خورماتوو: شەشەم پارێزگای کوردستان.. پاریزگاکردنی خورماتوو لە سەر خواستی تالەبانی بووە ... محەمەد ئەحمەد - خورماتوو

خورماتوو...پرخوێناویترین جێی نیشتەجێبوون لە سەرانسەری دونیادا..رۆژانە 2-3 تەقینەوە لەو شارە روودەدات، خەڵکەکەی کەمە کەمە کۆچدەکەن بۆ شارەکانی تر و بەتایبەتی نەتەوە کورد، بە دڵناییەوە دەیڵیم، هیچ حزب و لایەنێک نییە لە هەوڵی خورماتوو و خەڵکەکەیدا بێت ، جگە لە تێکچونێکی و پڕ خوێناوی باری ئەمنی بەخۆیەوە دەبینی خورماتوو بەدەست بێ پرۆژەییەوە رۆژ تا رۆژ بەرەو دواوە دەکەوێت، بەرپرسی یەکەمی ئەم کارانەش ناکۆکی نێوان حکومەتی بەغدا و هەرێمە و خەڵکی خورماتوو پێیا چوونە.


ئەگەر بۆ ماوەی یەک ساڵ بگەرێنە دواوە وە و هەواڵی سەردانی وەفدی تورکمانی شاری خورماتوو بخوێننیەوە بۆ لای سەرۆک کۆماری عێراق "جەلال تاڵەبانی" بەڵینی بە پاریزگا بوونی خورماتوو ی داوە بەو وەفدە.
ئێستا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، تەواو کەری بڕیارەکەی سەرک تاڵەبانی بووە، راستە ئەم داخوازییە لەلایەن نەتەوەی تورکمانەوە کراوە و حزبە کوردیکان ئێستا رەتی دەکەنەوە، بەڵام لە کۆتاییدا، حکومەتی ناوخۆی خورماتوو هەر دانیشتوانەکەی پێکی دێنین و بەپێی رێژەی دەنگەکان پۆست و دەسەڵات وەردەگرن.

سەبارەت بە گەرانەوەی خورماتوو و کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانی تر بۆ سەر هەرێمی کوردستان، خورماتوو خۆی هەر دەمێنێتەوە وەک ناوچەیەکی کێشە لەسەر و هەمان بڕیارە مردوەکەی ماددەی 140 ی دەستوری عێراق دەیگرێتەوە.

بۆیە لێرەوە داواکارم هەموو لایەنەکانی خورماتوو هەرلە ئێستاوە کار بکەن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی بەڕیوەبەراتی پارێزگاکەییان و بەژداربن لە چۆنێتی پلاندانان بۆ باشترکردنی بارودۆخی هاوڵاتیا، خۆ ئەگەر خورماتوو بکریتە پاریزگا یان نا خەڵکی تر لە شوێنی ترەوە ناهێنن، بێگومان هەر خەڵکەکەی وەک خۆی دەمێنیتەوە بەڵام لە جێی ئەو ئیهمال کردنەی هەرێم و بەغدا ئیتر هەردوو حکومەتەکە لەبەر بەرژەوەندی خۆیان گرنگییەکی زیاتر دەدەن بە خورماتوو.

 


This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

Related Articles