نەوشیروان مستەفا سەفەرێک لەنێوان سۆسیالیزم و ئیسلامگەرایی و خێلەکیدا! ... هێمن حەسەن

زۆر کورت و سادە بڵێم نەوشیروان مستەفا سکرتێری کۆمەڵەی مارکسی لێنینی کوردستان (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردتسان) بوو.کۆتایی حەفتاکان وسەرەتای هەشتاکان دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول بارودۆخێکی هەموار هاتە ئاراوە بۆ سەرلەنوێ هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی ئازادی خوازی گەلی کورد.

بەڵام ئەمجارەیان چۆن بێینەوە مەیدانی خەباتەوە؟ ئەوسا کە بلۆکی شەرق و غەرب لەئارادا بوو ئەسا کە دیاردەی چینایەتی ئاڵتەرناتیڤێکی بەهێز بوو بۆ کۆکردنەوەی خەڵک و هاندانیان بۆ پارێزگاریکردن لە مافەڕەواکانیان، نەوشیروان مستەفا وەک کەسایەتیەکی سیاسی هاتەمەیدانی خەباتەوە، من نا مەوێ لێرەدا بچمە ناو وردەکاریەکانی چۆنیەتی بەدەستهێنانی سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانی ئەوکاتەوە، بەڵکو ئەوەی ئەمەوێ بیڵێم ئەوەیە کە بەرێزیان سکرتێری ئەو بزوتنەوەیە بون و وابزانم ناشتوانێ نکۆڵی لێبکات.

بێگومان بۆ سەرکردایەتیکردنی بزوتنەوەیەکی لەو چەشنە و لەو سەردەمەدا کەسێکی خاوەن بیرو باوەڕی بەهێزی پێویست بوو تا بتوانێ وەک سەرکردەیەکی دیاری مەیدانی زۆر سەرکەوتن بەدەست بهێنێ.

بەڵام ئایا نەوشیروان ئەوکەسایەتیە سیاسیە  گونجاوە بوو بۆ وەگەڕخستن و برەو پێدانی ئاوا بزوتنەوەیەک لە کوردستانی ئەوی ڕۆژێدا؟ بێگومان وەڵامەکەی ئاشکرا و ڕونە! ئەو نەک هەر سەرکەوتو نەئەبوو لەگەیاندنی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانی ئەوکات بەو ئاوات و ئامانجەی کە چینێکی بەرچاو لە هەڵگرانی ئەو بیروباوەڕە قوربانی و فیداکاری زۆریان لەپێناودا بەخشی بە بەخشینی خوێنی سەرکردە نیشتمان پەروەرەکانی وەک شەهید  ئارام و خاڵە شەهاب یشەوە، بەڵکو هۆکارێکی سەرەکیش بوو بۆ لەباربردنی بزوتنەوەی سۆسیالیزمی و چینایەتی لە کوردستاندا.

ئەوەی کە کەسایەتی نەوشیروانی وەک سیاسەتمەدارێک هێشتەوە بۆ دوای نەوەدەکان و دەست گرتنی لە هەڵنەخلیسکانی لە دنیای سیاسەتدا تەنها و تەنها بەڕێز مام جەلام بوو.تا دواتر تێگەیشتنی مام جەلال لەکەسایەتی و توانای نەوشیروان مستەفا بۆ سەرکردایەتی کردنی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان مام جەلالی بێ هیواکرد، هەربۆیەش بەڕێز مام جەلام گەیشتە ئەو باوەڕەی کە ئەبێ کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لەناو ڕێکخراوێکی سەرتاسەریدا بتوێنرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو هێزو توانا جەماوەریە بەهەدەر نەڕوات و لە پێناو ئازادی و ڕزگاری گەلی کوردا کەڵکی لێ وەر بگیرێ، بۆیە یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک بیرۆکەیەک بۆ یەکخستنەوەی هێزە سیاسیەکانی هاتە مەیدانەوە.

کەواتە لێرەدا نەوشیروان و ئایدۆلۆژیایەک فت.

دوای ڕاپەڕین و ئازادی کوردستان شتێکی ئەوتۆم نیە لەسەر ڕۆڵی ئەو کەسایەتیە بیڵێم، بێجگە لە ڕۆڵی بەڕێزیان وەک ئەندازیار و سەرپەرشتیاری شەڕی ناوخۆ،

ئێستا دوای دوهەزارەکان کاتێک بزوتنەوەی گۆڕان دائەمەزرێنێ ئەمجارەیان هەمان کارەکتەردێتەوە مەیدانی سیاسەت بەڵام بە ماسکێکی ترەوە کە زۆر دورە لە دنیای سۆسیالیزم بەڵکو بەپێچەوانەوە نزیک بونەوەیە لە دنیای روحیانەت و ئیسلامگەرایی، هەر لێرەشا ڕوی ڕاستەقینەی خۆی بۆ هەڵخەڵەتاوانی سەردەمی سۆسیالیزمی لەسەر دەستی ئەودا هەڵئەماڵێ و ئەڵێ من ئەوکاتیش باوەڕم بە سۆسیالیزم نەبوە.

کەواتە ڕاستیەکەی هەرلەسەرەتاوە بەڕێزیان باوەڕیان بە کۆمۆنیزم و سۆسیالیزم نەبوە بەڵکو بیروباوەڕ لەناخی ئەواندا شاراوە بوە.جا ئەو بیروباوەڕە شاراوەیە ئیسلامگەرایی بووبێت یاهەرشتێکی تر یاخود هەر لەبنەڕەتدا بیروباوەڕ  بونی نیە لەناخی ئەو کەسایەتیەدا ئەمەیان بەجێ دێڵم بۆ خۆی.

زۆر دورنەڕۆین ئەوەتا ئەمڕۆ هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە ئیسلامیەکانیشدا شکستی خوارد، کەواتە ئێستا ئایدۆلۆژیایەکی تریش فت.

سەیرکەن بزانن لەناو گۆڕەپانی سیاسی ئەمڕۆی کوردستاندا سەرکردەیەک کە پێشتر هەڵگری بیروباوەڕی سۆسیالیزم وە دوێنی هاوپەیمانی ئیسلامیەکان بوو ئێستا لە کوێدا ئەیبیننەوە؟  هاوپەیمانی بەستنە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو پارتەی کە نەوشیروان مستەفا بەدرێژایی ژیانی سیاسی خۆی دژایەتی کردون و خوێندنەوەی ئەوان هەمیشە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بێجگە لە حیزبێکی خێلەکی و بنەماڵەیی شتێکی تر نەبوە.گەرچی ئێستا ئەو پێی وایە خزمەتکردن بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە ڕێگەی هاوپەیمانی بەستنەوەیە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، یاخوا پیرۆزە.

بەڵام من چاوەڕێی (فتێکی) تریش ئەکەم.

Related Articles