ناڕه‌زایی و ره‌خنه‌ی که‌ر له به‌شه‌ر
ئه‌ڵێن تۆ که‌ری له هیچ نازانی
بێ ئامانج ئه‌ژی، له خۆشت رازی
هه‌میشه و هه‌رده‌م کارت پێئه‌کرێ
کاری پێتنه‌ما ئه‌وبا ئه‌وفرۆشێ
رۆژانه دوای کار بۆناو گه‌وڕێ
پێتئه‌دا کا و جۆ، هه‌ندێ ئاو و خوێ
هه‌ر وه‌رزیش خۆش بوو، یه‌کسه‌ر بۆ ده‌رێ
ئه‌وبه‌ستێته‌وه له‌ناو له‌وه‌ڕێ
هه‌ر مێش ده‌رئه‌که‌ی به کلکه‌له‌قێ
دوایش ئه‌تباته سه‌ر چه‌م و ئاوێ
گه‌ر کاری پێتبوو، بارت لێئه‌نێ
سارد و سه‌رما بێ یا زۆر گه‌رما بێ
ملی بۆ شۆڕکه پیایا هه‌ڵگه‌ڕێ
هه‌وراز، نشێوه، یان چه‌پ و لارێ
که خۆی ماندوو بوو بۆ پشوودانێ
لای کانی و ئاوێ بۆی دائه‌نیشێ
ئینجا تێر ئه‌خوا و که‌مێ رائه‌کشێ
دوایی له رای خوا که‌مێک ئه‌ودوێنێ
بارێش هه‌ر ئاوا به کۆڵته‌وه بێ
پاشان به‌ره‌و دێ هیواش هێواشێ
به نه‌غمه‌ی زه‌ڕین ئه‌چنه‌وه ماڵێ
نه پیاسه و گه‌ڕان نه براده‌رێ
بۆ خۆت به ته‌نیا هه‌ر بله‌وه‌ڕێ
ئیتر نه‌خۆش بی ئازارت هه‌بێ
نییه چاره‌سه‌ر، نییه عیلاجێ
بشتۆپی ئه‌ڵێن بیبه‌نه‌ده‌رێ
با گورگ بیخوا له که‌نار چه‌مێ
ئه‌گه‌ر نه‌شتۆپی هه‌سته، بڕه‌نجێ
که‌س نییه قه‌درت تۆزێ لێبگرێ
ئه‌نجا به‌هاره و وه‌رزیش خۆش ئه‌بێ
بۆ یاری و به‌زم، هه‌ڵبه‌زه‌ی ناودێ
وا دڵت ده‌ردێ چاوت زه‌ق ده‌بێ
هێنده ده‌زه‌ڕی وا قوڕگت ده‌ردێ
ناتباته لای یار بۆ لای ماکه‌رێ
ئازادت ناکا، حه‌سره‌تت ده‌رچێ
ببینی خۆشی و تام و له‌زه‌تێ
گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ت هه‌رکات پێی‌خۆش بێ
به دڵی خۆی ئه‌وسا ماکه‌رێ دێنێ
که خۆی یه‌ک دوو جار تێوه‌ی ژه‌نی بێ
جا بۆ خۆشی خۆی، سه‌رئه‌له‌قێنێ
کاتی گه‌نجێتی وه‌بیر خۆی دێنێ
تومه‌س ئه‌مه بۆ تۆی ناهێنێ
به‌ڵکو ئه‌یه‌وێ جاشێ ده‌رفرتێ
گووم به ژیانه، ئاوا به‌ڕێچێ
به‌ژێر باره‌وه گیانت ده‌ربچێ
بۆ ئه‌م به‌شه‌ره هه‌ر ملی پان بێ
بۆ بێ عه‌قڵی خۆی میسال که دێنێ
ناوی خۆی زوو زوو به من ئه‌چوێنێ
که مناڵه‌کانی بانگ ئه‌کا ئه‌ڵێ
وه‌رنه ژووره‌وه هه‌ر به‌چکه‌ی که‌رێ
دانیشن که‌رباب داسه‌کنن تۆزێ
ئاخر هه‌ی بنیام ته‌نها بۆ ساتێ
ئه‌ڵێم نه‌خۆشم کارم پێناکرێ
درۆت لێ دیوم گه‌ر سپیش بووبێ
ئه‌ها ئه‌و گورگه، راکه بۆی هه‌ڵێ
ها ها پێبکه‌نم بچمه‌وه ناودێ
وه‌ک جه‌نابت به سکه خشێ
پاشی دوو مناڵ بۆ ماڵه هاوسێ
ئه‌م بانه و بان که‌م بخشێم بۆ ناوجێ
خیانه‌ت له‌ناو جه‌سته و خوێنما بێ
ماڵمان هه‌میشه ئاژاوه‌ی تیا بێ
کا بۆ ژه‌مێکیش له ماڵما نه‌بێ
مناڵم پیاوکوژ، مافیای لێده‌رچێ
ئیتر بۆ خۆشی نه‌بینم جارێ
ژیانم هه‌رده‌م کار و ئازار بێ
بۆ به ئازادی نه‌ژیم چه‌ند ساڵێ
خزمه‌تم بکه‌ی وه‌کو من جارێ
له کام په‌رتووکا بۆ مێژوو جارێ
نووسراوه بڵێن له مه‌مله‌که‌تێ
ئینقلاب کرا به ده‌ستی که‌رێ
ئاژاوه‌ی خسته‌ناو مه‌مله‌که‌تێ
وڵاتی شێوان تا خۆی رابه‌ر بێ
هه‌رخۆی نێره‌که‌ر، شاکه‌ری دێ بێ
به راست و چه‌پا، سواری ماکه‌ر بێ
قووتی ئاوایی هه‌ر بۆ خۆی به‌رێ
هیچ که‌رێ ئاشتی له ماڵیا نه‌بێ
له ژیانیدا ئارامی نه‌بێ
نان و ئازادی زه‌وت کرا بێ
هه‌موو ته‌مه‌نی کۆیله‌ی شاکه‌ر بێ
بیستووته شتێ ئاوا رووی دابێ
که‌رێ ژیانی دنیای تێکدابێ
ئه‌م نه‌خشه ئه‌بێ کاری به‌شه‌ر بێ
نه‌ک نه‌خشی که‌رێ، که فێڵ نازانێ
هه‌موو ژیانی هه‌ر ره‌نجی دابێ
بۆ خاوه‌نه‌که‌ی وه‌فادار بووبێ
ئیتر ئامانجی که‌ر ئه‌بێ چی بێ
که‌مێک ئاسووده و که‌مێک دڵشاد بێ
هه‌ر کار و ئه‌رکی خۆی به‌جێ بێنێ
ئیتر بۆچی که‌ر ئه‌بێ نه‌زان بێ
کاتی خۆی بێسوود تێپه‌ڕاندبێ
ئه‌وه تاوانه که گوێڕایه‌ڵ بێ
ئه‌وه تۆی به‌شه‌ر که زۆر ئه‌زانی
جار جارێش خۆزگه به من ئه‌خوازی
چیبکه‌م خوا منی کرده ره‌فیقی
هه‌میشه‌یی تۆ بۆ ده‌ردیسه‌ری
***
25 / 11 / 2013