ته‌نیا بیست رۆژ ماوه بۆ ده‌ستپێكردنی فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی هه‌ولێر بۆ فیلم، به‌ڵام له‌ئێستادا كێشه كه‌وتۆته ناو فیستیڤاڵه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێریش له‌م كاته‌دا و به‌مشێوه‌یه ئاماده نین به‌شداری له فیستیڤاڵه‌كه‌دا بكه‌ن.
بڕیاره له رۆژی 30/5/2014 فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ فیلم به‌ڕێوه بچێت، كه به هۆی داوه‌تكردنی چه‌ند ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی هیندی و عه‌ره‌بی و توركی گه‌رموگوڕییه‌كی زۆری له نێو راگه‌یاندنی كوردی دروستكردووه، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی فیستیڤاڵه‌كه تاوه‌كو ئێستا چه‌ند جارێك كێشه‌ی تێكه‌وتووه.
كێشه‌ی یه‌كه‌م له‌نێوان شیڤان بارزانی به‌ڕێوه‌به‌ری فیستیڤاڵه‌كه و شاخه‌وان مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای هه‌ولێر بوو، به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای هه‌ولێر گله‌یی ئه‌وه‌ی هه‌بوو "له‌به‌رئه‌وه‌ی فیستیڤاڵه‌كه هی حكومه‌ت نییه و كۆمپانیا به‌كاره‌كه هه‌ڵساوه نابێت فیستیڤاڵه‌كه به‌ناوی هه‌ولێره‌وه بكرێت". به‌ڵام دواجار حكومه‌ت له رێگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێره‌وه سه‌رپه‌رشتی گشتی فیستیڤاڵه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ و پاره‌یه‌كی زۆری ته‌رخانكرد به‌ناوی هاوكاری، به‌مه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای هه‌ولێر له ره‌خنه‌گرتنی فیستیڤاڵه‌كه وه‌ستا.
كێشه‌ی دووه‌م دواخستنی فیستیڤاڵه‌كه بوو له 5/5 بۆ 30/5 ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دروستبوونی كێشه‌ی مادی و كارگێڕی و لایه‌نه هونه‌رییه‌كه‌ی فیستیڤاڵه‌كه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق، كه هونه‌رمه‌ند ناسر حه‌سه‌ن له لێدوانێكیدا بۆ (سڤیل) ئاماژه‌ی بۆ كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه داوه‌تنامه‌ی فیستیڤاڵه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ندی له هونه‌رمه‌نده جیهانییه‌كانه‌وه ره‌تكردایه‌وه، به‌ڵام شیڤان بارزانی رێكخه‌ری فیستیڤاڵه‌كه هۆكاره‌كه‌ی دواخستنه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق ده‌گێرێته‌وه و به (سڤیل) ـی گوت "ئه‌گه‌رنا ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه".
كێشه‌ی سێیه‌م بریتی بوو له كشانه‌وه و نه‌هاتنه‌ناوه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له فیستیڤاڵه‌كه بوو، كه بڕوای سینه‌ماكاران هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره و عه‌یبه‌یه فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی فیستیڤاڵه‌كه بوه‌ستن و ته‌نیا سه‌یر بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه شاخه‌وان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای هه‌ولێر له لێدوانێكیدا بۆ (سڤیل) رایگه‌یاند، ئه‌وان به‌چه‌ند مه‌رجێك ئاماده بوون به‌شداری له فیستیڤاڵه‌كه‌دا بكه‌ن و هاوكاربن، به‌ڵام مه‌رجی ئه‌وان لایه‌ن رێكخه‌ری فیستیڤاڵه‌كه قبوڵ نه‌كراوه و ده‌ڵێت "فیستیڤاڵه‌كه له‌چه‌ندین لایه‌نه‌وه كه‌موكوڕی هه‌یه، له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له ده‌ره‌وه داوتكراون، كه هه‌ندێكیان داوه‌تكراون له‌ناو وڵاتی خۆیان ئه‌ستێره‌ن نه‌ك له جیهان، هه‌روه‌ها ئه‌م فیلمانه‌ی كه وه‌رگیراون ده‌ستكاری بكری، چونكه فیلمی توركی زاڵه له فیستیڤاڵه‌كه‌دا، جگه له‌وه‌ش پێویسته كه‌سانی لیژنه‌ی دادوه‌ری فیلم كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆر بن، ئێمه تێبینیمان له‌م لایه‌نه‌ش هه‌یه، به‌ڵام گرنكترین شت لای ئێمه كاتی فیستیڤاڵه‌كه‌یه كه له به بڕوای ئێمه ئێستادا كاته‌كه گونجاو نییه، ئێمه داوامان كردووه ئه‌گه‌ر له مانگی 10 بكری زۆر باشه و ده‌توانین به‌شداری بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان هیچ له‌م داواكاریانه‌ی ئێمه‌یان قبوڵ نه‌كرد".
به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئه‌وان قسه‌ی كۆتاییان به رێكخه‌ری فیستیڤاڵه‌كه گوتووه كه به‌شداری له فیستیڤاڵه‌كه‌دا ناكه‌ن و پێشی وایه "ئێستا كاتی ئه‌م فیستیڤاڵه نییه و به‌بڕوای من كه‌موكوڕی تێده‌كه‌وێت، به‌ڵام هه‌میشه چاومان له‌وه‌یه فیستیڤاڵێكی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه بچێت".
به‌ڵام شیڤان بارزانی، رێكخه‌ری فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ فیلم به پێچه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای هه‌ولێر پێی وایه 30/5 باشترین كاته بۆ به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵه‌كه، بۆیه ئه‌و ده‌ڵێت "به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م به‌رواره ناگۆڕین و له‌م كاته‌دا سه‌د له سه‌د ده‌یكه‌ن و به باشترین شێوه فیستیڤاڵه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت".
له باره‌ی قبوڵ نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی سینه‌مای هه‌ولێر، شیڤان بارزانی ده‌ڵێت "به پێی داواكارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای هه‌ولێر ده‌بی هه‌موو شتێك له‌ژێر ده‌ستی ئه‌ودا بێت، یه‌ك به‌یه‌ك سه‌یری فیلمه‌كان بكات و خۆی لیژنه‌ی دادوه‌ری دابنی، ئه‌گه‌ر وا بێت فیستیڤاڵه‌كه ده‌بێته كار و به‌رهه‌می ئه‌وان، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی قبوڵ نییه". هه‌روه‌ها رێكخه‌ری فیستیڤاڵه‌كه گوتیشی "به‌ڵام ئه‌وه‌ی من تێبینم كردووه وه‌ڵام و بڕیاری كۆتایی له‌ده‌ست شاخه‌وان مسته‌فادا نییه، به‌ڵكو ئه‌و له ژێر فشار و كاریگه‌ری كه‌سی تردایه، كه به‌شداری له فیستیڤاڵه‌كه‌دا نه‌كات و مه‌رجی سه‌یر، سه‌یری داوه به ئێمه".
بڕیاره له 30/5/2014 فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ فیلم ده‌ست پێ بكات، كه شه‌ش رۆژ ده‌خایه‌نێت و تێیدا 20 وڵات به‌شداریان تێدا كردووه، وه‌كو "میسر، توركیا و ئێران، سوریا، مه‌غریب، ئوردن، هیندسان، ئه‌وروپا، ئه‌ڵمانیا، عێراق، جه‌زائیر، لوبنان". داوه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت نێچیرڤان بارزانی كراوه له كۆتایی رۆژی فیستیڤاڵه‌كه ئاماده بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (سڤیل) 107 كورته فیلم و 50 فیلمی درێژ له 15 وڵات به‌شداری كرد، دواجار 20 كورته فیلم و 14 فیلمی درێژ ده‌ستنیشانكراوه بۆ پێشبڕكی، كه لیژنه‌ی دادوه‌ری له حه‌وت كه‌س پێكهاتووه بریتین له "كوردستان، میسر، توركیا، عێراق، سوریا، هیندستان، مه‌غریب".
كۆمپانیای تیكۆ كه شیڤان بارزانی خاوه‌ندارێتی ده‌كات رێكخه‌ری فیستیڤاڵه‌كه‌ی گرتۆته‌ئه‌ستۆ و هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له ده‌زگای شڤان په‌روه‌ر و كۆمپانیای حه‌وت ئارت سینه‌ما به‌شداریان كردووه، هه‌رچه‌نده چه‌ند كۆمپانیاییه‌ك سپۆنسه‌ری كردووه، به‌ڵام پاره‌ی سه‌ره‌كی له‌لایه‌ن حكومه‌ت و پارێزگای هه‌ولێر بۆ ته‌رخان كراوه، كه شیڤان بارزانی بۆ سڤیل ده‌ڵێت "بڕی یه‌م میلۆن دۆلار بودجه‌ی فیستیڤاڵه‌كه‌یه".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.