به‌و هۆیه‌وه که مێردمنداڵێکی جوان و بازوه‌کانی به‌هێزبوون و له‌زۆرانبازیشدا پشتی نه‌ئه‌درا له زه‌وی، کوڕوکاڵانی گه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قامی شاری سلێمانی، وه‌ک سه‌رۆکی گه‌ڕه‌ک، تێ‌یان ئه‌ڕوانی.له شه‌ڕه‌گه‌ڕه‌کیشدا له‌پێش هه‌موویانه‌وه شه‌ڕیئه‌کردو هه‌میشه، گه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قام، براوه‌بوو، ته‌نیا جارێک خه‌ریکبوو بشکێن، چونکه به‌شیر به‌شدار نه‌بوو، به‌ڵام که هه‌واڵی پێگه‌یی، خۆی گه‌یانده شه‌ڕه‌که‌و وره‌یانی به‌رزکرده‌وه‌و به‌رامبه‌ره‌که‌یانی شکاند.نهشیکردبوو بهنهرێتێک بۆخۆی که دارولاستیک و قۆچه‌قانی و تێڵا هه‌ڵگرێ، به‌ڵکو ئه‌و به‌ردانه‌ی بۆیئههات، ئهیگرتنهوهو به‌جۆرێک ئهیهاویشتنهوه که هه‌رجاره‌ی یه‌کێکی ئهگلاند! هه‌رچیشی به‌رده‌ست بکه‌وتایه، ئه‌یدا به‌زه‌ویداو پشتی له ئه‌رز ئه‌دا!.
ئا به‌وجۆره، رۆژانی سه‌رده‌می هه‌رزه‌کاریی خۆی بۆئهگێڕاینهوه.
ئه‌شێ هه‌ر ئه‌م ههڵکهوتهیهشی، هانده‌رێک بووبێ بۆئه‌وه‌ی، به‌شیر، هه‌میشه‌و له هه‌ر جێیه‌ک ،خۆی به سه‌رۆک بزانێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، بواری پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنی خۆی، له سه‌ربازیدا ئه‌بینییه‌وه، بۆیه پێش ئه‌وه‌ی بگاته ته‌مه‌نی سه‌ربازی، ساڵی 1896 له‌ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا خۆی ناونووسکرد بۆخولێکی زه‌فتێ و هه‌رله‌و خوله‌دا فێری خوێندنه‌وه‌و نووسینیشبوو.دوای چه‌ند ساڵێک، راژه‌که‌ی خۆی گواسته‌وه بۆناو سوپا‌و به ئاواتی سه‌ربازی گه‌یشت.ئیتر هه‌ر له‌ساڵی یه‌که‌مه‌وه، بوه جێگه سه‌رنجی فه‌رمانداره‌کانی، به‌جۆرێک هه‌ر ساڵه‌و پله‌یه‌ک پێشیانئهخست، چونکه له شه‌ڕه‌کانی سوپای عوسمانی‌دا به‌رامبه‌ر نه‌یاران، جارلهدوایجار نه‌به‌ردییه‌کی زیاتری ئه‌نواند، تا له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا گه‌یشته پله‌ی زابت قوماندانی!.
ئه‌و، وه‌ک ئازابوو، هونه‌ری شه‌ڕیشی باش ئه‌زانی، به‌ڵکو هه‌ندێجار خۆی نه‌خشه‌ی وای دائه‌نا که جێگه‌ی سه‌رسوڕمانبوو، سوودیشی له رووداوه دێرینه‌کانی کورد وه‌رگرتبوو.له ناوچه‌یه‌کی شاخاوی به‌ردیندا، سوپایه‌کی گه‌وره‌ی نه‌یارانی خسته کهمینێکهوهو له لوتکه‌ی شاخه‌کانه‌وه، خۆی و سه‌ربازه‌کانی، له نیوه‌شه‌ودا، گابهردیان ترۆلئهکردهوه بۆ ئه‌و دۆڵه‌ی سوپاکه مۆڵی خواردبوو تیایدا، وه‌ک ئه‌وه‌ی کورد به سوپاکه‌ی ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی کرد له کوردستانداو سه‌دانیان لێ‌کوشتن.له چه‌ند شهڕێکیتردا، وه‌ک نه‌به‌ردییه‌که‌ی دوازده سواره‌ی مه‌ریوان، به ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی که‌مه‌وه، ئابڵووقه‌ی سوپای گه‌وره‌ی دوژمنیان ئه‌دا، پێشتریش سه‌ربازه‌کانی وا فێرکردبوو که وه‌ک حیله‌ی ئه‌سپ و زه‌ڕینی که‌رو وه‌ڕینی سه‌گ و به هه‌یت وهاوارو ده‌نگی که‌ڕه‌نای و گرمه‌ی تۆپ و ته‌په‌ی ته‌پڵ و ته‌قه‌ی توفه‌نگ، وره‌یان به سوپای دوژمن به‌رئه‌داو راویان ئه‌نان و ئهیانشکاندن.جارێکیش به‌ره‌وڕووی سوپایه‌کی گه‌وره‌ی ئنگلیز بوه‌وه که‌ژماره‌یان له هه‌زار زیاتربوو، ئه‌م ته‌نیا سی سه‌ربازی له‌گه‌ڵدابوو، روانی سه‌ربازه‌کانی خه‌ریکه وره به‌رئه‌ده‌ن! وتی: مه‌ترسن، هه‌موو له‌په‌وڕوو خۆتان بده‌ن به‌سه‌ر زه‌ویداو یه‌کی خاکهنازێک بگرن بهڕووتانهوهو به‌دوای مندا به سنگه خشکێ خۆتان بکشێنن به‌ره‌و ئه‌وان، هه‌ر گولهیهکتان بۆهات خاکه‌نازه‌که‌ی بده‌نه به‌رو به‌ده‌سته‌که‌ی ترتان ته‌قه‌یان لێکه‌ن.ئنگلیزه‌کان هه‌رچه‌ند وه‌ک باران گوله‌یان ئه‌باران، به‌ڵام بێهووده‌و تووشی سه‌رسوڕمانبوون و له ئه‌نجامدا به‌جۆرێ شکان که سه‌دان لاشه‌و چه‌کی قورس و سووکیان له‌پاش به‌جێما! که‌چی سوپای عوسمانی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بۆئه‌مه‌ش خهڵاتیکهن، گواستیانه‌وه بۆ به‌شی بهرگدروێتی!!
- · بۆ!؟
- · چونکه له‌وه ترسان ئه‌م زابته کورده بلیمه‌ته،له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا، بگاته پله‌ی موشیر که به‌رزترین پله‌ی سهبازیبوو،دواییش هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه به‌سه‌ریاندا،یاسهربهخۆیی کوردستان راگه‌یه‌نێ و ریسه‌که‌ی مه‌لای خه‌تێ و مه‌لا ئدریسی به‌تلیسی بکاته‌وه به خوری!
ئنجا وتی: منیش له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سێکی شیاوبووم بۆ موشیری ، هه‌ر به‌و پله‌یه گه‌یشتم .ئه‌وه‌تا ئێستا نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆم، به( به شیر موشیر) ناوم ئه‌با.ئه‌وانیش با هه‌ر سه‌ری خۆیان له‌به‌رد بده‌ن!.
که‌سی بلیمه‌ت، له‌هه‌ر جێیهکبێ، بلیمه‌تیی خۆی ئه‌نوێنێ، به‌شیر موشیر له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا له‌و کارگه‌ی به‌رگی سه‌ربازییه‌دا، بوو به وه‌ستا باشییه‌کی ئه‌وتۆ، ئه‌فسه‌ره گه‌وره‌کان ئه‌هاتن بۆلای، به‌تکاوه داوای ئه‌وه‌یان لێئه‌کرد به مه‌قه‌سته زێڕینه‌که‌ی خۆی، به‌رگی ئه‌فسه‌رییان بۆ ببڕێ و بۆ بدروێ، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵکو وایلێهات له دروونی به‌رگی سڤیلیشدا وێنه‌ی نه‌بوو.دوای ماوه‌یه‌کی که‌میش، بوو به سه‌رۆکی ئه‌و به‌شی دروومانکارییه! به‌ڵام ئه‌و هه‌ر چاوی لهوهوهبوو که بگه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌یدانی جه‌نگ وه‌ک موشیرێک، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ش که نه‌ته‌وه‌که‌ی له ژێردهسێتیی بێگانه رزگارکا، چونکه ئه‌وه ئه‌رکی سه‌رشانیه‌تی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌موو کورد!، پێشیوابوو ئه‌و ئه‌رکه به ئه‌فسه‌رێکی پاڵه‌وان و پله‌به‌رزی بلیمه‌تی وه‌ک خۆی ئه‌کرێت! بۆ ئه‌و گهڕانهوهیهشی بۆ مه‌یدانی جه‌نگ، سووکه به‌ڵێنێکیان پێدابوو، به‌ڵام به‌خت یارینهبوو!
- بۆ !؟
+چونکه جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌م، به هه‌ره‌سی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، کۆتاییهات!
دوای ئه‌و جه‌نگه، زوربه‌ی ئه‌فسه‌رو پله‌داره کورده‌کانی خه‌ڵکی باشووری کوردستان، تورکیایان به‌جێهێشت، به‌ڵام به‌شیر موشیر، پێی نه‌بوو ئه‌سته‌مووڵ به‌جێبهێڵێ! چونکه دوچاری ئه‌وینی کچێکی دانیشتووی ئه‌سته‌موڵ بووبوو! ئه‌و کچه که ناوی مریه‌م بوو، به ره‌گه‌ز خه‌ڵکی یۆنانبوو، وا هاتبوه به‌رچاوی به‌شیر، که له جوانیدا ده‌گمه‌نه‌و له ناوبانگدا وه‌ک مریه‌می مهجدهلیهو له داناییدا نه‌وه‌ی ئه‌فلاتوونه! که‌واته هه‌رئه‌بێ کچێکی له‌وجۆره ببێته هاوسه‌ری به‌شیری موشیرو بلیمه‌ت و سه‌رۆک!
مریه‌م، کچی ئامری ئه‌و لیوایهبوو که به‌شیر ئه‌فسه‌ربوو تیایدا، له یه‌کێک له‌و ئاهه‌نگه خێزانیانهدا که بۆ خه‌ڵاتکردنی به‌شیرو ئه‌فسه‌ره ئازاکانیتر سازکرابوو به بۆنه‌ی نهبهردییهکانیانهوه، باوکی مریه‌م، یه‌کی مه‌دالیایه‌کی نیشانه‌ی ئازایه‌تیی به سنگی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌وه کرد‌و مریه‌می جوانکیلهو ئێسکسووکیش یه‌کی چه‌پکێ گوڵی پێشکه‌ش کردن.ئنجا بوو به گۆرانی و مۆزیکاو دانس و هه‌ڵپه‌ڕین و خواردنه‌وه.واڕێکه‌وت له‌و ئاهه‌نگه‌دا ته‌نیا به‌شیرو ئه‌فسه‌رێکی خه‌ڵکی به‌غداد به سه‌ڵتی به‌شداریی ئه‌و ئاهه‌نگه‌یان کرد، ئه‌وانیتر به خێزانه‌وه.له‌کاتی گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕین و دانسهکاندا، به‌شیر به گۆرانیی ساقی ده‌روێشان و بهغدادییهکهش به یومه یا یومه، هۆڵه‌که‌یان پڕکرد! به‌شیر هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌دا، که‌وته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، سازکردنی ئاهه‌نگه‌که، بۆئهوهبوه مریه‌می جوانکیله، چه‌پکه گوڵی خۆشه‌ویستیی خۆی پێشکه‌ش به به‌شیری بلیمه‌ت بکات! بۆیه له نیوه‌ی دوه‌می ئاهه‌نگه‌که‌دا، به‌شیر، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ری گه‌رمبوو، ئه‌فسه‌ره بهغدادییهکهی لێ‌بوو به مریه‌م! که دانس ده‌ستیپێکرده‌وه، ئه‌ویش ئه‌فسه‌ره‌که‌ی هه‌ستان و ویستی دانسێکی له‌گه‌ڵدا بکا.سه‌ره‌تا به ده‌ستێکی، که‌مه‌ری گرت و ده‌سته‌که‌یتری ئه‌هێنا به سه‌رو شانی‌دا! به‌ڵام چونکه دانسیان نه‌ئه‌زانی، که‌وتنه مه‌شقی سه‌ربازی!(چه‌پ راست، چه‌پ راست) به‌ناو هۆڵه‌که‌داو کردیان به گرمه گرمێک، سه‌رنجی ئاهه‌نگ گێڕهکانیان به‌جۆرێک به‌لای خۆیاندا راکێشا که هه‌موو که‌وتنه پێکه‌نین و چه‌پڵه‌لێدان بۆیان.له هه‌موویان زیاتر، مریه‌م چه‌پڵه‌ی لێداو پێکه‌نی!! به‌شیر به‌ئاگا هات و که بینیی مریه‌م چه‌پڵه‌ی بۆلێئهدا، ئه‌وه‌نده‌یتر شه‌یدای مریه‌م بوو!.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ئاهه‌نگه‌شه‌وه، به‌شیرو ئه‌و ئه‌فسه‌ره، بوون به براده‌رو هه‌ردوکیان، دوای جه‌نگ، ماوه‌یه‌ک له ئه‌سته‌موڵ مانه‌وه.کاتێکیش ئه‌و پاشه‌که‌وته‌ی له سه‌رده‌می سه‌ربازییه‌که‌یاندا کۆیانکردبوهوه، هاته کزی، به‌ناچاری هه‌ردوکیان ئه‌سته‌موڵیان به‌جێهێشت و به‌هاندانی براده‌ره‌که‌ی، به‌شیریش روویکرده به‌غداد.به‌ڵام دڵی هه‌رلای مریه‌م بوو!.خۆشه‌ویستیی مریه‌م به‌جۆرێ له‌ناخی به‌شیردا جۆشیسهند، شه‌ونه‌بوو خه‌وی پێوهنهبینێ، به‌ڕۆژیش، ده‌یانجار، تارماییه‌که‌ی مریه‌م، ئهیڕفان بۆ ده‌ریای خه‌یاڵ.به‌شێکی بیریشی هه‌ر لایئهوهبوو که‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی رزگارکات!؟ به‌تایبه‌تی ئه‌و، کوڕی ئه‌و رۆژانهبوو که به‌بێ پرسی کورد، باشووری کوردستان کرا به ژێرده‌سه‌ی عێراقی عه‌ره‌بی!.ئه‌م دوو خولیایه به‌ڕاده‌یه‌ک کاریان تێکرد، به‌شیریان زیاترکرد به که‌سێکی ئه‌فسانه‌یی خه‌یاڵاویی تایبه‌ت، به‌جۆرێک خه‌وو خه‌یاڵی لێئه‌بوو به راست! ئه‌و رووداوانه‌ی به خه‌و ئهیبئنی، یا ئه‌چوه چواچێوه‌ی خه‌یاڵییه‌وه، دوایی لێیئهبوو به‌ڕاست! به‌لایه‌وه سه‌یربوو که‌سێک باوه‌ڕی پێنه‌کات! یا بهدرۆیبخاتهوه! که‌واته ئه‌و، به‌باوه‌ڕی خۆی، درۆینهئهکرد گه‌رچی رووداوه‌که درۆشبوایه!به‌ده‌ربڕینێکیتر، به‌شیر که‌سێکی درۆزن نه‌بوو، به‌ڵکو زۆریش رقی له‌که‌سی درۆزنبوو.که‌سی درۆزن ئه‌وه‌یه خۆی بزانێ درۆئه‌کا، که ناڕاستییه‌که به‌لایه‌وه راستبوو، ئیتر پێی ناوترێ درۆزن.بۆیه ئه‌و نه درۆیکردوه، نه راستی وتوه.له‌مه‌وه، به‌شیر بوو به‌خاوه‌نی ژیانێکی پڕ له کۆمیدیا! به‌بێئه‌وه‌ی بهخۆیبزانێ، واتا ئه‌و بۆ پێکه‌نین قسهینهئهکرد، به‌ڵکو به‌لاشیه‌وه سه‌یربوو که خه‌ڵکی به‌قسه‌کانی ئه‌که‌وتنه پێکه‌نین!.ئه‌م باره ده‌روونیه، ههرهی بهشیرنهبوو، دۆنکیشۆتی به‌ناوبانگیش هه‌روابوو، هه‌ڵبه‌ت که‌سانی دهگمهنیتریش له‌وجۆره هه‌بوون، به‌لام له‌سه‌ریان نه‌نووسراوه.
دانیشتن له‌ده‌رباری به‌شیردا، زانینی ئه‌ویست.ئه‌بوایه ئه‌و چۆن لهخۆیگهیشتبوو، تۆش هه‌ر به‌وجۆره لهوت بڕوانیایه! واتا وه‌ک سه‌رۆکی کورد، فه‌یله‌سوف، ئه‌دیب، هۆنیار، عه‌سکه‌ری، بلیمه‌ت،موشیر، قۆزو هه‌لکه‌وتوو سه‌یرت بکردایه، هه‌رچیی ئه‌وت، چونکه به‌لای خۆیه‌وه راستبوو، ئه‌بوایه تۆش به‌ڕاست وهرتگرتایه! ئه‌وی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ی نه‌زانیایه، خۆی به‌ده‌رکردن ئه‌دا!
له به‌غداد، چوه وتێل عه‌له‌مه‌ین له شه‌قامی ره‌شید به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی حه‌یده‌رخانه، دوو دوکان خوار ئه‌و وتێله، دوکانێکی به کرێ گرت بۆ کاری بهرگدروێتی.تابلۆی سه‌ر دوکانه‌که‌ی به عه‌ره‌بی نوسرابوو.ئه‌مه کوردییه‌که‌یه‌تی ( به‌رگدرووی مڵکی و سه‌ربازی – خاوه‌نی مه‌قه‌ستی زێڕین – به‌شیر موشیر).
زۆرینه‌برد، ناوبانگی ده‌رکردو کار به سه‌ریا داباری.چونکه دوکانه‌که‌ی له قشڵه‌و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه نزیکبوو، ئه‌فسه‌ره گه‌وره‌کان و وه‌زیره‌کانیش لای ئه‌و به‌رگیان بهدروونئهدا.چه‌ندین خهلفهو شاگردی راگرت.یه‌کێک له شاگرده‌کانی، هادی خهمماسبوو، ئه‌ویتریان عاسم فله‌ییح بوو که دوایی بوون به ناودارترین به‌رگدرووی به‌غداد.خهلفهکهشی، گه‌نجێکی جوان و سووروسپی و لووسکه‌له‌ی خه‌ڵکی سوریابوو! زۆریش دهسڕهنگینبوو له کاره‌که‌یدا، به‌شیر ئه‌وه‌نده‌ی خۆشئه‌ویست، گه‌لێ شه‌و له ژهوورهکهی خۆی ئه‌ینوان و ئه‌و کوڕه‌ی لێئه‌بوو به مریه‌م!!
به‌شیر هیچ دڵی به‌و کاره‌ی و به‌و ده‌سکه‌وتانه خۆشنه‌بوو.ئه‌و هه‌میشه نیوه‌ی دڵی لای مریه‌م و نیوه‌که‌یتری لای ئه‌وه‌بوو نه‌ته‌وه‌که‌ی رزگارکا، چونکه ئه‌وه‌ی به‌ئه‌رکی خۆیئهزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌موو کورد! ئه‌وه‌ش به بهرگدروێتی نه‌ئه‌هاته ئه‌نجام.به‌ڵام کاتێ بینی که‌سه کورده رۆشنبیر‌و ناودارو سیاسهتکارو پایه به‌رزه‌کان له به‌غدادو له کوردستانه‌وه، ورده‌ورده رووئه‌که‌نه دوکانه‌که‌ی و لای دائه‌نیشن، به‌شیر ئاهێکی پێداهات و که‌وته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌وانه سه‌رسامی گه‌وره‌یی و بلیمه‌تیی ئه‌ون! ئه‌وه‌ش ئه‌شێ هۆکارێکبێ بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی.ئه‌وانیش زوو له‌وه گه‌یشتن که به‌شیر که‌سێکه له خه‌یاڵدا ئه‌ژی! بۆیه په‌تیان بۆ خه‌یاڵه‌کانی بهرهڵائهکردو پێیانئهوت: رووگه‌ی هیوای کورد (قیبله‌ی ئامالی کورد)! هه‌رچیش به‌و چاوه سه‌یری نه‌کردایه، مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوو له دوکانه‌که‌ی دانیشێ!.
ژماره‌یه‌ک له‌و کوردانه‌ی ئه‌کران به‌وه‌زیر، به‌شیر به قوتابی و مریدی خۆی ئه‌زانین، بۆیه ئه‌میش له‌گه‌ڵ گۆڕینی هه‌ر کابینه‌یه‌کی وه‌زاریدا، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یئه‌کرد پۆستێکی وه‌زاریی به‌رکه‌وێ.جارێک ئهمهیدا به‌گوێی ئه‌مین زه‌کی به‌گدا.کابینه گۆڕراو ناوی ئه‌می هه‌ر تیانه‌بوو!
وردی: بۆ؟
عارف: خۆی نه‌یکرد.زه‌کی به‌گ وتوێتی پاشا ئه‌ڵێ چاکوایه یه‌که‌مجار ببێ بهنائیب، ئه‌وسا به‌وه‌زیر، بۆئه‌وه‌ی وه‌زیری هه‌ڵبژێراوی گهلبێ! ئه‌م جیایه له‌وانیتر! ..به‌شیر باوه‌ڕی بهقسهکه هێنا.
ساڵ گه‌یشته 1928و ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه که هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ په‌رله‌مان له عێراقدا ئه‌کرێ.به‌شیر ئه‌وه‌ی به هه‌لێکی باش زانی بۆئه‌وه‌ی خۆی بپاڵێوێ له شاری سلێمانی.دیاره ئه‌وسا ئه‌بێته وه‌زیر، به‌تایبه‌تی وه‌زیری به‌رگری! بۆ نا ؟ کێ له‌و شیاوتره بۆ ئه‌و پۆسته؟ ئه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره بلیمه‌ته‌که‌ی سوپای عوسمانی نه‌بوو؟ هه‌ڵبه‌ت که ئه‌و پۆستی وه‌زیرییه‌ی پێدرا، ئه‌وسا هه‌م وه‌زیرو هه‌م موشیر.ئه‌وه‌ش هه‌لی بۆ ئه‌ڕه‌خسێنێ که جاڕی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بدا‌و رایبگه‌یه‌نێ که سه‌رۆکی هه‌موو کورده! ئیتر مریه‌میش به کاڵاوپێتاوی خۆیه‌وه ئه‌بێته هاوسه‌ری! ئا به‌وجۆره به‌شیر بیریئه‌کرده‌وه!.
هه‌ڵبژاردن نزیک بوه‌وه.به‌شیر موشیر به‌یانی خۆپاڵاوتنهکهی له ژماره 2 ساڵی 1928 ی گۆڤاری زاری کرمانجیدا بڵاوکرده‌وه.هه‌ر که کوردانی دانیشتووی به‌غداد بهوهیانزانی، ده‌سته ده‌سته روویانئهکرده دوکانه‌که‌ی و پیرۆزباییان لێئه‌کرد.له ده‌مه‌و ئێوارهیهکیشدا که شه‌قامی ره‌شید جمهیئههات له خه‌ڵک، به‌شیر که‌وته ده‌ریای خهیاڵهوهو ئه‌و خه‌ڵکه‌ی لێ‌بوو به جه‌ماوه‌ری خۆی و هه‌موو داوای به‌یانه‌که‌یان لێئه‌کرد، به‌یانه‌که‌ش ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو به‌شی ئه‌وخه‌ڵکه بکات، ئنجا داوایانلێکرد، بۆیان بخوێنێته‌وه، به‌شیر په‌ڕییه سه‌ر سندووقێک و لاوێکی بانگکردو پێیوت: من ماندووم، تۆ بۆیان بخوێنه‌ره‌وه.ئیتر له‌گه‌ڵ هه‌ر کۆپله‌یه‌کی به‌یانه‌کدا، ئه‌بوو به چه‌پڵه‌و بژی کورد‌و کوردستان.پۆلیس به دۆنکی که‌وتنه وێزه‌ی خه‌ڵکه‌که‌و چه‌ند سه‌روگوێلاکیان شکان و بڵاوه‌یان پێکردن! ئنجا هێرشیانهێنا بۆ سه‌ر به‌شیر.به‌شیر، له‌ده‌نگی کڕیارێک به‌ئاگاهات، به‌بێئه‌وه‌ی وه‌ڵامی کڕیاره‌که بداته‌وه، شپرزانهو به‌په‌له دوکانه‌که‌ی داخست و رۆی.بۆ رۆژی دوایی، ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی، وه‌ک رووداوێکی راست، گێڕایه‌وه بۆژماره‌یه‌ک له میوانه‌کانی و سه‌رو دانه‌ش له به‌یانه‌که‌ی دانێ که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌یانی هه‌ڵبژاردن-ساڵی 1928
بۆ هه‌موو کوردان
ئه‌ی کورد..ئاگات لێ بێ و چاو بکه‌ره‌وه.ئه‌وا هه‌ڵبژاردن هات.ئه‌مجاره ده‌بێ زۆر وریابی.
خۆیشت دەیزانی، کە نوێنەر لەپەرلەماندا راستەوراست نوێنەر و قسەکەری ئەو نەتەوە یان ئەو وڵاتەیه کە لێیەوە هەڵبژێردراوە.
هەروەها ئاشکرایە کە ئەم نوێنەرانە سەبارەت بە نیشتمانپەروەری، لە ئاستی زانین و هۆشیاری، بەرگری دەکەن لە ماف و ویستی ئەو کەسانەی ئەوانیان هەڵبژاردوە و بەشێوەیەکی راستی دەناسرێن.
ئاستی زانین، هۆشیاری و نیشتمانپەروەریی نوێنەرێک بەتەواوی ئاوێنەی زانین، هۆشیاری و نیشتمانپەروەریی گەلەکەیەتی لەبەرئەمە بەبۆنەی ئەم هەڵبژاردنە نوێیەوە، بۆ ئاگاداری و چاوکردنەوەی هەموو کوردی دڵسۆزانی گەل، پێویستی راگەیاندنی ئەم داوایانە بەئەرکی جوان و حزمەتی پیرۆزی ملم زانی.
ئەی هاوخوێن و هاوزمانان..
بەناوی بەرژەوەندی مافەوە، بەدڵ و بەگیان لێتان دەپاڕێمەوە کەلە هەڵبژاردندا زۆر ئاگەدار بن، کەسانێکی وەها هه‌ڵببژێرن کە پێچەوانەی باوەڕ و ویژدانیان ئەکەن بەخاتر و خۆتری هەڵبژاردن.
با نوێنەر بەتەواوی نوێنەرایەتی ئێوە بەجێ بهێنن و رێزی رەوشی کۆمەڵایەتی ئێوە بگرن.بەو بۆچوونەوە ئەوانیش نوێنەرگەلێکی وەها هەڵببژێرن کە کورد بێ، کوردی بزانێ و بەشارەزایی، زانین و زانستهوە لە پەرلەمانا توانای پاراستنی مافی میللەتەکەی خۆی هەبێ، دیسان زۆر بەگرینگی تکا لە دەنگدەران و لە هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەم لەکاتی هەڵبژاردندا نەژڵەژێن، تەماشای ناوی زل، دەوڵەمەندی و خاوەنی فەرمانبەری گەورە گەورە نەکەن.تەماشای توانا، بیری خزمەتی میللەت و شارەزایی لە حاڵ و پێویستی مەملەکەتیان بکەن، تاکو لەم نوێنەرە بەڕێزانە توانای لێکدانەوەی بەرژەوەندی دواڕۆژی موڵک و میللەت و توانای ئامۆژگارییان پێ بکرێ ولەبەر هیچ رێگرێک نەوەستێ و سڵ نەکات.
ئەی میللەتی مەزن، تکات لێ دەکەین بەبۆچوونێکی گیانییەوە تەماشای ئەم پێشنیازەی دڵسۆزانی میللەتی خۆت بکە و هەموومان لێکی بدەینەوە و بۆ بەرژەوەندی گشتی بەم شێوەیە بۆ هەڵبژاردن تێ بکۆشین.هیوای گەورەیشمان وایە، ئەگەر بەم شێوەیە هەڵبژاردن بکرێ دەستەی نوێنەرانی بەڕێزی نوێ لە دوا ڕۆژدا لەگەڵ حکوومەت هەوڵی یەک دەخات و هەرچی لە توانایدا هەبێ بۆ چاکەی نەتەوەکەی خۆی دەستەبەری دەکات.وە "ئەمین" لە ئەنجامی تێکۆشان لە زانیندا، میلەت لە زانین و زانست‌دا بەرز دەبێتەوە و مەملەکەت لەگەشە و بنیاتکردندا پێش دەکەوێ.
ئیتر ئێمە هەرچی بەئەرکی ویژدانی و ملمان زانی پێشکێشمان کرد، ئینجا پەسەنکردن یان نەکردنی هەواڵەی بۆچوونی بڵندی میللەتە خۆشەویستەکەمانی دەکەین.
خوا شاهیدە میللەت بۆ پیاوی چاک گریانە،
هەر ئەوەندە و حورمەت.
1928- 1 - 27
بەناوی کوردانی جگەرسووتاوانەوە
بەرگدروو، بەشیر موشیر
به‌شیر، به‌هه‌مان شێوه‌ی خه‌یاڵ، له سلێمانیش، چه‌ند گردبوونه‌وه‌یه‌کی له‌وجۆره‌ی ئه‌نجامداو به چه‌پڵه‌و بژی کورد‌و کوردستان پێشوازیی لێ‌کرا.
به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردنه‌که، سه‌ره‌تا، سه‌ری له‌وه سوڕما که بۆچی ده‌نگی پێویستی نه‌هێناوه!؟
به‌شیر: (له‌به‌رخۆیه‌وه) بۆ!؟ ئه‌ی من کوڕه ئازاکه‌ی شاری سلێمانی نه‌بووم؟ خۆ نهبهردییهکانم له سوپای عوسمانی‌دا له‌هه‌موو دنیادا ده‌نگی دابوه‌وه! به‌خۆڕاییش نیه که مریه‌م به تیری ئه‌وینم گرفتاربوه! ئه‌وه‌تا ئێسته‌ش هه‌موو کورده‌کانی دانیشتووی به‌غداد، پچووکیم ئه‌که‌ن و وه‌ک سه‌رۆکی هه‌موو کورد سه‌یرم ئه‌که‌ن و به رووگه‌ی هیوای کورد ناوم ئه‌به‌ن! ئه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی له گردبوونه‌وه‌کانی سلێمانی و به‌غداد ئاماده‌بوون و چه‌پڵه‌یان بۆلێئهدام و ئه‌و هه‌موو سهروگوێلاکهی تیا شکا!؟
ئه‌سیریی، فه‌یله‌سووف و گه‌وره هۆنیاری شاری که‌رکوک، وه‌ڵامیدایه‌وه: (میرم، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی عێراق، ده‌سه‌ڵاتی ساخته‌و ته‌زویره.چۆن رێگهئهدهن بلیمه‌تێکی وه‌ک ئێوه ببێته پهرلهمانکارو دوایی که‌رکوک له عێراق دابڕێ و بیخاته سه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی! ئه‌ی ئنگلیز له‌پێناوی نه‌وته‌که‌ی بابه گوڕگووڕدا، ولایه‌تی موسڵی نه‌خسته سه‌ر عێراقی عه‌ره‌بی!؟ جگه‌له‌وه، ئه‌و گردبوونه‌وانه‌ی به‌غدادو سلێمانی که خۆت باسیانئهکهی، رژێمیان تۆقاند!).به‌شیر باوه‌ڕی به قسه‌که هێناو ئارامبوهوه.
که له ئه‌ندامبوونی په‌رله‌مان نائومێدبوو، ئنجا رێگه‌ی کتێبنووسین وبڵاوکردنه‌وه‌ی گرته‌به‌رو ئه‌م کتێبانه‌ی به‌چاپ گه‌یان: سیپاره‌ی حه‌قپه‌رستی، دیوانی ئه‌ده‌ب- میسباحولدیوان، بهختنامهو گه‌لێ بابه‌تیتر، سه‌رباری نووسین و ئامۆژگارئ و هۆنراوکانی له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کاندا.
ساڵ بوو به 1936 له‌م ساڵه‌داو رۆژی 27/10 به‌کر سدقی کوده‌تایه‌کی له به‌غداد ئه‌نجامدا.وه‌زاره‌ته‌که‌ی یاسین هاشمیی روخان، جه‌عفه‌ر عه‌سکه‌ریی کوشت که وه‌زیری بهرگریبوو، نوری سهعیدو ره‌شید عالی گه‌یلانی و یاسین هاشمی، به یارمه‌تیی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانی.هه‌ڵاتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له 31/10/1936دا په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و رۆژی 20/2/1937ی دیاریکرد بۆ هه‌ڵبژاردنی پهرلهمانێکیتر.
به‌شیر موشیر ئاهێکی پیاهاتهوهو وه‌ک گوڵ گه‌شایه‌وه.له‌گه‌ڵ به‌کر سدقیدا نزیک هاوتهمهنبوو، هه‌ردوکیان کوردبوون، له سوپای عوسمانی‌دا ئه‌فسه‌ربوون، له به‌غداد دۆستایه‌تییه‌کیان هه‌بوو، جارجار سه‌ری به‌شیری ئه‌داو پێکه‌وه له ده‌رگای ده‌وڵه‌تی کوردییانئهدا.له‌دوای کوده‌تاکه‌وه دوکانه‌که‌ی به‌شیر به‌شێوه‌یه‌کی فراوانتر بوو به روانگه‌ی هیوای کورد.هه‌موو رۆژێ پڕئهبوو له که‌سایه‌تییه کورده‌کان و باس باسی کوده‌تاکه‌و بهرئهنجامهکانیبوو.به‌شیر وه‌ک نوێنه‌ری به‌کر سدقی هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌کردو شرۆڤه‌ی رووداوکانی ئه‌کرد، هه‌ندێجار به‌جۆرێ قسه‌یئه‌کرد وه‌ک خۆی کوده‌تاکه‌ی کردبێ.ژماره‌یه‌کی زۆریش له‌شاره‌کانی کوردستانه‌وه روویانتێئهکرد، هه‌ر یه‌که‌و بۆ کارێکی تایبه‌تیی خۆی، یه‌کێک بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیفه‌که‌ی له لادێوه بگوێزرێته‌وه بۆ ناوشار، یه‌کێک بۆ ئه‌وه‌ی بیگيڕنهوه سه‌ر وه‌زیفه‌که‌ی، یه‌کێک بۆ ئه‌وه‌ی دایمه‌زرێنن، ئیتر به‌وجۆره.هه‌ندێکیشیان به دهسودیارییهکی باشه‌وه ئه‌هاتن.ئه‌ویش به‌ڵێنی به هه‌موویان ئه‌دا کاره‌کانیان لای به‌کر بۆ جێبه‌جێبکات، به‌ڵام جارێ به‌کر سه‌ری قاڵه، که ده‌ستی په‌رژا، خۆی دێته لام بۆئه‌وه‌ی پرس و راوێژم پێبکا چۆن ده‌وڵه‌تداری بکا؟ که‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان راگه‌یه‌نین؟ چۆن تۆڵه‌ی خۆمان له ئنگلیز بکه‌ینه‌وه؟ چ پله‌و پایه‌یه‌ک بده‌ین به شێخ مه‌حمود؟..هه‌ر زووش بریاریدا بۆههڵبژاردنهکهی 20/2 خۆی بپاڵێوێ و به‌یانه‌که‌ی له رۆژنامه‌ی ژیان 18/1/1937 ل 2 بڵاوکرده‌وه که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
بەیانی هەڵبژاردن – ساڵی 1937
بۆ هاووڵاتییە بەڕێزەکانم
لە بەغداوە/ بەرگدروو "بەشیر موشیر”
بۆ پێکهیان و دروستکردنی پێویستیی نیشتمان، بۆ خۆشگوزەرانی‌و بەختیاری هاوشاریمان لە پەرلەماندا نوێنەر دانان بەبێ ئاستەنگی مافی هەڵبژاردن دراوە بە خۆمان.هەریەکێ لە ئێمە سەرپشک و ئازادە لە بەکارهێنانی ئەم مافەی دا.
هەرچەندە لە کاتی حکوومەتی پێشوودا ئەمە بەخراپ بەکار دەهێندرا.بەڵام لە ئێستادا کە حکوومەت حکوومەتێکی جەمارەییە و بەرنامەی چاکسازی هەیە، دەتوانین بەئارەزووی خۆمان، مافی هەڵبژاردنی خۆمان بەکار بهێنین.
حکووکەت لەمەدا یارمەتیمان دەدا، لەبەرئەوەی حکوومەت مەبەستی خزمەتی میللەتە، منیش تینووم بۆ خزمەتی "قەومی عێراق"، حەز دەکەم لەم رێیەدا یارمەتی حکوومەت بدەم و خزمەتی "میللەتی عێراق" بکەم.لە پەرلەماندا ئەوەی بەقازانجی "قەومی عێراق" ی دەزانم هەوڵی بۆ بدەم و بیکەم.ئەو رێیە کە گرتوومە دەمەوێ لەسەری بڕۆم.بۆ ئاگەداری لە ژێرەوە بەرنامەی خۆم بۆ هەڵبژاردن دەخەمە روو، بەو بەرنامەیەوە بەرئەندامی خۆم بۆ "لیوا" ی سلێمانی رادەگەیەنم
لەم رێیەوە هەر کەس هاوبیری من، تکا دەکەم دەنگی خۆی بەمن بدا، تا بەهێزی ئەوانەوە لە پەرلەمان بتوانم نوێنەرایەتییان بکەم و بەو دەسەڵاتەوە خزمەتیان بکەم.
- 1. بۆ کردنەوەی قوتابخانەی ئامادەیی و قوتابخانەی پیشەیی "لە وڵاتی خۆماندا" بۆ زۆرکردنی ژمارەی قوتابخانەی سەرەتایی لەو لادێیانەدا کە پێوست بێ، وە بۆ زۆرکردنی ژمارەی "بورس – زەمالە" هەول دەدەم.
- 2. بۆ پرۆژەی ئاو و کارەبای شار و ئەو قەزا و شار‌و پرۆژکانی پێویست بێ هەول دەدەم، بۆ وەدەستخستنی هاوکاری حکوومەت و یارمەتی دەسەڵاتداران هەوڵ دەدەم.
- 3. بۆ پێشخستنی کشتوکال، بۆ چاکسازی کشتوکال، بۆ دامەزراندنی شەریکەتێکی کشتوکاڵی و هاوکاری بانکی کشتوکال هەول دەدەم، وە بۆ لەناوبردنی نەخۆشی ئاژەڵان کەرەستەی پێویست لە حکوومەت داوا دەکەم.
- 4. بۆ زۆرکردنی سامانی حکوومەتەکەمان، بۆ پێگەیاندن و باشکردنی جۆر و پاراستنی بازاڕی تووتن و میوە و ئاژەڵان، هەوڵ دەدەم بەشێوەیەکی هاوچەرخ و هونەری سوودمەند بین.
- 5. لەبەرئەوەی بازرگانی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بە لەشکرێکی بەهێز و حکوومەتیکی دەسەڵاتدار دەکرێ، بۆ زۆرکردنی ئەم هێزە ((بەتایبەتی هێزی ئاسمانی)) بۆ یارمەتی "ئەهالی" بەحکوومەت چی پێویست بێ دەیکەم.
- 6. بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری لەنێوان "خاس و عام" دا، داوای دادگە و چاککردنی یاساکان لە حکوومەت دەکەم.
- 7. بۆ بەستنەوەی دێهات بەقەزاکانەوە داوای کردنەوەی ناحیە دەکەم.
- 8. داوای زۆربوونی نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستییەکان و ژمارەی دوکتۆری پێویست دەکەم.
- 9. بۆ چاکسازی هەندێ یاسای ماڵی کە زۆرینە گلەییان لێ هەیە و باج و خەراجی زەویوزار و بۆ دامەزراندنی کارگەی رستن و چنین تێ دەکۆشم.
بەرێزەوە سوپاسم پێشکەش بەو کەسانە ئەکەم کە نوێنەرایەتی خۆیان بە من دەسپێرن.
هیوا دەخوازم کە متمانەی ئەوان خراپ بەکار نەهێنم
سەرکەوتن لە خوا دەخوازم .
ئه‌مجاره به‌شیر، گهشبینبوو که هه‌ڵئه‌بژێردرێ.خۆ ئه‌م حکومه‌ته‌ش وه‌ک ئه‌وه‌ی پێشوو ساخته ناکات، ئه‌مه حکومه‌تی خۆمانه، ئه‌وه‌شی بیستبوو که به‌کر، دۆسته‌کانی خۆی ئه‌خاته په‌رله‌مانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه به‌پێویستی نه‌زانی ئه‌مجاره بانگه‌شه‌و گردبوونه‌وه بکا.خۆیدانابوو دوای هه‌ڵبژاردن، پۆستی وه‌زیری به‌رگریش وه‌رگرێ!
به‌شیر له باشترین قوماش، ده‌ستێ جلی ئه‌فسه‌ریی بۆ به‌کری براده‌ری دروو، تا، که‌هات بۆلای، وه‌ک دیارییه‌ک پێشکهشیکات.ده‌مه‌و ئێواره که شاگرده‌کانی رۆیشتن، ئه‌و جله سه‌ربازییانه‌ی له‌به‌ر خۆی کرد و چوه به‌ر ئاوێنه‌که.خه‌یاڵ رفاندی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌سته ده‌سته گه‌وره ئه‌فسه‌ره‌کان ئه‌هاتنه به‌رده‌می و پێیانئهدا به‌زه‌ویداو بۆیئهچهمانهوهو پیرۆزبایی ئه‌وه‌یان لێئه‌کرد که‌بوه به وه‌زیری به‌رگری.سه‌یرێکی سه‌رشانه‌کانی کرد، شیر‌و تاجی موشیریی پێوه‌بوو!.
یه‌که‌م کارێکی له‌م وهزیرییهیدا: بروسکه‌یه‌کی بۆ باوکی مریه‌م نارد که خۆ‌ئ و هه‌موو خێزانه‌که‌ی گه‌شتێکی به‌غداد بکه‌ن و میوانی ئه‌وبن.له چا وترووکانێکا هه‌موویان گه‌یشتن.باوکی مریه‌م به جله ئهفسهرییهکهیهوهو مریه‌میش به چه‌پکێ گوڵه‌وه.له‌و کاته‌دا یه‌کێک له ئه‌فسه‌ره لاوه‌کانی وه‌زاره‌ت، بێئه‌ده‌بییه‌کی کرد! چوو چه‌پکه گوڵه‌که‌ی له مریه‌م وه‌رگرت و چه‌مایه‌وه‌و ده‌ستی ماچکرد!! به‌شیر تا هێزی تیا‌بوو قۆناغه توفهنگێکی سره‌وانده ئه‌فسه‌ره‌که‌و له‌ده‌نگی هاڕه‌ی ئاوێنه‌که به‌ئاگا هات که گه‌زی خه‌یاتییه‌که‌ی پیاکێشابوو!.
ئه‌مجاره‌ش به‌شیر ده‌نگی ته‌واوی نه‌هێنا بۆ په‌رله‌مان! که ره‌ئوف چادرچی، خاوه‌نی ئه‌و ریزه دوکانه‌ی به‌شیر له یه‌کێکیاندابوو، هات بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کرێدوکانهکان، به‌شیر پێیوت زۆر گله‌ییم له کامیلی برات و به‌کر هه‌یه، چونکه کارێکی وایاننه‌کرد ببم به نائیب (مه‌به‌ست له کامیل، کامیل چادرچیبوو که کرابوو به وه‌زیری ئابووری) ره‌ئوف وه‌ڵامی بۆ هێنایه‌وه که به‌کر سدقی وتوێتی من به‌شیر موشیرم خۆشئه‌وێ، بۆیه نه‌مکردوه به نائیب، وتوومه که من کوژرام، با مه‌قه‌سته‌که له‌کیس ئه‌و نه‌ده‌م، واتا سه‌ری ئه‌ویشی تیا نه‌چێ) که له 9/2/1937 دا به‌کر سدقی کوژرا، به‌شیر باوه‌ڕی به قسه‌که هێنا.
هه‌ر له‌سه‌ر بهرگدروێتیهکهی به‌رده‌وامبوو.خانوویه‌کی له‌وبه‌ر پردی کۆنه‌وه کڕی و ژنیشی هێنا.شامیلی کوڕی گه‌یشته ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵ.به‌یانییه‌ک شامیل وتی ئه‌مشه‌و له خه‌ومدا کووپه‌یه‌کی پڕ له زێڕمان له‌ژێر ئه‌م خانوه‌دا دۆزییه‌وه.به‌شیر سه‌یری کتێبی خه‌ونامه‌ی کرد، نوسرابوو خه‌وی منداڵی 7 ساڵان دروسته! به‌شیر که‌وته خهیاڵهوهو کووپه زێڕه‌که هاته به‌رچاوی.کووپه‌که ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و پڕلهزێڕبوو، کردییه ده‌وڵه‌مه‌ندترین بازرگانی به‌غداد.ئنجا که‌وته بازرگانیکردن له نێوان ئه‌سته‌موڵ و به‌غدادا.کاره‌که‌ی بریتی‌بوو له هاورده‌کردنی لیره‌ی ره‌شادی و لیره‌ی غازیی که له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه مابوونه‌وه.له‌هه‌موو چوونێکیدا بۆ ئه‌سته‌مووڵ، سه‌ردانێکی ماڵی مریهمیشی ئه‌کردو جوانترین خشڵی پێشکه‌ش ئه‌کرد! ئه‌ویش هه‌موو جارێ، به روه خۆش و زه‌رده‌خه‌نه ئهفسووناوییهکهیهوهو به سه‌د نازو رازه‌وه، جوانترین چه‌پکه گوڵی پێشکه‌ش ئه‌کردو ده‌سله‌ملانی یه‌کدی ئه‌بوون! له‌ده‌نگی دایکی شامیل به‌ئاگاهات.بۆرۆژی دوایی کرێکاری هێناو که‌وتنه هه‌ڵکه‌ندنی باخچه‌ی ماڵه‌که.دوایئهوه هه‌ڵکه‌ندنی زه‌ویی ژوور له‌دوای ژوور! ئه‌وه‌نده پاچکارییانکرد، خانوه‌که له که‌ڵک که‌وت و خه‌ریکبوو ئه‌ڕووخا! ناچار به هه‌رزان فرۆشتی و له کۆڵانی به‌رامبه‌ر دوکانه‌که‌ی، خانوویه‌کی بچووکی پێکڕی.
به‌شیر هه‌ناسه‌یه‌کی ساردی هه‌ڵکێشا!
نه‌به‌ز: مامۆستا گوێی مه‌ده‌رێ، سه‌ر سه‌لامه‌تبێ، ماڵی دنیا هیچنیه.راسته ئه‌وه‌ی بۆتگێڕامهوه له‌باره‌ی ئه‌و خانوه‌وه، زیانێکی زۆری پێگه‌یانی، به‌ڵام ئه‌شێ خێری پێوهبووبێ.به‌سنیه خانوه‌که به‌سه‌رتانا نه‌ڕووخا!
به‌شیر: : نا، رۆحه‌که‌م.خۆ من خه‌فه‌ت بۆ ئه‌و زیانه ناخۆم.
نه‌به‌ز: ئه‌ی بۆچی؟
به‌شیر: ئهولادهکانم.
نه‌به‌ز: شامیل منداڵبوو، نه‌ئه‌بوو ئه‌و خه‌وه‌ت بۆبگێڕێته‌وه.ئه‌ڵێن زێڕ له‌خه‌ودا زیانه!
به‌شیر: ئهوهشنیه.
نه‌به‌ز: ئه‌ی چی؟
به‌شیر: ئه‌ڵێم ئهولادهکانم، وه‌کو خۆم فه‌یله‌سوف ده‌رنه‌چون!
کێشه‌ی به‌شیر هه‌ر به‌ته‌نیا ئه‌وینی مریه‌م نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌وینی کوردستانیشبوو.هه‌رچه‌ند ئه‌یهێناو ئه‌یبرد، به بهرگدروێتی ناگاته ئاواته‌کانی! جا گه‌رچی بهرگدروێتییهکهی داهاتێکی باشی هه‌بوو، به‌ڵام وازیلێهێناو دوکانه‌که‌ی کرده ناوه‌ندێکی رووناکبیری و سیاسی، به‌ڵکو باڵیۆزخانه‌ی کوردستان له پایته‌ختی هارونه ره‌شید!.وه‌ک خۆی ئه‌یوت: له‌و دوکانه‌دا نه‌خشه‌ی کوده‌تاکه‌ی به‌کر سدقی داڕێژراوه.ههرلهودوکانهدا بیرۆکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ئازادی و ژیانه‌وه‌و یه‌کێتیی کورد(کاژ‌یک) چه‌که‌ره‌یکرد، گه‌لێ به‌یانی حیزبی بڵاوئه‌کرایه‌وه، پیلانی سیاسی ئه‌نجام ئه‌درا، زه‌می حکومه‌ت ئه‌کراو...هتد
سه‌عید قه‌زاز وه‌زیری ناوخۆبوو، رۆژێک ئوتۆمبیله‌که‌ی له‌به‌ر دوکانی به‌شیردا راگرت و پاکه‌تێ جگه‌ره‌ی لێکڕی.
قه‌زاز: ئه‌وه‌چیه وه‌ستا به‌شیر، ئه‌وشته قۆڕانه چین؟ ئه‌و شتانه کێ بۆت ئه‌نووسێ که‌هه‌مووی جنێون به‌حکومه‌ت، ئه‌و شتانه چین؟
به‌شیر: کێ بۆم ئه‌نووسێ! من خۆم قه‌له‌مم به‌قوه‌ته، خۆم ئه‌ینووسم.
قه‌زاز: باشه خۆت قه‌له‌مت به‌قوه‌ته، بۆچی له‌دژی حکومه‌ت ئه‌نووسی؟ حکومه‌ت چی لهتۆکردوه؟
به‌شیر: سه‌عید به‌گ، با حکومه‌ت گه‌واد نه‌بێ و منیش له‌دژی نه‌نووسم.من بۆ له‌دژی جه‌نابت نانووسم و له‌دژی حکومه‌ت ئه‌نووسم؟
قه‌زاز: باشه باشه، به‌ڵام جنێو بهمن مه‌ده.
به‌شیر: نا، رۆحه‌که‌م، من چۆن جنێو به‌تۆ ئه‌ده‌م! تۆ زاتێکی گه‌وره‌ی .من جنێو به وه‌زیره گه‌واده‌کانی ئه‌م حکومه‌ته ئه‌ده‌م!
سه‌عید قه‌زاز سه‌رێکی باداو پێکه‌نی و رۆی!
له پاشماوه‌ی بهرگدروێتییهکهی، ته‌نیا مه‌قه‌سته زێڕینهکهو گه‌زه ئاسنه‌که‌ی هێشته‌وه.ئه‌مجاره دوکانه‌که‌ی زێاتر بوو به روانگه‌ی هیوای کورد.هه‌رچی جاپکراوی کوردی هه‌یه له دوکانه‌که‌ی ئه‌ودا ئه‌فرۆشرا، هه‌ندێ وردهواڵاشی تیا ئه‌فرۆشرا.خۆیشی به‌رده‌وام که‌وته تهئلیفکردنی هۆنراوه‌و وتاری کوردایهتیانهی ئاگرین.دیاره وه‌ک نووسه‌ره گه‌وره‌کانی جیهان، پێنووسه ئاگراوییهکهی ئه‌دایه ده‌س یه‌کێک له مریده‌کانی و فه‌رمانی پێئه‌دا له‌باره‌ی فڵان بابه‌ته‌وه وتارێک، یا هۆنراوه‌یه‌کی بۆ بنووسێ.هه‌ڵبه‌ت هێڵه پانه‌کانی بابه‌ته‌که‌ی بۆ دیاری ئه‌کردو ئه‌یوت ده ئیتر خۆت هێڵه ستوونی و ورده‌کارییه‌کانی ته‌واوکه!!
دوکانه‌که‌ی هه‌میشه جمهیئههات له موریده‌کانی، به‌تایبه‌تی (حه‌وته‌ی مژده‌به‌ر) که ژماره‌یان له حه‌وت زیاتربوو، به‌ڵام له زۆر کاتدا، ته‌نیا هه‌ر حه‌وتیان ئاماده‌ییان هه‌بوو.رووی تێکردن و وتی: به‌شیر: ئه‌مه‌وێ وتارێک له‌سه‌ر نه‌وت بنووسم .
محه‌مه‌د: زۆر باشه، من شاره‌زاییم له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه.خوێندکارێکی دوا پۆلی به‌شی کیمیام له زانکۆ.
به‌شیر: ده بنووسه : له‌که‌رکوک ژنان کونگهیان ئه‌برد بۆ بابه گوڕگوڕو پڕیانئهکرد له‌و نه‌وته‌ی ههڵئهقوڵاو بۆ چێشتلێنان و چرا به‌کاریان ئه‌هێنا، به‌کۆڵی که‌ر ئه‌برا بۆ شاره‌کانیتر.که ئنگلیز به‌وه‌ی زانی، پاشقولێکی له فه‌ره‌نسا گرت و سورییه‌ی پێگۆڕییهوه به عێراق! که ره‌خنه‌یان له کلیمهنسوی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسه ئه‌گرت بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕهو پێیانئهوت عێراق نه‌وتی تیایه! کلیمهنسو ئه‌وه‌نده بێ دیماغبوو ئه‌یوت جا نه‌وت چیه، من هه‌رکات نه‌وتم پێویستبێ، ئه‌چم له ده‌رمانخانه بوتڵێک ئه‌کڕم..ئێی! ئه‌وه داری نه‌وته به رۆحی ئێمه‌وه! ئه‌و نه‌وته، بوو به‌ئاگرو به‌ربوه گیانی کورد!..ده ئیتر خۆت ته‌واویکه.
• روویکرده هه‌ژارو پێنووسه‌که‌ی دایه ده‌ستی و وتی: بنووسه : مه‌یل، دیسان مه‌یل، وه مه‌یل، مه‌یلی من وه‌ته‌ن..مه‌یلی من مریه‌م..ئیتر خۆت ته‌واویکه.ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندیی بهمریهمهوه هه‌یه، با ژیر، تهواویکا.
• به ژیری وت: تۆ له هه‌موو که‌س باشتر ئه‌زانی که من چه‌ند په‌رۆشی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانم.بزانم تۆ چیم بۆ ئه‌نووسی؟
• رووی کرده شوکری و پێیوت: تۆ ماده‌م له چاپخانه کارئه‌که‌ی، پیرۆزنامهیهکم به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه بۆ چاپکه.پیرۆزنامهیهکی بهقوهتبێ، با ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵێن کورد نهتهوهنیهو مافی جیابوونه‌وه‌ی نیه، شهقبهرن! رۆحه‌که‌م نه‌ترسیت، بڵێ ئه‌وه‌ی جیابوونه‌وه‌خواز نه‌بێ، گه‌واده.
هه‌ریه‌که‌و ئه‌رکه‌که‌ی خۆی به رێک‌وپێکی به‌جێگه‌یاندو له میدیاکاندا بڵاویانکرده‌وه.له دانیشتنێکیتردا که ئه‌و موریدانهو ههندێکیکهش ئاماده‌یبوون، مامۆستا وتی: من کۆمه‌ڵێ شتی عه‌جیبم بڵاوکردۆته‌وه ( وتاری نه‌وته‌که له رۆژنامه‌ی بڕواداو ئه‌وانیکه‌ش له گۆڤار‌و رۆژنامهیتردا بڵاوکرابوونه‌وه) هه‌موویانی دایه ده‌س وردی و وتی بۆیان بخوێنه‌ره‌وه.ئه‌ویش ئه‌مانه‌ی بۆ خوێندنه‌وه:
ئه‌وه‌ی هه‌ژار:
مه‌یل دیسان مه‌یل ، دڵ پڕه له مه‌یل
دڵ که‌یله له خه‌م له‌به‌ر مه‌یلی له‌یل
له‌یلی من وه‌ته‌ن منم مه‌جنونی
هه‌ردوولا تووشبووین کزێ و زه‌بوونی
هه‌رگیز لانه‌چوو مه‌یلی له‌ناو ده‌ڵ
وه‌ته‌ن وهتهنمه بشچمه ژێر گڵ
تا دایکی وه‌ته‌ن دیل و یه‌خسیره
دڵ په‌ست و خه‌مبار به‌شیر موشیره
ته‌واوکردنه‌که‌ی ژیر:
له‌یلی من مریه‌م، منم مه‌جنونی
کاتێ که ئه‌مرم، ئه‌و به مه‌حزوونی
دێته سه‌ر گۆڕم، ده‌س به گوڵه‌وه
به‌کامی هه‌ست و جۆشی دڵه‌وه
ئه‌ڕێژێ ئه‌سرین بۆگهورهی کوردان
به‌ڵێنبێ مریه‌م، شاجوانی جیهان
له‌ودنیاش ئه‌گه‌ر زیندوو بوومه‌وه
بۆ کورد‌و بۆ تۆ تێههڵبچمهوه
ئه‌وه‌ی ژیر:
گه‌لێ ئازادیی له یادو بیربێ
خاوه‌نی رۆڵه‌ی وه‌کو بهشیربێ
به‌شیر موشیربێ و کامڵ و ژیربێ
بۆ کوردستانی قه‌ڵغانی شیربێ
ئه‌و گه‌له ئه‌بێ بگا به ئاوات
سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵکا به‌یداخی وڵات
وردی ئه‌مانه‌شی خوێنده‌وه:
پیره‌مێرد، ئه‌ڵێ:
ئێمه به‌شیر موشێرێکمان هه‌یه حیسیاتی ئه‌و به‌رامبه‌ر به کوردایه‌تی، واتا هه‌ستی، دابه‌ش بکه‌ی .به‌شی هه‌موو کورد ئه‌کا.
دوکتۆر قاسملۆش ئه‌ڵێ : چ میلله‌تێک به‌شیری هه‌یه!؟
به‌شیر دایه پڕمه‌ی گریان! به‌ده‌م هه‌نسکه‌وه وتی: ئه‌ترسم بمرم، ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نه‌بینم!! ئه‌ترسم بمرم و کورد بێ سه‌رۆک بمێنێته‌وه!!ئه‌ترسم بمرم و مریه‌م بێبهشیر بمێنێته‌وه! ئه‌ترسم بمرم و ته‌بایی و یه‌کێتی له‌ناو نه‌ته‌وه‌که‌مدا نه‌مێنێ و ده‌ستیان بچێته خوێنی یه‌کدی!! ئنجا روویکرده ئاسمان و وتی:
خودا که‌عبه به‌من‌چی که چوار دیواره
که‌عبه‌م، دیده‌نی به‌یداخی کورده‌واره
ژیر: مامۆستا دڵ له دڵ نه‌ده‌ی، تۆ هه‌رگیز نامری.ئه‌گه‌ر به جه‌سته‌ش له نه‌ته‌وه‌که‌ت جیابیته‌وه، به گیان هه‌ر له‌گه‌ڵیدا ئه‌مێنیته‌وه‌و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ئاڕاسته‌ی ئه‌که‌ی.ئه‌ی خۆت نهتفهرمووه:
وه‌ته‌ن به‌خۆشی گه‌ر ببینمه‌وه
ئیتر هه‌ر ده‌ژیم قه‌ت نامرمهوه
مام جه‌لال روویکرده مامۆستا‌و ئاماژه‌ی بۆ ژیر کرد‌و وتی: ئه‌وه نابێ، چۆن ئه‌بێ خۆی بخاته ئاستی تۆ!؟ ئه‌وه‌تا ئه‌ڵێ: به‌شیر موشیربێ و کامیل و ژیربێ !
ژیر: نه‌خێر.کامڵ و ژیربێ.
مامۆستا وه‌ڵامی مامی دایه‌وه: رۆحه‌که‌م تۆ ناتوانی به‌ینی من و ئه‌و تێکبده‌ی..(بوو به پێکه‌نین) ئنجا پێێوت: ئێوه ئاگاتان له خۆتانبێ، نه‌که‌ن به داگیرکه‌رانی کوردستان باوه‌ڕبکه‌ن.ئه‌م سه‌گبابانه دوژمنی کوردن، هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌که‌ن مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌م له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مانه‌دا جێبه‌جێببێ.
وردی، ئه‌و کارته‌شی خوێنده‌وه که شوکری به خه‌ته خۆشه‌که‌ی زهنگوغرافیکردبوو بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز:
نه‌ورۆزت پیرۆز
ئه‌ی برای دڵسۆز
به‌شیر، موشیری کوردی ئازاده
کێ جیاخواز نه‌بێ، دیاره گه‌واده
به پێکه‌نین و چه‌پڵه، وه‌ڵامی کارته‌که درایه‌وه!.
سوجادی: له سه‌رچاوه‌یه‌کدا نوسراوه: ( کورد له عێراق و تورکیا‌و ئێران وسوریاش که‌مینه‌یه ، له هیچ لایه‌کیان مافی جیابوونه‌وه‌ی نیه.ئه‌بێ که‌مینه بکرێ به‌قوربانی زۆرینه، جگه له‌وه، جیابوونه‌وه‌یان، زیان به چینی پرۆلیتار ئه‌گه‌یه‌نێ، له‌به‌رئه‌وه‌ش که ئابوورییه‌کی هاوبه‌شی نیه، پێیناوترێ نه‌ته‌وه.ئه‌شڵێ هه‌موو کورد ده ملیۆن نابێ!..سه‌رچاوه‌که زیاتر له‌سه‌ری ئه‌ڕواو ئه‌ڵێ: له‌به‌رئه‌وه، ناگونجێ یه‌کێک به‌خۆی بڵێ: سه‌رۆکی هه‌موو کوردم )!.
رۆژبه‌یانی: ئه‌وه چ ماکهرێکه ئهیخورێ!؟ پهلێکیم بده‌نه ده‌س، دایئهمرکێنمهوه!
وردی: لیۆشاوشی و ماوتسی تۆنگیش، ئه‌و جۆره بیردۆزانه رهتئهکهنهوه.
ژیر: کۆڵه‌که‌ی ئه‌ستووری نه‌ته‌وه، هه‌ستی هاوبه‌شه.له‌هه‌ر کونجێکی دنیا، له ناسنامه‌ی کوردێک بپرسی، به‌جیاوازیی ئاین و بیروڕاو شێوهزمانهوه، ئه‌ڵێ کوردم، ئه‌وه به‌سه بۆ نه‌ته‌وه‌بوونی کورد.کورد به‌خواستی خۆی نه‌بوه به‌که‌مینه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا.ئه‌وه له‌ئه‌نجامی داگیرکردنهوهیه.بۆچی ئه‌بێ که‌مینه بکرێ به‌قوربانی زۆرینه!؟ کێ کوڕی خۆی کردۆته قوربانی کچی کی؟ ئێمه هیچکاتێ نامانه‌وێ که‌مینه‌کانی ناو کوردستان بکه‌ین به‌قوربانی خۆمان.کورد خۆی بریاری چاره‌نووسی خۆی ئه‌داو کوێخایه‌تی که‌س ره‌وانیه به‌سه‌ریه‌وه.پرۆلیتاری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کیش، به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه جیاواز له هی نهتهوهکانیتر.ئاخر بۆیه کورد ئابووریی هاوبه‌شی نیه، چونکه نیشتمانه‌که‌ی کراوه به پێنج به‌شه‌وه.جابا کورد ده ملیۆن نه‌بێ، یه‌ک ملیۆنبێ.مامۆستا به‌شیریش هه‌موو کوردی له‌ژێر چه‌تری خۆیدا کۆکردۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه سه‌رۆکی هه‌موو کورده.
به‌شیر سنگی ده‌رپه‌ڕان.وردی دایه پڕمه‌ی پێکه‌نین!
به‌شیر: ئه‌وه به‌چی پێئه‌که‌نی!؟
وردی: به هیچ
به‌شیر: ده فه‌رموو ئه‌مه مامۆستاکه‌مانه.ئاخر که‌س هه‌یه به‌هیچ پێبکه‌نێ ؟
وردی: تۆ که سه‌رۆکی هه‌موو کوردبی، چۆنئهبێ له به‌غداد دانیشی!؟
به‌شیر: به‌غدادیش شارێکی کوردستانیه.
وردی: چی!؟
ژیر: نه‌ک هه‌ر به‌غداد، عێراق هه‌مووی کوردستانیبوو.عێراق ناوێکی کوردییه.کیشیهکان پێیانئهوت(ئه‌ریکا) میدییه‌کان ئه‌یانوت(ئیراکستان).به‌زاری لوڕی و هه‌ورامی،ئیراک، واتا(نزمایی خواروو).جا له‌به‌رئه‌وه‌ی کیشییه‌کان ره‌گێکی کوردبوون، ئیراک، وشه‌یه‌کی زاری فه‌یلیه.ئه‌وه‌ش راستنیه که ئه‌بو جه‌عفه‌ری مه‌نسور، بنیاتنه‌ری شاری به‌غدایه.پێش ئه‌و، به‌غداد هه‌ر هه‌بوو.
رۆژبه‌یانی: کوردبوونی عێراق له سه‌رده‌می ساسانیهکانداو پێش ئه‌وانیش، گومانێکی له‌سه‌رنیه.ئه‌وکاته هێشتا عه‌ره‌ب پێی نه‌خستبوه ئه‌م وڵاته، زمانی ساسانیه‌کانیش، تا سه‌رده‌می حه‌جاجی کوی یوسفی سه‌قه‌فی، کوردیبوو.
وردی: به ئێسته‌مان چی؟ ئه‌وه‌تا ئێسته ئه‌ڵێن هه‌موو کورد ده ملیۆن نابێ .
ژیر: قه‌رز کۆن ئه‌بێ، نافهوتێ! تۆ بڵێی ئێمه‌ش رۆژێکمان نه‌بێ!؟
به‌شیر: به دینی پێغه‌مبه‌ر، رقم هه‌ستێنن، کورد ئه‌گه‌یه‌نمه
سه‌د ملیۆن!
نه‌سرین: چۆن؟
به‌شیر: ئێسته عێراق چه‌ن ملیۆنه؟
نه‌سرین: 12
به‌شیر: چه‌نی کورده؟
نه‌سرین: 3
به‌شیر: ئه‌ی تورکیا؟
نه‌سرین: 28 و 7 ی کورده.ئێرانیش هه‌ربه‌وجۆره.سوریاش له 6، 1 ی کورده.له سۆڤێتیش یه‌ک ملیۆن هه‌یه.له لبنان و ئهملاولایتریش یه‌ک ملیۆن کورد هه‌یه.
به‌شیر: هه‌مووی کردییه چه‌ن؟
نه‌سرین: 20 ملیۆن
به‌شیر: که‌وابێ، ئه‌ی چین که 800 ملیۆنه، چۆنئهبێ 80 ملیۆنی کوردنهبێ!؟ (هه‌موو چه‌پڵه‌و پێکه‌نین).
لاوێک هاته به‌رده‌م دوکانه‌که‌و وتی: مامۆستا ده‌سته‌کانت خۆشبێ، وتاره‌که‌ت له‌سه‌ر نه‌وت، له‌ئاستێکی زۆر به‌رزدایه.هه‌ندێ زاراوه‌ی تیایه، تێ‌یان ناگه‌م! ئه‌کرێ تێمبگهیهنی؟
مامۆستا پشتی تێکرد! لاوه‌که هه‌مان پرسیاره‌که‌ی دووباره‌کرده‌وه.مامۆستا وتی: ئاخر دیماغ، تۆ که شتێک نازانی، بۆ پرسیار ئه‌که‌ی!؟ بۆ من مه‌دره‌سه‌م داناوه!؟ لاوه‌که به سه‌رسامییه‌وه رۆی.دانیشتوه‌کان هه‌وڵیان ئه‌دا پێکه‌نینه‌کانیان بشارنه‌وه.
مامۆستا گیوی موکریانی له هه‌ولێره‌وه هات و دوای سڵاو‌و بهخێڕهاتن وتی: من گیوی برای حسه‌ین حوزنی موکریانیی داماوام.داماو زۆر بێبهختبوو، داماو ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی به کورد کرد که‌چی که‌س پێێنازانێ.ئه‌وه چه‌ند رۆژه ئه‌گه‌ڕێم به دووی دوو کتبی داوماودا، که‌سێک نیه بلێ له‌لای من هه‌یه، ئنجاوتی: وه‌ستا به‌شیر با حسابێکی ئه‌و گۆڤار‌و کتێبانه بکه‌ین که بۆم ناردووی.حهقولزهحمهتی خۆتی لێههڵگرهو ئهویتریم بده‌رێ.(مامۆستا گیو، له‌گه‌ڵ قسه‌کانیدا، سه‌ری په‌نجه‌کانی ئهژهنه لاقهپرغهی به‌شیر!)
به‌شیر سێ جار نیگه‌رانبوو.جارێک به وشه‌ی وه‌ستاو جارێک به داوای پاره‌و جارێکیش به سیخورمهکان! له‌وه‌ڵامدا وتی: تۆ عه‌جیبی! تۆ ئه‌ته‌وێ من کتێبیشت بۆبفرۆشم و پاره‌شت بده‌مێ!؟ ئه‌ی من ئه‌م که‌شتیی هیوای کورده به‌چی به‌رم به‌ڕێوه؟ ئنجا تۆ داماو داماوی چیته! داماو، شه‌یتان ده‌ستی لێهه‌ڵگرتوه، تۆ بۆ ده‌ستی لێههڵناگری!؟ ئه‌و که‌ی داماوبوو؟ ئه‌و ئه‌وه‌نده زیره‌کبوو حه‌وت پیشه‌ی ئه‌زانی.داماو به که‌سێک ئه‌ڵێن بیه‌وێ له روبارێک بپه‌ڕێته‌وه‌و قوففهی دهسنهکهێ، به یه‌کێک ئه‌وترێ، له‌وبه‌ر ئه‌م شه‌قامه‌وه به دوو جانتای گه‌وره‌وه بیه‌وێ بێته ئه‌مبه‌رو په‌یتووکه(ئۆتۆمبیل) رێگه‌ی نه‌دا.داماو به‌م زاته(نه‌به‌ز) ئه‌وترێ که ئه‌وه 3 مانگه به‌شوێن شوقه‌یه‌کدا ئه‌گه‌ڕێ و دهستیناکهوێ.
له کاتی ئه‌و قسانه‌یدا، کڕیارێک هاته به‌رده‌م دوکانه‌که‌و داوای پاکه‌ت و شقارتهیهکیکرد، به‌شیر وهڵامینهدایهوه.دووباره‌ی کرده‌وه، وه‌ڵام نه‌بوو.سێبارهیکردهوه.به‌شیر وتی: نیه.کڕیار وتی: ئه‌ی ئه‌وه‌نیه هه‌یه!؟ به‌شیر به‌تووڕه‌ییه‌وه وتی: ئاخر هه‌ی دیماغ، تۆ نابینی ئێستا ئێمه خه‌ریکی کێشه‌ی داماوین؟ کابرا وتی: کێشه‌ی داماو چيه؟ به‌شیر وتی: ئه‌وه ئیشی تۆنیه.کڕیار وتی: من ئه‌بێ بزانم کێشه‌ی داماو چیه؟ به‌شیر ده‌ستیدایه گه‌زی خه‌یاتییه‌که‌ی و له سنگی کڕیاره‌که‌ی گیرکردو پاڵێکی پێوه‌ناو دای به‌زه‌ویدا! کڕیاره‌که‌یان هه‌ستانه‌وه‌و وتی ئه‌چم شکاتئهکهم، پارێزه‌ر ئه‌گرم.به‌شیر وتی: بڕؤ.ئه‌و وتی: ناڕۆم تا نه‌زانم کێشه‌ی داماو چیه‌و پاکه‌ت و شقارتهکهشم هه‌ر ئه‌وێ.
نهبهزپێیوت: داماو زانا‌و مێژوونووسێکی کوردبوو.وردی ( پاکه‌ت و شقارته‌که‌ی دایه‌و پاڵیپێوه‌نا-هه‌موو ئه‌و هه‌رایه به عهرهبیبوو).
باس هاته سه‌ر هۆی ناکۆکیی سۆڤێت و چین.
مام: هۆی ناکۆکیی چین و سۆڤێت، دوو ئاڕاسته‌ی هزریی جیاوازه.
وردی: لیۆ شا‌و شێ، له مارکسێتیدا، خۆی به بیرمه‌ندێکی گه‌وره‌تر ئه‌زانێ له‌وانه‌ی سۆڤێت.
هه‌ژار: ناکۆکییه‌که‌یان له‌سه‌ر سنووره.
گیو: له‌سه‌ر هه‌ریسه‌که‌یه.
نه‌سرین: پیلانی ئه‌مریکایه.
وه‌رزێر: خۆپه‌رستیی هه‌ردوو لایانه.
سوجادی: ناکۆکییه‌کانیان له‌سه‌ر هه‌ندێک زه‌وییه.
پاکیزه: به‌ردێ له ئاسمان بکه‌وێته خوارێ، خه‌تای ئنگلیزه.
رۆژبه‌یانی: ره‌گێکی مێژوویی هه‌یه.
نه‌به‌ز: له‌سه‌ر رابه‌رایه‌تیی بلۆکی سۆشیالستییه.
ژیر: ناته‌واوی له بیردۆزهکانیاندا هه‌یه.له‌بواری جێبه‌جێکردندا، ئه‌نجام وه‌ک پێشبینییه‌کانیان ده‌رناچێ.ئه‌وه‌ش ناکۆکیان ئه‌کات.
به‌شیر: نا رۆحه‌که‌م، هیچتان نه‌تانزانی.هۆکه‌ی ئه‌وه‌یه: عیزه‌دین له مۆسکۆبێ، چۆن نێوانی سۆڤێت و چین تێکناچێ؟
هه‌موو دایانه قاقای پێکه‌نین..
به‌شیر کولێره‌یه‌کی جۆی ده‌رهێناو ده‌ستیکرد به‌خواردنی.ره‌فیق حیلمی و براده‌رێکی هاتن.خه‌زنه‌داریش هات.
حیلمی: ئای! به‌شیر ئه‌وه رزقی که‌ر ئه‌خۆی؟
به‌شیر: ده‌فه‌رموو ئه‌مه ئاقڵهکهمانه!! ئیترچۆن ئه‌بین به‌ده‌وڵه‌ت!؟ ئاخر رۆحه‌که‌م تۆنازانی من شه‌کره‌مه؟ خۆ من ئه‌و کوڕه‌ی جاران نه‌ماوم.ئه‌وساڵه‌ی له‌تارانه‌وه به‌پاپۆڕ چووم بۆ ئه‌سته‌موڵ، خواردنی وایان بۆئه‌هێناین هه‌مووی دووگ و چهوریبوو! ئێسته نابێ نانی گه‌نمیش بخۆم، ناچارم نانی جۆ ئه‌خۆم!
خه‌زنه‌دار: وه‌ستا به‌شیر که‌ی له‌نێوان تاران و ئه‌سته‌موڵدا ده‌ریا هه‌یه!؟ چۆن به‌پاپۆڕ چوویت؟
به‌شیر: له وشه‌ی وه‌ستا ههڵسڵهمیهوهو به‌تووڕه‌ییه‌وه وتی: چووم.
خه‌زنه‌دار: ئای! خۆ هه‌رئه‌ڵێ چووم.ئاخر ده‌ریا نیه، چۆن چوویت!؟ من جوگرافیام خوێندوه‌و خه‌زنه‌یه‌کی زانستم، ئه‌زانم ده‌ریا نیه.
به‌شیر: ئاخر هه‌ی دیماغ، بۆ من نازانم ئێسته ده‌ریا نییه؟ من باسی سه‌رده‌می سه‌فه‌ربه‌ر ئه‌که‌م، ئه‌وسا هه‌بوو.تۆ ئه‌گه‌ر خه‌زنه‌ی زانست بوویتایه، ئه‌بوایه بتزانیایه ئه‌وسا هه‌بوو.( په‌لاماری گه‌زی خه‌یاتییه‌که‌ی لێدا )و وتی: هه‌سته بۆده‌ره‌وه، جارێکی‌تر نه‌یه‌یته‌وه بێره‌دا.( خه‌زنه‌دار به‌په‌له بۆیدهرچوو) له‌به‌ر خۆیه‌وه :خه‌زنه‌ی زانست!! خه‌زنه‌ی گوو! تۆ سه‌یریکه! هه‌م ناشیرین، هه‌م قسه‌ڕه‌ق، هه‌م میوعی!!
وه‌رزێر: کوا خه‌زنه‌دار شیوعی نییه!
به‌شیر: وتم میوعی.
وه‌رزێر: میوعی چیه؟
به‌شیر: میوعی ئه‌وه‌یه، له حیزبی شیوعیدا نیه، به‌ڵام هه‌ر به ته‌پڵی مارکسی هه‌ڵئه‌په‌ڕێ!
حیلمی: ئه‌وه بۆ وات به‌و پیاوه‌کرد!؟
به‌شیر: کابرایه‌کی عه‌جیبه! من ئه‌لێم خۆم چووم، ئه‌و ئه‌ڵێ ده‌ریا نیه! ئاخر ناهه‌قمه که‌ئه‌ڵێم: ئه‌م میلله‌ته به‌که‌ڵکی ئه‌وه نایه‌ت سه‌رۆکێکی وه‌ک منی هه‌بێ!؟
نه‌به‌ز: ئه‌وه هیتله‌ریش وایوت، وتی: گه‌لی ئه‌ڵمان هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی سه‌رۆکێکی وه‌ک ئه‌وی هه‌بێ.
به‌شیر: ئه‌ویش ههقیبوو.
حیلمی: ئه‌رێ به‌شیر، بله بۆ وائه‌کا؟
به‌شیر: چیکردوه؟
حیلمی: من و گۆران چووین بۆ کۆنگره‌ی ئه‌دیبانی عه‌ره‌ب له کوێت، که‌چی له‌رۆژنامه‌که‌یدا(خه‌بات) ئێمه‌ی داوه‌ته به‌رتانه‌و ته‌شه‌ر! جگه له‌وه، چوار مانگه نامه‌م بۆ نووسیون ببمه ئه‌ندامی پارتی، که‌چی هه‌ر وه‌ڵامیشم ناداته‌وه!
برایم ئه‌حمه‌د له‌وبه‌ری شه‌قامه‌که‌وه تێپه‌ڕی، به‌شیر بانگیکردو وتی وه‌ره دانیشه.
به‌شیر: رۆحه‌که‌م تۆبۆ لهرۆژنامهکهتدا قسه به‌م زاته ئه‌ڵێی؟ ئه‌ی بۆتۆنایهڵی ببێ به‌ئه‌ندام لهپارتید!؟
بله: من حه‌دم نیه قسه به ره‌فیق به‌گ بڵێم، ئه‌وه من نه‌بووم.ئنجا بۆ نامه‌که‌ی، ئێمه ره‌فیق به‌گ به‌سه‌رۆکی خۆمان ئه‌زانین، ئه‌ندام یانیچی!
به‌شیر: تۆ ئه‌ڵێی چی؟ (حیلمی هیچ وه‌ڵامێکی نه‌بوو) که‌واته تۆ فت! نۆره‌ی منه (روویکرده بله) ئه‌ی له‌گه‌ڵ من چ دوژمنایهتییهکت هه‌یه؟ نه‌تهێشت ببم به به‌رپرسی رۆشنبیری له باڵیۆزخانه‌ی عێراق له تورکیا، قاسم ئه‌و جێگه‌یه‌ی بۆ من دانابوو چونکه من هه‌م تورکیزانم، هه‌م موشیرم، هه‌م خۆشه‌ویستی مریه‌م.تۆ نه‌تهێشت و درا به ره‌فیق به‌گ !
بله: مامۆستا، ئێمه تۆمان داناوه ببی به سه‌رۆکی هه‌موو کورد، ئه‌و ئیشه شایسته‌ی گه‌وره‌یی تۆ نیه!.
حیلمی: به‌شیر، بۆ بێده‌نگبووی؟ ..که‌واته تۆش فت ( هه‌موو پێئه‌که‌نن) ده ئیتر به خۆت مه‌ڵێ موشیر! ئێستا ته‌نیا یه‌ک موشیر هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی میسره، موشیر روکن عه‌بدولحه‌کیم عامیر.
به‌شیر: ئه‌و گه‌واده که‌ی موشیره؟ به دینی پێغه‌مبه‌ر به‌که‌ڵکی موعه‌لیمیش نایه‌ت!
نه‌به‌ز: مامۆستا سوپاس!
به‌شیر: نا، رۆحه‌که‌م، من مه‌به‌ستم موعه‌لیمی سانه‌وی نیه.مه‌به‌ستم موعه‌لیمی سه‌ره‌تاییه.(هه‌موو روویانکرده وردی و پێکه‌نین! وردیش لهوانزیاتر پێکه‌نی!).
له‌سه‌ر کارتی نهورۆزنامهکه، خاوه‌نی چاپخانه‌که، شوکریی بهگرتدابوو! دوای شه‌ش مانگ زیندانی،
شوکری له‌زیندان به‌ربوو..بۆ شه‌ڕێک له‌گه‌ڵ به‌شیر، هاته سه‌ری.دوکانه‌که‌ی داخرابوو، ئه‌یزانی نیوه‌ڕوان، بۆ سه‌رخه‌وێک ئه‌چیته وتێله‌که.به‌تووڕه‌ییه‌وه، خۆیکرد به ژووره‌که‌یدا.
شوکری: تۆ بووی به‌هۆی6مانگ زیندانیکردنم.ماڵی منت وێرانکرد (چه‌قۆیه‌کی ده‌رهێنا) هه‌ر ئێستا تۆڵه‌ی خۆمت لێئه‌که‌مه‌وه ( به‌شیرو ئافره‌تێک له‌ژێر لێفه‌که ده‌رپه‌ڕین)
به‌شیر: نا رۆحه‌که‌م، خۆ من بهگرتم نه‌دای، وه‌ستا گهوادهکهت، خاوه‌نی چاپخانه‌که، بهگرتیدای، جا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر من گیرایت، هه‌قت بۆ ئه‌که‌مه‌وه.ئێسته وه‌ره تۆش جارێک بپه‌ڕه.سبه‌ینێش وه‌ره بۆ دوکان، ده‌ستێ جلی جوانت لای ئه‌حمه‌د خهمماس بۆ به‌دروون ئه‌ده‌م.به وه‌هبی بێگیش ئه‌ڵێم نامه‌یه‌کت بۆ بنووسێ بتکه‌ن به برینپێچ.
شوکری لهخۆشییانا شاگه‌شکه‌بوو، له‌گه‌ڵ به‌شیر باوشیانکرد به‌یه‌کداو ئه‌ملاولای یه‌کیان ماچکرد.
به‌شیر: من ئه‌ڕۆم، خوات له‌گه‌ڵ دوکتۆر شوکری، دوکتۆر شوک، دوکتۆر شۆ!
هه‌ردوکیان دایانه قاقای پێکه‌نین و به‌شیر گه‌ڕایه‌وه بۆ دوکانه‌که‌ی.
رۆژی 1/5/1959 به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی کرێکارانه‌وه، رێپێوانێکی نیو ملیۆنی له بابولشهرجییهوه به شه‌قامی ره‌شیدا تا بابولمعهزهم، له‌به‌یانییه‌وه تا ئێواره درێژه‌یکێشا.به‌شیر، له‌و ده‌نگه‌ده‌نگه، ته‌واو ههراسانبوو! کێشای به‌ڕانی خۆیدا!
وردی: چییه ئه‌وه ؟
به‌شیر: خه‌تای منبوو!
وه‌رزێر: چی؟
به‌شیر: ئه‌قتابی سه‌بعه
ژیر: کێوکێ؟
به‌شیر: مارکس، ره‌فیقه‌که‌ی، لنین، ستالین، گه‌واده‌که‌ی سوریا، فه‌هد.
ژیر: ئه‌وه شه‌ش
به‌شیر: که‌چه‌ڵه‌که‌ی ئێره ..له ئوتومبیلێکدابوون ، من زابت قوماندانیبووم، ئه‌وان به خفی هاتبوون، هه‌موویانم گرت، ده‌مانچه‌م لێڕاکێشان، ویستم بیانکوژم، دوایی وتم نا، ئه‌مانه پیاوی گه‌وره‌ن، با بمێنن، نهمکوشتن..
وه‌رزێر: له‌کوێ؟
به‌شیر: له‌سه‌ر پرده‌که‌ی موسڵ
وه‌رزێر: ئه‌بێ جه‌ڵه‌بیان هێنابێ!!
رۆژبه‌یانی: ئێ ؟
به‌شیر: ئه‌گه‌ر بمکوشتنایه، ئێستا ئه‌م هه‌موو شیوعیانه مێشکی سه‌ری منیان نه‌ئه‌برد! (هه‌موو پێکه‌نین)
وردی: ئه‌مه هیچ راست نیه، زیاترله سه‌د ساڵ ته‌مه‌نیان جیاوازه!
به‌شیر: به دینی پێغه‌مبه‌ر من له‌ده‌س ئه‌م وردییه نازانم چیبکه‌م! ئاخر هه‌ی دیماغ، من ئه‌ڵێم خۆم دیمن!
(به‌شیر، به‌تووڕه‌ییه‌وه، چاپکراوه‌کانی وردیی له‌سه‌ر ره‌فه‌که داگرت و فڕێیدایه کۆشی وردی) بڕۆدهی، من ئیتر کتێبی تۆ نافرۆشم، تۆ کابرایه‌کی عه‌جیبی! من ئه‌ڵێم خۆم دیمن!
ژیر: وردی خۆت به‌ده‌رکردن مه‌ده !
رۆژبه‌یانی: وه‌ک کابرا!
وه‌رزێر: کێ ؟
رۆژبه‌یانی: ئه‌وه‌ی چین و روسی به شهڕداوه ( هه‌موو پێئه‌که‌نن )
به‌شیر له‌دوکانه‌که‌ی به‌پێوه وه‌ستابوو، به‌سه‌رسامییه‌وه ئه‌یڕوانییه هه‌ندێ پاره‌ی کاغه‌ز که بهدهستیهوهبوو.ده‌ستیدایه گه‌زی خه‌یاتییه‌که‌ی، سوجادی ویستی سه‌رکه‌وێ.به‌شیر گه‌زه‌که‌ی لێڕاستکردهوهو ویستی تێیسرهوێنێ.به‌ڵام ده‌ستی گێڕایه‌وه.
سوجادی: کوڕه ئه‌وه چیئه‌که‌ی!؟
به‌شیر: زوو نهمناسیتایهتهوه، ته‌وقی سه‌رتم ئه‌کرد به‌دوو که‌رته‌وه.
سوجادی: بۆ؟
به‌شیر: چوار فسکولبهسهری وه‌ک تۆ، یه‌کی پاکه‌ت و شقارتهیهکیان لێکڕیم، ئه‌م پاره قهڵبانهیان دامێ، وامزانی چاره‌که دینارن.یه‌کی3په‌نجایی و40فلسم دانه‌وه!
سوجادی: کوڕه خۆ ئه‌مانه یه‌کی یه‌ک لیره‌ی سوورین!
به‌شیر: زۆرباشه، که‌واته قازانجمه.ئێستا لیره به‌چه‌نده؟
سوجادی: لیره‌ی چی؟
به‌شیر: لیره‌ی لیره.
سوجادی: لیره جۆری زۆره.لیره‌ی ره‌شادی، غازی، سووری، لیره‌ش هه‌یه پاره‌ی سوورین وه‌ک ئه‌وانه‌ی داویانه به‌تۆ که نرخی هه‌ر یه‌کێکیان سه‌د فلسه.
به‌شیر: چی!؟ سه‌د فلس؟ (ده‌س ئه‌داته‌وه گه‌زه‌که‌ی) تۆ هه‌ر فسکولبهسهرێ لێره‌وه هات پێمبڵێ..
سوجادی: کوڕه نه‌که‌ی! به‌شکم ئهواننهبن!
به‌شیر: فه‌رقتان نیه، فسکولبهسهر هه‌ر فسکولبهسهره، هه‌زار ئاین و ئۆین له‌ژێر مێزهرهکانتانایه.
ژیر هات، سوجادی به‌پێکه‌نینه‌وه روداوه‌که‌ی بۆگێڕایه‌وه.
ژیر: مامۆستا گوێی مه‌ده‌رێ، خۆت زویر مه‌که، هه‌قت بۆئهکهینهوه.
به‌شیر: نا رۆحه‌که‌م، خۆ من هه‌ر په‌ستی ئه‌وه‌نیم.
ژیر: ئه‌یچی؟
به‌شیر: گا گا گا.
ژیر: گای جی؟
به‌شیر: گاگوه ورگ زله‌که!
ژیر: کام؟
به‌شیر: ئه‌وه‌ی هه‌موو شهرافهتهکهی ئه‌وه‌بوو، له ئێران ناوی ئهوڕهحمانبوو، له سوریه وتی ناوم حه‌سه‌نه، لێره هه‌ژار هه‌ژاری لێگرتووینهتهوه!
ژیر: شاعیره‌که؟
به‌شیر: شاعیری چی، بڵێ شه‌عیر.هاتوه بهمن ئه‌ڵێ: تۆ نه شاعیری، نه فه‌یله‌سوف!
ژیر: ئه‌ی تۆ وتت چی؟
به‌شیر: وتم رۆحه‌که‌م ئه‌تۆش گه‌وادی (هه‌موو پێئه‌که‌نن)
ژیر: ئه‌ی دوایی؟ به‌شیر: دوایی دهرمکردو ناویم له حه‌وته‌ی مژده‌به‌ر ده‌رهێنا.من به‌خۆم ناڵێم شاعیر، ئه‌وه جارجار له‌داخی دووریی نیشتمانه که شێعر ئه‌ڵێم.به‌ڵام بۆ فه‌یله‌سوفی، بچن له فه‌یله‌سوفه‌کانی دنیا بپرسن، بچن سیپاره‌ی حه‌قپه‌رستی بخوێننه‌وه..ها وردی، بۆیان بخوێنه‌ره‌وه.
وردی: ئه‌مه به‌رگه‌که‌یه‌تی: سیپاره‌ی حق په‌رستی، اول کتیبیکی عجیبه،به‌ده‌ستی بشیر مشیر نوسراوه، به‌که‌لکی هه‌مو ساحب حق و حق شناس و حق داواکه‌رو حق به‌دست یه‌ت،ریگه‌ی حقیقت نیشان ادا.نرخی شش انه -1931.
سوجادی: جاچیه.
وردی: تۆ راوه‌سته، مامۆستا ئه‌ڵێ:
ته‌ره‌فداری سیپاره‌ی حق په‌رستی
وه‌ک شاهی جیهانبن، نه‌هێنن نوشستی
سوجادی: ئه‌مه‌ش هیچنیه (به‌شیر مۆڕه‌یه‌کی لێئه‌کا)
ژیر: تۆش خۆت به‌ده‌رکردن مه‌ده.
وردی: له لاپه‌ڕه18دا ئه‌ڵێ: زیلروح ده‌مرێ، موجودات تێکئه‌چێ، ئه‌م کیتله زه‌وییه په‌رشوبڵاو ئه‌بێته‌وه، ریزه‌کانی له‌ناو هه‌وادا ئه‌مێنێته‌وه، دوایی زه‌ڕه‌کانی یه‌کئه‌گرن، شکڵێکیتر په‌یدا ئه‌کا، له‌م حادیسهو واقیعه ئینقیلاب په‌یدا ئه‌بێ، به‌شه‌ر هه‌رچه‌نده به‌مردن له‌شی له‌ناو ئه‌چێ، وه‌لێ که عیلم و فه‌زیله‌ت و ئه‌خلاقی چاکیبوو، ناوی هه‌ر ئه‌مێنێته‌وه، ناوی به‌چاکه یادئهکرێ، عیلم به ته‌حسیل په‌یدا ئه‌بێ، ئه‌خلاقی چاکه به مقابه‌له‌ی نه‌فس و ته‌حه‌کوم له‌سه‌ر نه‌فس په‌یدائه‌بێ، ته‌حسیلی عیلم ئاسانه، به‌ڵام موتهخهلیقبوون به ئه‌خلاقی چاکه زۆر زه‌حمه‌ته.
سوجادی: ئێ ئێ، به‌ڕاستی به‌رزه، ئه‌ی ئافه‌رین سه‌رۆکی گه‌وره.
ژیر: چاوت لێیه سیپاره‌ی حه‌قپه‌رستی چون وایلێکردی دان به حه‌قدا بنێی!؟
سوجادی: کوڕه ئه‌گه‌ر فریای خۆم نه‌که‌وتمایه، منیشی ده‌رئه‌کرد! (هه‌موو پێئه‌که‌نن)
وه‌رزێر: مامۆستا، ژیر به‌ته‌مایه بچێ بۆ سویسرا، لهئهستهموڵ بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک لائه‌دا، ئه‌گه‌ر راسپاردهیهکت هه‌یه بۆ مریه‌م، پیا بنێره.
وردی: نه‌که‌ی مامۆستا!
به‌شیر: بۆ؟
وردی: ژیر گه‌نجه‌و هێشتا ره‌به‌نه، کێئهڵێ ئه‌میش وه‌ک ئه‌و کابرایه ناکا که ناردیان بۆ خوازبێنی کچێک، هاته‌وه وتی: تا بۆخۆمم جێبه‌جێکرد، قیر وتی چه‌ق!
به‌شیر: ئافه‌رین وردی، شاره‌زاو وردی!
له دوکانه‌که‌ی دانیشتبوو، سه‌یری رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌کرد.وه‌رزێرو ژیر‌و وردی هاتن.
وه‌رزێر: مامۆستا ئه‌وه چی ئه‌خوێنیته‌وه؟
به‌شیر: رۆژنامه.ها تۆش ئه‌مه بخوێنه‌ره‌وه، با وردیش گوێیلێبێ و ئیتر ئه‌وه‌نده نه‌ڵێ ویستم ژن بێنم و ههردهستیشی ناکه‌وێ! (ویستم ژن بێنم- ناونیشانی نامیلکه‌یه‌کی وردییه).
وه‌رزێر: ئه‌مه رۆژنامه‌ی بڕوایه، ژماره7رۆژی 10/9/1960 لاپه‌ڕه4 له هێڵگا هینیک له ئه‌ڵمانیاوه:
بۆ کاکئ به‌ڕێز مامۆستا به‌شیر موشیر
له یه‌کێ له رۆژنامه‌کانی ئه‌ڵمانیادا هۆنراوه‌یه‌کی وهرگێرراوتم خوێنده‌وه، وامهه‌ست ئه‌کرد ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی هایتریش هاینه‌ی هۆنیاری مه‌زنی ئه‌ڵمانی ئه‌خوێنمه‌وه که‌له کۆتاییه‌که‌یدا ئه‌ڵێ:
چه‌ند خۆشه ده‌نگێ
که بڵێ
به‌ڵێ خۆشم ئهوێێت
پاشئه‌وه‌ی ناوم زانیت و زانیم که له به‌غداد ئه‌ژیت، زۆر سه‌رسام مام.وه‌کو له‌قوتابییه کورده‌کانیشم بیست، سه‌رۆکی کوردیت.
پێش ماوه‌یه‌ک له ئیستگه‌ی به‌غدا ناوی تۆمان بیست .قوتابییه کورده‌کان زۆریان پێ‌خۆش‌بوو.
من کچێکم له‌ته‌مه‌نی 21ساڵیدام، له ئه‌ڵمانیای دیموکرات ئه‌ژیم، له‌یه‌کێ له‌رۆژنامه‌کاندا کارئه‌که‌م.تکایه هه‌ندێ له هۆنراوه‌کانت بنێره بۆتبڵاوبکهینهوه له‌گه‌ڵ دهنگوباسی کۆماری عێراق.له‌نامه‌ی دوه‌مدا باسی ئه‌ڵمانیات هه‌موو بۆئهنووسم، ئه‌گه‌ر به ئه‌ڵمانی نامه‌ت بۆنانووسرێ، بێ وه‌ستان به ئنگلیزی بینووسه.
لهدواکاتدا خۆشیت پێویسته.
هیڵگا هینیک
به‌شیر: نامهیهکیتریشم له کچه هاوڕێیه‌کی هیڵگاوه بۆهاتوه.
وه‌رزێر: ناوی چیه؟
به‌شیر: ڤیڵترا وود لۆدڤیک.
وردی: ئه‌و ئه‌ڵێ چی؟
به‌شیر: به تۆی ناڵێم فێڵباز!
وردی: ده‌سمان بهلایهکت!
ژیر: ئه‌یچۆن! جارێ چیتدیوه!؟ نه‌به‌ز بۆینووسیوم ئه‌ڵێ له جنێڤیش مادام برۆنزینۆ، خۆیداناوه بۆ مامۆستا!
وه‌رزێر: ئه‌ی کوا نامه‌کان؟ کێ هێنانی؟
به‌شیر: پۆسته ، به‌ئه‌ڵمانی نوسراون، بۆیان وه‌رگێڕام (دوو زه‌رفی دایه ده‌ستی)
وه‌رزێر: ئای! خۆئهوه هیچ ناونیشانێکیان له‌سه‌رنیه! هه‌ر نوسراون- به‌غداد به‌شیر موشیر! چۆن گه‌یشتن!؟
به‌شیر: رۆحه‌که‌م، ناونیشانی بۆچیه.هه‌موو که‌س ئه‌مناسێ و ئه‌زانێ من گه‌وره‌ی کوردم.
وه‌رزێر: ئه‌ی هۆنراوه‌ت بۆناردن؟
به‌شیر: خۆم ئه‌ڕۆم.
وه‌رزێر: بۆکوێ؟
به‌شیر: بۆئه‌ڵمانیا.نامهیهکیترم بۆهاتوه، بانگکراوم بۆ کۆنگره‌ی هه‌شته‌می خوێندکارانی کورد له‌شاری مینشن.
وردی: هه‌ستن بابڕۆین ، زۆری پێیه‌و که‌می ده‌رئه‌خا! ( هه‌موو رۆیشتن).
به‌شیر که‌وته ده‌ریای خه‌یاڵه‌وه.خۆی له‌فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غداد بینییه‌وه، فڕۆکه هه‌ستا، له‌ناو فڕۆکه‌که‌دا، باجییه جوانه‌کانی ناو فڕۆکه‌که خزمه‌تگوزارییان پێشکهشئهکرد.به‌شیر یه‌کێکیانی لێ‌بوو به مریه‌م.زووزوو بۆی پێئه‌که‌نی.گه‌یشتنه فڕۆکه‌خانه‌ی مینشن.به ده‌یان خوێندکاری کورد پێشوازییان لێکرد.له‌ده‌ره‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌که، زیاد له په‌نجا ئۆتۆمبێلی مارسیدس چاوهڕوانیانئهکرد.سه‌دان خوێندکار به گوڵباران پێشوازییانلێکردو خستیانه ئوتۆمبێلێکی سهربهرهڵاوه.هیڵگا هاته تهنیشتییهوهو لێێبوو به مریه‌م .به‌شه‌قامه‌کاندا ئه‌کشان به‌ره‌و هۆڵی کۆنگره.هه‌ردوکیان ده‌ستیان رائهوهشان بۆ ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌که.له‌به‌رده‌م هۆڵی کۆنگره به‌چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازیکران.دوو خوێنکار ئه‌م باڵ و ئهوباڵیان گرت بۆئه‌وه‌ی دایبه‌زێنن..له‌م کاته‌دا به‌شیر له‌وه به‌ئاگاهات دوو حه‌ره‌س قه‌ومی، په‌ڕینه سه‌ر دوکانه‌که‌ی و ئهمباڵ و ئهوباڵیانگرت و رایانکێشا بۆ ناو ئۆتۆمبێلێک و بردیان بۆ زیندان!
له زیندان، رۆژی یه‌که‌م فڕێیاندایه ژوورێکی ته‌نیاوه..که‌وته ده‌ریای خه‌یاڵه‌وه، بینیی میلله‌ت هه‌مووی هه‌ستاوه، له‌هه‌موو کونجێکه‌وه، به‌به‌رزکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌وه‌وه، خۆپیشاندانه بۆ به‌ربوونی ئه‌و.رادیۆ‌و رۆژنامه جیهانی و ناوخۆییه‌کان باسی گرتنه‌که‌ی ئه‌و ئه‌که‌ن و وه‌ک سه‌رۆکی کورد ناوی ئه‌به‌ن.. چونکه برسێتی زۆری بۆهێنابوو، به‌ده‌م ئه‌و خه‌یاڵه‌وه هه‌ر سکی خۆی ههڵئهگوشی ..مریه‌م هاته پێشچاوی ، ده‌ستێکی به چه‌پکێ گوڵهوهو ده‌سته‌که‌یتری به سینییه‌ک خواردنی جۆراوجۆره‌وه ..به‌شیر له ده‌نگی کردنه‌وه‌ی ده‌رگای ژووره تاریکه‌که‌ی زیندان، به‌ئاگاهاته‌وه.ده‌رگاوانه‌که، سه‌موونێکی ره‌قی بۆهه‌ڵدا!.دوای خواردنی سه‌موونه‌که، پێشنیارێکی ژیری بیرکه‌وته‌وه که وتبووی: خانوه‌که‌ت بکه به وه‌قف، دوای خۆت، کرێی ساڵانه‌ی بکرێ به خه‌ڵاتێک بۆ سه‌رکه‌وتووترین خوێنکاری ئاماده‌یی کوردستان، وه‌ک خه‌ڵاتی نۆبڵ.ناویشی بنرێ خه‌ڵاتی به‌شیرا، له‌سه‌ر کێشی دوکتۆرا..شه‌و که نوست، خۆی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی که‌رتی په‌روه‌رده‌دا بینییه‌وه له‌ئاهه‌نگێکدا به‌بۆنه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی بهشیراوه.خه‌ڵاته‌که‌ی به‌خشی و چه‌پڵه‌یه‌کی زۆری بۆلێدرا.
رۆژی دوه‌م،له‌زیندان، که‌وتنه لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی:
• ناوت؟
• به‌شیر
• باوکت؟
+سلێمان
• ته‌مه‌نت؟
+84ساڵ
• بڕوانامه‌ت؟
+کۆلێجی ئه‌رکان ،موشیر روکن
• کارت؟
+سه‌رۆکی کورد، وه عیندهلایجاب گه‌وره‌ی بهرگدروان
• له چ حیزبێکیت؟
+هیچ
• ئه‌ی چۆن له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواوه به‌فه‌رده نامه‌ت بۆدێ؟ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه بۆ رووئهکنه دوکانه‌که‌ت؟
+چونکه سه‌رۆکی کوردم
• چی! ئه‌ی که سه‌رۆکی کوردیت، چۆن ئه‌ڵێی له‌هیچ حیزبێکدا نیم!؟
+کوڕم، سه‌رۆک ئه‌بێ سه‌رۆکی هه‌موو میللهتبێ، که لهحیزبێکدابوو، ئه‌بێ به سه‌رۆکی ته‌نیا ئه‌و حیزبه، نه‌ک میلله‌ت.سه‌رۆک، ئه‌بێ دووربێ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی خۆیه‌وه، ده‌سپاک و به‌خشنده‌بێ.من ته‌نیا خانوویه‌کم هه‌بوو، ئه‌ویشم کرد به خه‌ڵاتی به‌شیرا !!
• تۆ پێمانڕائهبوێری و ئه‌ته‌وێ بمانخهڵهتێنی !؟ ناوی حیزبه‌که‌و هاوڕێکانتم پێنه‌ڵێی، به جگه‌ره پشتی ده‌ستت ئه‌سووتێنم، ههڵتئهواسم، نینۆکت ده‌رئه‌هێنم، چاوت ههڵئهکۆڵم، باڵه‌کانت ئه‌په‌ڕێنم، دواجاریش ئه‌تخه‌مه حه‌وزی تێزابه‌وه (هه‌ندێ باڵی په‌ڕیو و سه‌ری بڕاوی پیشاندا)
+ئه‌بم به شه‌هید، ئه‌وه نه‌مرییه بۆ من.
• گوو بخۆ
+ئنچهب، گوو به‌ده‌می خۆت ،ئه‌ده‌بسز، گه‌واد.
• وه‌ره جه‌لاد، ئه‌مه شێته!دوای لێدانێکی باش، با بڕوا وهلبێ، خۆی ئه‌مرێ.بیکه‌ن به وانه‌یه‌ک بۆ هه‌موو کوردێک، جاشبێ یاباش، دۆستبێ یادوژمن، عێراقچیبێ یا جیاخواز.
له‌دواوه دایانه به‌ردار، به‌شیر که‌وت و بوورایه‌وه.که هۆشیهاتهوه، داوای ئاوی کرد.به‌و گه‌رمای به‌غدایه، ئاوی گه‌رمیان دایه! نهیخواردهوهو رشتی و په‌رداخه‌که‌ی تووڕدا.دایانه به‌ر له‌قه..دیسان بوورایه‌وه!..که‌زانیان هیچی لێههڵناکڕێنن و ترسی مردنیشی هه‌بوو، بهرهڵایانکرد
( دیاره پرسیار‌و وه‌ڵامه‌کان بهعهرهبیبوون)
ئا به‌وجۆره، هه‌مووی بۆگێڕاینه‌وه، وتیشی کهبردمیان، ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ر، پۆلیس وه‌ستابوون، ئه‌یانوت ئه‌وه سه‌رۆکی کورده!.
گه‌ڕایه‌وه سه‌ر دوکانه‌که‌ی.ئێمه‌ش وه‌ک جاران لێیکۆبووینهوه، بیئه‌وه‌ی بزانین باری ته‌ندروستیی زۆرخراپه! پزیشک هه‌ندێ ده‌رمانی بۆنووسیبوو، دوایی بۆیکرد به‌ده‌رزی.وردی چوو مه‌جیدی هێنا بۆئه‌وه‌ی ده‌رزییه‌کانی لێدا.
مه‌جید: ئه‌مانه ده‌رزیی چاکن، هی ده‌مارن.هه‌موو که‌س ناتوانێ ده‌رزیی ده‌مار لێدا، من لهدوکتۆرێک زیاتر ئه‌زانم، قۆڵت هه‌ڵکه ..قۆڵێکی جوان و بێ تووکت هه‌یه! .( سوجادی هاته به‌ر دوکانکه)
سوجادی: ئه‌وه‌چیه ئه‌ڵێی قۆڵت بۆ گیپهخواردن هه‌ڵکردوه!؟
به‌شیر: ده‌فه‌رموو ده‌ی، ئه‌میش خه‌یاڵی لای گیپه‌یه!
سوجادی: که‌واته خۆت بۆشهڕهبۆکس ئاماده‌کردوه له‌گه‌ڵ ئه‌و فسکولبهسهرانهدا که ده‌ستیان بڕیت؟!
به‌شیر: ئاش لهخهیاڵێ و ئاشه‌وان لهخهیاڵێ!
مه‌جید به‌په‌تێک قۆڵی ئهجهڕێنێ و چه‌ندجارێک ده‌رزییه‌که‌ی پیائهکا، به‌شیر له‌تاو ئازار، گرژ ئه‌بێ.گیو، په‌یدائه‌بێ، بێ‌ئاگا له‌گرتنه‌که‌ی به‌شیرو باری ته‌ندروستییه‌که‌ی.
گیو: دوو کتێبی ونبووی داماوم دۆزیه‌وه.
به‌شیر: دیسان داماو!؟ رۆحه‌که‌م داماو ئێسته منم.
سوجادی: نا، داماو منبووم که به‌زۆر، زیافه‌تێکی گه‌وره‌ت پێکردم!
مه‌جید: ده‌ستت بنووقێنه (دهرزییهکیکهی پیائهکا) به‌شیر هاواری لێهه‌ڵئه‌سێ.
وردی: داماو منبووم، که تووڕه ئه‌بووی، کتێبه‌کانی منت فڕێئهداو ئه‌توت ئیتر کوردایه‌تی ناکه‌م، منیش نه‌مئه‌وێرا قسه‌بکه‌م.
مه‌جید: ئه‌مانه دوورخه‌ره‌وه، له‌به‌ر قسه‌کردنی ئه‌مانه‌یه دهمارهکتم بۆ نادۆزرێته‌وه.
به‌شیر: رۆحه‌که‌م قسه‌مه‌که‌ن.
مه‌جید: هه‌سته سهرپیان، دهمارهکهت ده‌رناکه‌وێ، ئه‌ڵێی ده‌ماری تیانیه!یا هی ئه‌م ههمووتووکهیه بهقۆڵتهوه!یا هی ئه‌وه‌یه دانیشتبووی (دهرزیهکیکهی پیاچه‌قان) نه‌بوو نه‌بوو، دانیشه، هی ئه‌وه‌یه به‌پێوه‌ی (هه‌موو دهسئهکهن به پێکه‌نین)
وه‌رزێر: کاک مه‌جید ئه‌ڵێن ده‌رزییه‌کت له ژێر زمانی دایکت داوه‌و کوشتووته!
به‌شیر: چی!؟
مه‌جید: درۆیه.ئه‌وه درۆی دوکتۆرهکانه، چونکه من له‌وان زیاتر ئه‌زانم.به‌غیلیم پێئه‌به‌ن.
به‌شیر: نامه‌وێ، باڵم بکه‌ره‌وه، ده‌رزیم ناوێ.
مه‌جید: تۆ سهبرتبێ،با ئه‌و تووکانه هه‌ڵکه‌نم، هه‌سته سهرپیان، قاچێکت به‌رزکه‌ره‌وه، قاچهکهیکهشت به‌رزکه‌ره‌وه (هه‌موو ئه‌ده‌نه قاقای پێکه‌نین) دیسان که‌وتنه‌وه پێکه‌نین! تۆ پاڵکه‌وه.
به‌شیر: چی!؟ بۆتۆ گا سه‌رئه‌بڕی!؟ هه‌ی شه‌یتان.
مه‌جید که گوێی له وشه‌ی شهیتانبوو، تووڕه‌بوو، شته‌کانی پێچایه‌وه‌و رۆی.
ژیر: مامۆستا ئه‌و شه‌یتانه به‌هیلاکی بردی!
به‌شیر: نا رۆحه‌که‌م ، هه‌رخۆم هیلاکم.په‌رێشانم، ئه‌مرم، وهسێتبێ: که‌س سندووقهکهم نه‌کاته‌وه، جه‌ماله‌دین نه‌به‌ز نه‌بێ.وهسێتبێ: ناوم ون نه‌که‌ن، داستانه‌که‌م بگه‌یه‌نن به نه‌وه‌کانی داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌م.وهسێتبێ هه‌ر له‌سه‌ر رێبازی کوردایه‌تی بڕۆن و هیچیتر، وهسێتبێ: بمبه‌نه‌وه سلێمانی و له‌گردی مامه یاره بمنێژن.لێره هه‌رچۆنێبێ به‌زیندوێتی له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌ومه ئیدارهمکرد، به‌مردوێتی له‌گه‌ڵیان ئیداره ناکه‌م.هیلاکم! ئه‌مرم! بمگهیننه ماڵی فه‌وزیه‌ی کچم.
وه‌رزێر: ئه‌ی بۆ نهتبهینهوه ماڵه‌که‌ی خۆت!؟
به‌شیر: نا رۆحه‌که‌م، من خانوه‌که‌ی خۆمم به‌خشیوه، کردوومه به خه‌ڵاتی به‌شیرا ! ئه‌ترسم بمرم و فریانهکهوم تۆماریشی بکه‌م بۆ ئه‌و خه‌ڵاته.
به‌په‌له گه‌یانمانه ماڵی فهوزیهخان و هه‌موو رۆژێک سه‌ردانمان ئه‌کردو به‌دیاریه‌وه دائه‌نیشتین.دواڕۆژ چوه خه‌وێکی قووڵه‌وه.له‌خه‌ویا مردنه‌که‌ی خۆی به‌مجۆره بینی: رۆژنامه‌و رادیۆ‌و ته‌له‌فیزیۆنه‌کان هه‌واڵی مردنه‌که‌یان وه‌ک سه‌رۆکی کورد بڵاوکرده‌وه.تیپی ته‌پڵ و مۆزیکی سه‌ربازی، یاوه‌ریبوو تا گۆڕستان.له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی، ژیر ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی خوێنده‌وه:
هه‌بوو نه‌بوو پیرێ هه‌بوو
درةنط هات و زوو لة دةسضوو
ئةم لاوة ئةم طةورة ثيرة
ئةم ساويلكة دانا و ذيرة
هةذاريَبو، ساماندارآ
بآ سةوادآ، خويَندةوارآ
كيَشةى نةبوو، خةمى هةبوو
نة دوويةكى قسة لةرِوو
لة خؤبايى، بةبآ هةوا
طةدايةكبو، فةرمانرِةوا
رِاستى لةناو درؤيابو
رِةش و سثى لة خؤيابو
وايئةزانى لةبةرضاوة
بليمةتة، طةورةثياوة
ناوى هةميشة لةبيرة
هةم بةشيرة ، هةم موشيرة
هةبوو نةبوو نةوجةوانآ
كاملأ و ثيرى موغانێ
ثيادةرِؤية، شؤرِةسوارآ
بآ كةسآ، خاوةن هةزارآ
ئةيوت لة جؤشى طريةمدا
من بووم فوومكرد بة مريةمدا
رِؤمانى مريةم و بةشير
لة ميَذوودا ناضآ لةبير
كة تيرى بؤناية كةوان
طوللةى بؤ خستة دةمانضة
زؤرى نةبرد هيَناية ذان
كةس نةيزانى ذن يا كضة!
بةشير خؤى سوارى مةيدانبو؟
يا نيَردراوى يةزدانبو؟
ئةوة ثرسياريَكى تووش و
فرِة رِةهةندو ئالَؤزة
وةكو فريشتةكةى مريةم
هةم زانية، هةم ثيرؤزة
هةبوو نةبوو جةنطاوةرآ
ئاشتيخوازآ، شةرِنةكةرآ
كة ديماغى ئةخستةكار
كؤلَيئةدا بة ئيستيعمار
رِؤذانيَكى سةفةر بةربوو
جةنطى يةكةم، سةرتاسةربوو
ئةميش زابت قوماندانى
نةخيَر شةرِ زؤريبؤهانى
بةخاكةناز كة ئةيوةشان
ئةيداية بةر طوللةى ئةوان
بةدينى ثيَغمبةرو خوا
ئةو ئنطليزة جؤرآ ثوا
بة زينيَكى وةها بةزى
لةشةرمانا، دةستى طةزى
بةسةريَكى شكاوةوة
بةبنيَكى درِاوةوة
ئةمجارةش هةر لةبةسرةدا
هةمان نووضى ئةوجارةيدا
ويَنة زؤرة، ويَنة ديارة
مشتآ نموونةى خةروارة
بةشير واتا هةموو ميللةت
هةم ساويلكة، هةم بليمةت
بنوو بيَخةم، ئةي ثيري جوان
ئةي سةروَكي هةموو كوردان
له‌کۆتاییدا، پاشا‌و سه‌رکۆماره‌کان و سکرتێری ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، یه‌کی به تاجه‌گوڵینه‌یه‌که‌وه، به‌شداریی بهخاکسپاردنهکهیانکرد.دواهه‌م و جوانترین تاجه‌گوڵینه‌ش, ئه‌وه‌بوو که مریه‌م به‌ده‌م فرمێسک و هه‌نسکه‌وه داینا!
که خهبهریبوهوه، به‌ده‌م غهڵدهغهڵدهوه، خه‌وه‌که‌ی، به‌وجۆره، وه‌کو رووداوێکی راست بۆگێڕاینه‌وه.دوا راسپارده‌شی ئه‌وه‌بوو که سوپاسنامه‌یه‌ک بۆ هه‌موو ئه‌و گه‌وره‌و به‌ڕێزانه بنێرین که به‌شداریی رێوڕه‌سمی بهخاکسپاردنهکهیانکرد! ئیتر زمانی لهگۆکهوت و چاوی لێکناو ئه‌و چرایهمان کوژایه‌وه!.
(داستانه‌که ته‌واو)
پاشکۆی ئه‌م داستانه:
ئه‌و چرایهمان کوژایه‌وه، به‌ڵام ناوی ههرمایهوهو وه‌ک پێنجوێنی له‌لاپه‌ڕه 78 ی نامیلکه‌ی بلیمه‌تدا ئه‌ڵێ: بهشیریزم پاشه‌ڕۆژی مرۆڤایه‌تییه.بهشیریزم هیوابه‌خشه به‌مرۆڤ.هه‌رکه مرۆڤ باسی به‌شیر ئه‌کات، وه‌کو گوڵێک ئاوی بدرێت ئه‌گه‌شێته‌وه.مرۆڤ به‌باسی به‌شیر ره‌ونه‌ق و شه‌وق په‌یدائه‌کات و چوونه ناو عاله‌می به‌شیره‌وه مرۆڤ (فه‌نا فی البشیر) ئه‌بێ.فه‌نا فی البهشیریش تواندنه‌وه‌یه له‌ناو عه‌زه‌مه‌تی به‌شیردا.ئه‌و تواندنه‌وه‌یه وا ئه‌کات مرۆڤ بچێته حاڵه‌تێکی رۆحانی مه‌زن و فه‌زایه‌ک بۆخۆی دروستکات.له‌به‌رئه‌وه‌یه هه‌ر که‌باسی بهشیرئهکرێ، زه‌رده‌خه‌نه، پێکه‌نین و خۆشی ختووکه‌ی ناخی مرۆڤ ئه‌دا.
منیش، یه‌که‌مجار، سالی 1969 له‌شێوه‌ی شانۆنامه‌یه‌کدا، به‌سه‌رهاتی به‌شیر موشیرم نووسییه‌وه.ساڵی 1971 رهشنووسهکهم دا به‌به‌ڕێز کاک که‌یفی که ئێستا له‌ئه‌مه‌ریکا ئه‌ژی و ئه‌وسا فهرمانبهرێکبوو له کۆمپانیای رۆنی نه‌باتی له سلێمانی.ئه‌ویش به‌خه‌ته خۆشه‌که‌ی، پاکنووسیکردهوه.دوایی دام به فه‌رمانگه‌ی چاودێریی چاپه‌مه‌نی به‌مه‌به‌ستی ره‌زامه‌ندی بۆ چاپکردنی.ئه‌وانیش دابوویان به شاره‌زایه‌ک، ئه‌و شاره‌زایه‌ش ! ماوه‌یه‌کی زۆر لای خۆی گلیدابوهوهو هه‌موو زانیارییه‌کانی لێوه‌رگرتبوو، دواییش به‌شێوازی خۆی و به شێوێنراوی، کردبووی به بناغه‌ی په‌رتووکیکی ئاڵۆز‌و ئهنتیکهو به‌ناوی خۆیه‌وه له‌چاپیدا!.خوالێخۆشبوو(م ر)ی شه‌هید لێی راپه‌ڕی و وه‌ڵامێکی خۆیئاساییانهی ته‌زێنه‌ری دایه‌وه.منیش چه‌ندجارێک داوای ئه‌نجامم له چاودێریکرد، که‌س نه‌یئه‌زانی شانۆ نامه‌که‌ی من چیی به‌سه‌رهاتوه! دوای 20 ساڵێک، نازانم مامۆستا عه‌زیز گه‌ردی له چ کو‌نێکدا دؤزیبوویهوه، به براده‌رێکدا بۆیناردمهوه، ماڵی ئاوابێ و سوپاسی ئه‌که‌م.
له‌و ماوه‌ی دیارنهمانهدا، جارێکی‌تر شانۆنامه‌که‌م نووسییه‌وه، ئه‌مجاره به هۆنراوه‌و به‌ڕێز کاکه فاروق حه‌فید گه‌یاندییه سوید‌و ساڵی 1992 له‌ژێر نای(گه‌وره پیاو)دا، له‌گه‌ڵ 3 شانۆنامهیتردا (ئه‌حه‌ی جا‌و، نازه، ئافره‌ت و نوشته) به‌هه‌وڵی خاتوو جوان عه‌بدولقادرو مامۆستا فه‌رهاد عه‌بدولقادر، له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپه‌مه‌نیی رۆژ له‌سوید چاپ و بڵاوکرایه‌وه‌و 10 دانه‌یان بۆ منیش نارد، له‌گه‌ڵ رێز‌و سوپاسم بۆیان.جا له‌به‌رئه‌وه‌ی، گه‌وره‌پیاو، ئه‌وسا دهرفهتنهبوو له کوردستان بڵاوکرێته‌وه، پێمباشه له‌کۆتایی ئه‌م په‌رتووکه‌دا، جارێکی‌تر بڵاویبکه‌مه‌وه.راسته خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه، به‌ڵام خاڵی جیاوازیش، له‌رووی هونه‌ری و له رووی بابه‌تیشه‌وه، زۆره له نێوانیاندا.
له‌سه‌ر مامۆستا به‌شیر موشیر، زۆر نووسراوه، یه‌کێک له‌و نووسینانه، نامیلکه‌ی (بلیمه‌ت)هو ده‌زگای ئاراس ساڵی 2009 چاپیکردوه که مامۆستا سیروان ره‌حیم ئاماده‌یکردبوو و ژماره‌یه‌کی زۆر له بهشیرویستهکان به‌شدارییان تیاکردوه.خراویشهته سه‌ر (سی دی)و چه‌ندجارێک ته‌له‌فیزیۆن بڵاویکردۆته‌وه.
له‌و نامیلکه‌یه‌دا، به هه‌ڵه، وا نوسراوه که کۆچی دواییه‌که‌ی به‌شیر موشیر 30/7/1963بوه! راستییه‌که‌ی 30/6/1963بوه.من و وه‌رزێرو مسته‌فا سلێمان ئاگاداری ئه‌و بهروارهین و له پرسه‌که‌یدا دانیشتبووین.ئه‌شێ نامیلکه‌ی بلیمه‌ت له لاپه‌ڕه 189 ی کتێبی ئوستاده‌وه ئه‌و به‌رواره هه‌ڵه‌یه‌ی وه‌ر گرتبێ، له کاتێکدا هه‌ر له‌و کتێبی ئوستادهدا لاپه‌ڕه 8 نوسراوه (ده‌زانم ئوستاد له 30/6/1963 به‌ڕه‌حمه‌ت چوه!.
هه‌ر له‌لاپه‌ڕه 17 ی نامیلکه‌ی بلیمه‌تدا، د.که‌مال فوئاد ئه‌لێ: مامۆستا ده‌وروبه‌ری 1890 هاتۆته دنیاوه! ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی سالی 1955 له‌ژماره 51 گۆڤاری هه‌تاودا مامۆستا ئه‌لێ ( ده‌ردی پیری حالی شێواومی په‌شێوتر کردوه) ده که‌س له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا به‌وجۆره سکالا له‌ده‌س پیری ناکا! که‌واته ئه‌بێ ساڵی 1955 ته‌مه‌نی ئه‌و له سه‌رووی 75 سالییهوهبووبێ.منیش که سالێ 1954 بۆیه‌که‌مجار مامۆستا به‌شیرم دی، هه‌ر وام خه‌مڵان که سه‌روو 75 ساڵه.به‌وجۆره‌و به‌پێی هه‌ندێ لهوبهسهرهاتانهی خۆی ئه‌یگێڕایه‌وه، ئه‌بێ ده‌وروبه‌ری 1879 هاتبێته دنیاوه‌و له‌ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا کۆچی‌دوایی کردبێ.
به باوه‌ڕی من هێشتا مافی ته‌واو نه‌دراوه به‌و مرۆڤه ئه‌فسانه‌ییه گه‌وره‌یه! بۆیه ئه‌مجاره هه‌وڵه‌کانی خۆمم، سه‌باره‌ت به‌و، له‌م داستانه‌دا چڕکرده‌وه که ئه‌شێ وه‌ربگێڕرێت بۆ زمانیترو بشکرێت به فلیمیی سینه‌مایی.گهورهپیاویش، که‌له‌گه‌ڵ ئه‌م داستانه‌دا به‌هه‌ندێ ده‌سکارییه‌وه بۆجاری دوه‌م بڵاوی ئه‌که‌مه‌وه، بکرێت به شانۆگه‌ری، یا به زنجیره‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی.
داخی گرانم، کاتی کۆچی دواییه‌که‌ی، له سلێمانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆبوو، رهشبگیربوو، بوار نه‌بوو بیبه‌ینه‌وه بۆ گردی یاره‌ی سلێمانی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی منداڵه‌کانی، شامیل و هوشام و نزار و فه‌وزیه، قایل نه‌بوون بیبه‌ینه‌وه بۆ سلێمانی، بۆیه له گۆڕستانی شێخ مارف له به‌غداد به خاکمان سپارد.به هیوای ده‌رفه‌تێک بۆگواستنه‌وه‌ی بۆلای نه‌مران مامه یاره‌و پیره‌مێرد.
کامیل ژیر- سلێمانی
گه‌وره پیاو
شانۆنامه
کات : ساڵه‌کانی 1948 – 1963 یه
جێگه : دوکانی به‌شیر موشیر- فرۆشیاری کتێب و وردهواڵاو مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیران له چه‌پی شانۆکه‌دا لهحهیدهرخانه- به‌غداد.به‌رخانه‌قای سلێمانی- جێگه‌ی ده‌مقاڵی سیاسی له‌ناوه‌ڕاستی شانۆکه‌دا.باخی ته‌کێ له‌سلێمانی- کۆڕی وێژه‌وان و رۆشنبیران له راستی شانۆکه‌دا.
به‌شیر به مه‌قه‌ستێک وێنه‌ی نووسه‌رێکی لهرۆژنامهیهک ده‌رهێناوه! کڕیارێک به‌سه‌رسامییه‌وه به‌هێما ئه‌پرسێ بۆ!؟
به‌شیر: کاکه تۆ بۆچی سه‌رت سوڕماوه؟ هه‌ڵبه‌ت ره‌قابه ده‌ریهێناوه
شه‌ماڵ و زریان په‌یدائه‌بن و ئه‌پرسن بۆ!؟
به‌شیر: من ئه‌ڵێم خۆم چووم له‌تارانه‌وه هه‌تا ئه‌سته‌موڵ به‌پشتی پاپۆڕ
ئه‌و ئه‌ڵێ نابێ، کوادهریا هه‌یه؟ له‌تارانه‌وه هه‌تا ئه‌سته‌موڵ،وه‌ستا قسه‌ی قۆڕ!
شه‌ماڵ: چۆن چۆن مامۆستا ، کێ وتی وه‌ستا!
به‌شیر: رۆحه‌که‌م وه‌ستاش خاتری ئه‌وبێ،ئه‌و بهخۆیئهڵێ خه‌زنه‌ی زانستیم
خه‌زنه‌ی زانستی!خه‌زنه‌ی ته‌ڕه‌ماش،گه‌رئه‌و خهزنهبێ ئه‌یباشه من چیم!؟
زریان: چۆنچۆن مامۆستا،من گوێملێنهبوو،کێیه ئه‌وکه‌سه‌ی تۆئهڕهنجێنێ!؟
به‌شێر: ناوی مه‌هێنن، ئیتر نه وێنه‌ی،نه سه‌روتاری نابێ بمێنێ
ئه‌و ئه‌ڵێ نابێ،کوا ده‌ریا هه‌یه له‌تارانه‌وه هه‌تا ئه‌سته‌موڵ
ده‌توخوا وه‌ره مه‌مره له‌داخا!ئه‌وه نه‌یگری و بیده‌یته بهرشووڵ!
شه‌ماڵ: باشه له‌به‌رچی!؟ ئه‌یتۆ وتت چی؟
به‌شیر: وتم رۆحه‌که‌م تۆنهمامۆستای،نه خوێنده‌واری،نهفهیلهسوفی،نه ده‌وڵمه‌ندی،نهخهزنهداری
منیش ئه‌زانم ئێستاکه ده‌ریای گه‌وره‌و به‌رینی وه‌ها نه‌ماوه
من باسی کاتی سهفهربهرئهکهم، تۆبۆچی سه‌رت والێشێواوه!؟
شه‌مال و زریان پپئهکهنن.لهتهکێوه، گوڵه، ئه‌م هه‌ڵبه‌سته ئه‌خوێنێته‌وه:
له‌جه‌ژنا شادئ و گڕه‌ی ده‌روونم، تێکهڵاوئهبێ و په‌یامی روونم
ئه‌نێرم بۆ تۆ‌و بۆ کوردستانم، بۆتۆ بزه‌ی لێو، بۆ ئه‌ویش گیانم
یه‌کێک وه‌ک شهڕههۆنراوه، به‌پیتی (م) وهڵامیئهداتهوه:
مه‌مکه بهخاڵۆ ئه‌ی خاوه‌ن خاڵان، دڵم زێڕێکه نایده‌م به‌تاڵان
نه‌مداوه به‌که‌س هێشتا ساوایه، تازه خاڵێکی خاڵی تۆی تیایه
یه‌کێکیکه به(هێ) ئه‌ڵێ:
هاتم نوستبووی مه‌ستی خه‌وبینین، سه‌رم نایه‌سه‌ر سه‌ری سه‌رسه‌رین
بای هه‌ناسه‌م دای له‌کوڵم و گۆنا، رووشانی و تک تک خوێنی لێهێنا
وه‌ڵام به (ئا) :
ئاوێنه‌ی دڵم خاڵی تۆی تیابێ، شاڵاوی پیری با به ڕووما بێ
من هه‌ر مناڵم گڕوگاڵ ئه‌که‌م، داوای مژینی گۆناو خاڵ ئه‌که‌م
له به‌رخانه‌قا، شه‌شه، لاوێکی باریکه‌له‌یه، تۆپێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه که نه‌خشه‌ی جیهانی له‌سه‌ر کێشراوه، یاریی پێئهکاو ئه‌ڵێ:
شه‌قام به‌رینه ساڵ چل و هه‌شته، زۆرانبازییه، یارییه‌و گه‌شته
با دایمه‌زرێنین گه‌نم گهنمێنه، گه‌نم بۆکێبێ کێکهین به وێنه ؟
بۆ گوڵی گه‌نم زهماوهندهو ساز، چ بهختهوهرێ ئه‌بێ به‌دڵخواز؟
لاوێکی باڵابه‌رز،یه‌که، ئه‌ڵێ:
گه‌نم بۆ یه‌که‌ی گه‌نم هی منه، گه‌نم له‌کوێیه؟ بۆ گه‌نم ونه؟
لاوێکی تۆزێ گۆشتن،هه‌ژده، تۆپه‌که ئه‌ڕفێنێ و ئه‌ڵێ:
لاچن فڕیوه لاچن فڕیوه، گه‌نم بۆههژدهی کێ گه‌نمی دیوه؟
یه‌که: نابێ بۆ هه‌ژده‌ی
شه‌شه: ئه‌بێ بۆچهندهی؟
یه‌که: ئه‌بێ بۆ یه‌که‌ی
هه‌ژده:نابێ بۆیه‌که‌ی
شه‌شه: ئه‌بێ بۆچهندهی؟
هه‌ژده: ئه‌بێ بۆههژدهی
یه‌که: نابێ بۆههژدهی
شه‌شه: ئه‌بێ بۆچهندهی
یه‌که : ئه‌بێ بۆ یه‌که‌ی؟
هه‌ژده:ئه‌بێ بۆیه‌که‌ی، نانا هه‌ڵه‌مکرد، ئه‌بێ بۆههژدهی
یه‌که: هێی هێی هه‌ڵه‌یکرد، بوو به لێفه شڕ، بمده‌رێ کوا ده‌ی
شه‌شه په‌نجه بۆلای ته‌کێ رائه‌کێشێ و ئه‌ڵێ:
گه‌نم له‌وێیه کێتان ئازایه، با گه‌نم بێنێ شایی ئارایه
یه‌که ئه‌چێ لهتهکێ ده‌ستی گوڵه ئه‌گرێ و ئه‌یهێنێ بۆ بهرخانهقاو له‌سه‌ر ئاوازی پۆستوئیداره هه‌ڵئه‌په‌ڕن.هه‌ژده نه‌ڕه‌یه‌ک ئه‌کاو ههڵپهڕینهکه ئه‌وه‌ستێ.
هه‌ژده: نابێ بۆ یه‌که‌ی
شه‌شه: ئه‌بێ بۆ هه‌ژده‌ی؟
یه‌که: بۆچی بۆ هه‌ژده‌ی؟
شه‌شه: چونکه هه‌ژده‌هه‌م به‌ره‌ی خۆمانه
یه‌که: جوانه زۆر جوانه، جاده‌که‌ی پانه
شه‌شه: هه‌روایه گیانه، دهوروزهمانه
یه‌که : ئه‌ی بۆچی گه‌نم به‌پێی لێهاتن، به به‌هره نه‌بێ؟
شه‌شه: نابێ نا نابێ پێویسته گه‌نم هه‌ر له‌م به‌ره‌بێ
مۆسیقای دروێنه ئهبیسرێ، هه‌ژده ده‌سی گوڵه ئه‌گرێ و سه‌مای دروێنه ئه‌که‌ن.یه‌که نه‌ڕه‌یه‌ک ئه‌کا، سه‌ماکه ئه‌وه‌ستێ.
یه‌که : من تێناگه‌م بۆ
هه‌ژده: بۆی ناوێ وایه
بریاری شه‌شه راست و ره‌وایه
ناگونجێ گه‌نم به‌پێی بههرهبێ
پێویسته گه‌نم هه‌ر له‌م به‌ره‌بێ
یه‌که : ئه‌ی بۆچی ئێوه‌ش به‌ره‌ی ئێمنهنین؟
هه‌ژده: چی!؟ به‌ره‌ی ئێوه؟ بۆچی ئێوه چین!؟
نووسه‌رێک ئه‌چێته به‌ر دوکانه‌که‌ی به‌شیرو ئه‌ڵێ
مامۆستا هاتووم بۆ پاره‌ی کتێب، چه‌نجاره من دێم پێیناوێ چیتر
به‌شیر: ئتتهقی شه‌ڕه مه‌ن ئهحسهنتههو، ده‌فه‌رموو ئه‌مه‌ش گاگوویهکیتر!
نووسه‌ر:بۆ وامپێئهڵێی من چیمکردوه بۆچی مامۆستا
به‌شیر : من ناههقمبوو وه‌هام پێوتی که رقم هه‌ستا ؟
چیتئهوێ له‌من؟من کتێبیشت بۆساغکهمهوهو پاره‌شت به‌مێ!؟
ئه‌ی ئه‌م یانه‌یه به‌چی بگێڕم؟ ئه‌فه‌ندی تۆبۆ تێناگه‌ی که‌مێ؟ نووسه‌ره‌که وه‌ک تێ‌بگا،سه‌رێک رائه‌وه‌شێنێ وئه‌ڕوا.بهشیرگرژو تووڕه ئه‌بێ.شه‌ماڵ: ده گوێی مه‌ده‌رێ مامۆستای به‌ڕێز ئه‌م خه‌ڵکه دره‌نگ له‌ئێوه ئه‌گه‌ن
زریان: ئه‌زانی بۆچی؟ چونکه فه‌رمان و بۆچوونی ئێوه هه‌مووی فه‌لسه‌فه‌ن
به‌شیر: کاکه شه‌ماڵ گیان هه‌رئه‌وه‌نیه، من خه‌مم زۆره، قه‌ت نایه له‌بن
ئهولادهکانم،نه بلیمه‌تن نه فه‌یله‌سوفن، هیچیان وه‌کو من
زریان: باشه مامۆستا ئه‌ی بۆچی ئه‌ڵێن گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه
به‌شیر: له‌سه‌ر بنچینه‌ی دایکیان رواون له‌سه‌ری مه‌ڕۆ با ببڕێته‌وه
ئه‌وه چل ساڵه خێزانی منه، ئه‌مڕۆ بۆمده‌رکه‌وت که‌وا کوردنیه
په‌روه‌رده‌ی مناڵ چۆن وههائهبێ! بهئاگاو هۆش و ده‌ستوبرد نیه
بۆیه جوابمدا، پێی ناوێ ئیتر
نه دیاریی عه‌ره‌ب، نه شیری وشتر
هه‌راکه‌ی به‌رخانه‌قا به‌رده‌وامه
شه‌شه: ئێوه لاداوی خه‌تی راسته ڕێن، که‌س تێتان ناگا، ئێوه به‌ره‌ی کێن!
هه‌ژده: ئێوه لاداوی خه‌تی راستهڕێن، که‌س تێتان ناگا، ئێوه به‌ره‌ی کێن!
شه‌شه: ئێوه له دێون، درنجن له‌چین، به‌کورتی ئێوه نه‌بوون و ههرنین
به‌سه‌رسامییه‌وه یه‌که سه‌یرێکی خۆی ئه‌کاو له‌خۆی ئه‌پرسێ:
یه‌که: بۆچی ئێمه نین!؟ که نه‌بین ئه‌ی چین!؟
ئه‌مه قۆڵمه، ئه‌مه شانمه، ئه‌مه ده‌ستمه، ئه‌مه رانمه
گوێم له ده‌نگمه، هۆشیشم هه‌یه، ئه‌زانم ئێسته رۆژگار که‌یه ئهوهگهنمه،ئه‌وه نیشانه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه ئه‌وه ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه رژێمه،ئه‌وه یاسایه شادی ئه‌نۆشم، ئه‌خۆمه‌وه خه‌م بیرئه‌که‌مه‌وه، که‌واته من هه‌م (رووئه‌کاته هه‌ژده)
ئه‌گه‌ر ئێمه نین، تۆلهگهڵکێته، تۆکێئهدوێنی لهکێڵگهیکێدا، تۆوی جه‌نگێکی دژوارئهچێنی؟
هه‌ژده: ئه‌زانی بۆچی تۆنابێ ببی، یابڵێین تۆنیت چونکه له‌مه‌رجی بیری زانستی بێبه‌ش و به‌ریت
شه‌شه:تۆههتیوێکی بهبێباوانی ونی چاره‌ڕه‌ش کوازهویی یه‌کسان،ئابووری،کلتوور،زمانی هاوبه‌ش!؟
یه‌که: هه‌موویم هه‌یه، جگه‌له‌وانه‌ش، من خۆم ئه‌زانم دڵنیام که هه‌م
به چه‌ن رایه‌کی نازانستانهو به قسه‌ی ئێوه چۆن باوه‌ڕ ئه‌که‌م!؟
گوایه بۆچی نیم، ئه‌ی باشه من چیم!؟
هه‌ژده:له‌سه‌ری مه‌ڕۆ نه‌خێر تۆ هه‌ر نیت
یه‌که : ئه‌گه‌ر من نه‌بم پێـمناڵێی تۆ چیت!؟
شه‌شه: تۆدیاره یهجگارکۆنهپهرستی، ئه‌شێ نه‌زانی ئێمه به‌ره‌و کوێ که‌وتووینه‌ته رێ؟
هه‌ژده: ئێمه جیهانین بیرۆکه‌ی ته‌سکی دواکه‌وتوان و کۆنه‌په‌رستان ئه‌خه‌ینه ژێر پێ
شه‌شه: نایه‌ڵین ئێوه ببن به‌گرێ له‌ڕێی جیهانا له‌ڕێی یه‌کێتیی به‌بێگومانی کرێکارانا
هه‌ژده: ئێمه پێویسته یارمه‌تی هه‌موو گه‌لانێ بده‌ین
شه‌شه:(به‌ته‌وسه‌وه) بێجگه له‌خۆمان! راسته پێویسته درێغی نه‌که‌ین
یه‌که:من چیمپێئهکرێ،خۆم کهرتوپهرتم خۆم کۆڵه‌وارم من،جارێ بزر،من،نهبیسراوم، بێ دۆست ویارم
هه‌ژده:من ناههقمبووکهئهموت تۆنیت؟ ههیههی له‌وده‌مه بیری زانستی لهسهرڕهوایه که‌ئه‌ڵێ که‌مه
بانه‌بێ به‌شی،یا بۆ زۆرینه ببێ به‌قوربان که‌ئه‌و قۆناغبێ ئه‌م گرێیه بۆ؟ له‌ڕێگه‌ی جیهان!
یه‌که: من وایتێئهگهم کهکردهوکۆشهم جێگه‌ی داخنیه بوونم تاسه‌ره، زانستیش ئه‌ڵێ که قۆناغنیه
هه‌ژده:یه‌که تۆدیاره زۆرئهفڕیت وبهخۆت ئه‌نازی زانستیش ئه‌ڵێ ههتاسهرنابی تۆی بۆرجوازی
له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌بیت،له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ژیت،له‌گه‌ڵ ئهوئهمریت که ئاوههابێ بوونونهبوونت، دهئیترتۆچیت
شه‌شه:بوونت جۆرێکه له‌قۆناغێکی بۆرجوازێتی تۆکهئاوابی،ئیتر چیتداوه له شانازێتی؟
یه‌که: ئێوه زۆرههڵهن من ئاوازێکم دڵگیرو به‌سۆز من مهشخهڵێکم ،من باوه‌ڕێکم نهمروپیرۆز
من پێش بۆرجوا له‌دایکبووم وتاههتا ئه‌ژیم من بیرم هه‌یه،له‌شم ئه‌بزوێ، ئیتر بۆچینیم!؟
مۆسیقایه‌کی ترسناک،رووناکی کزئهبێ،یه‌که به‌سه‌رسامی بهچوارلادا ئه‌خولێته‌وه،شه‌ش که‌س خاشاوڵی بۆئهبهن و ئه‌ڵێن: مرۆڤایه‌تین، مرۆڤایه‌تین
له دوکانی به‌شیره‌وه:
شه‌ماڵ:نابێ بۆ هه‌ژده‌ی ، ئه‌بێ بۆ یه‌که‌ی
زریان:نابێ بۆ یه‌که‌ی ، ئه‌بێ بۆههژدهی
هه‌ژده پێشکه‌وتنخوازی وڵاته ، یه‌که هه‌ر نیه یه‌که هه‌لاته
شه‌ماڵ:یه‌که بۆنیه؟ یه‌که ئه‌بزوێ، دیاره جێده‌ستی
زریان:ئاخر وائه‌ڵێ بیری پێشکه‌وتنخوازو زانستی
شه‌ماڵ:من یه‌که‌م دیوه به‌چاوانی خۆم
زریان: به‌ڵێ ئه‌زانم منیش له‌گه‌ڵ تۆم
به‌ڵام بێ زمان، بێ خاک، بێ کلتوور، ئابووریی هاوبه‌ش
شه‌ماڵ:ئه‌وانه ببن نه‌بن ئهونابێ له‌ژیان بێبه‌ش
زریان:جگه‌له‌وانه، هه‌ژده دیموکرات، پێشکه‌وتنخوازه یه‌که قۆناغه، یه‌که بانه‌بێ، یه‌که لاوازه
ئه‌بێ بزربێ، بۆ زوربه لاواز، یاکهمایهتی
هه‌ژده هه‌ڵگری باوه‌ڕی به‌رزی مرۆڤایه‌تی
گوڵه لهتهکێوه ئه‌م هۆنراوه‌یه ئه‌خوێنێته‌وه
ناوێکی قه‌به‌ی به‌بێ ناوکه مرۆڤایه‌تی وێڵی سه‌ره‌ڕۆی به‌بێ باوکه مرۆڤایه‌تی
یا ئه‌شێ بڵێین کوێره پیاوێکه مرۆڤایه‌تی یا له‌ڕێگه‌دا سوێره ئاوێکه مرۆڤایه‌تی
بووکی موغازه‌ی شۆخوقهشهنگه مرۆڤایه‌تی ده‌نگ وئاوازی بێ بۆن و ره‌نگه مرۆڤایه‌تی
شمشاڵی ده‌می جادوگه‌رانه مرۆڤایه‌تی ئاوات و خه‌می بێخهبهرانه مرۆڤایه‌تی
به‌واته‌ی خه‌ڵکی تاکوتهنیایه مرۆڤایه‌تی کچی ئاسمان و بووکی ده‌ریایه مرۆڤایه‌تی
له‌خشته‌براو یا خهڕۆیهکه مرۆڤایه‌تی لهبۆسهنراو یا درۆیه‌که مرۆڤایه‌تی
سه‌رم سوڕماوه لهوگێلهپیاووههرزهکارانه به‌بێ بینینی، بێ بۆنی خۆشی ئه‌و په‌ریخانه
دڵداریی گه‌شی کاکهمهمێکی لهگهڵدائهکهن یاپهردهی ره‌شی تازهخهمێکی بهسهردائهدهن
وێنه‌ی ده‌روێشی نه‌دیده شێخێ ههیئهڵایانه شێوه‌ی سه‌رخۆشی کولاوهڕێشێ واوه‌یلایانه
ئه‌م ته‌پڵه بۆشه ئاوازی رۆژه یاهی شه‌وانه ئه‌م مژده خۆشه پاداشی زۆره یا خهموژانه؟
گریمان ئه‌مبێ مرۆڤایه‌تی یائهویتریان هه‌تا ئێستاکه لهڕێکهوتیشا نه‌یدی کوردستان
نه‌یدی شۆخی وا نیگای چاوێکی لێوهببارێ یابزهی ده‌می به‌ره‌وڕووی ئێمه جارهنهجارێ
گێلهپیاوهکان ههرزهباوهڕی وتاری په‌تی کێ له‌گه‌ڵ من و تۆ ئه‌کا شه‌ڕی مرۆڤایه‌تی!؟
له بهرخانهقاوه:
یه‌که: من تۆئهناسم تۆههژدهی هاری ئه‌م شاره نه‌بووی؟ ئه‌م وانه‌ی به‌رزی مرۆڤایه‌تییه له‌کوێوه فێربووی!؟
هه‌ژده:تۆ کلکی گه‌ڕی ئیمپریالستی، به‌ره‌ی ماکارسیت
شه‌شه:تۆ دژی گه‌لیت، دژی پێشکه‌وتن، تۆدژی ئاشتیت
یه‌که :نا تووڕهمهبن، تۆزێ له‌سه‌رخۆ من وایئهزانم تووڕه‌بوون بێ هۆ
به‌ڵگه‌ی ناپاکی، یا لاوازییه جارێ سه‌ره‌تای گه‌مه‌و وازییه
شه‌شه:یه‌که‌ی شۆڤێنی کردت به وازی!؟
یه‌که :من وا هه‌ستئه‌که‌م تۆ زۆر لاوازی
شه‌شه:نانا به‌قوربان، من پاڵه‌وانم، یه‌که به ساقه ئارامی گیانم
یه‌که :ده‌مێکی گه‌رم و زمانێکی لووس، به ره‌شه‌بایه‌ک تۆههرهسدێنی
گوڵ و گوڵخونچهو گه‌ڵاو په‌لوپۆی نه‌مامی باخت ههڵئهوهرێنی!
ئنجا رووئه‌کاته هه‌ژده:
تۆش له‌وه‌ئه‌چێ که‌وڵی ناپاکیت بۆمابێته‌وه لهباوانتهوه
ئه‌م جرتوفرته مۆری نهێنیی ده‌سه‌ڵاتێکه به‌چاوانته‌وه
له‌دوکانی به‌شیره‌وه:
زریان:ئێمه‌ی کرێکاربهبێ نه‌ته‌وه‌و بێ نیشتمانین ئێمه کۆگهلین، ئێمه دانیشتووی ههمووجیهانین
شه‌ماڵ:ئه‌مه بیرۆکه‌ی زانستینیه، ئێوه ناڕه‌وا له‌سه‌ر زانستی ئه‌رکن و بارن
مرۆڤ ههرچیبێ، نیشتمانیش ونه‌ته‌وه‌ی هه‌یه،ئێوه نهپاڵه، نهکرێکارن
ئێوه ڤایرۆسی ناکۆکیی گه‌لن،کۆمه‌ڵێ گرێن ده‌ردی ده‌روونن،خۆشتان نازانن له‌چین ولهکێن
ئێوه‌ی جیهانی ، واتان ئه‌زانی
هه‌موو یه‌ک بیروباوهڕوڕێگهن،کۆک وئارامن،یه‌ک راستهخهت وهێڵی جیهانین
ئێستا هه‌ریه‌که لهئاشێ ئه‌که‌ن، دژوناکۆکن، بڕوانه ئه‌لبان، بڕوانهره چین!
زریان:ئه‌وانه دیارده‌ی په‌لهاویشتنی ئیمپریالیستن، جا ئه‌وانه چین؟
شه‌ماڵ:هه‌رگیز وانیه،ئه‌وانه دیاردهوبهڵگهی ئاشکران کهنهتهوهیین
خۆ له‌وێ که‌سێ بۆرجوانییه، نهدهرهبهگ و نهسهرمایهدار
شه‌ڕی مانه‌وه‌ی خودی خۆ ئه‌که‌ن بندهرهبهگ وپاڵهو کرێکار
به‌شیر:رۆحه‌که‌م ئێوه شه‌ڕی چیتانه؟ ههرمهلایهک گه‌ر له‌م رێگه‌وبانه هات و بینیتان ئێوه پێمبڵێن، ناوشانی ئه‌که‌م بهخهڵتانی خوێن
شه‌ماڵ :مه‌لای لابه‌لا ئێستاکه‌ش ماوه! بۆچی مامۆستا شتێ روویداوه؟
به‌شیر:تۆزی له‌مه‌وبه‌ر ، چوار فسکولبهسهر
هاتن بۆپاکهت،پاره‌ی قهڵبیاندا له‌جیاتی دینار باقیمدانهوه،کۆڵێ په‌نجایی،ئاخ له‌مه‌لای خوار
سوجادی که فسکولی له‌سه‌ردایه، دێت.به‌شیر گه‌زه‌که‌ی لێڕاستئهکاتهوه
سوجادی:کوڕه چیئه‌که‌ی؟بۆچی ئه‌مکوژی،چیته ماڵ‌وێران
شه‌ماڵ:ئه‌مه مامۆستا عه‌لائه‌دینه، سوجادیی خۆمان!
به‌شیر:گیانه ببووره ناههقمنیه
سوجادی:ئه‌م تووڕه‌بوونه‌ی ئه‌مڕۆت هی چیه؟
به‌شیر:چوار فسکولبهسهرمهلای لابه‌لا،پاکه‌تیان کڕی پاره‌ی قهڵبیاندا!
سوجادی:پاره‌ی ته‌واون کوانێ قه‌ڵبی چین؟ ئه‌مانه لیره‌ن، لیره‌ی لبنانین
به‌شیر:وتم موسوڵمان شتی واناکا، ئێستاکه لیره یه‌کی چهنئهکا؟
سوجادی:تۆ باسی کامجۆر له لیره ئه‌که‌ی؟
به‌شیر:تۆش وه‌کو ئه‌وان په‌نگم پێنه‌ده‌ی!
تۆ ئێستا نه‌توت ئه‌مانه لیره‌ن!؟ منیش ئه‌پرسم لیره‌یه‌ک به‌چه‌ن؟
زریان:لێیگه‌ڕێ بۆمن،که‌چوومه‌وه شار،نرخی وه‌رئه‌گرم له‌لای خه‌لیفه‌ی لفکه‌و به‌نه‌خوێن لیره‌ت بۆئهکڕم
له‌به‌رخانه‌قا، خه‌لیفه چه‌نجارێ هاوارئه‌کا :
ئه‌وه لفکهیه،ئه‌وه لیره‌یه، ئه‌وه به‌نه‌خوێن
زریان:خه‌لیفه وه‌ره، لیره به‌چه‌نده؟ داڕێژراوی کوێن؟
خه‌لیفه:لیره‌ی رهشادین،یه‌کی ده روپێ هیچ که‌مینیه
زریان:ئه‌ی ئه‌م لیرانه، ئێستا بهچهندن بایه‌خیان چیه؟
خه‌لیفه:زریان ئه‌مانه لیره‌ی لبنانین، یه‌کی سه‌د فلسه نرخی ئه‌مڕۆیان
به‌شیر:چێ چی سه‌د فلس!چۆن دهستیانبڕیم له‌مالی خۆما مه‌لای بێ‌ویژدان
من هه‌ر خۆم وتم ئه‌م کاره جوانه، هی بێدیننییه،هی موسوڵمانه!
له به‌رخانه‌قا، فرۆشیاره گه‌ڕۆکه‌کان:
شه‌ربه‌تفرۆش:که‌لله ته‌زێنه، سه‌فرا شکێنه، عیلله‌ت په‌ڕێنه، ئازار ره‌وێنه
ئه‌وه‌نده خه‌سته هیچ خوڕه‌ی نایه، کاکه شه‌ربه‌تی مێوژم لایه
سه‌عه‌ی قالهو سالهشێت:شهکرلهمهیه حاجیبادهمه چۆره‌کی تازه، ئه‌وه بهکسهمه
منداڵێک:ساله درۆیه، ساله درۆیه، که‌ی شهکرلهمهو چۆره‌ک هی تۆیه؟
ئه‌وڕه‌حمان:شیره‌و شه‌کره محه‌له‌بیه، هه‌تاکو نه‌یخۆی نازانی چیه
گوڵه لهتهکێوه: ئاشتیپهروهرین، دوژمنی شه‌ڕین
بۆ کوردایه‌تی، گونجاوه ئاشتی
ئاشتیمان ئه‌وێ، که کورد بسره‌وێ
ئه‌بێ به‌هێزبین بۆئه‌وه‌ی ئاشتی، ببێ به‌کاڵا بۆ کوردایه‌تی
ئاشتی لای ئێمه ژێردهستینییه، ژیانی دیلی سهربهستینییه
کاتێ میلله‌تان ئه‌ژین وه‌ک برا، هه‌ریه‌ک به‌هیواو ئامانجی بگا
هه‌ژده:شه‌قام به‌رینه ساڵ په‌نجاو هه‌شته، زۆرانبازییه یارییه‌و گه‌شته
یه‌که :مامۆستا رۆژباش
هه‌ژده:به‌ڵێ ئهنتهڕناش
بۆ سپی ئه‌که‌ی به ره‌ش و به که‌سک؟ بڵێ مه‌رحه‌با بیروباوه‌ڕ ته‌سک
ئه‌شێ نه‌زانی ئێمه ئێستاکه چه‌نێ له‌پێشین ئه‌م بیره ته‌سکه وازلێنههێنی تۆش رائهکێشین
یه‌که:هه‌ژده کوا هاوڕێ شه‌شه‌ی دێرینت؟شه‌شه‌ی چلوهه‌شت خه‌ریکی چیه !؟
هه‌ژده: ناوی مه‌هێنه، رووخا، ناوی وت، ئێستاکه شه‌شه له ئێمه نیه
گوڵه : ده‌نگ وابڵاوه به ئه‌شکه‌نجه‌دان، هه‌ندێ تێڕامان هه‌ندێکیش خزان!
هه‌ندێکیش وه‌کو ئه‌زمڕی رووسوور، نه‌ڕووخان وتیان ئه‌ڕوانینه دوور
وردی ئه‌چێته دوکانی به‌شیرو ئه‌پرسێ:
بۆچی تووڕه‌یه!؟
سوجادی:ده‌سیان بڕیوه به لیره‌ی لبنان، که‌چی به‌شیر گیان
گه‌زی خه‌یاتیی بۆمن داوه‌شان، خۆم لانهدایه، سه‌رمی ئه‌شکان!
ئه‌وه ئێستاکه‌ش له‌پاشی ده ساڵ تووڕه‌ی ئه‌وه‌یه
به‌شیر:نانا رۆحه‌که‌م، ئه‌وه تێپه‌ڕی، ئه‌مڕۆ هیکهیه! ئه‌و ورگ زله،رۆژێ حه‌سه‌نه، رۆژێ ئه‌وڕه‌حمان، رۆژێ ده‌وڵه‌مه‌ن، رۆژێ هه‌ژاره!
خۆی نه‌ناسیوه! خۆزگه ئه‌مزانی ئا ئه‌م گاگوه کێ هێنایهناو کووچه‌ی ئه‌مشاره؟!
وردی:مامۆستا ناسیم، فڵانی شاعیر، ده‌سکورت و فه‌قیر
به‌شیر:وردی بێده‌نگبه.پێیمهڵێ شاعیر، پێیبڵێ شه‌عیر
وردی:بۆچی مامۆستا
به‌شیر:لێره‌دا وه‌ستا
به‌منی فه‌رموو: نه فه‌یله‌سوفی، نه بلیمه‌تی ! که‌ی تۆ شاعیری!؟
وتم رۆحه‌که‌م، ئه‌تۆ گه‌وادی،ئه‌تۆ ظالمی، تۆ مام شه‌عیری
له به‌رخانه‌قا، هه‌را، گه‌رم ئه‌بێ.کۆمه‌ڵه‌ی هه‌ژده‌و کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که سه‌نگه‌ر له‌یه‌کدی ئه‌گرن و قۆڵههڵئهماڵن بۆ شه‌ڕو له‌یه‌کدی سوورئهبنهوهو ئه‌یانه‌وێ به‌یه‌کدیدا بده‌ن! گوڵه ئه‌که‌وێته نێوانیانه‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی هه‌ژده:ههیجۆههیجۆیه،هه‌یجۆ،ههیجۆیه،هه‌ژده گوڵه‌جۆ سامانی تۆیه
کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که:هه‌یجۆ ههیجۆیه هه‌یجۆ ههیجۆیه، یه‌که گوڵه‌جۆ شایانی تۆیه
هه‌ژده:هه‌یجۆ ههیجۆیه گوڵه هی خۆمه هه‌یجۆ ههیجۆیه
یه‌که: وه‌ره گوڵه‌جۆ شه‌ڕی ئه‌مجاره‌ش هه‌ر له‌سه‌ر تۆیه
هه‌ژده:وه‌ره گوڵه‌جۆ ئابووریی وڵات، تۆ هه‌موو شتیت تۆ گه‌شه‌ی ژیان
وه‌ره گوڵه‌جۆ ده‌ماری ژینم هه‌ر له‌تۆدایه نهێنیی گۆڕان
یه‌که: گوڵه‌جۆ ژیره گوڵه‌جۆ ژیره، نهێنیی گۆڕان گوڵه‌جۆی بیره
بیره سه‌رچاوه‌ی گۆڕان و ژیان، بیره جیاوازیی ئاژه‌ڵ و ئینسان
هه‌ردوو کۆمه‌ڵه‌که هه‌وڵی رفاندنی گوڵه ئه‌ده‌ن و له شێوه‌ی یاریی ئاگره‌سووره‌دا، له‌یه‌کتری هه‌ڵئه‌ده‌ن.به‌شیر له‌دوکانه‌که‌ی خۆیه‌وه ئه‌پرسێ:
ده‌نگوباس چیه، شار له‌چیدایه؟
وردی: له‌شار ئاژاوه‌و شه‌ڕو هه‌رایه
به‌شیر: شه‌ڕ به ته‌گبیرو شه‌ڕ به پای پیلان، من به خاکه‌ناز ئنگلیزم شکان
کات سهفهربهربوو، من لهشهڕدابووم ،زابت قوماندان
ئێمه له‌مبه‌رو له‌شکری ئنگلیز که‌وته ئهوبهرنان
ئه‌وان هه‌زارو خاوه‌ن چه‌کی زۆر،ئێمه بێ توفاق ئێمه ته‌نیا سی
یه‌کێک پێیوتم قوربان باڕاکهین، وتم ئه‌ولادم نابێ بترسی !
خێرا داپۆشن دهسو پێ و سه‌رو رووتان به کلک وده‌می خاکه‌ناز
بیکه‌ن به هه‌راو بهبگرهوبهرده، مارشی شهڕبڵێن به‌ده‌نگ و ئاواز
گولله، به‌ر ده‌می خاکهنازئهکهوت کاتێ دراینه به‌ر گولله و دهزڕێژ
ئنگلیز شڵه‌ژا، رای‌کرد، له‌وساوه گڵۆڵه‌ی باری که‌وته سه‌ره‌ولێژ!
له هه‌موو لایه‌که‌وه چه‌پڵه‌ی بۆلێئهدهن.گوڵه‌ش له تهکێوه ئه‌ڵێ:
گه‌لێ ئازادیی لهیادوبیربێ خاوه‌نی رۆڵه‌ی وه‌کو بهشیربێ
به‌شیر موشیربێ و کآمڵ و ژیربێ، بۆ کوردستانی قه‌ڵغانی شیربێ
ئه‌و گه‌له ئه‌بێ بگا به ئاوات، سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵکا به‌یداخی وڵات
له هه‌ر سێ لاوه چه‌پڵه بۆ به‌شیر لێئه‌درێ..شه‌ڕه بۆکس و شه‌ڕه‌شه‌ق له‌نێوان دوو کۆمه‌ڵه‌کدا رووئه‌دا.کۆمه‌ڵی هه‌ژده، له تهکێوه گوڵه ئه‌ڕفێنن بۆ به‌رخانه‌قا:
به‌هێزی بازوو هێنامانه‌وه گوڵه بۆ هه‌ژده ئاماده‌ی جه‌نگین بابێتهپێشێ ئه‌وه‌ی نه‌به‌رده
کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که هێرش ئه‌هێنن:
کوانێ گوڵه‌جۆ کوانێ گوڵه‌جۆ؟ لاچۆ له‌ڕێدا بۆ رێنادهی تۆ؟
هه‌ژده:گوڵه‌جۆ ناده‌ین گوڵی خۆمانه، ئه‌گه‌ر لانه‌چن له‌م رێگه‌وبانه
په‌لتان ئه‌به‌ستین راتانئهکێشین، پیشانتانئهدهین چه‌نێ له‌پێشین!
یه‌که : ئێمه له‌پێناو ده‌نکێ گوڵه‌جۆ، له‌ئاگر، ئاسن ناکه‌ین سڵ و کۆ
شه‌ڕو پێکدادانێکی سه‌خت له‌نێوان دوو کۆمه‌ڵه‌که‌دا رووئه‌دا، گوڵه خۆی ئه‌کا به‌دوکانی به‌شیردا
گوڵه: منیش ده‌ربازبووم
به‌شیر:ئه‌ی نه‌گبه‌تی شووم!
هه‌زاران جارم پێوتن جارێ، شووشه‌ی یه‌کتری مه‌هێننه خوارێ
ئێوه میراتی چی به‌شبه‌ش ئه‌که‌ن!؟ له‌کام پێناوا خۆ ئه‌که‌ن به‌په‌ن!
ئێوه هه‌مووتان وه‌کو کرێچین، نه‌بوونه خاوه‌ن ماڵێکی ته‌واو
ئه‌م گوڵه جۆیه بۆ ئه‌ڕه‌نجێنن، ئای له ناکامی! له دڵی شکاو!
سوجادی:راست و به‌جێیه
زریان گوێت لێیه!؟
به‌شیر:وازی لێبێنه، ئای چه‌ن له‌داخی هه‌رزه گێله‌کان ئه‌خۆم داخ و خه‌م
جاری وا هه‌یه ئه‌گاته تینم ئه‌ڵێم نئێستهودوا گه‌وره‌یی نه‌که‌م!
سوجادی:نا، بۆخاتری خوا، زویری له‌کێ؟شتی وانه‌که‌ی پشتمان ئه‌شکێ!
شه‌ماڵ:ئه‌وه هیتله‌ریش جارێ له‌جاران، وتی هێشتاکه گه‌لی ئه‌ڵه‌مان
ئه‌وه ناهێنێ ئه‌و سهرۆکیبێ
به‌شیر:ئه‌ویش ههقیبوو ره‌حمه‌تی لێبێ
گوڵه :گه‌وره‌یی شایه‌ن هه‌ر به ئێوه‌یه، ئومێد‌و که‌عبه‌ی ئامالی کوردان
مامۆستا ئه‌ڕۆم
به‌شیر:گوڵه‌خان زوه
وردی:گوڵه ئۆغربێ؟
گوڵه بۆ تۆزێ وچان (ئه‌ڕوا)
رێبوارێک:ئێره دوکانی وه‌ستا به‌شیره؟ مامۆستا به‌شیر کوانێ کامه‌یه؟
به‌ڕاستی به‌رزه، نووسه‌ری چاکه،مامۆستا به‌شیر خاوه‌ن خامه‌یه
به‌شیر: فه‌رموو ئه‌ولادم، به‌شیر موشیرم
رێبوار:ئه‌ڵێم مامۆستای مه‌زنی ژیرم هه‌ندێ پرسیاری زانستیم هه‌یه
به‌شیر: دیاره نازانی ئێسته کات که‌یه !؟
رێبوار:من چیمه به‌سه‌ر کات و وه‌خته‌وه، به‌ڕێزت جارجار وتار ئه‌نووسی
به‌شیر: بێده‌نگبه، بڕۆ، من کاتم نیه، تۆ که نازانی بۆچی ئه‌پرسی!؟ (به‌سه‌رسوڕمانه‌وه رۆی)
سوجادی: وردی پێبکه‌نه، له‌چی ئه‌ترسی؟ ئه‌بێ بزانی ، ئه‌وسا بپرسی!
له به‌رخانه‌قا گوڵه‌و یه‌که‌و هه‌ژده ده‌رئه‌که‌ون
گوڵه : کوڕینه رۆژباش
هه‌ژده:گوڵه‌خان رۆژباش
یه‌که:ئێستاکه هه‌ژده ناڵێ ئهنتهرناش!
هه‌ژده:یه‌که وازبێنه له کای به‌باچوو، مهیکولێنهوه زامی رابوردوو
یه‌که :راستییه‌ک هه‌یه ئه‌بێ بیزانین، رابوردوو ئه‌بێ مێژوو بینووسێ
که‌سێ خاوێنبێ، له هه‌ڵه‌کانی، زویر نابێت و نابێ بترسێ
من ئێستا بۆیه له‌م چیرۆکه‌دا، ئه‌نووسم مێژووی رۆژانی دێرین
هه‌تا نه‌وه‌ی نوێ ئاگادار ببێ، بزانێ بۆچی ههڵنووتاین، که‌وتین
پێشینان ئه‌ڵێن په‌ند له رابوردوو
هه‌ژده:یه‌که به‌سێتی، هه‌رچی رۆیی، چوو
به‌سێتی کای کۆن به‌سێتی تانه ، نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له خوانه
یه‌که :من ئه‌گه‌ر ده‌روون ناسی بزانم، ئه‌وانه‌ی ئه‌مه ناوئهنێن کای کۆن
ئه‌وانه هێشتا راڕاو دوودڵن ، پاکنهبوونهوه، هه‌ژده، وه‌کو تۆن!
تۆ راسته ئێسته له‌گه‌ڵ ئێمه‌دای، به‌ته‌نیا به‌له‌ش، نه‌ک به دڵ وگیان
گومانم نیه دانت بۆ رۆکه‌ن، هه‌ر هه‌ژده‌ی هاری وه‌ک جاریجاران
زریان:ماده له‌پێشه، بیر به‌رئه‌نجامی گه‌شه‌ی ماده‌یه ماده‌ش هه‌ربوه،هیچهێزێنیه له‌ودیوی سروشت
سوجادی:بیر سه‌ره‌تایه، بیر پێش ماده‌یه، گیان پێکهێنه‌رو
به‌ڕێوه‌به‌رو گهشهپێکهری گێتی و هه‌موو شت
به‌شیر: هه‌ردوکتان هه‌ڵه‌ن،کێبێ بزانێ مریشک و هێلکه کامیان له‌پێشه!؟
رۆحه‌که‌م ئێوه هه‌رای چیتانه ؟شه‌ڕی چیئهکهن،کامه‌یه کێشه!؟
ئه‌وه‌ی کهدیارهو ئێمه بیزانین،هه‌ستی پێبکه‌ین،ئهوهیهکهوا بیر‌و هه‌م ماده
هه‌ردوکیان هه‌ن وههردووهۆکاری گهشهوگۆڕانی گێتی وسروشت وئادهمیزاده
وردی:مامۆستا ئه‌وه دێکارتیش وایوت
به‌شیر: ئه‌ویش ههقیبوو وایه کوتومت
زریان:ماده دیاله‌کتیک،کارتێکردن وکارلێکردن وگۆڕین و گه‌شه، هه‌میشه جووڵان
سوجادی:بیر دیاله‌کتیکه
به‌شیر:رۆحه‌که‌م به‌سه،له‌داخی ئێوه منێش خه‌ریکه جێبێڵم دوکان
(گیو موکریانی دێت، سروشتی وابوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رکه‌س بکردایه، سه‌ری په‌نجه‌کانی ئه‌دا له لاقهپرغهی ئه‌وکه‌سه!به‌شیر به‌وه زۆر پهستئهبوو)
گیو: داماوی کوڵۆڵ، داماوی نه‌گبه‌ت
وردی:باسی کێ ئه‌کا؟
سوجادی: حوزنیی موکریان
گیو:چه‌ند رۆژه وێڵم بۆ په‌رتووکێکی داماوی برام، که‌چی بهشیرگیان
لێم تووڕهئهبێ، من لای شکئهبهم ، ئه‌و ئه‌ڵێ نیه!
به‌شیر:تۆ داماوداماو داماوی چیته؟ ئه‌مه‌ی بۆچیه!؟
که‌ی ئه‌و داماوبوو؟داماو که‌سێکه له‌وبه‌ری ئاوێ
به بێقوففهبێ، مه‌له‌ش نه‌زانێ خۆی له ئاو هاوێ
ده بیبڕه‌وه ئه‌ڵێی تووتڕکی!
کڕیارێک:به‌ڵا فهد شخاط وه باکێت تورکی
به‌شیر:داماو که‌سێکه به‌ته‌نیا پیاده
دووجانتای پێبێ له‌وبه‌ری جاده
ماشین رێنه‌دا بپه‌ڕێته‌وه
وردی: ئه‌و پاکهتکڕه ئه‌پاڕێته‌وه!
به‌شیر: داماو به‌م زاته، به شه‌ماڵ ئه‌ڵێن، ئه‌وه دوو ساڵه لێره ئه‌گه‌ڕێ
ده‌ستی ناکه‌وێ دووهۆدهوههیوان،نه موشتهمهلێ،نه خانوهشڕێ
کڕیار:شنولموشتهمهل!؟ ئنطینی باکێت،به‌ڵا مه‌شینی، عه‌می ودهعتهک
به‌شیر:لێش طهوهلتها، ئنته شجابهک،لوێش تدهخهل،هاذا موشوغڵهک
رووح ماکو باکێت،وه‌خر،له‌ک ئمشی، لاتحچی کلمه
کڕیار:هاذا موباکێت!؟ هاذا تهعهدی ، ئنته غێر زلمه ...به‌شیر بهگهزهکهی پاڵێکی پێوه‌ئه‌نێ وئهیدا به زه‌ویدا، هه‌ڵئه‌سێته‌وه و ئه‌ڵێ:
کڕیار:وه‌ڵا ئهریده،لێش ماکو باکێت، لهعد های شنو کولله،ئه‌مامی!؟
هاذا تهعهدی، هاذی ئیهانه، ئه‌روح ئهشتهکی ، ئهلزهم محامی
به‌شیر:ئحنا مهشغولین بگیو، بداماو، لێش ماتفتههم!؟
کڕیار:یا گیو؟یا داماو؟ من‌و ههذۆله؟ ئه‌رید ئهفتههم
شه‌ماڵ:یا ئه‌خی، داماو،ئه‌دیب، صوحوفی،موئهرخ کوردی
کڕیار:ئی نه‌عه‌م هه‌سه کولشی صار مه‌علوم،ئهعروفهلوردی
ه‌وه یدهرس ئیبنیلصغهیر
وردی:ئنته ئه‌بو مه‌ن؟
کڕیار:ئهبوشطهیر(وردی پاکه‌ته‌که‌ی ئه‌داتێ وپاڵیپێوهئهنێ )
له‌کۆڕێکی وێژه‌ییدا لهتهکێ):
گوڵه:پوورهههنگێکی ناودارستانێ به‌باڵ ئه‌فڕین بۆمژینی لێو،بۆتامی خۆشی خۆراکی شیرین
تیایانا هه‌بوو بزرئهبوون و سه‌ریان دهائهنا له‌و پێناوه‌دا
بۆپاراستنی شانه‌و لانه‌یان ، به دژیانه‌وه، شێرانه، ئه‌دا
نموونه‌ی به‌رزی کارامهیهتی و یاسا‌و رژێم و لهخۆبوردنبوون
بۆ هه‌رچی تامی شیرینی هه‌یه‌م، بهخهندهوبزهی لێوه‌وه ئه‌چوون
که‌چی مرۆڤێ کۆڵێ شیرینیی له‌سه‌ر کاغه‌زێ بڵاوکرده‌وه
پوره هه‌نگه‌که نه‌چوون به‌لایا، به‌کۆمه‌ڵ خۆیان لێئهشاردهوه
ئه‌یانوت نه‌با،جێگهپێ ودهسمان له‌هاتوچۆدا،بهسهرکاغهزا به‌پێچه‌وانه ره‌نگبداته‌وه
وهکوپێنووسی هه‌ندێ مرۆڤی ئه‌ودیوی ویژدان،لهسهنگونرخی پوورهههنگیمان که‌مبکاته‌وه
له‌دوکانی به‌شیر
وردی:دیاره نه‌تدیوه سیپاره‌ی به‌رزی رهواپهرستی هه‌مووی فه‌لسه‌فه‌و پهندوبۆچوون و بیری زانستی
وه‌رزێر:کامه‌یه ئه‌وه؟ من بۆ نه‌مدیوه نوسراوی وه‌ها!؟
وردی : له سی و یه‌کدابوو کهلهچاپیدا،به‌نرخ و به‌ها
گیو : له‌و ساڵدابوو که‌ویستی ببێ به وه‌زیری گه‌ل
سوجادی:نه‌خێر،سێ ساڵێ پێش ئه‌و به‌رواره..بۆی نه‌ڕه‌خسا هه‌ل
ساڵی بیست وهه‌شت ههندهینهمابوو ببێبهوهزیر ئه‌مین زه‌کی به‌گ له‌گه‌ڵ پاشادا،له‌پاشی ته‌گبیر
وتیان چاکوایه بهتهعین نه‌بێ،باخۆی تهرخانکا بۆپه‌رله‌مان وخه‌ڵکی شار هه‌مووی دهنگیبۆبدا
داخه‌که‌م ده‌ستیان له‌ویشا وه‌ردا،واتا به‌ته‌زویر نه‌یانهێشت ببێ به‌نوێنه‌ری گه‌ل، نه‌بوو به وه‌زیر
به‌شیر:ئیتر خۆم نه‌مکرد.وه‌زیریم نه‌کرد،نه‌بووم به‌نوێنه‌ر له من ئه‌ترسان
وه‌رزێر:زۆرزۆرچاکتکرد،مامۆستای مه‌زن،ئومێدوکهعبهی ئامالی کوردان(پۆسته‌چی نامهئههێنێ)
به‌شیر: بیخوێنه‌ره‌وه ، بزانه چییه؟ من چاویلکه‌که‌م ئێسته پێنییه
وه‌رزێر:ئه‌مه نووسراوی خوشکه هێڵگایه، ئه‌مه‌شیان نامه‌ی لۆدڤیک خانه
سوجادی:ئه‌م به‌زمه چییه، لۆدڤیک کێیه؟
وه‌رزێر:کچێکی شؤخ و جوانی ئه‌ڵمانه
ئه‌ڵێ مامۆستا من سه‌رسامی تۆم ، وه‌ره بۆ به‌رلین
به‌شیر:بێگومان ئه‌چم،ئێوهدانیشن،وردی بابچین به‌خه‌یاڵ لۆدڤیکی لێئه‌بێ بهمریهم وئهکهونه دانس،مریه‌م کچی ئه‌و میر لیوایه‌یه که به‌شیری خه‌ڵاتکرد به‌بۆنه‌ی نه‌به‌ردییه‌کانی، کاتێ له‌سوپای عوسمانی‌دا زاپت قوماندانیبوو، مریه‌میش، به‌و بۆنه‌یه‌وه، چه‌پکێ گوڵی پێشکه‌شکردو له‌مه‌وه به‌شیر که‌وته داوی ئه‌وینی مریهمهوهو هه‌میشه بووکی رازاوه‌ی خهیاڵیبوو!.بۆ زانیاریی زیاتر له‌مباره‌یه‌وه، بڕوانه داستانه‌که.
گیو: به‌شیر مار وێران چما پێتمایه؟ ئه‌م کیژانه‌ی چین!؟
به‌شیر:وردی نه‌هاتی! گه‌شتێکی خۆش و پڕ له‌پێکه‌نین
وردی: مامۆستا له‌کوێ؟
به‌شیر: له ئه‌سته‌موڵ و مینشن و به‌رلین
ده‌رهێنه‌ری ئه‌م شانۆنامه‌یه، ئه‌توانێ هه‌ندێ دیمه‌ن و بابه‌ت وخه‌یاڵه‌کان له داستانه‌که‌ی به‌شیر وه‌رگرێ ، وه‌ک ئاهه‌نگه‌که‌ی ئه‌سته‌موڵ، بوونی به وه‌زیری به‌رگری،خه‌یاڵه‌که‌ی یه‌که‌م رۆژی زیندانیه‌که‌ی، رێوڕه‌سمی به‌خاکسپاردنه‌که‌ی، پێشوازییه‌که‌ی مینشن و...هتد و تێکه‌ڵ به‌م شانۆنامه‌یه‌ی بکا.
گیو: ئه‌وه ده‌رێ چێ!؟
سوجادی:به خه‌یاڵ ئه‌چێ تا ژێری زه‌مین!
وه‌رزێر: مامۆستا به‌شیر سه‌رسامی زۆره، له‌ئه‌وروپادا له‌ناو ئافره‌تان
له شاری جنێڤ مادامێ هه‌یه هه‌تابڵێی جوان، برۆنزینۆ خان
چه‌نجار بهنهبهز ئه‌ڵێ، وه‌ک تکا، ئومێدی وایه بهبهشیر بگا
به‌شیر:ئه‌یچۆن رۆحه‌که‌م، بۆچی من وردیم!
وردی: وردی چیه‌تی ، مامۆستا من چیم!؟
به‌شیر: نانارۆحهکهم،ئهزانیبۆچی ناوتئههێنم؟چونکه چه‌نساڵه تۆههرئهنووسی: ویستم ژنبێنم
له بهرخانهقاوه
هه‌ژده: تۆ بیری کۆنی ره‌گه‌زپه‌رستی لێره ئهچێنی،تۆقۆناغێکی، بایه‌خت چیه،یه‌که‌ی شۆڤێنی
من دیموکراتیم،مرۆڤایه‌تیم،بۆ هه‌موو جیهان گۆرانی ئه‌ڵێم
من دژی بیر‌و باوه‌ڕی ته‌سکم،ناپرسم له‌خۆم چیبووم یاخود کێم
له تهکێوه-
کۆمه‌ڵه‌ی هه‌ژده:ئێمه زانستین،مرۆڤایه‌تین، بۆهه‌موو جیهان گۆرانی ئه‌ڵێین
ئێمه له‌دژی باوه‌ڕی ته‌سکین،ناپرسین له‌خۆ،چیبووین یاخود کێین
باوه‌ڕی تازه‌ی زانستییانه ئه‌ڵێ ئه‌بێ که‌م قوربانی زۆربێ
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌م بیروڕایه،یه‌که بۆ هه‌ژده ئه‌بێ پێخۆربێ
گوڵه:ئه‌ی پنووسهکان، ئێوه زوربه‌تان،ساڵه‌های ساڵه له‌ده‌رگای ماڵی ئهموئهو ئه‌ده‌ن
نه خێرهومهنێ ده‌رگای واڵاکرد، نه که‌سێ پرسیی له‌سه‌رگۆی زه‌وی،ئایه ئێوهههن؟
ههرلهبهربووره،بیرێکیکۆنی بهچاووڕاوو به‌زه‌بری ئاگ،سه‌پێندراوی،ههندهرانیدوور
لهئێمهتانکرد،بهڕۆژیتازهی پاڵهوسهپان ولانه‌وازان وبهچارهنووسی مرۆڤی رووسوور
له‌هه‌ردو وه‌ردی به‌بێ ژێرخان وبه‌بێ سه‌رخانی زه‌ویی ئێمه‌دا، لهبتینهبوو، به‌ڕیزه بتی درۆتان چه‌قان
له ئه‌ندێشه‌دا، بۆ رووخاندنی ئه‌و بتخانه‌یه له تهمومژو له‌تاریکیدا هه‌زاران تۆپی وشه‌تان ته‌قان!
له‌بازاڕێکی به‌بێ موغازهو به‌بێ ئامێری به‌رهه‌می زۆر‌و بێ بانکی پاره‌و بێ سکه‌و زێڕو بێ سه‌رمایه‌دا، شه‌ڕی دوو چینی نه‌بووتان گڕدا
له‌و پێناوه‌دا، بێ پرسینه‌وه، به‌شێکی زۆری هێزو وزه‌تان له کێشه گه‌وره‌ی نابووت و دارا لهبیرولهش و بازووی نه‌ته‌وه داتاشی و بڕدا !
له کێڵگه‌ی دوورا چاره‌تان ئه‌دی،بهبێبایهخی له‌خاکی خۆتان وردئهبوونهوه
جگه‌رگۆشه‌تان ئه‌کرد به‌قوربان ئافه‌رینێکی گاڵته‌جاڕانه، بێ پیاچوونه‌وه
ئه‌ی پێنووسه‌کان:ئێوه ئه‌وانه‌ی بوونه کۆسپی ڕێ،هه‌لتان له‌کیسی خاوه‌ن کێشه‌دا
به‌دووی کڵاوی بابردووتانا وێل و بزربوون، سه‌رده‌مێ ژیان له ئه‌ندێشه‌دا
ئێوه ئه‌وانه‌ی له‌چاڵی بیری تهنگهبهرتانا ئێستاکه تاسی ره‌نجی بێوه‌ری و نابهکامێتی ئهتانباتهوه
دوای ڕه‌وینه‌وه‌ی ته‌مومژ له‌سه‌ر کانی وسه‌رچاوه‌ی ئهوئاوهلێڵه ئیترباویژدان ئیتر باڕووداو کۆتانکاتهوه
ئه‌ی پێنووسه‌کان لێتان نه‌بێته کورده‌نامووسی، وه‌رن پێکه‌وه له‌گه‌ل ئێمه‌دا ئه‌و تۆزه ره‌نگه‌ی تیاتانا ماوه
بیکه‌ن به‌نه‌خشه‌ی کێشه‌ی سه‌ره‌کیی ئهوخاک وخۆڵ و ئاووهه‌وایه‌ی بوهونهبوویان له‌پێشبڕکێدا که‌وتوونه دواوه
به‌شیر ،به‌دیلی، ئه‌برێ بۆ زیندان!
• ما هو ئیسمهک؟
• به‌شیر ئهلموشیر
• که‌م سه‌نه عومره‌ک؟
+فه‌وقه الثمانین
• ما هو شوغڵهک؟
+ره‌ئیس قهومولکورد، وعیندهل ئیجاب کهبیرخهیاطین
• شنو شههادتهک؟ بیئهیی مه‌کان؟
+موشیر ئهڕوکن ، کولیه‌ت ئه‌رکان
• لیئهیی حیزبین عهدو تهنتهمی ؟ ئه‌و حیزبلئهحباب؟
+ئینهنی فه‌وقه ئه‌یی ئیتیجاه، میول،وه ئه‌حزاب !
• ئه‌له‌م ته‌قول لی : ره‌ئیس ئه لئهکراد !؟
+جهمیعلقهوم،ئه‌حزاب،وهئهفراد
• ما ه‌وه حیزبه‌ک؟ مه‌ن هوم ریفاقهک، مایفیدهک حیهل،لا تدوهخ راسی
• ئیبنی،لایهجوز،ئه‌میل لیجیهه،ئهتروک ئاخه‌رین،ئه‌فراد ئهلقهوم کولها سهواسی
• عه‌می ئعتهرف، ته‌را ئهضوربهک،ئهقطهع ئهیادیک، ثومه ئهزبهک بیحهوضلئهسید
+ئانی مائهکذب، ماعیندی وهجههین ،ئینهنی به‌شیر!ئیذا تهقتولنی، سه ئهکون شه‌هید
• ئنته موخهبهڵ ؟ له‌و تقهشمرنی!؟ئهوهکلهک خه‌ره، هنا م‌و محه‌ل قه‌شمه‌ر وهمهزاد
+عه‌جیب وهغهریب! لێش ماتفتههم؟ ئنته ئه‌ده‌بسز،خهرهبحهلگهک،ته‌ره‌س یا گه‌واد
• ته‌عال یاجهللاد،هاذه موخهبهڵ،بهعده ضهربیهی، خه‌لی یوهلی ه‌وه راح یموت! یرهیح بالی
لیهکون ده‌رسا لیکولل ئه‌کراد،جحوش ئه‌م ریفاق،حیزبی،موسته‌قل عه‌میل عراقی، ئهوئینفیصالی
گه‌ڕایه‌وه دوکان
سوجادی:چیه مامۆستا ؟خهوئهتباتهوه!یالهخهیاڵای،ئهمڕۆزۆرخراپ دێیته به‌رچاوم!
به‌شیر:رۆحه‌که‌م ئێستا من زۆرنهخۆشم،خه‌ریکه ئه‌مرم، ئهیتۆنازانی چه‌ندیان لێداوم؟
سوجادی:بابا ئه‌زانم،خوانه‌کا، چیته!؟ کوڕینه هه‌ستن بێن به‌لایه‌وه ئاده‌ی وردی گیان راکه پزیشکێ، یابرینپێچێ بێنهبۆئێره، باسهیریبکا، یادهرزیی لێدا، یاداوودهرمان
به‌شیر:یاران وه‌سێته، که‌مردم گردی یاره جێگامبێ،له‌وێ بمنێژن
ئه‌مجاره ده‌ردم دیاره کارییه، که‌مردم ئه‌سرین بۆمن مه‌ڕێژن
له‌باتی ئه‌سرین بانگی یه‌کێتی وبرایی بده‌ن شه‌ڕی ناوخۆیی وئه‌م چین وئهوچین له‌گه‌ڵ یه‌ک مه‌که‌ن
ئێوه هه‌مووتان زۆرلێکراون، ئێوه هه‌مووتان بێپایهو ناون
مه‌جید:قۆڵت هه‌ڵماڵه با ده‌رزیت لێده‌م، دوایئهوه بنوو ئارام و بێخه‌م
من که دوکتۆری ده‌رزی لێدانم، کێ هه‌یه وه‌ک من ده‌سی وا سووکبێ!
هه‌تا ئێستاکه نه‌مدیوه هیچکه‌س ، ده‌سی وه‌کو تۆ ئاوا بێ تووکبێ!
وه‌ستا هه‌سته پێ، ده‌ماری ده‌ستت خۆیشاردۆتهوه وه‌ستا دانیشه، کاکه ههڵمهسه هه‌رله‌خۆته‌وه
کێ ده‌ستی وه‌کو ده‌ستی من سووکه، به‌ڵام بڵێمچی له‌م هه‌موو تووکه!
وه‌رزێر:کاک مه‌جید ئه‌ڵێن تۆ ده‌رزیت داوه له‌ژێر زمانی دایکی ره‌حمه‌تیت، ئه‌ویش مردوه!
مه‌جید:شتیوانیه، دایکم خۆی نه‌خۆش،خۆی په‌رێشانبوو،خه‌ڵکی چووزانن دایکم کوشتوه!؟
وه‌ستا بهشیرگیان چی تازه هه‌یه کتێبی کوردی؟
به‌شیر: وازم لێبێنه، ده‌رزی لێناده‌م ، پێیبڵێ وردی
وردی : مامۆستا، وه‌رزێر بهگاڵتهیهتی، مه‌جید چاکترین ده‌رزی لێده‌ره
ئاده‌ی یهکهگیان، بچۆ ژێرباڵی، وه‌رزێر خۆتلاده، ده‌ی مه‌جید وه‌ره
سوجادی:بهشیرغیرهتێ، ئه ئاوا ئه‌توت ئنگلیزم به‌زان؟
مه‌جید:ده‌س بنووقێنه
وردی:وه‌رزێر تۆ وه‌ره، ئاده‌ی یهکهگیان
تۆزێ یارمه‌تیی مه‌جیدم بۆ به‌ن، خۆ ئێوه کوڕن
به‌شیر:وردی به‌سێتی، بۆچی تۆ‌و مه‌جید گا سه‌رئه‌بڕن!؟
مه‌جید:دیسان هه‌ر نه‌یگرت، هه‌ر پێئه‌که‌نن! ئیوه نایه‌ڵن
تکایه تۆزێ دووربکه‌ونه‌وه‌و به‌جێی بهێڵن
ئێستا ته‌واوه، ئه‌ها چییانکرد!وه‌ستاگیان هه‌سته
ئاده‌ی دانیشه، ئه‌م ده‌سه‌ت لاده، بینه ئه‌و ده‌سته
نا نا ئه‌م ده‌سته، ده تۆزێ هه‌سته
بهرزیکهرهوه ئه‌و ده‌سته‌ی تریش به‌شیر مه‌جووڵێ، ئنجا قاچێکیش
ده‌ی ده‌ی به شیرگیان ، ئه‌و قاچه‌ی که‌شتان!
به‌شیر:چی چی وتت چی؟ کافری شه‌یتان!؟
سوجادی:بهشیرباڵگره، به‌شیر بفڕه، وردی مه‌جیدیش وه‌کو خۆت شڕه !
مه‌جید : ئه‌ڵێم هه‌ردووکیان
به‌شیر: ئنچهب ! یا شه‌یتان
سوجادی:ده‌رزیلێدانه یا ئاوهڕووته! ئه‌میش نه‌کوژێ ئه‌م شهیتانلووته!
به‌شیر: بڕۆ ده‌ی سیکتر، ده‌رزیم لێمه‌ده‌ن ده‌رزی لێدانبوو، یا کردن به پهن !!
من که‌ی نه‌خۆشم ! جێ داروشهقی ئهوگهوادانه هیلاکی کردووم،سهرتاپاجهستهم ئازار‌و ژانه
ئه‌مجاره ئه‌مرم، به‌رگه ناگرم
گوڵه: خوانه‌کا خوایه
وردی:ماندووی رێگایه
وه‌رزێر:نه‌خێر نا گیانه، هی دهرزییهکانه
به‌شیر:ده‌رزی و مه‌رزیی چی! من که گرتمیان ئه‌شکه‌نجه‌درام
ئه‌و گرتنهبوو کاریتێکردم،لههۆشیخۆمچووم،که‌وتم وگلام
مه‌یل دیسان مه‌یل دڵ پڕه له‌مه‌یل، دڵ که‌یله له‌خه‌م له‌به‌ر مه‌یلی له‌یل
له‌یلی من وه‌ته‌ن منم مه‌جنوونی، هه‌ردوولا تووشبووین کزی و زه‌بوونی
وه‌رزێر: ده‌ی ته‌واویکه، هۆنراوه‌ی چاکه
به‌شیر: خه‌ریکه ئه‌مرم! لێمگه‌ڕێ کاکه
سوجادی:ده‌ی ته‌واویکه، تۆزێ په‌له‌که
با هه‌ر شه‌قبه‌رێ ورگزلهکه
به‌شیر: له‌یلی من مریه‌م، منم مه‌جنوونی، ئه‌وا من ئه‌مرم، ئه‌و بهمهحزوونی
دێته سه‌ر گۆڕم، ده‌س به‌گوڵه‌وه، به کامی هه‌ست و جۆشی دڵه‌وه
ئه‌ڕێژێ ئه‌سرین بۆ گه‌وره‌ی کوردان، به‌ڵێنبێ مریه‌م، شاجوانی جیهان
له‌و دنیاش ئه‌گه‌ر زیندووبوومه‌وه، بۆ کورد‌و بۆ تۆ تێههڵبچمهوه.
زمانی لهگۆکهوت و چاوه‌کانی لێکناو ئه‌و چرایهمان کوژایه‌وه!