كۆبانێ ئێستا ته‌نیا شارێكی گه‌مارۆدراو نیه، ناشبێ ته‌نیا له رووی سه‌ربازی ته‌ماشا بكرێت به‌ڵكو به‌هۆی شوێنه جوگرافی و بارودۆخه سیاسیه‌كه‌و خۆراگری دانیشتوانیهكهی له به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین هێزی وهحشیهتگهری تیرۆرست ره‌هه‌ندی تری وه‌رگرتووه و گرنگی و بایه‌خی خۆیی هه‌یه به تایبه‌تی بۆ كورد بۆیه ئێستا هه‌موو ده‌نگه‌كانی خۆمان و دۆسته‌كانمان هاوار ده‌كه‌ین (كه‌وتنی كۆبانێ كه‌وتنی كورده) و (كه‌وتنی كۆبانێ كه‌وتنی مرۆڤایه‌تیه) به‌ڵێ كه‌وتنی كۆبانێ كه‌وتنی كورد‌و مرۆڤایه‌تییه! هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه له دوو روانگه‌وه سه‌یر ده‌كرێت یه‌كه‌میان هاواری كورده كه له ناخی كوردایه‌تی و نیشتمانی ده‌رده‌برێت، دووه‌میان هاواری دۆسته‌كانمانه كه له ناخی مرۆڤایه‌تییه‌وه ده‌ریده‌بڕن.
به داخه‌وه هه‌ندێ ده‌نگی ئێره‌و ئه‌وێ له سه‌ر ئاستی تاكه كه‌س كه رێژه‌یه‌كی كه‌من گوێمان له هه‌ندێ بۆچوون و ده‌ربڕین ده‌بێت ده‌ڵێن (كه‌وتنی كۆبانێ بۆچ كه‌وتنی كورده، ئه‌مه شه‌ڕه‌و سه‌ركه‌وتن و دۆڕاندنی تیایه. . . !؟) ئێوه له روانگه‌ی سه‌ربازی سه‌یری دۆخه‌كه مه‌كه‌ن ئێمه‌ش ده‌ڵێین به داگیركردنی كۆبانێ كورد له ناو ناچێ و ناسنامه‌ی ناسرێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئێوه دوور بڕوانن و ورد بیر بكه‌نه‌وه.
ده‌ركه‌وتنی داعش و شه‌ڕكردنی ئێستا بووه به بابه‌تی رۆژانه‌ی هه‌موو میدییاكانی جیهانی و ناوه‌نده سیاسیه بڕیار به ده‌سته‌كانی نێو ده‌وله‌تی به‌گشتی و ناوچه‌كه به تایبه‌تی، باروودۆخی كۆبانێش به‌شێكی گرنگی ناو ئه‌م پرسه‌یه ته‌نانه‌ت بووه به كێشه‌یه‌ك وا خه‌ریكه سه‌رووی كێشه‌كانی جیهان ده‌گرێت به پرسی فه‌له‌ستینیشه‌وه، بۆیه گه‌ر كۆبانی بكه‌وێت (كه ئه‌مه دووره رووبدات) ئه‌م گۆڕان و كاریگه‌ریانه به دووای خۆی دا ده‌هێنێت.
1 - ئه‌و گرنگیه سیاسیه‌ی ئێستا به كورد ده‌درێت كه تاكه هێزی ناوچه‌كه‌یه له بڕی هه‌موو جیهان توانیویه‌تی شه‌ڕی گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆرست بكات كه شه‌ڕی تیرۆر شه‌رێكی نێو ده‌وله‌تیه پێم وایه ئه‌م گرنگیه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كال ده‌بێته‌وه.
2- رێكخراوی تیرۆرستی داعش زۆر مه‌به‌ستیه‌تی كۆبانێ داگیر بكات چوونكه بۆ ئه‌وان شوێنێكی ستراتیژییه له رووی سه‌ربازی و ئابووری و په‌یوه‌ندیه‌وه به تایبه‌تیش ئابووری له‌م رێگایه‌وه ده‌توانێت به رێژه‌یه‌كی زۆر نه‌وت بفرۆشێت له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌روازه‌یه‌كه بۆ په‌یوه‌ندی و به ده‌ست هێنانی پێداویستیه‌كانیان و هێزی مرۆیی له رێگای توركیاوه كه هه‌موو به‌لگه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن توركیا هاوكاریه‌تی.
3 - كۆبانی بۆ رۆژئاوای كوردستان شاده‌مارێكی گرنكه به كه‌وتنی كاریگه‌ری خرابی ده‌بێت بۆ سه‌ر كانتۆنه‌كانی تر، به داگیركردنی كۆبانێ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ داعش له رووی سه‌ربازییه‌وه غرور دیگرێ و هه‌نگاو به‌ره‌و فره‌وانكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌دات له رۆژئاوا‌و باشوری كوردستان و عێراق و سوریا ئه‌و كات مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر كانتۆنی جه‌زیره‌و عفرین له رۆژئاوا‌و ئه‌و شار‌و شارۆچكانه‌ی كه نزیكن له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له هه‌رێمی كوردستان.
4 - كه جوگرافیای زیاتری كۆنترۆل كرد‌و ده‌سه‌ڵاتی فره‌وانتر كرد كێرڤی دۆست و لاینگرانی له جیهان و به تایبه‌تیش له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌رز ده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته پاڵپشتیێكی گه‌وره‌ی مادیی و مه‌عنه‌ویی بۆیان گه‌شه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن له رووی سه‌ربازیی و ئابووریی له وانه‌یه رێكخراوه‌كانی تری هاوشێوه‌ی خۆیان له وڵاتانی تر بكه‌ونه ژێر هه‌ژموونیان و به‌یعه‌ت به به‌ناو ده‌وله‌ت و خه‌لیفه‌كه‌ی بكه‌ن و هه‌ندێ له له وڵاتانی ناوچه‌كه له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ژێر به ژێر هاوكار یان بكه‌ن یا خود ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ژێر به ژێر هاوكارن زیاد بكات.
5 -له رووی مرۆڤایه‌تییه‌وه كاره‌ساتێك به‌رپا ده‌بێت كه‌م وێنه ده‌بێت له جیهاندا كه هه‌موومان ده‌زانین ماهیه‌تی ئه‌م رێكخراوه چۆنه به تایبه‌تیش له به‌رامبه‌ر كۆبانێ كه رقێكی زۆریان به‌رامبه‌ر ئه‌م شاره‌و دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌یه و بۆته گرێیێكی كوێره‌و كوشنده‌ی سه‌ردڵیان، زۆر له كاره‌ساتی شنگال گه‌وره‌تر ده‌بێت كرده‌وه وهحشیهتگهرانهیان ده‌گه‌ینه لوتكه.
6 – ئه‌و پیلانه هه‌رێمایه‌تی و ناوچه‌یه‌یی كه بۆ سه‌ر كورد‌و ده‌سكه‌وته‌كانی له ئارا دایه تا دۆزه ره‌وایه‌كه‌ی و ده‌سكه‌وته‌كانی به تایبه‌تیش له باشور‌و رۆژئاوای كوردستان له به‌ین به‌رن یا خود بچوكی بكه‌نه‌وه، ئه‌م پیلانه له جێبه‌جێكردن به‌ره‌و نزیكبوونه ده‌چێت.
7 – به‌رفره‌وانبوونی ده‌سه‌ڵاتی داعش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌ره‌ی سوننه مه‌زهه‌بی عه‌ره‌ب له عێراق به هێز ده‌كات ئه‌مه‌ش بۆ هاوكێشه سیاسیه‌كان له داهاتوو بۆ هه‌رێمی كوردستان كێشه ده‌نێته‌وه.
8 – هه‌ندێ لایه‌نی هه‌رێمایه‌تی ده‌یانه‌وێت له رێگای كه‌وتنی كۆبانی له ئیراده‌و هێزو كاریگه‌ریه‌كانی بزاڤی رزگاریخوازی كورد بده‌ن به گشتی و به تایبه‌تیش له باكورو رۆژئاوای كوردستان.
9 – هه‌لێكه‌و ده‌رفه‌تێكه بۆ كورد به ئاسانی جارێكی تر ههڵناكهوێت تا پێگه‌ی خواسته‌كانی به هێز بكات بۆ ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی كه له دوای ئه‌م بارودۆخه‌و هاوكێشه سیاسیه‌كان له ناوچه‌كه دێته گۆر به مه‌رجێك كورد له رووی سیاسی و سه‌ربازی به سه‌ركه‌وتوویی لێیدهرچێت، ههلبهته گه‌ر كۆبانێ بكه‌وێت كاریگه‌ری نه‌گه‌تیفی ده‌بێت.
به‌ڵام گه‌ر رێكخراوی تیرۆرستی داعش له كۆبانێ تێك بشكێت ئه‌و خاڵانه‌ی ئاماژه پێكراون
به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه و ئه‌م رێكخراوه توشی شكست و داڕمانی ده‌رونی و مۆڕال داته‌پیوی ده‌بێت.
ئه‌و پیلانه هه‌رێمایه‌تی و ناوچه‌ییه‌ی كه بۆ سه‌ر كورد‌و ده‌سكه‌وته‌كانی له ئارا دایه پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه، كاریگه‌ری له سه‌ر دۆزی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌بێت له هه‌موو روێكه‌وه به‌ره‌و پێش ده‌چێت و ده‌بێته جێگای گرنگی و بایه‌خپێدانی زیاتر له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وله‌تیه‌وه، به تایبه‌تیش له رۆژئاوا‌و ئه‌و پرۆسه ئاشتیهیی كه له‌نێوان بزاڤی رزگاریخواز له باكوری كوردستان و ده‌وله‌تی توركیادا هه‌یه، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه سیاسیه سارده‌ی كه به‌غدا له به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگیشه ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپی ئه‌و سۆزه‌و مامه‌ڵه‌یه‌یی ئێستا له به‌رامبه‌ر كورد هه‌یانه گۆڕانی به‌سه‌ر دادێت و زیاتر بۆ كورد دێنه سه‌ر هێڵ و گرنگی و بایه‌خیان زیاتر ده‌بێت.
بایه‌خی مرۆڤی كورد به تایبه‌تیش ژنان بۆ كۆمه‌لگای نێو ده‌وڵه‌تی ده‌بێته جێگای بایه‌خ نه‌ك بۆ ئێستا به‌ڵكو بۆ داهاتوێكی دو‌ریش، سه‌یر كه ئه‌و خۆراگریهو قوربانیدانه‌ی ژنان و كچان و پیاوانی كورد له كۆبانێ كه‌م وێنه‌یه له مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لان به‌رخۆدان و خۆراگری دانیشتوانی كۆبانێ ڵوتكهی قاره‌مانیه‌تیه له به‌رامبه‌ر هێزێك كه نامۆیه به لای كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و به تایبه‌تیش كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی بۆیه ئه‌م قاره‌مانیه‌تیه بۆته جێگای سه‌ره‌نجی ته‌واوی جیهان و سه‌رسام بووینه له به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌رخۆدانه، كۆبانێ ئێستا بۆته سیمبول هه‌ر ئه‌م خۆراگری و قاره‌مانیه‌تیه‌ی خه‌ڵكی كۆبانێیه كۆبانێی كردووه به جێگای بایه‌خ پێدانی له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وله‌تیه‌وه، ئێستا ناو و به‌رگی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه چویته سه‌ر ناو و به‌رگی ماركه جیهانیه‌كان و كۆمپانیه‌كانی چه‌ك بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه چه‌كه كاریگه‌ریه‌كانی له‌مه‌و دووا به‌رهه‌م ده‌هێنن ناوی (یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌و گه‌ریلاو پێشمه‌رگه) بخه‌نه سه‌ری ته‌نانه‌ت واخه‌ریكه فیلمی سینه‌مایی له‌سه‌ر ئه‌م خۆراگریه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌م به‌رخۆدان و قاره‌مانیه‌تیه ناوه‌نده سه‌ربازیه‌كانی سه‌رسام كردووه به تایبه‌تیش تواناكانی ژنان و كچان وا توێژینه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌كه‌ن، ئیراده‌و باوڕبه‌خۆبوونی داوه‌ته ته‌واوی ژنان، ئه‌وه‌نده‌ی له‌و ماوه ی شه‌ڕو خۆراگری كۆبانێ باس له كورد و دۆزه‌كه‌ی كراوه له ناوهندو كه‌ناڵه جۆراو جۆره‌كانی راگه‌یاندنی جیهانی به درێژایی چه‌ندین ساڵی رابردوو باس نه‌كراوه، بۆیه گرنگه نه‌هێلین كۆبانێ بكه‌وێت هه‌ر واش ده‌بێت له سایه‌ی خۆراگریی قاره‌مانیه‌تی كۆبانیهكان.
پێم وایه ئێستا له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی ناوچه‌كه وا خه‌ریكه كێشه‌ی كورد به گشتی ببێته یه‌ك كێشه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه له جه‌وهه‌ردا به تایبه‌تیش له رۆژئاوا‌و باكوری كوردستان، بۆیه ده‌بێت هه‌موو كوردێك و رێكخراوه سیاسیه‌كانیش وا بیر بكه‌نه‌وه‌و هه‌نگاوی بۆ بهاوێن و له هه‌ر شوێنێكی كوردستان مه‌ترسی دروست بوو هه‌موومان خۆمان به خاوه‌نی بزانین و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك و رێگایه‌ك بێت هاوكاری یه‌كتر بكه‌ین خۆشبه‌ختانه كه‌م و زۆر ئێستا ئه‌م هاوكاریه هه‌یه به‌ڵام پێویسته په‌ره‌ی زیاتری پێبده‌ین، ئه‌وی ئێستا زۆر پێویستهوگرنگه نه‌هێلین كۆبانێ بكه‌وێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.