داعش ئەو رەوتە ئیسلامییەیە کە ١٠٠٪ گوزارشت لە ئیسلام دەکا و چەکدارە تاریکپەرستەکانیان بەرنامەکەی ئیسلام (واتە ئایەت و فەرموودەکان کە هەردووکیان هەر تێڕوانین و قسەکانی محەمەدن) کتومت وەک خۆی جێبەجێ دەکەن، داعش واتە ئەو کەسە زۆر دڕندە و ستەمگەرانەی کە تەنێ دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا و بەریتانیا و ئیسرائیل و هاوکارەکانیان لەوان پیستر و ستەمگەرترن.
هیچ گومانی تێدا نییە کە ئەمن خۆم لە هەمووان داعشترم چونکە ئەمن دەتوانم تێکڕای داعشەکان لە یەک داو ببەستمەوە و وەدوو خۆمیان بدەم و بیانبەمە سەر ئاوێ و ئاویشیان نەدەمێ بیانگەڕێنمەوە!
ئەگەر ئەمن لە داعشان داعشتر نەبام؛ هەرگیز نەمدەتوانی وە شانازییەوە باسی ئەوە بکەم:
''کۆمەڵە کەسەکی داعش لە چیای شەنگاڵێ زۆر دڕندانە و یەک لەدوو یەک دەستدرێژیی سێکسییان کردە سەر ژنەکی کورد و پاشان بەرەڵایان کرد، کە ژنەکە گەیشتەوە کن کەسوکارە ئاوارەبووەکانی لە شەرمەزارییان زۆر داوای لێ کردن کە بیکوژن..لێ خەڵکەکە هێندە وە ''غیرەت!'' بوون نەک هەر نەیانکوشت بەڵکە هەموویان دەستیان وە گریان کرد ئەوە لە کاتەکدا خەڵکی ئەو دەڤەرە ئەگەر لە کاتەکی ئاسایییدا دەستدرێژیی سێکسیی بکرێتە سەر هەر ژنەک ئەوە ژنەکە دەکوژن''!!!!!!!!!!
ئەگەر ئەمن لە داعشان داعشتر نەبام؛ هەرگیز نەمدەتوانی ململانێی حیزبیی و بنەماڵەیی لە کەرکووک ئەو ناوچانەدا بکەم کە هێشتا وە فەرمیی سەر وە حکومەتی رەشی ئیسلامیی بەغدان..هەرگیز نەمدەتوانی چارەنووسی رزگاربوون و گەڕانەوەی ئەو ناوچنە لۆ سەر کوردستان وە پێی بەرژەوەندیی تەسکی حیزبیی تەماشا بکەم و لە نێو ئەو ململانێیەدا بیاندۆڕێنم!
ئەگەر ئەمن لە داعشان داعشتر نەبام؛ هەرگیز نەمدەتوانی وەک ئەوەی کە داعش ئەسپی شەترەنجە وەدەست وڵاتە زلهێزەکان و وڵاتە پاشداما و ئیسلامییەکانی ناوچەکە ئەمنیش وە هەمان شێوە ئەسپی شەترەنج بم وەدەست وڵاتە زلهێزەکان و وڵاتە پاشداما و ئیسلامییەکانی ناوچەکە و وە تایبەتییش وڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان!
ئەگەر ئەمن لە داعشان داعشتر نەبام؛ هەرگیز نەمدەتوانی لە پێناو وەدەستهینانی بەرژەوەندیی تەسکی (حیزبیی و خێڵەکیی و بنەماڵەیی و کەسیی)ی چەند سەرکردەیەکی سیاسەتباز چەکدارە گێ لە مستە حیزبییەکانی باکوور و باشوور و رۆژەڵات و رۆژاوا لە بەرانبەر یەک رابگرم و رزگاربوون و سەربەخۆیی کوردستان وە دەیان ساڵی دیکە وەدوا بخەم!
ئەگەر ئەمن لە داعشان داعشتر نەبام؛ هەرگیز نەمدەتوانی وە دەیان کێسی وەک سۆران و دوعا و سەردەشت و کاوە و دنیا و...و قوربانییانی شەڕی نێوخۆ و ئازادییخوازە بەرهەلستکارەکان (کە وە دەستی پارتی و ''یەکێتیی - گۆڕان'' و ئیسلامییە تاریکپەرستەکان گیانیان لەدەست دا) بێ هیچ دادگاییەک بخەمە لاپەڕە رەشەکانی مێژوو!
ئەگەر ئەمن لە داعشان داعشتر نەبام؛ هەرگیز نەمدەتوانی لە لایەک دەگەڵ داعش شەڕ بکەم و لە لایەکی دیکەش وە هەزاران داعش لە نێو حیزب و رێکخراوە ئیسلامییەکانی کوردستان و لە نێو مزگەفت و تەکیەکان و لە نێو ''ئەوقاف'' و دامودەزگەکانی حکومەتە پەڕپووتەکەم وە بودجەی بژێوی میللەت بەخێو بکەم و بەریان بدەمە گیانی ئازادییخوازان و سەربەخۆخوازانی کوردستان تا هووردە هووردە وەهێز ببن و لە سادەترین هەل کە لۆیان دەڕەخسێ ئەوەی داعش نەیتوانی ئەنجامی بدا ئەوە ئەوان وە شێوەیەکی زۆر خراپتر ئەنجامی بدەن!
ئەگەر ئەمن لە داعشان داعشتر نەبام؛ هەرگیز نەمدەتوانی ئەو پیلانە قێزەون و دژەمرۆییە سایاسەتبازییە ئەنجام بدەم کە چەندین گوند و شارۆچکە و ناوچەم رادەستی داعش کرد و هەزاران قوربانیی و ئاوارەبوون و برسیێتیی و دەستدرێژیی سێکسیی لێ پەیدا بوو..ئەویش تەنێ لە پێناو ئەوەی سەرنجی ئەو وڵاتانە رابکێشم کە وەها خۆ پیشان دەدەن گوایە دژی داعشن تا بێن و یارمەتیی مادیی و هێزی سەربازییم وەسەردا ببارێنن و خۆشم دەستم لە قوونی خۆم بنێم و سوپاگەگەلەکی داگیرکەری دیکە ئەو ناوچانەم لۆ رزگار بکەن تا ببمە ژێردەستەی ئەوانیش و وە ئارەزووی خۆیان بمڕەتێنن!
ئەگەر ئەمن لە داعشان داعشتر نەبام؛ هەرگیز نەمدەتوانی درێژە وە ئیسلامبوونی خۆم بدەم لە کاتەکدا کە ئیسلامی راستەقینە داعشە و کتومت بەرنامەی ئیسلام پەیڕەو دەکا و تا سەر ئێسک دژ وە پێشکەتن و ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان و ماف و ئازادییە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و سەرلەبەری ژیانە!
ئەگەر ئەمن لە داعشان داعشتر نەبام؛ هەرگیز نەمدەتوانی لە ژێر رێنمایی و فەرمانی دەسەڵاتدارە دڕندەکانی ئەمەریکا و رۆژئاوا و ئێران ملی خۆم بشکێنم و روو لە بەغدا بکەمەوە تا دەگەڵ شیعە سەفەوییەکان - کە جۆرە داعشەکی دیکەن لە بەرانبەر خەڵکی کوردستان - ئەو حکومەتە پڕوپووچەی عێراق دابمەزرێنینەوە کە نەک هەرگیز دان وە سەربەخۆیی کوردستان نانێ بەڵکە خەڵکی کوردستان لەسەر سادەترین و سەرەتاییترین ماف و ئازادییەکانیان وە مووچەبڕین سزا دەدا!
جا ئەمن کە هەر ئێستا ئەو هەموو خاڵە رەش و خووناوییانەم هەن و ئەگەر لە هەموو ئەوانەی پێشتریشم بدوێم ئەوە وە پەرتووکەکی هەزار لاپەڕەیی تەواو نابن..ئیدی لەبەرچی ئەمن زۆر لە داعش داعشتر نیم!؟!؟!؟