"هێشتا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێویست كاری به یاساكان نه‌كردووه"
ڕۆژی 25ی تشرینی دووه‌می 2014 هاوكاته له‌گه‌ل هه‌ڵمه‌تی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان.
ئاوات محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ (DHRD) سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌ته‌كه و ئه‌ركی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌م پرسه رایگه‌یاند:"هه‌ڵمه‌تی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ساڵانه له25 نۆڤه‌مبه‌ر ده‌ست پێده‌كات تا رۆژی 10/12 هه‌مان ساڵ واته رۆژی راگه‌یاندنی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ". وتیشی:"ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین هه‌نگاویان ناوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه، له‌وانه ده‌ركردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندژی خێزانی و هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندویژی دژی ئافره‌تان، ئه‌مه جگه له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتی". ئاوات محه‌مه‌د له‌و بڕوایه‌دایه كه هێشتا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێویست كاری به یاساكان نه‌كردووه و وتی:"حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی وردی نییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و رزگاركردن و ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، كه كێشه‌ی توندوتیژی له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه به‌و چه‌ند یاسا و بڕیاره كۆتایی نایه‌ت و هێشتا ئاسه‌واره‌كانی هه‌ر ماوه هه‌ر به‌زه‌قی ده‌بینرێت". وتیشی:"بۆ چاوسه‌ری ئه‌م كێشه‌یه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم رێوشوێنی ئه‌وتۆ بگرێت، كه‌كه‌سی توندوتیژ به‌رامبه‌ر كرا‌و هه‌ست نه‌كات جارێكی تر مافی پێشێل ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته سوود له‌ئه‌زموونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو له‌م بواره‌دا وه‌ربگیرێت".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.