جه‌سته‌م موڵکی خۆمه‌... سابات

 

 

 

کورێک نيازيەتی جەستەم مارەکات

نيازيەتی من بکات بە ناوی خۆی

تەنها پەنجەيکم ديلی خـــۆی کات

بێ ئاگا لە رووحــــــــی من

نەخشە ئەکێشی و مــــاڵـــــی ئايندەی گوڵ رێژ دەکات

خــانوو دەکرێت و رەنگی ژوورەکان دياری دەکات

لە بەر دەرگا گوڵ دەروێنت

تابلۆيکی گەورە لە ژووری ميوان هەڵــدەواسێ

بۆ ژووری خەوتن رەنگی ســــپی و

رەنگی ئـــاڵــتونی بۆ پەردەکان ئیختيار دەکات

کورێک نيازيەتی جەستەم مارەکات لە خۆی

بێ ئاگا لە رووحــــــی من

کە من چەشنی پاساريەکانم

هەرگيز ديل ناکرێم لە قەفەز

کورێك بەو پەری ساديیەوە

ڕۆژی شيرينمان دياری دەکات

هەر بەخەياڵ دەم گوازێتەوە بۆ مالەکەی

لەبەر خۆيەوە دڵــــــــــــێ

چی لەو بەيانيە پرشەنگ دارترە کە جگە لە خۆر

چاوانی تۆش لە ژوورەکەم هــەڵـــبێت

کورێک نيازيتی بم کات بە نێوی خۆی

تەنها جەستەم مارەکات لەخۆی

بێئاگا لەرووحــــــــــی من

کە ديلی هيچ قەفزێک نابێت

هه‌ولێر

ســـــــــــــــــابــــــــــــــات

 

 

 

 

Related Articles