جه‌نگی داعش و خۆ سازان ... سه‌ردار جاف

 كورد به‌ درێژایی سه‌ده‌ی رابردوو له‌ جۆره‌ها شه‌ڕدا له‌ گه‌ڵ دوژمنانیدا بووه‌، هه‌ر له‌ شه‌ڕی به‌ره‌یی تا ده‌گاته‌ شه‌ڕی پارتیزانی و گورز سره‌واندن و خۆ دوور خستنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی شه‌ڕ، ئه‌و گورز و شێوازی گورز سره‌واندنانه‌ی پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجامی ده‌دا دوژمنانی پێ هه‌راسان كردبوو، به‌ ده‌گمه‌ن دوژمن له‌ به‌ره‌یه‌ك بیتوانیبایا زیان به‌ پێشمه‌رگه‌ بگه‌یه‌نێت ده‌نا هه‌ر شكست خواردوو بووه‌، دوژمن داستان و شه‌ڕێكی نییه‌ شانازی پێوه‌ بكات و یادی بكاته‌وه‌ جگه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی نه‌بێت له‌ پیلانه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان و گه‌له‌ كۆمه‌ هه‌رێمایه‌تییه‌كان، ئه‌وه‌یش بۆ كاتێكی كورت بووه‌، فاكته‌ری ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌بوونی بڕوا بوون به‌ بیروباوه‌ڕێكی تۆكمه‌ و بته‌و كه‌ ئه‌ویش كوردایه‌تی و بڕوا بوون به‌ پرنسیبه‌كانی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی، ئێستا ئه‌و بیروباوه‌ڕ و پرنسیبانه‌ كاڵ بۆنه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ لاوازی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ چه‌ند خاڵێك ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ له‌وانه‌:

 1 - له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌رپرسان سه‌رقاڵی ڤیلا و كۆمپانیا و خۆ پڕپاره‌كردن بوون وله‌ ناو حیزب و حكومه‌تیشدا ته‌نگیان به‌ خه‌ڵكی هه‌ڵچنی بوو، ئه‌وی پشتگوێ ده‌خرا چینی هه‌ژار و پێشمه‌رگه‌ و كادیرانی مام ناوه‌ندی ناو حزبه‌كانی كوردستان بوو، زۆرمان گوت یاخوا هیچ روو نه‌دا ده‌نا خه‌ڵكی نایه‌نه‌ ده‌ست چونكه‌ دبێژن ئه‌وی سینگ ده‌خوات با سینگ بكوتێ یانی ئه‌وی پاره‌ بلوك ده‌كات و ژووره‌تاریكه‌كانی پێ پڕ ده‌كات با هه‌ر ئه‌وانه‌ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ بن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش خه‌ڵكی خاوه‌ن بیروباوه‌ڕێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانین، شه‌ڕی خۆیان كرد و قسه‌ی خۆیان گه‌یانده‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان نه‌ك ئێمه‌ به‌ڵكو سه‌ركردایه‌تی سیاسیش به‌گومان بوو خه‌ڵكی جوامێری خۆیان نیشان بده‌ن، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ لاواز بووه‌، ئه‌م خاڵانه‌یش پێویستن بۆ به‌ هێزكردنیان.

ڕ - ئێمه‌ له‌ جه‌نگێكداین له‌ دژ هه‌ڵگرانی په‌یامی تاریكی دواكه‌وتوویی، نه‌مازه‌ ئه‌م گروپه‌ تیرۆریسته‌ ئامانجیان به‌ پله‌ی یه‌كه‌م كوت و به‌ندكردنه‌ گه‌ردنی ئافره‌تان ده‌گرێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئافره‌تان پرۆسه‌یه‌كی گشتگیری نێوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست پێ بكه‌ن، له‌ پێناو كۆده‌نگییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ دژ به‌م گروپه‌ چه‌ته‌ و تیرۆریسته‌، هاوكات هه‌ر ئافره‌تان خودی خۆیان دایكانن گه‌ره‌كه‌ رۆڵه‌كانیان وا هان بده‌ن كه‌ سه‌رده‌می تاریكی به‌رێوه‌یه‌ ئه‌ركی نه‌وه‌ی نوێیه‌ به‌ره‌نگاری ئه‌و دوژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌ ببنه‌وه‌ و لێره‌وه‌ بیروباوه‌ڕێكی پۆڵایین بونیاد بنرێت به‌مه‌یش سه‌نگه‌ره‌كان مه‌حكه‌م تر ده‌بن گه‌نجان و پێشمه‌رگه‌كان باشتر ده‌جه‌نگن.

ب - مامۆستایانی ئایینی له‌ سه‌كۆ و مینبه‌ره‌كانی مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ زیاتر په‌رده‌ له‌ سه‌رووی ئه‌م گروپه‌ دوور له‌ ئایینی ئیسلامه‌ هه‌ڵبماڵن ئه‌و كه‌ناڵه‌ میدیاییانه‌یش شه‌رمه‌زار بكه‌ن كه‌ به‌ شه‌هید ده‌ڵێن قوربانی و له‌ به‌رنامه‌كانیشیان به‌ خه‌ڵكی ئاسایی ده‌ڵێن هه‌رێم سه‌رده‌كه‌وێ ئه‌وان به‌ روحێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن به‌ڵێ كه‌چی هه‌ر دوا به‌دوای ئه‌وه‌ ئاڵای داعش نیشان ده‌ده‌ن كه‌ ده‌شه‌كێته‌وه‌ به‌ واتا ئه‌و هاوڵاتییه‌ دڵسۆزه‌ راست ناكات، و داعش سه‌رده‌كه‌وێ، ئه‌وه‌ خه‌ڵكی نابه‌رپرس و نائاگایه‌ له‌ هێما و ئاماژه‌كان ناگا یان تێ ده‌گا و به‌ ئه‌نقه‌ست وا ده‌كه‌ن، جا ئه‌وه‌ نه‌ك مامۆستایانی ئایینی ئه‌وه‌ ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه‌ كه‌ هه‌ر كه‌ناڵێكی میدیایی ئه‌گه‌ر راگه‌یاندن نییه‌ با ناگه‌یاندن بێ، روحی شه‌هاده‌تمان تێدا به‌رجه‌سته‌ بێت، ئه‌وه‌ میلله‌ت و خاكه‌ پێویستی پێمانه‌ نه‌ك حزب و ئایدیۆلۆژی به‌ر ته‌سك و به‌رپرسی نابه‌رپرس.

ج - پێویسته‌ به‌رپرسانیش چاك له‌وه‌ حاڵی بن كه‌ كورد هێشتان گیانی خۆبه‌خشین و شه‌هاده‌تی تێدایه‌ و ئه‌وانیش دان به‌هه‌ڵه‌ی پێشوویان بنێن و گه‌نجانمان له‌ كوردایه‌تی سارد نه‌كه‌نه‌وه‌.

د - پێویسته‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بڵاوكراوه‌ ئیدی (رۆژنامه‌ یا گۆڤار یا رادیۆ یان كه‌ناڵێكی ئاسمانی یان پێگه‌ی ئیلیكترۆنی) هه‌بێت كه‌ میتۆدی هۆشیاركردنه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بڵاوبكاته‌وه‌، به‌واتا پێویستیمان به‌ رێبازی (مسته‌فا بارزانی و بیری كاژیك و خۆشه‌ویستی نیشتیمان) هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و قه‌ڵا خۆڕاگر و به‌ور ئاسایانه‌ بن له‌ ماوه‌ی رابردوو باوباپیرانیان چۆن بوون به‌ هه‌مان رۆحی كوردایه‌تییه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ریزه‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی.

2 - زیاترله‌حه‌وتمانگه‌جه‌ماوه‌ریكوردستانله‌ژێرفشاروپاڵه‌پستۆیگه‌مارۆیه‌كینێوخۆییوهه‌رێمایه‌تین، له‌گه‌ڵئه‌وه‌یجموجۆڵیبازاڕروویله‌كزیكردووه‌ئه‌وانزیكه‌یدوومانگیشه‌كارمه‌ندانیوه‌زاره‌ته‌كانجگه‌له‌ناوخۆوپێشمه‌رگه‌موچه‌یانوه‌رنه‌گرتووه‌، كه‌چیبێمیتۆدییه‌كیده‌وڵه‌تداریبه‌حكومه‌ته‌كه‌مانه‌وه‌دیاره‌وله‌وره‌وشه‌ناله‌باره‌دانرخیبه‌نزینبه‌رزده‌كاته‌وه‌كه‌به‌رزكردنه‌وه‌ینرخیسوته‌مه‌نیبه‌رزكردنه‌وه‌ینرخیهه‌مووكاڵاكانده‌گه‌یه‌نێت، به‌مجۆره‌یشخه‌ڵكینه‌كوه‌كپێویستناتواننهاوكاریپێشمه‌رگه‌بكه‌ن، به‌ڵكو ناتوانن بژێوی خۆیانیش دابینبكه‌ن، نه‌مازه‌زۆرجارانباسله‌زیاترله‌ 70% دانیشتوانكراوه‌كه‌موچه‌خۆرن.

3 - زۆرمان گوت و زۆرمان هاواركرد له‌ دابه‌شكردنی پۆست وپله‌ و پایه‌ی حزبی و حكومی و پێشمه‌رگایه‌تی (المحسوبیه‌ والمنسوبیه‌) دوور بخه‌نه‌وه‌، هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك هه‌بێت ئه‌م هۆكارانه‌ن به‌ربوونه‌ته‌ وێزه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ی باشووری كوردستان. به‌ ئومێدین هه‌موو لایه‌كمان به‌ رۆحێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌وه‌ بیربكه‌ینه‌وه‌ و ئه‌و خۆ به‌زل زانین و نه‌خوێندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر وه‌لا بنێین و بزانین خه‌ڵكیش قسه‌ی خۆیان هه‌یه‌ و هه‌ر ئه‌وانیش به‌رگریكاری خاك و نیشتییمان ده‌بن.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

Related Articles