ئیمڕۆ (OK) - وه‌ك ناسراوترین وشه‌ی سه‌ر زاری مرۆڤـ - بۆته دیارده‌یه‌كی گه‌ردونی، ته‌نانه‌ت له بۆشاییه دووره‌كانی ئاسمانیشدا له سه‌ر زارانه. به یه‌ك پیتكه له سه‌ر توێژه‌ری (Google) نزیكه‌ی (1200) ملیۆن سه‌رچاوه‌ی هه‌مه ڕه‌نگی ئه‌م زاراوه‌یه دێته به‌ر ده‌ست. بۆیه حه‌قمانه بپرسین: ئه‌رێ ئه‌م وشه‌یه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و كێ خاوه‌نیه‌تی؟
ئه‌وه‌نده‌ی زانایانی – سه‌رچاوه و مێژووی وشه (Etymologists) - خه‌ریكی دوزینه‌وه و كه‌شفكردنی ڕه‌چه‌ڵه‌كی ڕه‌سه‌نی ئه‌و وشه‌ن، به ده‌گمه‌ن توشی به‌ڵایه‌كی سه‌ر بهكێچهڵ و كۆبه‌ندی وه‌ك (OK) هاتوون! دوو وشه به‌ناوبانگه‌كه‌ی تری جیهان له نێو ئه‌و (7106) زمانه‌ی كه ئیمرۆ قسه‌یان پێده‌كرێت هیچ ته‌مومژێكیان له سه‌ر نییه، چوون هه‌موومان ده‌زانین (ما – مهم –مامه) یانی (دایه) به زمانی منداڵ و زۆربه‌شمان (كۆكاكۆلا) مان خواردوته‌وه و ده‌زانین تام و بۆن و ڕه‌نگی چۆنه و مێژووه‌كه‌شی دیاره.
هه‌رچه‌نده له ڕۆژی (23 ی ئایاری 2014) یادی (175) مین ساڵی له دایك بوونی (OK) بوو و توێژه‌ری به‌ناوبانگی جیهانی ئه‌م وشه‌یه (Illinois) چاوه‌ڕوانی یادكردنه‌وه‌یه‌كی جیهانی سه‌رتاسه‌ری پڕ جۆش و خرۆش بوو، وه‌لێ زۆر خیلڕ و هۆز و نه‌ته‌وه دڵكران بوون به‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان نه‌ك هه‌ر سامان و خێروبێری هه‌ژاران تاڵان ده‌كه‌ن، به‌ڵكو وشه و زاراوه ڕهٍسهن و جوانهكانیشیان لێزهفتدهكهن و ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن.
ئه‌م وشه‌یه به زمانی ئینگلیزی به چه‌ند ڕێنووسێك ده‌نووسرێت وه‌ك
(Okay، Ok، OK، O. K. )، به‌ڵام شێوه‌ی ئاخاوتن و ئاواز و نه‌غمه‌و تۆنی به گوێره‌ی شێوازی سیستمی ده‌نگی قسه‌كه‌ره ده‌گۆڕێت، كابرایه‌كی عاره‌ب یان ژاپۆنی یان به‌رازیلی به ئاوازی ده‌نگێكی جیاوازتر له (Okay) هیهكهی كابرای ئینگلیزی وشه‌كه ده‌په‌یڤێت، واتا (Okay) ڕێزبهندێكی درێژی هه‌یه له فۆنه‌تیكی هه‌مه ڕه‌نگ. جا له به‌كارهێنانی ڕێزمانی و داڕشتنیشدا، ئه‌م وشه‌یه – به گوێره‌ی زمانه‌كه - به زۆر فۆڕم خۆی ده‌نوێنێ، وه‌ك: (ناو، ئاوه‌ڵناو، ئاوه‌ڵكار، كار، ئامرازی سه‌رسورمان و ئامرازی پرس)، وه‌لێ مانایه‌كه‌ی هه‌ر له نێو ئه‌م بازنه‌دا ده‌خولێته‌وه: (ڕازی بوون، پێ‌زانین، په‌سندكردن، لاری نه‌بوون، تهسدتقكردن) . سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیایی تازه و زانستی دیجیته‌ڵ و مێدیای نۆێ (وه‌ك مۆبایل، ئینته‌رنێت، ژووری - جات -، كتێبی ئیلیكترۆنی، تۆماركه‌ره‌كانی ده‌نگ و ڕه‌نگ و هه‌موو ئامێره – پهنجهكارهكان) به شیوه‌ی جیا جیا دوگمه و دوڵابی (OK) ی تایه‌به‌ت به خۆیات هه‌یه بۆ به‌كارهێنان و ڕایی كردنی كاره‌كانیان. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه (OK) له زانستی بیركاری و سه‌ربازی و زمانه‌وانی و فه‌له‌كناسی. . . . . هتد، هه‌ڵگری هێماو ره‌مزی تایبه‌تییه و بهكارهێناتی خۆی هه‌یه. دهرگایهكهش بۆ داهێنانه‌كانی ئاینده كراوه‌یه.
یه‌كه‌مین لێكۆڵینه‌وه زمانه‌وانی له ئه‌سڵ و فه‌سڵ و مێژوو ئه‌م وشه‌یه له جیهاندا، له‌لایه‌ن زانایانی سه‌رچاوه و مێژووی وشه (Etymologists)، به قه‌ڵه‌می (Allen Walker Read) بوو كه له ساڵی (1963- 1964) دا له ڕۆژنامه‌ی (American Speech) به زمانی ئینگلیزی ڕاپۆرتێكی پووختی بڵاوكرده‌وه. دوا تر ده‌روازه‌كه كرایه‌وه سه‌ر پشت، به‌بێ ئه‌وه‌ی تا ئیمرۆ هیچ كه‌سێك توانیبییهتی دایك و باوكی ڕه‌سه‌نی ئه‌م وشه‌یه بدۆزێته‌وه، تا كار گه‌یشته ئه‌و ئاقاره‌ی كه نووسه‌رێك بڵێت:" بۆ خاتری خودا به‌سه، بابه (Okay) بیژییه و بۆته نه‌وه‌ی هه‌ر هه‌موومان، جا وازی لێ بێنن!"
خۆێنه‌ری به‌ڕێز: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ كه‌س ساغ نه‌بۆته‌وه كه ئه‌م وشه‌یه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و كه‌سیش به روونی نازانێ سه‌ر به چ هۆز و خێڵ و نه‌ته‌وه‌یه‌كه، پێتهرازوویهك تیۆری هه‌مه ڕه‌نگ له ئارادایه، وا ئێمه‌ش به ئه‌مانه‌ته‌وه وه‌ك خۆیان دهیایخهینه به‌ر ده‌ست و تۆش سه‌رپشك به له په‌سند كردن و وه‌لاوه‌نانی ئه‌وی خوت ئه‌ته‌وێ:
یه‌كه‌م: تیۆری (The Old Kinderhook) :
سهرۆككۆمای ئه‌مه‌ریكا (Martin Van Buren) بۆ جار دووه‌م كاندیدی پارتی دیموكرات بوو له هه‌ڵبژاردنی ساڵی (1840)، ئه‌و به نازناوی
(The Old Kinderhook) ناسرا بوو، جا لایه‌نگر و هه‌وادارانی ئه‌و له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا هاواریان ده‌كرد: ده‌نگ بده‌ن به (OK) . ئه‌وان پیتی یه‌كه‌می نازناوه‌كه‌ی (Old Kinderhook) ده‌گووته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یانه‌یه‌كیان پێكهێنا به ناوی - یانه‌ی (OK) - و باره‌گایه‌كیان له شه‌قامی (Grand Street) كرده‌وه.
دووه‌م: تیۆری (The Choctaw) :
له نێو هیندییه دێرینه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا هۆزی (Choctaw) وشه‌ی (okeh) به واتای " به‌ڵێ وایه" به‌كارده‌هێنن. ئه‌م وشه‌یه بووه بنیشته خۆشه‌ی سه‌ر زاری زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ده‌ی نۆزده‌مدا. ئه‌مه‌یش حیكایه‌تێكی هه‌یه، گۆیا سه‌ركرده (Andrew Jackson) له شه‌ڕی (New Orleans) له ساڵی (1815) ئه‌م وشه‌یه‌ی به دڵ بووه و زۆر به‌كاری هێناوه. له دوای ساڵه‌كانی (1936) ه‌وه وشه‌ی (okeh) وه‌ك ماركه‌ی بازرگانی بۆ چه‌ند كاڵایه‌ك به‌كارهات. ئیمرۆ سێ فه‌رهه‌نگی به‌ناوبانگی ئینگلیزی ئه‌م تیۆرییه‌یان به‌لاوه په‌سنده.
سێیه‌م: تیۆری (كێخوای هیندییه‌كان) :
له نێو هیندییه كۆنه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا كێخوایهكی زۆر خۆشه‌ویست هه‌بووه به ناوی (Keokuk) ه‌وه، جا مورید و هه‌وادارانی به (Old Keokuk) ناویان هێناوه و له گه‌ڵ ڕۆژگاردا یه‌كه‌م پیتی ئه‌م دوو وشه‌یه بۆته (OK) یه‌كه‌ی ئیمڕۆ.
چواره‌م: تیۆری (The Orl Korrekt) :
به گوێره‌ی بۆ چوونی ئه‌و تیۆرییه، له ده‌یه‌كانی (1830) دا وه‌كو سه‌رده‌می ئێستای ئینته‌رنێت و نامه-مۆبایل، خه‌ڵك شاری بۆستن له ئه‌مه‌ریكا، خوویان دابووه كورتكردنه‌وه‌ی وشه‌و و دهستهواژان. به (به‌تاته‌ی بچوك و وردیان) ده‌گوت (SP)، به (شتی بێهووده‌یان) ده‌گوت (KY) . له رۆژی (23) ئاداری (1839) له ڕۆژنامه‌ی (The Boston Morning Post) ئه‌م (OK) یه بو كورتكراوه‌ی (All Correct – Orl Korrekt) به كارهات بوو. له‌و ڕۆژه‌وه (23 / 3 / 1839) وه‌ك ڕۆژی له دایك بوونی ئه‌م وشه‌یه ساڵانه ئاهه‌نگی یادكردنه‌وه‌ی بۆ ساز ده‌كرێت. سه‌یره‌كه‌ش له وه دایه كه خودی ده‌سته‌واژه‌ی (Orl Korrekt) ڕێنووسه‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه له كاتێكدا كورتكراوه‌ی (OK) به مانای (گشتی ته‌واو و دروسته) به كاردێ!
پێنچه‌م: تیۆری (The Richardson) :
(William Richardson) كابرایه‌كی گه‌شتكه‌ر و گه‌ریده بووه له شاری بۆستن، گۆیا له یاداشتنامه‌كانی خوی‌دا له ساڵی (1815) حه‌رفی (o. k. ) ی بۆ ئاماژه‌كردن به گه‌یشتن به گونده‌كان و (p. m. ) ی بۆ نانخواردن و (a. h. ) ی بۆ قشت و قه‌شه‌نگ به‌كارهێناوه. قسه‌یه‌كیش هه‌یه گۆیا ئه‌و كابرایه له ساڵی (1840) ئه‌م حه‌رفانه‌ی بۆ یاداشتنامه‌كه‌ی زیاد كردوه تا ئه‌م (OK) یه بكاته موڵكی خۆی و مۆری خۆی لێ‌بدا و فێڵی كردوه. بڕوانن چۆن مرۆڤـــ ته‌ماحی له پیت و میتانیش ده‌كات، بۆیه گوتمان ئه‌م (OK) یه زۆر سه‌ر به كۆبه‌ند و ئاژاوه‌یه!
شه‌شه‌م: تیۆری (سه‌ده‌ی شانزدهم) :
گۆیا له ده‌ستنووسی وهسیتنامهیهكی (Thomas Cumberland) دا كه ساڵی (1565) نووسراوه وشه‌ی (OK) له په‌راوێزدا تۆماركراوه. چه‌ند كتێبێكی ساڵه‌كانی (1593-1596) ئه‌م وشه‌یه‌یان تێدا به‌ر چاو ده‌كه‌ێ. وه‌لێ ده‌گوترێ كه ئه‌م (OK) یه‌ی لێره‌دا هاتووه ڕه‌نگ بێ كورتكراوه‌ی ناوی وهسیهتنووس بێت.
حه‌وته‌م: تیۆری ناو زڕندنی (Andrew Jackson) :
ده‌ڵێن له ساڵی (1832) ناودار (Andrew Jackson) داوایه‌ك له سه‌ر كه‌سێك تۆمار ده‌كات به ناوی (Sebe Smith) كه گۆیا سووكایه‌تی پێكردووه. جا سكرتێره‌كه‌ی كه ناوی (Amos Kendell) بووه له كۆتایی دۆسییه‌كه‌ی ده‌نووسێت (OR) واته (داواكارییه‌كه تۆماركرا Order Recorded) بۆ ناوی خۆشی نووسیویه‌تی (OK Amos) . ده‌شڵێن له پێش (1840) وه پارتی دیموكرات له ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر لافیته‌كانی ده‌ینووسی: (OK) .
هه‌شته‌م: تیۆری (The Wolof) :
ئه‌م تیۆرییه كت‌و مت وه‌ك تیۆرییه‌كه‌ی (The Choctaw) یه. ده‌ڵێت له زمانی خێڵه‌كانی (The Wolof) كه قوولوڕهشی وڵاتانی سینیگال و گامبیا بوون و كراون به كویله‌ی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان وشه‌ی (waa - key) یان به‌كارهێناوه بۆ (بهڵًێ!) . جا به‌ره به‌ره ئه‌مه له نێو كۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا ته‌شه‌نه‌ی كردوه‌و بووه به وشه‌یه‌كی تازه‌باوی (OK) .
هه‌شته‌م: تیۆری (The Cockney Orl) :
وه‌ك له ڕپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی (The Times) ی ساڵی (1939) دا هاتووه كه خاوه‌نی وشه‌ی (OK) مێردمنداڵێك بووه به ناوی (Cockney) له سه‌ده‌ی نۆزده‌مدا بۆ كورتكراوه‌ی (Orl Korrekt) ئه‌م وشه‌یه‌ی به‌كارهێناوه.
هه‌شته‌م: تیۆری فه‌ره‌نسییه‌كان:
له ڕۆژنامه‌ی (The Daily Express) ی ساڵی (1940) دا نووسراوه: له سه‌رده‌می شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا، گهمیهوانه فه‌ره‌نسییه‌كان بو ژووان و ڕابواردنیان له گه‌ڵ كچه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له كه‌ناری ده‌ریادا ده‌سته‌واژه‌ی
(aux quais) یان به كارهێناوه و دواتر به دنیادا بڵاو بۆته‌وه.
نۆیه‌م: تیۆری فندلهندییهكان:
له بابه‌تێك دا له كتێبخانه‌ی (Cleveland Public Library) له ساڵی (1940) دا وا نووسراوه كه بۆ وشه‌ی (ڕاست) ئه‌وان وشه‌ی (oikea) به كاردێنن و ده‌ڵێن (OK) هی ئێمه‌یه.
ده‌یه‌م: تیۆری به‌رله‌مانی به‌ریتانی:
وه‌ك له ڕپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی (The Times) ی ساڵی (1939) دا هاتووه كه ده‌بووایه هێندی چه‌ك و كومپیاله و فاتوره‌ی به‌رله‌مانی به‌ریتانی ئه‌و كات له لایه‌ن دوو په‌رله‌مانتاره‌وه ته‌سدیق بكرێن به ناوه‌كانی
(Onslow & Kilbracken) جا ئه‌وانیش وا فێر بووبوون كه هه‌ر حه‌رفی یه‌كه‌می ناوه‌كانیان بنووسن و ئه‌م (OK) یه داهێنانی ئه‌وانه. دیاره ئینگیزهكانیش وه‌ك زۆر نه‌ته‌وه‌ی تر ته‌ماحیان چۆته ئه‌و دوو حهرفۆكه و به فه‌رهه‌نگه یه‌ك ملیۆنه وشه و زاراوه‌كانی خۆیات چاهیات پڕ نابێته‌وه!
یانزده‌م: تیۆری ئهنگلۆسهكسۆنییهكان:
چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی (OK) هیچ ناوبانگێكی له دنیادا هه‌بێ، گهشتییهوانه نه‌روێژی و دانیماركییه‌كان وشه‌یه‌كی زمانی ئهنگلۆساكسۆنییان به كارده‌هێنا ئه‌ویش (hogfor) بوو، دواتر بوو به
(hag-gay) واته (ئاماده‌بن بۆ ده‌ریا)، به‌ره به‌ره له گه‌ڵ ڕۆژگاردا ئه‌م (OK) یه‌ی لێپیدا بوو.
دوانزده‌م: تیۆری ئه‌ده‌بی:
نووسه‌ری به‌ریتانی (Laurence Sterne) له ساڵی (1768) كتێبی (گه‌شتێكی سۆزدار A Sentimental Journey) ی بڵاوكرده‌وه تێیدا بۆ وشه‌ی (به‌ڵێ) شێوازی فه‌ره‌نساوی به‌كارهێنا بوو (O qu - oui) به‌ڵام به ئاواز و ده‌نگی ئینگلیزی (oh - key) . دواتر ئه‌م شێوازه بۆ ده‌ربڕینی ئه‌رێنی به‌كار هاتووه.
سیًنزدهم: تیۆری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان:
له نامه‌یه‌كدا له ڕۆژنامه‌ی (Vancouver Sun) ی ساڵی (1935) دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ده‌بێ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان له كۆتایی په‌ڕی پرسیاره‌كاندا ده‌سته‌واژه‌ی لاتینی (Omnis Korrecta) تۆماربكه‌ن. له گه‌ڵ ڕۆژگاردا ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆته ئه‌م (OK) یه.
چوارده‌م: تیۆری ته‌له‌گراف:
كارگێڕانی ته‌له‌گراف بۆ ئاسانكار ئیشه‌كه‌یان فێر بووبوون كورتكراوه به كاربێنن. وه‌ك (GM) بۆ به‌یانی باش و (GA) بۆ فه‌رموو، هه‌روه‌ها (OK) یشیان به‌كارهێناوه بۆ: به‌ڵێ باشه.
پانزدهم: تیۆری سكۆتله‌ندییه‌كان:
له زمانی سكۆتلهندیدا (och - aye) به مانای " به راستی وایه" دێت ونووسهرێكییش له كتێبێكیدا به ناوی (Nottingham Journal) له ساڵی (1943) ئه‌م ته‌عبیره‌ی به‌كارهێناوه. دواتر بووه به خاڵه (OK) .
شانزدهم: ئینگلیزه كۆنه‌كان:
له سه‌رده‌مه دێرینه‌كاندا ئینگلیزه‌كان به دوا مه‌ڵۆی دروێنه‌ی گه‌نمیان ده‌گوت
(hoacky or horkey) نانخواردنی ئێواره‌شیان هه‌ر وای پێگوتراوه. به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی (The Daily Telegraph) كه له ساڵی (1935) بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌ی وشه‌ی (OK) له‌م مه‌ڵۆ گه‌نمانه‌ی سه‌رخه‌رمان وه‌رگیراوه!
حه‌ڤده‌م: تیۆری (The Prussian) :
ده‌گوترێت گۆیا له سه‌رده‌می شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مه‌ریكا،
(Schliessen) ی سه‌ركرده نازناوی (Oberst Kommandant) ی پێ‌درابوو، جا هه‌ر ئه‌مر و فه‌رمانێك دهربكرابووایه یه‌كه‌م حه‌رفی ئه‌و دوو وشه‌ی له‌سه‌ر ده‌نووسرا: (OK) .
هه‌ژده‌م: تیۆری گریكه‌كان:
كۆنترین سه‌رچاوه‌ی (OK) له مێژوودا دوو وشه‌ی گریكی كۆنه:
(Omega - khi) كه له ساڵی (920) پێش زاین له كتیبی Geoponica) )
. ، ئاماژه‌ی پێكراوه دا كه باسی نوشته‌و سیحروسیحربازی ده‌كات
نۆزده‌م: تیۆری هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر:
(Obediah Kelly) ئه‌و فه‌رمانبه‌ره بووه له یه‌كێك له وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه به‌رپرسی مۆڵه‌ت دان بوو به‌و كه‌سانه‌ی ڕێیان پێده‌درا سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه بن. جا ئه‌و له‌سه‌ر پلیتی موسافیره‌كان كورتكراوه‌ی ناوی خۆی ده‌ینووسی به دوو پیته‌كه‌ی (OK) .
بیسته‌م: تیۆر یاری ئاگر و ته‌قوتۆق:
له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا، به‌شی چه‌ك و جبه‌خانه، جۆره ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆر نایابی له كۆمپانیایه‌ك كڕی به ناوی
(Orris - Kendall) . جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جۆری ته‌قه‌مه‌نییه‌كه له باشییدا ناوبانگی ده‌ركرد بوو، یه‌كه‌میه دوو پیتی ئه‌و كۆمپانیایه بوو به هێمای شتی باش و (OK) كه‌وته سه‌ر زاران.
بیست و یه‌كه‌م: تیۆری چێشتی مزه‌وره:
له ساڵًهكانی چله‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌مدا، سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر پرته وبۆڵیان لێوه هاتووه كه هیچ نه‌ماوه‌و قاتی و قرییه. دهتیانگوت:
(out of kredit / out of Klothes / out of kash) تا وایلێهات دوو پیتی ئه‌و ده‌سته‌واژانه بوونه شتێكی ئاسایی سه‌ر زاران و بوو به (OK) . هه‌رچه‌نده مانای وشه تازه‌كه له‌گه‌ڵ قاتیوقڕییهكه یه‌ك ناگرێته‌وه.
بیست و دووه‌م: تیۆری گه‌شتی ئاسمانی:
كاتی گه‌میه‌وانی ئاسمانی (Alan Shepard) له ساڵی (1961) چووه نێو بۆشایی ئاسمان و به سه‌لامه‌تی له سه‌ر زه‌ریا نیشته‌وه، هاواری كرد: (Everthing is A-OK) . له‌و ڕۆژه‌وه ئه‌م وشه‌یه ناوبانگی ده‌ركرد.
بیست و سێیه‌م: تیۆری وهستایهكانی گه‌شتی:
وه‌ستا دارتاشهكانی گه‌شتی و پاپۆریان دروست ده‌كرد له سه‌ر ئه‌و ته‌خته دارانه‌ی كه له ده‌بێ له سه‌ره‌تادا چه‌سپ بكرێن ده‌یانووسی (OK Number) جا هه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه گۆراوه بۆته (OK) ی ئێستا.
بست و چواره‌م: تیۆری ته‌له‌فۆن:
ده‌ڵێن كریكاری به‌داله له ویستگه‌كانی ته‌له‌فۆندا له سه‌ره‌تای پیدا بوونی ته‌له‌فۆن (OK) یان به‌كار هێناوه كه هێڵكه به‌ر ده‌ست بووه وخه‌ت كراوه‌ته‌وه.
بیست و پێنجه‌م: تیۆری كوژراو نییه:
ده‌ڵێن له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م (OK) یه په‌یدا بووه كاتی ناوی سه‌ربازه‌كانیان ده‌خوێنده‌وه ئه‌گه‌ر سه‌ربازه‌كه له گۆڕپانه‌كه ئاماده بووایه، ده‌یگوت: (Zero Killed) واته ئه‌وكه‌سه نه‌كوژراوه.
بیست و شه‌شه‌م: تیۆری زمانه‌كانی تر:
له جامیكاوه بیگره تا ده‌گاته ئه‌و په‌ڕی وڵاتی چین و ژاپۆن، ئه‌وا هه‌ر نه‌ته‌وه و خێڵ و هۆزێك بۆ خۆی، - ڕاست یان درۆ – حیكایه‌تێكی هه‌ڵبه‌ستووه‌و ده‌ڵێ (OK) مولكی باوباپیرانی خۆمانه. جا نازانم كوردیش هیچ شتێكی هه‌یه له مه‌ڕ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، یان ئێمه هه‌ر ده‌زانین بخوازینه‌وه و قه‌رز كه‌ین نه‌ك داهێنان بكه‌ین و ببه‌خشینه‌وه! خۆم نه‌مبیستووه وه‌لێ ده‌ڵێن مه‌لای مزگه‌وتیش هه‌یه له وتاری ڕۆژی هه‌ینی دا وه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه وشه‌ی (OK) ی ده‌ئاخنیته ناو قسه و وتاره‌كانی.
(OK) هیوادارم بابه‌ته‌كه‌م شایه‌نی خوێندنه‌وه و گێرانه‌وه بێت.
Face Book: fazil shawrow
fzshawro@yahoo. com
- سوودم له سه‌رچاوه‌كانی ئینته‌رنێت وه‌رگرتووه.