خۆزگە هەندێك بیردەكەنەوە و رۆژانی سەخت دەخەینە بیری خۆمانەوە ئینجا دەزانین ئێستا كاتی گلەیی نییە و رەخنەكانمان دەخینە دوایی, ئەگەر بێت و باسی خزمەتگوزاری و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ بكەین, ئێمە خەڵكی خورماتوو چنی شێرمان بەركەوتووە رۆژانێكی زۆر ساختمان بەرێكردوە شانبەشانی شار و شوێنەكانی دیكەی كوردستان و رەخنەی زۆرمان هەیە لە حكومەت, بەڵام لەبەر هەستیاری دۆخەكە كە ئێستا جێی ئەوە نییە دواخراون بۆ كاتی تر.
زۆر بەداخەوە چەند كەسێك هەن بەستنەوەی بیرەنەوتییەكانی كەركوك و بای حەسەن بەبۆرێكانی هەرێمی كوردستانەوە پێیان ناخۆشە و لە ژێر چەتری گڵەیی قسەی نابە جی و رەخنەی روخێنەر دەگرن, ئەبوایە بە پێچەواەوە بوایە ئێستا دڵخۆشترین كەسبین كە ساڵانێكی زۆر نەوت و خێراتی هەموو كوردستان بە كەركوك خورماتویشەوە بۆ حكومەتی بەغدا دەبرێت ئەم رەخنەگرانەی ئێستا هیچیان نەدەوت, خۆ ئێستای ئەگەر هێزی پێشمەرگە بیرە نەوتیەكانی كەركوك و بای حەسەنی كۆنترۆڵ كردوە بێگومان وەزارەتی سامانە شروستیەكانی هەرێم بەڕیوەی دەبات و وەزارەتی سامانە شروستییەكانیش وەزارەتی حكومەتی هەرێمە و بۆسەرجەم كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە.
ئەمە جگەلەوەی هەندێك هەن بوختان بۆ یەكتر هەڵدەوەسن كە بڕای من ئەوكەسانە نەخۆشن و هەست بە نوقسانی دەكەن بۆیە قسەی ناراست بۆ خەڵكی هەڵدەوەسن هەروەها ئەوكەسە كە بوختانی بۆ هەڵدەواسێت كەسێكی سەركەوتووە و بوختانچیەكان دەیانەوێت لە رێگای درۆوە, كارەباشەكانی ئەو كەسە سەركەوتووە بشارنەوە.
لە كۆتاییدا دەڵيم, گەلی كورد بەهەوڵی رۆڵە چاونەترسەكانیەوە و حزب و لایەنە سیاسیە بەتواناكانی قۆناغێكی باشی بەرەو دەوڵەتبونیان بڕیوە و ئەبێـت ئێمە پشتگیریان لێبكەین, وه ئەگەر هەرچی كەم و كوڕیەك هەیە رەخنەكانمان بخەینە كاتی تر چونكە لە ئێستادا تێكدانی یەكریزی ماڵی كورد, هیچی لە جاشایەتی كەمتر نییە.