان شێوه له‌و بواره‌دا كار ده‌كات. هاوكات شیڤان یه‌كێكه له رۆژنامه‌نووسه بزێو و ئازاكانی ئێستا.
بێگومان ئێمه زۆر دانیشتین و زۆریش قسه‌مان كرد، به‌ڵام له‌ناو هه‌موویاندا ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشام، كاك شێرزاد گوتی "ئاواته‌خوازم له باره‌گای رۆژنامه له كاتی كاركردندا كۆتایی به ژیانم بێت". ئیتر ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ كه‌سێك بتوانین پێی بڵێن "ئاشق"، ته‌نانه‌ت مه‌رگیش جوان ده‌كات.
شێرزاد عه‌بدوڕه‌حمان له ساڵی 1958 له هه‌ولێر له دایك بووه و ئێستایش به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی رۆژنامه‌ی "هه‌ولێر"ه.
مانشێته‌كان
گه‌نجانی ئه‌م نه‌وه‌یه ته‌نیا شێرزاد عه‌بدوڕه‌حمانی رۆژنامه‌نووس ده‌ناسن نه‌ك ئه‌و كوڕه جوان و رووخۆش و ده‌نگخۆشه‌ی جارانی ئه‌م پیره هه‌ولێره
شێرزاد له گۆرانی دوور كه‌وته‌وه و خۆی هه‌ڵدایه ناو ئامێزی رۆژنامه‌وانی، ئه‌وه‌ی ئێمه‌یش تا ئێستا ده‌بینین، رۆژنامه‌نووسێكی سه‌ركه‌وتوو و پڕۆفیشناڵه