رِووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى پێك هینانى حكومه‌تى نوێ ى عێرِاق و بابه‌تى به‌شدارى كورد له‌م حكومه‌ته‌و ئه‌و دانوستان و برِیارانه‌ى ده‌رچوون ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه كه ئێستا هه‌یه. كه هه‌ندێك دوا برِیارى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان بۆ به‌شدارى به مه‌رجى پێدانى مۆڵه‌تى سێ مانگ به حكومه‌تى عیراق به دروست داده‌نێن له رِووى واقعى و خویندنه‌وه‌ى رِووداوه هه‌نووكه‌ییه‌كان وه له لایه‌كى تر هه‌ندێكى تر به شكستى كوردى داده‌نێن له كه‌مى ده‌ستكه‌وت و وه‌لاخستن و به هه‌ند وه‌رنه‌گرتنى داواكاریه‌كان و به‌شدارى كردنێكى لاواز. ئه‌وه‌ى جێگاى پرسیاره ئه‌وه‌یه كه هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ى دڵخۆشكه‌ربوو ئه‌مجاره هه‌موو هێزه كوردیه‌كان به یه‌كه‌وه برِیاریان دا به ڵام به داخه‌وه له پاش برِیاره‌كه هه‌ندێك له هێزه‌كان له لێدوان و رِاگه‌یاندنه‌كانیان خۆیان واده‌رده‌خه‌ن كه له گه‌ڵ برِیاره‌كه نه‌بوونه, ئه‌وه له كاتێك دا له كاتى ده‌ركردنى برِیاره‌كه نوینه‌ریان هه‌بووه و رِِایان هه‌بووه به‌ڵام بۆ مزایده‌ى سیاسى و بۆ مجامه‌له‌ى خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان و له رِاگه‌یاندنه‌كانیان له له ئه‌ستۆگرتنى ئه‌نجام و به‌پرسیاره‌تى برِیاره‌كه‌یان خۆیان ده‌دزنه‌وه. كه ئه‌مه واى كردووه له هه‌ردوو لایه‌نى نه‌یار (به‌غداو هه‌ولێر) ده‌ستكه‌وت به ده‌ست بێنن و له هه‌ردوو لا بخۆن و له هه‌مان كات خۆیان واش پیشان بده‌ن كه ده‌ورى سه‌ره‌كیان هه‌بووه وبه‌شدار بوونه له برِیاره‌كان. له كاتێك دا به‌شداریه‌كه‌یان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ده‌ست كه‌وت و باشه‌یه‌ك هه‌بوو بڵێن ئێمه‌به ده‌ستمان هێناوه به‌شدار بووینه تێیدا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر نشووستیه‌ك هه‌بێ بڵێن ئه‌ى ئێمه نه‌مان گوت له‌گه‌ڵى نین بۆیه خۆیان به ساحێب له‌و نشووستیانه نازانن كه له برِیاره‌كه‌ى به‌شدار بوونه. ئه‌م جۆره له سیاسه‌ت كردنه به‌هانه‌یه‌كى داوه‌ته ده‌ست نه‌یارانى كورد كه هیزى هه‌رێمى كوردستان په‌رته‌وازه بكه‌ن و یه‌كه یه‌كه هه‌ر هێزه‌و به داواكاریه‌كى كه‌م رِازى بكات و له‌ئه‌نجامیش دا داواكاریه سه‌ره‌كیه‌كانى كوردستان و خه‌لكه‌كه‌ى پشتگوێ بخات.
نموونه بۆ ئه‌مه ئه‌وه یه كه له كاتێك دا داواكاریه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان له رێگاى لێژنه‌ى دانوستانكارى كورد كه‌نوینه‌رانى هێزه سه‌ره‌كیه‌كانى كوردستانى تیدا بوو خرانه روو بۆ حكومه‌تى عیراق به‌ڵام ئه‌مان هه‌موویان رِه‌ت كرده‌وه‌و گوێیان بۆ نه‌گرت وه ئه‌سلى كێشه‌كه له نێوان هه‌رێمى كوردستانه وه‌ك حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كه ده‌زگاى شه‌رعى و هه‌لبژێردراوى خه‌ڵكى كوردستانن و نوینه‌رایه‌تى كورد ده‌كه‌ن هه‌روه‌ك له گه‌ڵ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ رِێز گرتن له برِیارى یه‌كگرتووى كورد بۆ به‌شدارى له حكومه‌تى عیراق و به‌و مۆله‌ته سێ مانگیه‌ى كه دایناوه بۆ حكومه‌تى عیرا ق وه بۆپیشاندانى نیازپاكى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌كردنى كیشه‌كانى له گه‌ڵ به‌غدا نامه‌ى پیرۆزبایی و پشتگیریان ئاراسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق حه‌یده‌ر عه‌بادى كرد. وه به تایبه‌ت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نامه‌كه‌یدا داواى كردووه كه دانیشتنێك ئه‌نجام بدریت له سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان. به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌وه دا له برى وه‌ڵام دانه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بینیمان به‌غدا و خودى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ ى عیراق هاته كوردستان و له گه‌ڵ حزبه‌كان دانووستانى كرد و سه‌ردانى باره‌گاى حزبه‌كانى كرد كه ئه‌مه زۆر خه‌ڵك و لایه‌نى سیاسى به هه‌نگاوى باش و ئه‌رینى وه‌سفیان كرد‌و به ده‌ستكه‌وت لێكیان دایه‌وه له كاتیك دا ئه‌مه جارێكى تر شكاندنى ئیراده‌و شكۆى ده‌زگا فه‌رمیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بوو له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان. وه‌ك ئه‌وه وابوو حكومه‌تى هه‌رێم له ده‌رگاى به‌غدا بدات به‌ڵام ئه‌وان زۆر بێشه‌رمانه له په‌نجه‌ره وه‌ڵامى كوردستان ده‌ده‌نه‌وه.
وه ئه‌گه‌ر كه‌سانیك به‌هانه دێننه‌وه كه سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق بۆ لاى حزبه كوردیه‌كان سه‌ردانى حزبى بووه چونكه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پۆستى حزبى هه‌یه له ناو حزبى دعوه , ئه‌وا ئه‌مه به‌هانه‌یه‌كى لاوازه به‌و به‌ڵگه‌یه‌ى كاتیك به‌رِیزیان هاتووه له رِاگه‌یاندن نه‌گوترا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى دعوه هاتۆته كوردستان به‌ڵكو رِاگه‌یه‌نرا كه سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد. واته ئه‌و پۆسته‌ى عه‌بادى كه ئێستا له كاردایه‌و كارى پێ ده‌كرێ و پێ ى ناسراوه و له سه‌رى حسابه پۆسته فه‌رمیه حكومیه‌كه‌یه‌تى كه سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقه نه‌ك ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى دعوه . بۆیه ده‌بوا ئه‌م سه‌ردانه‌ى بۆ ده‌زگا نیشتمانى وفه‌رمیه‌كانى كوردستان بێت نه‌وه‌ك بۆ باره‌گا حزبیه‌كان.
بۆیه بۆ ئه‌وه‌ى چیتردانوستان له سه‌ر پرسه نیشتمانیه‌كان له لایه‌ن حزبه سیاسیه‌كانه‌وه مزایده‌و بازرگانى پێ نه‌كرێ وه بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نى نه‌یارى هه‌رێمى كوردستانیش به بچووك نه‌مانبینن و له سه‌ر ئاستى ده‌زگانیشتمانیه‌كان دانوستان له گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى دانووستانه‌كانیش به شاره‌زایى و ئه‌كادیمى به پێ ى هونه‌رى دانوستان و له لایه‌ن كه‌سانى شاره‌زاو پاڵپشت به ستراتیج و به‌رنامه ئه‌نجام بدرێن كه ده‌ستكه‌وتیان بۆ خه‌ڵكى كوردستان هه‌بێ و مافه‌كانى بپاریزن. ئه‌وا پێویسته هه‌رچى زووه دانووستان كردن له سه‌ر پرسه نیشتمانیه‌كان به ده‌زگایی بكرێت و بخرێته ژێر برِیارو ئیراده‌ى ده‌زگا نیشتمانى و فه‌رمیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كه نوێنه‌رى یاسایى و شه‌رعى كوردستانن. وه جارێكى تر رِێگه نه‌درێت به‌رپرسانى فه‌رمى له حكومه‌تى عیراق بێن له باره‌گا حزبیه‌كان باسى بابه‌ت و كیشه‌كانى په‌یوه‌ست به مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن وه‌ك كیانیكى یاسایى وحوكمى و فه‌رمى دانپێدانراو له عێرِاق و جیهان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.