له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی پێشمه‌رگه و داعش چه‌ندان گۆرانی و سروود له‌سه‌ر پێشمه‌رگه و كوردستان به‌رهه‌مهات، كه له 40 به‌رهه‌م تێپه‌ڕی كردووه، به‌ڵام ئایا ئه‌م سروودانه هێزی مانه‌وه‌یان هه‌یه و توانیوویانه حه‌ماسه‌ت به پێشمه‌رگه بده‌ن یان ته‌نیا نمایشه؟ له‌به‌رامبه‌ردا رێكخراوێكی هونه‌ری له‌هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده ده‌كه‌ین بۆ راگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌م سروودانه له‌كه‌ناڵه‌كان".
له‌م چوار مانگی رابردوودا زۆرترین سروود و گۆرانی سیاسی به‌رهه‌مهات كه ریكۆردی شكاند، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌م سروودانه كه‌وتنه به‌ر ره‌خنه‌ی شاره‌زایانی بواری موزیك و گۆرانی، كه "به‌زۆری و بۆری" و "به‌رهه‌می نمایشكاری" له قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رێكخراوی (میرها) بۆ پرسه هونه‌رییه‌كان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به یاسایه‌ك هه‌ندێك له‌م سروودانه له‌كه‌ناڵه‌كان رابگرن و رێگریش بكه‌ن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی سروود و گۆرانییه‌ك كه ئاستی نزم بێت.
محه‌مه‌د سابیر عه‌لی، سه‌رۆكی رێكخراوی میرها بۆ پرسه هونه‌رییه‌كان به (سڤیل) ـی راگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ وه‌زیری رۆشنبیری و لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان قسه‌یان كردووه، دانیشتێكی په‌رله‌ماندا یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن كه كلیپكردن و گۆرانی بۆ پێشمه‌رگه نه‌بێته كارێكی نمایشی و فه‌نته‌لۆس، چونكه محه‌مه‌د سابیر ده‌ڵێت "زۆر له‌م گۆرانی و سروودانه كراون له‌ئاستی پێشمه‌رگه و ئه‌م رووداوانه‌دا نین و خزمه‌تی خۆی هونه‌رمه‌ند كراوه نه‌ك كوردستان و پێشمه‌رگه، خۆده‌رخستن بووه به‌پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رهه‌می باشیش هه‌بووه، به‌ڵام به‌په‌نجه‌ی یه‌ك ده‌ست ده‌ژمێردرێن، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و به‌ڕێز ئاری هه‌رسین به‌رپرسی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان لێژنه‌یه‌ك دروست بكه‌ین و ئه‌م كلیپانه رابگرین و له‌داهاتووشدا هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك گۆرانی بۆ پێشمه‌رگه دروست بكات ده‌بی به‌چاودێری ئه‌م لێژنه‌یه بێت".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی رێكخراوی میرها گوتیشی "راپرسییه‌كمان كردووه كه 3000 هه‌زار كه‌س به‌شداری كردووه، له هه‌رسی پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئه‌نجام دراوه، كه %93ی ئه‌وانه‌ی به‌شداریان كردووه داوای پێداچوونه‌وه و رێگرتنی ئه‌م كلیپانه ده‌كه‌ن، كه هه‌موو ئه‌وانه به به‌ڵگه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و %85 وه‌زاره‌تی رۆشنبیری تاوانبار ده‌كه‌ن و %10 هونه‌رمه‌نده‌كان تاوانبار ده‌كه‌ن به‌نه‌بوونی رۆشنبیری". ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شدا ئه‌م لێژنه‌یه‌ی كه دروست ده‌بێت له كه‌سانی مۆسیقی و كلیپساز و شاره‌زا له‌بواری نمایشكاری پێكدێت و ئه‌وان به‌هه‌موو كاره‌كان هه‌ڵده‌ستن و بڕیارده‌ده‌ن ئه‌م به‌رهه‌مه شایانی بڵاوبوونه‌وه‌یه یان نا، ئه‌گه‌ر كلیپه‌كه باش بوو ئه‌وكات لێژنه‌كه خۆی كلیپه‌كه به‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كان دابه‌ش ده‌كات".
له‌وباره‌یه‌وه ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر كه چه‌ندین سروود و گۆرانی سیاسی دروست كردووه به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "بێگومان زۆری و بۆری هه‌یه، به‌ڵام من ده‌ستخۆشی له‌م زۆری و بۆریه‌ش ده‌كه‌م، چونكه هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك كار بكات بۆ نیشتیمان ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ی خراپیش بێت به‌ڵام له‌دڵسۆزی و ئینتمای خۆیه‌وه ده‌یكات و ده‌یه‌وێت كارێكی جوان بكات، ئه‌گه‌ر گۆرانیبێژێك به یه‌ك كۆپله بكات و موزیكژه‌نێك به یه‌ك نۆته كارێك بكات من ده‌ستخۆشی لی ده‌كه‌م". هه‌ڵكه‌وت زاهیر پێشی وایه هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك كار ده‌كات كاره‌كه‌ی خۆی به‌لاوه جوانه، دواجار گوێگر بڕیار ده‌دات كامه كار قبوڵ ده‌كات، "به‌ڵام به بڕوای تایبه‌تی خۆم به‌گشتی رۆڵی هونه‌ر رۆڵێكی زۆر جوان و كاریگه‌ری هه‌بووه له‌م بارودۆخه‌ی كوردستاندا".
هه‌ڵكه‌وت زاهیر باس له‌م سردووی رابن رابن ده‌كات كه له‌ئاوازی خۆی و تێكستی ئه‌بو به‌كر كاروانی و به‌ده‌نگی میره گوتراوه و ده‌ڵێت "هونه‌رمه‌ند كاتێك گۆرانییه‌ك ده‌كات ده‌بی روئیا هه‌بی، من له‌م كلیپه‌دا كارێكمان كرد كه هه‌م حاله‌تی ژیانی ئاسایی نیشان بده‌ین كه خه‌ڵك خه‌ریكی ژیانه و هه‌میش حاڵه‌تی كوڕه پێشمه‌رگه‌كانمان له‌شه‌ڕ كه پارێزگاری له‌م ژیانه‌ی ناو شار ده‌كه‌ن، ئه‌مه تهكنكێكی زۆر تازه بوو له‌كلیپی كوردی، من ده‌ستخۆشی له كاك شۆڕشڤان ده‌رهێنه‌ری كلیپه‌كه ده‌كه‌م".
موزیكژه‌ن چه‌تۆ نه‌ورۆز كه دوو به‌رهه‌می سروودی بۆ كوردستان و پێشمه‌رگه به‌شێوه‌ی ئۆكسترا و كۆرال دروست كرد به (سڤیل) ـی گوت "هونه‌رمه‌ندان توانیان شانبه‌شانی پێشمه‌رگه‌كان خه‌بات بكه‌ن و دڵسۆزی خۆیان بۆ نیشتیمان و پێشمه‌رگه دوپات بكه‌نه‌وه، به‌م بۆنه‌یه‌وه سروودی باش به‌رهه‌مهات، كه هه‌ندێك له‌م سروودانه به‌ڕاستی شایانی ئه‌وه‌ن ببێته مارشی نیشتیمانی، به‌بڕوای من هونه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا كه كوردستان له شه‌ڕدایه رۆڵێكی زۆر جوانی نیشان داوه". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌تۆ نه‌ورۆز گله‌یی له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌كات كه رێگه‌ی داوه هه‌ر كه‌س له‌لای خۆیه‌وه به‌بی سانسۆر سروود بكات و ده‌ڵێت "من چه‌ندین جار داوام كردووه ئه‌وه ئیشی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه یاسایه‌ك ده‌ربكات سروود و كلیپ با چاودێری بكری و هه‌موو شتێك بڵاونه‌كه‌نه‌وه، چۆن ده‌بێت به‌رهه‌مێكی باش و خراپ پێكه‌وه بڵاوبكرێته‌وه".
وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د، كه رۆژنامه‌نووسێكی بواری هونه‌رییه و هاوكات هونه‌رمه‌ندێكی مۆسیقییه، رۆڵی هونه‌ر به "كرچوكاڵ" ده‌بینی و وه‌كو ئه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات "هونه‌ر ئیشی كرد، به‌ڵام ئیشه‌كان جدی نه‌بوون به‌هێنده‌ی گه‌وره‌یی شه‌ڕه‌كه، بۆ نموونه ئه‌م سروودانه‌ی كران زۆربه‌ی كرچوكاڵ بوون، به‌داخه‌وه هه‌ندێك سروود نه‌بێت دانه دانه كاری باشمان بینی، هه‌روه‌ها نه‌مانبینی شانۆیه‌كی جدی له‌سه‌ر ئه‌م باردوخه نمایش بكری، خۆ شانۆ ده‌توانی رۆڵی زۆر گه‌وره و كاریگه‌ر بگێرێت، مێژوو شاهێدی ئه‌مه ده‌دات، بۆ هه‌ر ته‌نیا سروود و گۆرانی". ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌شڵێت "به‌بڕوای من ئه‌وه ئیشی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بوو رۆڵ ئه‌وه بگێرێت له‌دروستكردنی و زه‌مینه‌خۆشكردنی بۆئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كان بێنن و كۆبكاته‌وه كۆنسێرتی بۆ ئه‌نجام بده‌ن بۆ پشتگیری پێشمه‌رگه، ته‌نیا سروود و گۆرانی به‌س نییه، ئێستا ئه‌گه‌ر ده‌ست پێ بكه‌ن دره‌نگ نییه".
سه‌رچاوه: سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.