زۆربەی هەرە زۆری شاعیرانمان وەسفی ئافرەتیان کردوە جاهە ر یەکەو بە جۆرێک یەکێ وەسفی چاوو ئەبرۆ و یەکێ دەم ولێوو یەکێ کوڵمە تادەگاتە ئەوەی ئەبنە قوربانی تۆزی بەرپێ ی مەحبوبەکهیان، من لەم چوارینە شیعرە وەسفی چاووبرژانگ و دەم و لێو ناکەم،بەڵکو وەسفی ئافرەتی دووگیان دەکەم چونکە بەلای منەوە ئافرەتی دووگیان جوانیەکی تایبەت بەخۆی هەیە کە پڕاو پڕە لە سۆزو گەورەیی .
ئەوکاتەی سکت کەبوو بە نۆ مانگ
ئەوەندە جوان بووی لەنۆ دەرکەوت مانگ
لەلایەن یەزدان دیاریەکم بۆ هات
لەدوای نۆ مانگا مانگێکی تر هات
هێدی بێ دڵ