بەبیرم دێ وەختی خۆی ئە وسەتەلیت ومەتەلیتانە نەبوو بەتەنێ دوو کەناڵی تەلە فزیۆنی هەبوو بەناو سێ بوو بەس خەرکەکە بەزۆری ئەو دووەی دەدیت، ئەوانیش تەلەفزیۆنی کەرکوک و بەغدا بوو.لەگەر ئەو هەموو عەیب و عارەی کە هەشیان بوو بەرانەکینێ خزمەتەکی زۆری هونەرو ئەدەبی کوردیان کرد. بەتایبەت تەلەفزیۆنی کەرکوک.
ئەوەندەی لەبیرم بی هەندەک پرۆگرامەکەن ئەوهابوو:
*سەعات شەشی ئێوارێ چەن ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز کە خوا خوامان بوو مەلا زوو برێ (صدق اڵە العظیم) هەتا ئەفلام کارتۆن دەست پێبکا .ئەوجا فلۆنە یا سیندباد یا سنان یا گلیندایزەر دەستی پی دەکرد
*سە عات هەشت دەنگ و باسی یەکەم کە بەزۆری سەدام قسەی دەکرد هەتا سەعات ٩.٥٥ دەقە دوایی سەعات ١٠ دەنگوباسی دووەم بوو، بەتەمای ئەوەی بوین حەلقەک یا فلیمەکی باوێ بەس دیسان سەددامیان لۆ دووبارە دەکردیەوە هەتا ١٢ی شەوێ! هەرچەند قوڕمان بەسەری هەتا جاحێر بووین ئەوجا دەمانتوانی بەکەیفی خۆمان تەماشای تەلەفزیۆنی بکەین.
*سێشەموان سەعات ٩ی شەوێ ریاضە فی اسبوع هەبوو موەیەد بەدری پێشکەشی دەکرد عبدالحلیم دەراجی دەرهینەربوو.ئەتوو وەرە ئەخباری چارشەموانت پاش هەفتەکی وەردەگرت هەتا دەبوە سێشەم.
*چوارشەموان سەعات ٩ی شەوێ علم ڵجمیع هەبوو کە کامل دەباخ و قودامە مەلاح پێشکەشیان دەکرد.
*پێنجشەموان عدسە فن هەبوو خێریە حەبیب پێشکەشی دەکرد.
ئەوجا شەوی پێنجشەمە لەسەر جومعەی پاش ئەخبارو حەلقەی فلیمی مسڕی هەبوو خواخوامانبوو برێ فلیمەکە لەنواندنی سوهێر ڕەمزی یا بوسی یا هەیاتم و ئە نەوعانەیە .خۆ ئەگەر بیگوتبا نواندنی ئەمینە رزقە یا ئیسعاد یونس یائهوبابهتانه وابزانم یەکسەر دەمانگۆڕی ئەگەر سوڵتەی گۆڕینیمان هەبوایەئەوە لەبیرم نەبوو یاخوا کەس برا گچکە نەبوایە چونکە قەنات گورین عایدی وی بوو ،کورە گوڕینی چی پێت خۆشبایە یا ناخۆش هەر ئەوەبوو قەناتیدیت نەبوو تەلەفزیۆنی کەرکوکێ زوتر تەواو دەبوو.
جومعانیش سە عات دەی سبیانێ دەبوەوە ،عشر دقائق هەبوو سبەینەکەی عەسریش سەعات چار فلیمەکی عەرەبی بوو .خۆ رەنگ نەبوو نوری شەریف ماچەکی گەرمی سوهێر رەمزی بکا! ئەوە کاکی موخریج یەکسەر گورەکی دەهاویشتە سەر، وایان کردبوو ڕکمان لەگوریش ببتەوە . خۆ ئەگەر لەخۆشمان گەورەتر دابنیشتبایە ئەوە لەگەر ماچۆکەکی بهاویشتبا ئارەقەی شین وڕهشمان دەکرد لە شەرمان.
منداری ئەو عەیامەش ماشەڵایان لێبی لەوسەری هاتینەوە،وەکیمە بەستەزمان نەبوون چاویان کرایتەوە،بەس بەخوای نەوەکی جاران نەوەکی ئێستا.