ناوی ته‌واوی حاجی قادری کۆيی: قادر مه‌لا ئه‌حمه‌د مه‌لا ساڵح مه‌لا ئه‌حمه‌دی گه‌وره‌ی کۆييه.حاجی قادر له ساڵی 1817 دا له گوندی (گۆڕقه‌ره‌ج) له ده‌ڤه‌ری کۆيه له‌دايک بووه.له منداڵييه‌وه باوکی مردووه و دايکی له ته‌مه‌نی 7 ساڵيدا بۆ خوێندن ناردوويه بۆلای مه‌لا ئه‌حمه‌دی خاڵۆزای، پاش دووساڵ دايکيشی کۆچی دوايی ده‌کات و خاڵۆزاکه‌ی ئه‌رکی به‌خێوکردنی حاجی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.وه‌ک ده‌ڵێن، زۆربه‌ی بليمه‌ت و مرۆڤه زيره‌ک و هه‌ڵکه‌وتووه‌کانی مێژوو، به بێ باوک و دايکی و له هه‌ژاری و ئاواره‌ييدا گه‌وره بوون، حاجی قادريش ئه‌م هه‌ڵکه‌وته‌ی ژيانيه‌ی و دوورکه‌وتنه‌وه‌يی و ژيان
ته‌نهايی و بێ داک و باوکی هه‌ژاری و ئاواره‌يی، ئه‌و حاجی قادره بليمه‌ت و هه‌ڵکه‌وتووه‌ی لێدروستکردووه.حاجی زۆر تامه‌زرۆی خوێندن و خوێنده‌واری و گه‌شت و گه‌ران و شوێنبينين بووه، هه‌ر به‌م هيوا و ئاواته‌وه لە ھاوینی ١٨٥٣ لەگەڵ مەلا عەبدوڵڵای جەلیزادە بۆ خوێندنی فه‌قێيه‌تی روو ده‌که‌نه گوندی شێخ وەتمان.پاشان بۆ درێژەپێدانی خوێندن و خوێنده‌واری، حاجی قادر تاک و ته‌نها روو لە شارەکانی سەردەشت و سابڵاخ و شنۆ دەکات و لە ساڵی ١٨٦٢ بڕوانامه‌ی مه‌لای خاوه‌ن دوانزه زانست (ئيجازه‌ی دوازدە عیلم) وەردەگرێ و دەگەڕێتەوە بۆ کۆیە.له‌ڕاستيدا حاجی قادری کۆيي، حه‌جی نه‌کردووه و ئه‌م نازناوه‌ی له‌وه‌وه پێدراوه که له مانگی گه‌شتکردنی حاجييه‌کاندا له‌دايک بووه و ئه‌و نازناوی حاجييه‌يان به‌سه‌ردا دابڕييوه.حاجی قادر له ژيانيدا ساڵانێکی له ئه‌سه‌مبوڵی پايته‌ختی خه‌لافه‌تی عوسمانيدا ژياوه.ئاشکرايه که ئه‌و جياوازيی کۆمه‌ڵگه و ژيانه‌ی ئه‌سته‌مبوڵ کاريگه‌ريی له‌سه‌ر بيرکردنه‌وه‌ی حاجی هه‌بووه و ئه‌و بيرکردنه‌وه و هه‌ست و تێگه‌يشتنانه‌ی خۆی به‌هۆی نه‌بوونی گۆڤار و رۆژنامه‌ی کوردييه‌وه، به هۆنراوه ده‌ڕبيوه و به هۆنراوه‌کانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ريی خۆی ده‌ربڕيوه و بووه به سه‌رچاوه‌ی سرووش بۆ گه‌ڵێک لهه هۆزانڤان و نووسه‌رانی دوای خۆی.ئاجی قادر، دوای بابا تاهيری هه‌مه‌دانی و ئه‌حمه‌دی خانی، به باوکی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری و نيشتمانيی کورد و کوردستان داده‌نرێت.ئه‌مه‌ش له زۆربه‌ی هۆنراوه‌کانيدا ره‌نگيان داوه‌ته‌وه و به هۆنراوه‌کانی هه‌ست و بيروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ريی خۆی ده‌ربڕيوه و هانی نه‌وه‌کانی کوردی داوه بۆ خۆشه‌ويستيی و نه‌ته‌وه و نيشتمان و گرنگی و بايه‌خدان به زمان و فه‌رهه‌نگ و رۆشنبيريی کوردی.له هۆنراوه‌کانيدا جه‌ختی له‌سه‌ر ته‌بايی و يه‌کێتيی نه‌ته‌وه‌يی کورد کردووه و ئاواتی ژيانی ئازاديی و پێشکه‌وتن و يه‌کێتيی کورد و يه‌کگرتنه‌وه و يه‌کپارچه‌يی و سه‌ربه‌خۆيی کوردستان بووه.
دووا وشه ده‌بێت بڵێين: له‌سه‌ر ژيان و به‌رهه‌مه‌کانی حاجی قادری کۆيی، جه‌ندين په‌ڕتووک و ناميلکه و وتار و لێکۆڵينه‌وه‌ی جۆراوجۆر نووسراون، به‌ڵام له ئێستا و له داهاتووشدا، هه‌رچه‌ندێک له‌سه‌ر ژيان و به‌رهه‌م و هۆنراوه و بيروباوه‌ڕه‌کانی حاجیى نه‌مر بنووسرێت، هێشتا هه‌ر که‌مه و پێويسته و شايسته‌يه‌تی.
- · هه‌زاران سڵاوی رێز و خۆشه‌ويستی بۆ گيانی پاکی هۆزانجانی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر و نيشتمانپه‌روه‌ری کورد، حاجی قادری کۆيى، ره‌وانيان شاد و ئاسووده بێت.
- · هه‌زاران تجه گوڵينی رێز و ئه‌مه‌ک بۆسه‌ر گڵکۆی پيرۆزيان.
به‌ختياری شه‌مه‌يی
ئه‌مسته‌ردام،
22.07.2014
هه‌ر کورده
هه‌ر کورده له به‌ينی کوللی ميلله‌ت
بێ به‌هره له خوێند و کيتابه‌ت
بێگانه به ته‌رجه‌مه‌ی زوبانی
ئه‌سراری کتێبی خه‌ڵقی زانی
يه‌کسه‌ر عوله‌ما درشت و وردی
ناخوێننه‌وه دوو حه‌رفی کوردی
ئۆستادی خه‌تن له ئه‌م سيانه 1
وه‌ک دی له زبانی خۆی نه‌زانه
مومکين نيه ده‌ربچێ له چنگی
حه‌تتا ڕه‌قه‌م و خه‌تی فه‌ڕه‌نگی
ساحێب کوتوب و په‌يامه هه‌ر که‌س
ئێمه نه‌بێ بووينه قه‌ومی چه‌رکه‌س 2
کاکه ئێمه موئمينين نه ڕووسين 3
بۆچ کفره زوبانمان بنووسين
ميلله‌تی بێ کتێب و بێ نووسين
غه‌يری کوردان نيه له ڕووی زه‌مين 4
سێ قه‌بيله حه‌قير و بێ ڕومستن
کورد و ڕۆم و يه‌هوودی گومڕاهن 5
ڕۆم و جوو چاکه ئيتيفاقيان هه‌يه
کورده بێ غيره‌تی و نيفاقی هه‌يه
جينگه‌نه‌ی ئێره باوجوودی که‌رن
هه‌روه‌کوو دۆمی ئێمه ده‌ربه‌ده‌رن
لێوه عاقڵترن به سه‌د مه‌نسه‌ب
کوڕی خۆيان ده‌نێرنه مه‌كته‌ب
ئێسته‌کێ ئاميرانی کوردستان 6
هه‌ر له بۆتانه‌وه هه‌تا بابان
هه‌تيوانی مه‌کتبه‌ن يه‌کسه‌ر
کورده‌کان بار ده‌که‌ن وه‌کوو ماکه‌ر
وا دياره هه‌تاکوو دنيا بێ
کورده‌کان حاڵييان ده‌بێ و بێ
جوو چ قه‌دری هه‌يه له نێو کوردان
غه‌يری لێدان و جوێن و تێهه‌لدان
حاڵه‌تی ژێر ده‌ستی هه‌ر وايه
نۆکه‌ری چاکی کاری بۆ نايه
1- مه‌به‌ستی له‌م سيانه، زمانه‌کانی عاره‌بی و فارسی و تورکيه.
2-چه‌رکه‌س: نه‌ته‌وه‌يێکی قه‌فقاس نشينه، به‌ڵام له دوايی دا زۆربه‌يان به‌ناو تورکيا و سوريه و ئۆردن بڵاو بوونه‌وه و که‌وتنه‌ژيانێکی ده‌ربه‌ده‌ری.
3- ئه‌م نويه دێڕه شيعره له هه‌ر سه‌رچاوه‌يێکدا به جۆرێک هاتووه.له ده‌قی م.ر.س دا به‌مجۆرهه هاتووه:
((ئێمه که موئمينين نه ڕووسين)) له ده‌قی ع.س يشدا نووسراوه (( ئێمه موئمينين نه ڕووسين)).ئێمه نه‌پێی ده‌قی ت.ر نووسيمانه‌وه.موحه‌مه‌دی مه‌لا که‌ريم.
4- مامۆستا مه‌سعوود محه‌مه‌د وای بۆ ده‌چێ که له‌م دێڕه‌وه به‌حرێ هه‌ڵبه‌سته‌که ده‌گۆڕێ و ده‌بێ به هه‌ڵبه‌ستێکی نوێ.به‌ڵام وه‌ک سه‌رنجمان دا له هه‌موو سه‌رچاوه چاپ کراو و ده‌ستنووسه‌کاندا هه‌ر به‌مجۆره و له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵبه‌سته هاتووه، بۆيه وه‌کوو خۆيمان هێشته‌وه.
5- ئه‌م به‌يته له تێکسته‌که‌ی گۆڤاری ڕۆژی کورد ( رۆژ کرد،ژماره2) دا هه‌يه، نووسيمانه‌وه.به‌ڵام ڕسته‌ی ناو دوو که‌وانه‌که‌مان بۆ ساغ نه‌کرايه‌وه.وه‌ک خۆی نووسيمانه‌وه.وشه‌ی((ڕۆم))ی به‌يتی پاشه‌وه‌شمان له‌م تێکسته وه‌رگرت.له ده‌سنووسه ئه‌سله‌که‌دا((قه‌ومی))بوو، لام وايه وشه‌ی((ڕۆم)) له‌م به‌يته و له به‌يتی پاشه‌وه‌شدا هه ڕاستيدا ((دۆم)) بێ.چونکه هيچ به‌ڵگه‌يه‌ک نييه بۆ به‌راورد کردنی ڕۆم که واته عوسمانی به کورد و به جووی ئه‌و سه‌رده‌مه.په‌ندێکی پێشينانی کورديش هه‌یه دۆم و جووی له‌گه‌ڵ فه‌قێ پێکه‌وه تيا کۆ کراوه‌ته‌وه، ئه‌ڵێ ((جوو له ترسا، فه‌قێ له برسا، دۆم بۆ په‌ڕۆ، ئه‌م سيانه خۆش ئه‌ڕۆ))، واته: به په‌له ڕێ ئه‌که‌ن.موحه‌مه‌دی مه‌لا که‌ريم.
6- له ده‌قی ت.ڕ دا ((ئێسته‌کێ کورده‌کانی کوردستان)) هاتووه. ديوانی حاجی قادری کۆيی لێکۆڵينه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی: سه‌ردار حه‌ميد ميران، که‌ريم مسته‌فا شاره‌زا.
پێداچوونه‌وه‌ی: مامۆستا مه‌سعوود محه‌مه‌د.
ل 219-220.