جوان بامه‌ڕنی ده‌ستبه‌رداری فیلمه‌كه‌ی ده‌بێت ... زانا دزه‌یی

 

 

 

دوای دروستبوونی چه‌ندین كێشه‌ بۆ فیلمه‌كه‌ی (كه‌واته‌ چاوه‌ڕی به‌)، كه‌ پێنج ساڵ له‌واده‌ی خۆی دواكه‌وتووه‌، جوان بامه‌ڕنی رایگه‌یاند، ئیتر ئه‌و چاوه‌ڕی ته‌واوكردنی ناكات و ده‌ستبه‌رداری فیلمه‌كه‌ی ده‌بێت.

جوان بامه‌ڕنی ده‌رهێنه‌ری فیلمی كه‌واته‌ چاوه‌ڕێبه‌ به‌ (سڤیل) ـی راگه‌یاند "من تاقه‌تم نه‌ماوه‌ ئه‌وه‌نده‌ ساڵه‌ به‌دوای ته‌واوكردنی فیلمه‌كه‌وه‌ بچم، من كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م كێشه‌یه‌كی ترم بۆ دروست ده‌كه‌نه‌وه‌، من هاتمه‌ ئه‌و بڕوایه‌ كه‌ ده‌ستێك هه‌یه‌ نایانه‌وێت ئه‌م فیلمه‌م ته‌واو بكرێت".

جوان بامه‌ڕنی هه‌روه‌ها گوتیشی "خه‌ریكی ئیشی ترم و فیلمێكی دیكۆمێنتاریم كردووه‌ له‌سه‌ر شه‌نگال كاره‌ساتی ئێزیدییه‌كان".

 (كه‌واته‌ چاوه‌ڕی به‌) فیلمێكی درێژه‌ و بڕی حه‌وت سه‌د ملیۆن دیناری حكومه‌تی تێدا خه‌رجكراوه‌، باس له‌به‌سه‌رهاتی ئه‌نفالی كورد ده‌كات و هونه‌رمه‌ند جیهاد دڵپاك پاڵه‌وانی فیله‌كه‌ بوو، به‌ڵام ئه‌و مرد و فیلمه‌كه‌ی نه‌بینی.

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

 

 

Related Articles