زۆیا یه‌ك هه‌فته بۆ كێ گریاوه؟ ... زانا دزه‌یی
خانمه گۆرانیبێژ زۆیا به (سڤیل) ـی راگه‌یاند، یه‌ك هه‌فته بۆ لێقه‌وماوانی كورد گریاوه.
زۆیا گۆرانیبێژی رۆژئاوای كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ (سڤیل) رایگه‌یاند "من كه ده‌بینم لێقه‌وماوانی كورد له شه‌نگال و كۆبانێ و رۆژئاوا له بارودۆخێكی خراپ ده‌ژین له باشوری كوردستان من ناتوانم هه‌روا دابنیشم و سه‌یر بكه‌م، هیچ هه‌ستێك نییه بتوانێ له‌به‌رده‌م كاره‌ساتێكی ئاوادا خۆی رابگرێت، به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رما و بارانه‌دا زیاتر كاریگه‌ری خراپیان تووش بووه، من نه‌متوانی خۆم بگرم و به‌درێژایی یه‌ك هه‌فته گریاوم بۆیان".
زۆیا داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و UN ده‌كات هاوكاری زیاتری لێقه‌وماوانی كورد بكه‌ن و رێگه چاره‌یه‌كی به په‌له بدۆزنه‌وه پێشئه‌وه‌ی وه‌رزی زستان بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.