من نه‌مده‌ویست وه‌ڵامت بده‌مه‌وه و باسی ئه‌وه‌ت بۆ بكه‌م كه من چۆن خانهنشینكراوم به پله‌ی ڕاوێژكار،من بۆ خۆم زۆرباشتر له‌تۆ ئه‌زانم كه له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا ناعه‌داله‌تی له‌زۆر بواری ژیاندا هه‌یه وه جه‌نابیشت ناعه‌داله‌تی خۆتت نواند‌و (شه‌لم كوێرم ده‌ست ناپارێزم )ناوی منیشت هێناوه له لیستی خانه‌نشینی ڕاوێژكاران به ژماره ١١،باشه تۆ بۆ له‌خۆتت نه‌پرسی ئه‌مانه‌ی كه ناویان هاتوه مافی ئه‌وه‌یه‌ن هه‌بووه كه به كرده‌وه ببنه راوێژكار؟؟؟؟؟دوای ته‌واو بوونی كاره‌كه‌شیان وه‌كو ڕاوێژكار خانه‌نشین بكرێن كهمافی خۆیانه وه‌ك فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت.
من خاوه‌نی ٣٦ ساڵ خزمه‌تی وهزیفیم هه‌ر له‌به‌ڕێوبه‌ری شاره‌وانی |ناحیه|قضاء وه دواجار ساڵی ١٩٨٤ بووم به به‌رێوه‌به‌ری (مدیر مكتب عمل) وه به‌ڕێوه‌به‌ری (مدیر دائیرة تقاعد وضمان) به‌وه‌كاله‌ت له پارێزگای سلێمانی،دواجار له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نیشتیمانی و كوردایه‌تی لابرام لهسهركارهكانم ،خانوه‌كه‌ی كه به مافی خۆم وه‌كو فه‌رمانبه‌ر وه‌رمگرتبوو لێیانسهندمهوهو سزای به‌عسی نه‌بوونی خۆمم وه‌رگرت (من براو برازا‌و كه‌سوكارم سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌بوون له‌وكاتانه‌دا)ئه‌مانه هه‌مووی لای ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕ ئاشكرابوون وه من به‌رده‌وام بووم له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆم و هاوكاری پێشمه‌رگه وسه‌ركردایه‌تی كورد له‌وكاته‌دا و تادوای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ١٩٩١ (ده‌توانی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ركرده‌كانی خۆت وه‌رگری له‌سه‌ر قوربانیدانم و خه‌باتم له‌پێناوی ئه‌و ڕۆژه‌ی كه تۆی كرد به په‌رله‌مانتار له هه‌ولێر) .
دوای ڕاپه‌ڕین و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراندنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كان و ده‌زگاكانیان له‌ساڵی ١٩٩٢ منیان ده‌ستنیشان كرد وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیه‌كانی كه‌ركوك .
له ٢٧-٩-١٩٩٧ به‌فه‌رمانی ژماره ٢٤٣ له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پله‌ی ڕاوێژكارم پێسپێردراله دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گه‌شت و گوزار وه به‌رده‌وام بووم تا ساڵی ٢٠٠٤ خانه‌نشین كرام به پله‌ی ڕاوێژكار.
بۆیه ده‌بوایه جه‌نابت ڕونت بكردایه‌ته‌وه ئه‌و ناعه‌داله‌تی خانه‌نشینیه‌ی من له‌كوێدایه؟؟؟ ئه‌گه‌رنا ئه‌وا جه‌نابت یه‌كێكی له‌و كه‌سانه‌ی كه بهناعهدالهتانه ناوی خه‌ڵك دێنی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی بێ گوێدانه هیچ یاسا و ڕێسایه‌ك.
ڕاوێژكاری خانه‌نشینكراو
ژماره ١١ ره‌زا عبدالكریم عبدالقادر