بۆ به‌ڕێز!! علی حمه‌ صاڵح ... علی كریم

له‌ ساڵی (1963) ئه‌و كات كه‌ ته‌مه‌نم (14) ساڵان بوو. چوومه‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، له‌ ساڵی (1971) ش بووم به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئه‌و ڕێكخراوه‌ كه‌ (عادل مراد) و فه‌رهاد عه‌ونی) سه‌رۆك و سكرتێری گشتی بوون دواتر به‌ ساڵێك چوومه‌ ڕیزه‌كانی حه‌لقه‌ سه‌قافیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان له‌ ڕێی فریدون عبدالقادر كه‌ دواتر بوو به‌ (كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجه‌ده‌ران)، له‌ هه‌مانكاتدا له‌ ساڵی (1974) په‌یوه‌ندیم به‌ شۆرشی ئه‌یلوله‌وه‌ بوو له‌ ڕاگه‌یاندن كارم ئه‌كرد، له‌ ساڵی 1975 له‌ لایه‌ن ڕژێمه‌وه‌ فه‌ێڵ كرام له‌ وه‌زیفه‌كه‌م، دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ وه‌زیفه‌ جارێكی دی له‌ ساڵی 1986 فه‌ێڵكرامه‌وه‌ تا ڕاپه‌ڕین، له‌ دوای ڕاپه‌ڕینیش كرام به‌ ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی ڕیكخستنی كه‌ركوك، دواتر له‌ 1/3/1997 دامه‌زرام به‌ ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ساڵی (2000) یش خانه‌ نشین كرام، له‌ ساڵی (1969) وه‌ كاری هونه‌ری ئه‌كه‌م واتا نزیكه‌ی (45) ساڵه‌، زیاتر له‌ (50) كاری شانۆیی و درامی و فیلمم به‌رهه‌م هێناوه‌. له‌ بواری نوسینیشدا به‌ هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی له‌ ساڵی (1978) وه‌ له‌ گوتار و ڕۆنامه‌كانی عێراق و كوردستان ووتارو لێكۆڵینه‌وه‌ی (شانۆیی و سینه‌مایی) م بڵاوكردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌و جگه‌ له‌وه‌ی تا ئێستا (6) كتێبم به‌ چاپ گه‌یاندووه‌. ئه‌ی كاك (علی حه‌مه‌ ێالح) ئه‌گه‌ر كه‌سی وه‌ك من نه‌بی به‌ ڕاوێژكاریوه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری كی ببێت؟! هه‌ردوو هاوڕێی ئازیزم مامۆستا (محمد علی موكری) ناسراو به‌ موكری و (جیهاد زۆراب ئه‌حمه‌د) ناسراو به‌ (جیهاد دڵپاك)، ڕوحیان شاد بێت. موكری هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی

 هه‌شتاكانه‌وه‌ تا ئه‌نفال و، دواتر له‌ دوای ڕاپه‌ڕین سه‌رنوسه‌ری گۆڤاره‌كانی (كلتور) و په‌یڤین) بوه‌، ئه‌مه‌و جگه‌ له‌وه‌ی موكری له‌ هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و شۆڕشی نوی وه‌ك نوسه‌ر و ڕۆمان نووس به‌بی سڵمینه‌وه‌ جوامێرانه‌ به‌شداری كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به‌ چاپ گه‌یاندوه‌، جیهاد دڵپاكیش چی وه‌ك ئه‌كته‌ر و، چ وه‌كو ده‌رهێنه‌ر به‌شداریه‌كی به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌ بره‌ودان به‌ كاروانی شانۆو سینه‌ماو درامادا، وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی به‌ هه‌ڵوێست و نیشتمان په‌روه‌ر یش له‌ 31/12/1983 یه‌كێك بوو له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، ئه‌ی به‌ڕێز (علی حه‌مه‌ ێالح) له‌ كه‌سانی وه‌ك ئێمه‌ كی به‌ باشتر ئه‌زانی بۆ ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، ڕاسته‌ ئیستحقاقی ئینتیخابی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ قۆناغی دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش و ڕزگاری نیشتمانی ئیستحقاقی شۆرشگێڕی وتێكۆشانیش هه‌یه‌ و كه‌سانی وه‌كو ئێمه‌ نه‌هاتوینه‌ته‌ سه‌ر حازری، حه‌ز ئه‌كه‌م چاك بزانی كه‌ جیهاد دڵپاك برای شه‌هید سه‌ركرده‌ (ئه‌نوه‌ر زۆرابه‌)، موكریش (پ. م) هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و نوی یه‌ و له‌ دوای پرۆسه‌ی ڕزگاری عێراق. حزبێكی تێكۆشه‌ر كاندیدی كرد بۆ پۆستی وه‌زیری ڕۆشنبیری ڕه‌تیكرده‌وه‌، به‌نده‌ش برای شه‌هید (جه‌لال كریم) و (شوان كه‌ریم) و (سه‌رچل كریم) م. من له‌م ڕونكردنه‌وه‌ یه‌مدا ڕو له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌كه‌م و ئه‌ڵێم نایاسایی یه‌ وه‌زاره‌تی دارایی مه‌له‌فاتی ڕه‌سمی (17) ساڵ پێش ئیستا ئه‌خاته‌ به‌رده‌ستی تۆ. تۆش و وه‌زیری دارایی و ئابوریش شایه‌نی ئه‌وه‌ن بدرێنه‌دادگا، چونكه‌ ئه‌مه‌یه‌ گه‌نده‌ڵی، پێشیلكردن

                                                     

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

Related Articles