مارتین كۆبله‌ر نێرده‌ی سكرتێری گشتی یا. . . ؟!
مارتین كۆبله‌ر له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2011 وه‌ك نێرده‌ی سكرتێری گشتی، (بان كی مۆن) دیاریكرا بۆ عێراق. خۆی ئاڵمانییه و سه‌ر به پارتی سه‌وزی ئه‌و وڵاته‌یه. ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه مه‌یدانییه‌وه خۆی به پاڵه‌وانی پاڵه‌وانانی گۆڕه‌پانی كێشه مرۆییه‌كان نواند كه ده‌توانێ هه‌موو كێشه‌كانی ناو گۆره‌پانی عێراق چاره‌سه‌ر بكات. . . زۆری پێنه‌چوو ده‌ركه‌وت كه كۆبله‌ر به پێی سیناریۆیه‌كی دیاریكراو بۆ ئه‌م پۆسته هه‌ستیاره ده‌ستنیشان كرابوو له پێناو پێشخستنی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی ئێران له عێراق. هه‌ربۆیه به‌ر له‌وه‌ی خولی دوو ساڵه‌ی خۆی ته‌واو بكات به هۆی به‌شداربوونی له تاوانه‌كاندا گواسترایه‌وه بۆ وڵاتی كۆنگۆی ئه‌فریقی. كۆبله‌ر له هه‌موو كه‌یسه‌كاندا لاگریی له حكومه‌تی عێراقی ده‌كرد و سیمایه‌كی ناشیرین بوو له‌و پۆسته جیهانیه هه‌ستیاره‌دا. تایبه‌ت به كه‌یسی دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف، وه‌ك مارتین كۆبله‌ر خۆی وتبووی، له سه‌دا نه‌وه‌دی كاته‌كانی ته‌رخانكراوه به چاره‌سه‌ر (!) ی كێشه‌ی دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف. هه‌ر به‌و پێیه زێده‌ڕۆیی نییه كه بڵێین تاوانه‌كانی كوبلر ده‌رهه‌ق به دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف (9) هێنده‌ی تاوانه‌كانیه‌تی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی عێراق. چون ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێران به رێگه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه نه‌یتوانیبوو بیكات دژ به ئه‌شڕه‌ف و دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف، مارتین كۆبله‌ر له ژێر ئاڵای (ی‌و. ئێن) دا بۆی ئه‌نجامدا.
نامۆ نیه و جێی داخیشه كه جاروبار له هه‌ندێك پۆستی هه‌ستیار و جیهانی و ته‌نانه‌ت مرۆیی كه‌سانێك ده‌رده‌كه‌ون كه به هۆی بێ پره‌نسیبی سكی خۆیان به خوێن و ره‌نجی گه‌لانی سته‌ملێكراو تێر ده‌كه‌ن. مارتین كۆبله‌ر وه‌ك نموونه كه له‌و كه‌یسه‌دا وه‌ك پاسدارێكی سیاسی ئێران ده‌ركه‌وت!
كوشتارگای لیبرتی!
لیبرتی زیندان نیه، خراپتره. چون دانیشتووانی له زۆر شت بێبه‌ش كراون كه سوودمه‌ندبوون له‌و شتانه له ناو زیندان شتێكی زۆر ئاسایین. شتی وه‌ك دیداری پارێزه‌ر یا بینینی خزم و كه‌س و كار یا پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان و. . . هتد. حكومه‌ت رێگه نادات په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌نووسان لیبرتی به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه و له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه بن. لێ تاقمه تیرۆریسته‌كان بۆیان هه‌یه زۆر به ئاسانی و به رۆژی رووناك و به مووشه‌كی 107 م. م و 280 م. م له لیبرتی نزیك ببنه‌وه و مووشه‌كیان به‌سه‌ردا ببارێنن. ئاخۆ ئه‌و تاقمه تیرۆریستانه كێن؟!. . . ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به به‌رده‌م هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی عێراقدا ده‌چنه ناو ئه‌شڕه‌ف و ئه‌و خه‌ڵكه به كۆمه‌ڵ ئیعدام ده‌كه‌ن و ئه‌یانڕفێنن كێن؟!. . . جیا له حكومه‌ت خۆی!
نه‌ك كه‌م نین به‌ڵگه و شایه‌تحاڵ كه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن سه‌روژێری تاوانه‌كان و تاوانكاران حكومه‌تی عێراق خۆیه‌تی لێ حكومه‌ت جیا له خۆی هه‌مووان به گه‌وج داده‌نێت و لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه درووست ده‌كات و ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینهوهكهكانیشی بریتی بوون له‌وه كه: دانیشتووان خۆیان خۆیان كوشتووه و تاوانبار دانیشتووان خۆیانن و. . . !
ئه‌زموونێك
دوای بڕیارنامه‌ی 598ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش تایبه‌ت به راگرتنی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1988 ده‌ستبه‌جێ له سه‌ر فه‌توای ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی و له ماوه‌ی دوو مانگدا (30) هه‌زار زیندانیی سیاسی له ناو زیندانه‌كانی ئێران‌دا قه‌تڵوعام كران. جێگره‌وه‌ی خومه‌ینی، (ئایه‌توڵڵا مونته‌زیری) هاته ده‌نگ و له نامه‌یه‌كدا بۆ خومه‌ینی كه بووه هۆی دوورخستنه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی له‌و پۆسته و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تا كۆتایی ژیانی نووسی كه «موجاهیدین به كوشتار له ناو ناچن». دوای ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ش تا به ئه‌مڕۆ به ده‌یان هه‌زار موجاهید و ئازادیخوازیتریش له لایه‌ن ئه‌و رژێمه‌وه ئیعدام و كوشتار كراون كه‌چی ئه‌و هێزه نه‌ك هه‌ر له ناو نه‌چووه به‌ڵكو سه‌رباری ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به سه‌دان ملیارد دۆڵاریشی بۆ له‌ناوبردنی خه‌رج كردووه و به هه‌زاران پلان و پیلانیشی بۆ رێكخستووه، لێ موجاهیدینی خه‌لق زیاتر گه‌شه‌ی سه‌ندووه و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا زۆر تاك و لایه‌نی خستووه‌ته پاڵ خۆی و زۆرێك ناتۆره و پیلان و تۆمه‌تی گه‌وره‌ی وه‌ك لیستی تیرۆر له ئه‌وروپا و ئه‌مریكای سڕیوه‌ته‌وه و پرسی خۆی به نێوده‌وڵه‌تی كردووه و به‌هێزتر له جاران به‌رانبه‌ر به رژێمی ئێران ده‌ركه‌وتووه و ئه‌و رژێمه‌ی له رووخان نزیك كردۆته‌وه. هه‌ر ئه‌و لاوازبوون و بێدهرهتانبوونهشه وای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كردووه ته‌نوری كوشتار بۆ دانیشتووانی لیبرتی تاو بده‌ن له عێراق.
زۆرانبازییه‌كی مێژویی
به درێژایی 35 ساڵی رابردوو رژێمی ئێران نه‌یتوانیوه هێزی سه‌ره‌كیی ئۆپۆزیسیۆنه‌كه‌ی، واتا موجاهیدینی خه‌لق له گۆڕه‌پانه‌كه بسڕێته‌وه و خوی سه‌قامگیر بكات. موجاهیدینی خه‌لقیش تاكه هێز بووه به ئێستاشه‌وه توانیویه‌تی نه‌ك ته‌نها به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو گوشار و پلان و پیلانه‌ی حكومه‌ت و لۆبیی حكومه‌ت بگرێت، به‌ڵكو له هه‌موو روویه‌كه‌وه ته‌نگ به حكومه‌ت هه‌ڵبچنێت و پێناسه و راستییه‌كانی حكومه‌تی ئێران بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرا بكات. وه‌ك نموونه ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری عێراق و سوریا و لوبنان و وڵاتانی‌تر، به‌رهه‌مهێنانی بۆمبای ئه‌تۆم، پاڵپشتیكردنی تیرۆر و توندوتیژی و. . . هتد. هه‌ر به‌و پێیه‌ش كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت به‌رده‌وام موجاهیدینی خه‌لق به مه‌ترسیی سه‌ره‌كی ده‌زانن بۆ سه‌ر رژێمه‌كه‌یان. هه‌روه‌ك چۆن یه‌كێك له به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت وتی: موجاهیدینی بێ چه‌ك مه‌ترسیدارترن له‌و كات كه چه‌ك و سوپایان هه‌بوو.
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه بنه‌مای ئه‌و راستییه‌مان زیاتر بۆ ده‌رده‌خات كه ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق تا ئێستا ده‌رهه‌ق به دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف كردوویه‌تی هه‌ر هه‌موویان حكومه‌تی ئێرانی له پشت بووه و له‌مه‌ودواش هه‌روا ده‌بێت. چون زۆرانبازییه‌كه به‌رده‌وامه و لیبرتی پردێكه بۆ په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و تاران و ئه‌وه‌ی له‌و شوێنه روو ده‌دات قۆناغێكه له قۆناغه‌كانی ئه‌و زۆرانبازییه‌ی 35 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له تارانه‌وه ده‌ستی پێكرد.
ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و بابه‌ته توانیبێتی ئه‌و راستیه به‌رجه‌سته بكات كه لیبرتی كامپ نیه، زیندانیش نیه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ك كوشتارگا بۆ له‌ناوبردنی دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف ده‌ستنیشان كراوه. با شه‌رم بكه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ی شوێن په‌نجه‌یان به‌و تاوانه‌وه دیاره و به‌ر له هه‌مووانیش، حكومه‌تی ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه تا ئێستا نه‌ك هیچیان نه‌كردووه بۆ پاراستنی گیانی دانیشتووانی ئه‌و كامپه به‌ڵكو خۆیان به‌شێك بوون له كێشه‌كه نه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ر!
كۆتایی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
\