کۆچه‌ر جۆبار: کۆبه‌ندی کۆییان . . کۆبه‌ندی کلتوری کۆییه‌کانی هه‌نده‌رانه، له‌ناو قرچه‌ی سوته‌نی غوربه‌تدا به‌م ئاهه‌نگه‌ی ههیبهسوڵتانه کۆده‌بینه‌وه ڕێز و خۆشه‌ویستی، ئاسوده‌یی و گوڕی متمانه پێک ده‌به‌خشینه‌وه .
دکتۆر هیمداد: متمانه . . هیوای ڕێگه و پردی پێک به‌ستی ڕابردوو ئاینده‌مانه، گره‌وی براوه‌ی کۆبه‌ندی ئێسته‌مانه، هێزی بڕبرهیی پشتیوانی و خاڵی یهکگرتنهوهمانه .
ك : خاڵی یه‌کگرتنه‌وه . . چه‌قی ڕاکێشه‌ر و هاوکێشهری ئێمه کۆیی بوونه، کۆییاتی دابڕان نی یه به‌ڵکو بێ سنوری کوردپه‌روه‌ری و پیرۆزی ئاوێته‌بوونه، ئینتیمای شاروه‌ندی و ئه‌وپه‌ڕی باوه‌ڕی نیشتمانپه‌روه‌ری بوونه .
د : نیشتمانپه‌روه‌ری . . پێناسه‌ی گرێدانه‌وه به‌خاک و وره‌ی هێز و توانست به‌خشینه، له‌کام بوار ؟ و کامه کۆڕ ؟ و ده‌روازه‌ی پێدانی نیشتمانی هه‌یه کۆییان تێیدا سه‌رده‌سته و سه‌رمه‌شق نه‌بن، حاجی قادر و مه‌لای گه‌وره یا ئه‌ی ڕه‌قیبی دڵداره‌که‌م، ئه‌ی شه‌هیدانی محه‌مه‌د وردی و ملوانکه‌ی زێڕینی سێداره‌ی جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحێد و . . .
ك : غیره‌تی دکتۆر خالید یان جوامێری عومه‌ر ده‌بابه یانیش خۆڕاگری ئایشه‌گوڵی شێرژنی زیندان، یانه‌خۆ بێمه‌وه بیرێمهوه ئه‌ول سه‌حه‌ره . . . پێکڕا: ئه‌وه‌ل سه‌حه‌ره . . . مه‌ژی بۆمردن . . . دیسان پێکه‌وه: مه‌ژی بۆمردن، بمره بۆ ژیان، چۆن قازانج ئه‌که‌ی . . . ئای ئای تانه‌که‌ی زیان ؟
د : ئێستا و داهاتووش ده‌یان و سه‌دانمان به‌ڕێوه‌یه بۆ خزمه‌تی کورد و کوردستان، به‌په‌روه‌رده‌یه‌کی کۆیه و کۆییانه . لێره بابڕۆیین به‌ره‌و کوردستان له‌وێش ڕوو له‌کۆیه شاری شیعرستان .
ك: کۆیه . .
شیعرهشاره به‌هاداره
به‌رچاو و له‌سه‌رزاره
کۆیه‌ی کوردستانه‌که‌م
شارێکی زۆر ناوداره
دکتۆر هیمداد:
شیعر نازه شیعربازه
له‌مێژوودا سه‌رفرازه
له‌و کۆبه‌نده کۆییانه
ههیبهسوڵتانم ده‌روازه
ک : ده‌روازه . . دوور لهتوانجی کورتبینی سیاسی، دوور لهتهشهرهی ناوچه‌گه‌ری خوازی، ئه‌گه‌ر به‌چاوێکی سه‌رده‌میانه و مرۆڤدۆستی بڕوانی، ده‌بینی کۆیه‌ی به‌رهه‌مدار بهپێشهنگهکانی، ده‌روازه‌یه له‌چه‌قی ئاسمان و ئه‌ستێره‌ی گشت گوند و شاره‌کانی کوردستانی . چه‌ند گه‌شاوه‌یه بهسلێمانیم پایته‌ختی ڕۆشه‌نبیریه، هه‌ولێرم شاری ته‌لار و پایته‌ختی گه‌شتیاریه، دهۆکم شاری ئابووریه، که‌رکوکم بابه گوڕ گوڕ و کانی نه‌وتیه له‌ناویاندا ڕوون و دیاره کۆیهکهم پرشنگ به‌خشی تاقی ئاسمانه خۆی ڕه‌ونه‌قی ئهستێرگهلی ڕێ ی کاکێشانه .
د : هه‌یبه‌سوڵتان بناره، سه‌ری سه‌رێ ی کۆساره، سه‌یرانگه‌یه و هه‌واره، . مه‌رقه‌دی پیرۆزه مه‌زاره به‌و کۆبه‌نده کلتوریه ده‌چینه‌وه، ده‌چینه‌وه کێنده‌ر ؟ . . . کۆیه گێم لێ نی یه ؟
ك : سه‌ربه‌ستی خه‌یات . . به‌هیوای ژیاندۆستی بۆ کاکه سه‌ربه‌ستی خه‌یات، ژه‌نیاری که‌مان و هونه‌رمه‌ندی ده‌سڕه‌نگینی شاری کۆیه، ڕازینهرهوهی کۆبه‌ندی کۆییان ـ ئاهه‌نگی چنارۆکی ساڵی پار 2013 . مرۆڤێک له‌هه‌ست و خۆشه‌ویستی و جوانی، ڕێز و وه‌فا و پێشه‌نگی، خۆبه‌خش و ئاوازپهخش، یادت به‌خێر لێره‌وه به‌کۆده‌نگی سڵاو ستایشت بۆده‌نێرین لوتکه به‌رزه‌که‌ی باواجی .
ده‌ی هه‌ستنه سه‌رپێ بۆ مارشی نیشتمانی ئه‌ی ڕه‌قیب شیعری شاعیری کۆیی دڵدار. . ئه‌ی ڕه‌قیب
ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌رماوه قه‌ومی کورد زمان
نای شکێنێ دانه‌ری تۆپی زه‌مان
- وه‌ستانێک بۆ سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب ( پێکه‌وه گۆتنی ) .
- پێکه‌وه به‌به‌شداری هه‌مووان گه‌شتێک به‌ناو گۆرانیه‌کانی تیپی باواجی کۆیه ( له‌گه‌ڵ ژه‌نیار و گۆرانیبێژان ) .
- وێنه‌ی به‌کۆمه‌ڵ و یادگاری ئاماده‌بووان .
- پشووی نان خواردن .
- هه‌ڵپه‌ڕکێ . . شایی تکایه بێ جیابوونه‌وه یه‌کڕیزی شایی بکه‌ن، له‌دوو تاو ( سێ پێ ی و چه‌په‌یی ) .
- ژه‌نیاری که‌مان موزیکی جیهانی ( ئالان عارف ) .
- کۆپرسی . . به‌رنامه‌ی پرسیار و وه‌ڵامی گشتی یه ( دکتۆرهیمداد و کۆچه‌ر جه‌لال جۆبار ) .
- گه‌شتێک به‌ناو گۆرانی کوردی .
- پێشبڕکێ . . به‌شدرای چه‌ند ژن و پیاوه‌ک ( دکتۆر هیمداد و کۆچه‌ر جه‌لال جۆبار ) .
- سه‌ما و یاری، گۆرانی و دیاری منداران ( ڕه‌زێ تاقانه ) .
گوڕی هونه‌ری گۆرانی به‌ئاوازی بابچینه کوێستان بۆ گه‌شتی ئه‌م ناوه ده‌ستی پێ‌کرد له‌ده‌یان گۆرانی به‌جۆش و خرۆش خۆی نوانده‌وه به‌ئاماده‌یی ژه‌نیاری ساز و گۆرانیبێژی توانادار ئه‌رده‌لان جه‌لال، که‌مانژه‌نی دێرین و پێشه‌نگ ئاراز جه‌لال جۆبار، ده‌نگی ساز و ده‌فژه‌نی ئیسماعیل شه‌یدا به‌هاوکاری ژه‌نیاری کیبۆرد ئه‌حمه‌د دهۆکی . که‌شێکی پڕ ئاواز و دهنگسۆزیان داهێنا . له‌وساتانه هه‌موو هه‌سته نامۆکانی غه‌ریبی به‌چاوڕوونی دیده‌نی دۆست و خزم و ناسیاران له‌گوێبیستی موزیکی سازگاری کۆیه ڕه‌وینه‌وه، هه‌موو ئاماده‌بووان لهساوا تا پیر ئاوێزه‌نی خۆشیه‌کی بێ سنوری پڕ خه‌نده و خۆشی بوون .
تێکڕای به‌شدارانی کۆبه‌ند مێژوویان له‌چه‌ند گرته‌یه‌کی وێنه‌ییدا وه‌ستان، یاده‌وه‌ریان لهکهڤاڵێکی کۆڕهنگی بێ وێنه تۆمارکرا، جوانی پۆشاکی کوردیان ده‌رخسته‌وه له‌م کۆبه‌نده کلتوریهدا . دوای ئه‌و پشووی خوانی ئێواره لهبۆفێیهکی کراوه‌دا به‌چه‌ندین جۆر و شێوازی خواردنی به‌تام و پڕچێژ ڕازاوه، گه‌رای هاوسۆزی و خۆشه‌ویستی له‌خاکی دڵان داڕوواند . حریته‌ی پێکه‌نین و خۆشگۆی سوعبه‌ت هه‌مووانی له‌خۆشبه‌ختی و ئاسوده‌یی ده‌لاوانده‌وه .
شایی یه‌کتا و ڕیزبه‌ندی ڕه‌شبه‌ڵه‌ک لهکهوانهکی سوڕاوه‌ی زۆر گه‌وره‌دا بهشازترین شێوازی هه‌ڵپه‌ڕێکی کوردی به‌ده‌م هه‌لهه‌له، ده‌سرۆکه‌ی سه‌رچۆپی، یه‌ک له‌نجه و نهرمهشایی تابلۆیه‌کی ده‌گمه‌ن، ته‌نیا ئاماده‌بووان و وێنه‌کان ده‌توانن ده‌ربڕی جوانی و یهکگرتهییهکهی بن تا لێ ی وردبیهوه جوانی زیاتر ده‌دۆزیه‌وه . هه‌روه‌ها که‌مانژه‌نی په‌نجه‌زێڕین هونه‌رمه‌ند ئالان عارف میوانی کۆبه‌ندی کۆییان پارچه موزیکێکی جیهانی نمایشکرد، چمکێک لهئاوازه ڕۆژئاواییه‌کانی به‌گوێدا چرپاندن، چاوکێش و ههستخۆش هه‌مووانی به‌موزیک دواند .
. . کۆپرسی . .
پرسێکی گشتی و تایبه‌ت بهکۆیهی ئاماده‌بووانه بێژه‌رانی کۆبه‌ند کۆچه‌ر جه‌لال جۆبار و دکتۆر هیمداد گوزاره‌یان لێکرد، به‌هه‌ستی گه‌رم و وه‌ڵامی ڕێزدار پاداشت درانه‌وه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووه خۆشه‌ویسته‌کان .
- کۆچه‌ر جۆبار : ناوی چه‌ند شاعیره‌کی کۆیه برێ کۆن یان نوێ ؟
- ئه‌خته‌ر، سامی عه‌وداڵ، جه‌لال جۆبار، مه‌ولود ژاکاو، مودریک ژاڵی، ئارام صاڵح، قوبادی جه‌لیزاده، قوباد به‌هره‌وه‌ر، ژیان بابه‌گوڕگوڕ، قادر به‌شدار، دڵدار کۆیی . ئامانج کۆیـــــــــــی . . .
- دکتۆر هیمداد : قهلۆشدان واتای چی یه؟
- قهلۆشمدا، قهلۆشدرام، واته دۆڕان له‌که‌لایانێ .
- کۆ: ناوی چه‌ند گه‌مه‌کی منداری جاران برێ کچانه و کوڕانه ؟
- شیشانێ، مۆریانێ، پێنجانێ، عه‌لی به‌گ لام به‌گ، ڕکانێ، تۆپانی، قهراقهرایانێ، په‌لیکانێ . . .
- د : ناوی چه‌ند ژنه نوسه‌ری کۆیه ده‌زانن ؟
- نه‌زه‌ند دڵبه‌ند . تامان شاکر،
- کۆ : گیانه ناسناوی یه‌ک له‌پیاوه ده‌نگخۆش و شیرینه‌کانی کۆیه‌یه، ناوه‌که‌ی چی یه ؟
- ئه‌حمه‌د گیان . به‌سه‌رهات یا نوکته‌کی خۆشی گیانه بگێڕه‌وه .
- د : ناوی ئامێره موزیکیه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ژه‌نیاره کۆییانه برێن ؟
- مامۆستا ئه‌نوه‌ر تاهیر، وریا ئه‌حمه‌د، ئاره‌زوو ئیسماعیل، سه‌رتیپ باب سه‌ردار، سه‌روه‌ت کۆیی، حاجی فازیل، هه‌ژار محه‌مه‌د عه‌لی، مامۆستا سه‌ردار، جه‌بار ئه‌حمه‌د
- کۆ : ناوی ئاشه‌کانی ئاوێ ی کۆیه بژمێرن ؟
- ئاشی حه‌مامۆکێ ( ئی عه‌بده‌ی سارحی خهجانێ )، ئاشی ئهحمهلیلهی ( لای کارگه‌ی به‌فری حه‌مامۆکێ )، ئاشی حهمهشهلی ( به‌رامبه‌ر کارگه‌ی به‌فری )، ئاشی سارحه ڕه‌شی ( به‌رامبه‌ری قه‌سرێ )، ئاشی قاله مامزی، ئاشی ده‌رماناوێ، ئاشی ئه‌لیاسی ( لای مزگهفتۆرهی ) .
- د : ناوی سێ خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی کۆیه برێ ؟
- ئولا، زێرین، چواربا‌غ .
- کۆ : شاخی مشکه‌ی له‌کێ یه ؟
- له‌خوار گه‌ڕه‌کی گردی جوان له‌سه‌ره‌وه‌ی ئۆمهرخوچانه .
- د : کێ بوو ئه‌و پیاوه‌ی بهفیتهی توڕه ده‌بوو ؟
- مه‌لا که‌ره . گۆتیان مه‌لاگیان لۆ به‌فیکه‌ی توڕه ده‌بی کی ده‌رێ له‌گه‌ر تویانه ؟ گۆتی: ئاخر ئه‌من فیته‌ی خۆم ده‌ناسمه‌وه .
- كۆ : ناوی وه‌زیره‌کانی کۆن و نوێ کۆیه بژمێره ؟
- نافیز جه‌لال، نازم عومه‌ر، نه‌رمین عوسمان
- د : ناوی هه‌نده‌ک مزگه‌فتی کۆیه بژمێره ؟
- مزگه‌وتی حهتکی (له‌کن مارێ خه‌یارێ ده‌چیه سه‌رێ به‌ده‌سته چه‌پ)، مزگه‌وتی قامیشی (خوار سۆفی سه‌لیمی)، مزگه‌وتی گهرموکێ (نزیک گه‌ڕه‌کی دیانان)، مزگه‌وتی ئازادی، مزگه‌وتی ڕه‌شه‌ی به‌رامبه‌ر پایه‌داری کۆیه (قائیمقامیه‌ت)، مزگه‌وتی گه‌وره، مزگه‌وتی گردی .
- كۆ : تیکی بوخچه‌ی چی یه ؟
- کاتی هه‌رگرتن و شاردنه‌وه‌ی جل و به‌رگ که جاران بوخچه له جیاتی جانتای سه‌فه‌ر به‌کاریان ده‌ینا .
- د : چه‌ند نزایه‌کی کۆییانه ؟
- ئۆ عه‌مرت درێژبی، به‌ختت سپی بی، ئاخرت خێربی
- کۆ : سهرچینچکان چ جۆره دانیشتنه‌که ؟
- هه‌ڵکورمان یان ههڵتروکان واته له‌سه‌ر پێیان و چۆکت نوشتابیتهوه .
- د : چه‌ند ناسناوهکی کۆییانه برێ به‌س له‌خۆتان و خزمهکانتانهوه ده‌سپێکه‌ن ؟
- سه‌ره‌خۆره، شان بهگو، لاق بهگو، تڕبرێشکه، سهلکهپشیله . . .
- کۆ : ئێواران لۆچوونهوهی منداری کۆرانێ یه‌کیان هاواری ده‌کرد:
- ئه‌وه چی یه له‌بن پێم ؟ منداره‌کان چیان وه‌ڵام ده‌داوه ؟
- : عارده، هه‌رکه‌س لۆ مارێ خۆی غارده .
ڕازانه‌وه‌یه‌کی دی بهدهنگخۆشی توانادار ئه‌ڵوه‌ند بورهان له‌چه‌ندین گۆرانی هونه‌رمه‌ندی گه‌ل تایه‌ر تۆفیق شادی و خۆشی له‌هه‌ستی هه‌موواندا جولاند به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک سه‌رسامی و له‌هاندانی چهپرهدا پاداشتکرا .
ئایه ئۆیه، سه‌رمه‌یه بارۆییه، من حه‌زم لهتۆییه، له‌و کچه جوانه کۆییه . . . جاره‌کی دی ده‌نگخۆشانی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل شه‌یدا و ئه‌رده‌لان جه‌لال له‌ترۆپکی گۆرانیه کوردیه‌کان شایی، گۆڤه‌ندیان گه‌رم کرد له‌وپه‌ڕی هه‌ستی خۆشی بزوێنه‌ردا .
. . پێشبڕکێ . .
نواندنی کێبڕکێی پێنج ژن و پێنج پیاو لهپرسیارگهلێکی کلتوری شاری کۆیه و پاداشت به‌دیاریه‌کی ڕێزوهندی . .
پرسیاری که‌ڵچه‌ری کۆیه . .
دکتۆر هیمداد: ئه‌و گۆته ئی کێ یه ؟ ده‌رکه لهڕوحێ شیرین‌تر ؟
مام برایمی نه‌قلیات، مه‌به‌ستی پاره‌ی کرێ ی گه‌شته‌که‌بوو .
کۆچه‌ر جه‌لال جۆبار : پێنج زاراوه‌ی تایبه‌ت به‌کۆیه برێ ؟
لینگاوگۆڕ، شل و مل ، توبهشقێ خوای، قلێرهکۆر، سهلکهبزۆت، تیری قودره‌تێ، قه‌ت که‌سێ نه‌که‌ی، ببڕای ببڕای . . .
د : ناوی گه‌رماوه گشتیه‌کانی کۆیه برێ ؟
حه‌مامی پیسکان، حه‌مامی حهسهناغهی، حه‌مامی جمهوری، حه‌مامی نوێ، حه‌مامی ناوه‌ندێ
ك : ئه‌من سه‌ره‌تای گۆرانیه‌ک ده‌رێم ئه‌توش ته‌واوی که به‌ئاواز گۆتن . .
ته‌ماشای خاڵی سه‌ر ڕوومه‌تی که . .
هه‌ی مه‌له‌نگێ مه‌له‌نگێ مه‌له‌نگێنه . .
د : ئه‌ی شه‌هیدان هۆنراوه‌ی کام شاعیری کۆیه یه ؟ مزگه‌فتی کۆنه جومعه‌ی له‌کێنده‌ره ؟
محمه‌د تۆفیق وردی . مزگهفتهکه له‌خوار خانی قادر یاسینی ( ئه‌و کۆرانه‌ی شه‌هید ئازادی حاجی ڕه‌فیقی پێدا ڕزگار بوو دوای چالاکیه‌که‌ی ناو بازاڕی .
ك : مه‌یدانی سه‌رێ له‌کێنده‌ره هه‌روابێته‌وه مه‌یدانی خوارێ کێنده‌ره ؟
مه‌یدانی سه‌رێ ده‌کاته به‌رده‌می خانی گه‌وره له‌بن تاقه‌که، هه‌روابێته‌وه مه‌یدانی خوارێ ده‌کاته به‌رده‌می خانی قادر یاسینی لای دوکانی حاجی پاشا و کاوه‌ی سه‌عاتچی .
د : گه‌ڕه‌کی قۆرتێ یان قۆڵتێ کێنده‌ره ؟
له‌خوار جاده‌ی سه‌رایه و ده‌که‌وته گه‌ڕه‌کی هه‌واوان جارن .
ك : لاسایی مه‌لا ئه‌حمه‌ده کۆره بکه‌وه له‌حه‌یران، به‌سته، قسه‌کردنی ؟
ئه‌و تهلهگوهی بکوژێننه‌وه .
د : ناوی چار مرۆڤی جوانی به‌ناوبانگی تایبه‌تمه‌ندی شاری کۆیه برێ وه‌ک خاره ستار، . . . .
ئه‌حمه‌د گیان، سه‌ید ئه‌حمه‌د، فاته و مینه و ڕه‌حمان، مه‌لا برایم ئیشکه، حه‌مه‌د حه‌بیب، شێره، دلاوه‌ر . . .
ك : به‌منداری ئه‌گه‌ر تۆپه‌ک یا بوکه‌شووشه یان هه‌ر شته‌کت به‌جێ هێشبا لای منداره‌کان، تا ئه‌وان ده‌ستی لێنه‌ده‌ن شینه و مینه‌ت لێده‌دا ده‌تگۆت :
شینه و مینه‌م لێدایه . . . گۆتنه‌که ته‌واوبکه له‌سه‌ره‌وه . .
ئه‌وه‌ی ده‌ستی لێدایه
داک و بابی نه‌مایه
له‌سه‌ر جاده‌ی به‌غدایه
د : پێنج جونی داکانی کۆیه‌مان لۆ برێ ؟
توخمه صه، لهههشێت نێم، ، چه‌تیمه صه، هه‌لات لێ بیته‌وه . داوه‌شێ ی، تهشگهر به‌گوو .
ك : هه‌نده‌ک له پێداههرگۆتنی داکه کۆییان لۆ منداره‌کانیان برێ ؟
- ههندوک ههندوک ههندوکه، کهرهبابێ بهدندوکه، ژنت هینا با‌نگم که، پاروهکم ده‌یه و ده‌رمکه، صهم پێوه‌نێ کهورم که .
- ننی نننی ده‌کا، ده‌عوای پاوانه‌ی ده‌کا، بابی خۆشبی لۆی ده‌کا، داکیشی له‌پێ ی ده‌کا .
- نڕنی نڕنی داڕوجان، بابی پیره و داکی جوان، ده‌وره مه‌مره لهسوێیان .
د : له‌که‌لایانێ کاتی ههرگرتنه به‌ده‌سکه‌لا چ ده‌گۆترا ؟
سه‌ر و جۆته موشه و که‌لا، داره، به‌رده، قۆجه، بیگره .
ك : لاسایی ژنه حهیرانبێژهکی کورد بکه‌وه ؟
ده‌وجا ده‌رێم . . . ئه‌و کوڕه ئاغایه ئه‌من کچه سوڵتانم . . .
. . وراتی کۆیه. .
پرسیاری جوگرافی . .
دکتۆر هیمداد : توی شێخهلاری له‌کێنده‌ره ؟
له‌وبه‌ری گردی قهمبهرگاوانی واته نێوان گه‌ڕه‌کی ئیسکان و گوندی تۆبزاوا .
كۆچه‌ر جه‌لال جۆبار : ده‌رماناوێ بنه‌ی چی یه و کیندهره ؟
کانی بوو له‌بناری چیای هه‌یبه‌سوڵتان، ئاوه‌که‌ی به‌ده‌رمان ناوبرابوو .
د : شاخی مشکه پێده‌زانی ؟ چه‌ند فنده گوله‌ت له‌ناو ڕه‌زه‌کانی خۆرێ ی بهدارلاستیقی لێ کوشتیه ؟
کۆمه‌ره شاخه‌ک له‌خوار گردی جوان و سه‌ره‌وه‌ی ڕه‌زی ئۆمهرخوچانه .
ك : شێخی شێخ موسرێ له‌کێ یه ؟
گه‌ڕه‌کی دیانان به‌رده‌م مه‌کته‌بی ئولا .
د : ناوی گه‌ڕه‌که‌کانی کۆیه بژمێره ؟
قه‌راتێ، بایزاغا، به‌فری قه‌ندی، حه‌مامۆک، ئیسکان، هه‌واوان، گردی جوان، جه‌معیه، ئازادی . . .
ك : خانی گه‌وره چی یه ؟
هوتێل و کاروان سه‌رای قه‌تارچیان بووه، ناوجه‌رگه‌ی بازاری یه .
د : گوزه‌ری کورتان درووان ؟
پشت دیواری مزگه‌وتی گه‌وره به‌لای ته‌کێیه‌ی تاڵه‌بانی ڕوو له‌ناوبازاڕی .
ک : کۆرانه‌ی حاکمی بهکێندهر ده‌گۆترا ؟
له‌گۆڕه‌پانی جێژنه‌ی به‌ره‌و جاده‌ی کۆنهسهرایه .
د : ئاشی ئه‌لیاسی له‌کێنده‌ری کۆیه‌یه بووه ؟
له‌خوار گوندی هه‌واوان، لای مزگهوتۆرهی سه‌ر ڕوباری کۆیه لهئۆمهرخوچانهوه لۆخوارێ .
ک : کۆیه‌ی جاران سێ ده‌رکی هه‌بووه لهکێندهرێن ؟
ده‌رکی خۆشناوان . . ڕێگای چوونه میرسه‌ید له‌ته‌نیش خه‌سته‌خانه‌ی سه‌رڕه‌زان ( مستهوصهف ) به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی حاجی قادر .
ده‌رکی قۆنگرێ . . له‌کن مزگه‌وتی قۆنگرێ لۆ جاده‌ی ڕه‌زان و کۆرانه‌ی ڕه‌زان .
ده‌رکی گه‌روێ . . لای مزگه‌وتی ڕه‌شه‌ی به‌ره‌و خه‌سته‌خانه‌ی کۆن .
د : کانیه غه‌ریبان کێنده‌ره و چ داره‌کی له‌لا چاندرابوو ؟
کانی غه‌ریبان له‌خوار ئاشی ئاگری خوارێ نزیک پارکی پشووی ئێواره‌ی ئێستا و ( گۆمی صه‌یان ) جارانه، دارزهیتونهکی لا چاندرابوو . له ئاشه‌که مام سه‌یدی ئاشه‌وان که‌رکی بۆزی کلک خواری هه‌بوو .
دوعای ژنهکۆییان دوو نۆعه :
یه‌ک له‌بڕگه ناوازه و پڕ به‌شداری ئاماده‌بووان بێژه‌ران جوانگۆییان تێداکرد .
دوعای چاکه. . ئــــــــــــۆ عه‌مرت هه‌زار ساربی، بهداکێ کوڕان بی، لهخۆشیاندابی، کۆره‌گه‌ی مارێتان زێڕبی . . .
توکه دوعا. . لغ لغهت له‌زاری که‌وی، زمانت به‌بڕین چی، که‌پوت به‌بڕین چی، گوله‌ی غهیبێت پێکه‌وی . . .
جونهکانیش. . تورێیهوه، ڕه‌بی شتاقه لینگان نه‌گری، ده‌ک هه‌ردوو چاوت کۆره‌بی، نانی که‌رت نه‌که‌ی، به‌خت و بارت ڕه‌ش بی، چ خۆشیان نه‌بینی، ، سهروبابانت له‌قوڕێ نێ ی، ئۆخه‌ی نه‌که‌ی، نانت هه‌بی ئاوت نه‌بی . . .
ئه‌وجا نۆره‌ی نگۆیه ده‌ی بزانم دوعا و جوانه‌کانی دی چ بوون ؟
ڕه‌بی چ جێت له‌دیوی ده‌رێ نه‌یه‌شی ڕۆره . به‌کوشتنی بێ شوشتن چی . لهبووری به‌یاری لۆت نازربی . سه‌رت شینکه‌ی . به‌ختت ڕه‌ش بی . خۆرکت لێکهوی . خۆرهچهرهت لێدا . . ڕه‌بی به‌به‌ر هه‌راتی غه‌یبه‌وه بی . سهروبابانت له‌قوڕێ نێ ی . هه‌لا ههلابی . جه‌رگ و ناوت لهلینگت ئارێ . تون بهتون چی . قه‌لبی ساغت سێبهڕۆبی . ڕه‌بی ڕۆره له‌به‌ر زگی داکی خۆت ههرگیرێ ی . . . .
. . یاری و دیاری منداران . .
به‌هاوکاری ڕه‌زێ تاقانه منداڵان که‌وتنه سه‌ما و گه‌مه‌ی خۆیان به‌هاندان و دیاری پاداشتکران، گۆرانی بیانی و جوایه‌زیان گۆت، جه‌ندین دهبدهبهیان ته‌قاند له‌خۆشیان خه‌نی بوون .
. . به‌رچاوڕوونیه‌ک . .
له‌به‌ر نه‌هاتن و ڕێكنهکهوتنی ئاماده‌یی چه‌ندین خێزان ماوه‌کی زۆر ئاهه‌نگه‌که له‌چاوه‌ڕوانیدا وه‌ستا ئه‌وه‌ش کاری لهپێشکهشکردن و که‌مبونه‌وه‌ی کات کرد . به‌ڵام سه‌ڕای ئه‌وه کۆبه‌نده‌که ههرگهش و جوان و ڕازاوه خۆی نواند هه‌مووانی له‌پۆپه‌ی خۆشی‌دا به‌رز ڕاگرت . کاک ڕزگار ئیسماعیل پاشا له‌یاداشتنامه‌ی کۆبه‌ند نوسی بووی : ئه‌و کۆبه‌نده گرینگیدانه به‌کلتور و به‌شکۆ ڕاگرتنی له‌لایه‌ن نه‌وه نوێکانمانهوه . ئه‌و ڕاستیه دووباره ده‌کاته‌وه که‌هه‌رگیز جیاوازی بیروباوه‌ڕی سیاسی ناتوانێ پێناسه‌ی هاوشاریمان بسڕێته‌وه و دابه‌شمان ناکا دژبه‌یه‌ک . پێشنیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه: کۆبه‌ندی داهاتوو گرینگی زیاتری پێبدرێ له‌لایه‌ن ئاماده‌کارانه‌وه نا، به‌ڵکو له‌لایه‌ن ئێمه‌ی ئاماده‌بووانه‌وه لهبهشداربوون، ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی هه‌روه‌ها زیاتر فێربوونی بێ ده‌نگی و سود وه‌رگرتن له‌به‌رنامه‌کانی ! چه‌ندانی تر به‌گۆته و ده‌ربڕینی چاوه‌کانیان ده‌یان په‌یامی جوانیان گه‌یاند . کۆبه‌ندی کۆییان ئه‌وسار ئاهه‌نگی ههیبهسوڵتانی له‌شاری کۆلن ـ ئه‌ڵمانیا پیرۆز کرد، پاریش ئاهه‌نگی چنارۆکی له‌شاری ئێسن ـ ئه‌ڵمانیا بوو . ئه‌و کۆبه‌نده کلتوریه ـ هونه‌ریه، کۆمه‌ڵایه‌تی و دهروونسازیه، هه‌رگیز به‌سیاسه‌ت نه‌چووه و ناچێ، کۆبه‌ندێکی هاوشاری کۆیه‌ی گشتگیر و بێ جیاوازی یه، هه‌موو تاکێکی به‌شدار خاوه‌نیه‌تی، هیچ که‌س و ڕێکخراو یا حیزبێکی له‌پشته‌وه نی یه، بودجه و پاره‌ی ته‌نیا پیتاک و به‌شداری خانه‌واده به‌شداره‌کانه واته چه‌ند خه‌رجی بکرێ هه‌رله‌وێش به‌سه‌ر خێزانه‌کان دابه‌ش کرایه و پاره‌که‌ی هاوسه‌نگ کرایته‌وه، هه‌ردوو ئاهه‌نگی کۆبه‌ند له‌داهاتی ئابوونه‌ی به‌شداران و خه‌رجیه‌کانی به‌دیکۆمێنت پارێزراوه . هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاماده‌کاری و پێشکه‌شکاری ده‌که‌ن له‌بڕگه هونه‌ری، کلتوری، نه‌خشانی هۆڵ و پاککردنه‌وه‌ی گشتی خۆبه‌خش و بێ به‌رامبه‌ره سه‌رڕای ماندی بوون هه‌مووان بێ جیاوازی له‌منداڵ و گه‌وره، ژن و پیاو، کچ و کوڕ به‌پشوو درێژی خۆشیه‌وه چاوه‌ڕوانی خزمه‌تی زیاتر ده‌که‌ن . کۆبه‌ندی کۆییان ته‌نیا تروسکه‌یه‌کی دره‌وشاوه‌ی جوانی شاری کۆیه‌یه پێشکه‌شه به‌هه‌موو شاره ده‌سته‌خوشکه جوانه‌کانی تری کوردستانی به‌هیوای ده‌رکه‌وتنی جوانی زیاتری ئه‌وانیش ئێمه وه‌ک کۆیه هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بین له‌خزمه‌تیان .
دڵشاد تاقانه
Dlshsadtakana@yahoo. com
19. 04. 2014