خه‌رج كردنی 30000 دۆلار بۆ شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ نه‌ك بۆ وه‌زیر ... محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

 

 

 

پێشمه‌رگه‌، قه‌ڵای قایمی كوردستانه‌ بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی هه‌ر هێڕشێك و ئاشكرایه‌ ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ نه‌بێت و سنوره‌كان نه‌پارێزن، هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ كوردستان بونی نابێت و خه‌ڵك ده‌ربه‌ده‌ری ده‌ستی دوژمنانی گه‌لی كوردستان ده‌بیت.

له‌م رۆژانه‌دا به‌ بڕیاری كابینه‌ی هه‌شته‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، بۆ هه‌ر وه‌زیریك بڕی 30000 دۆلار بدریت بۆ باشتر كردنی ره‌وشی ئابوری وه‌زیره‌كان، ژماره‌ی وه‌زیره‌كانیحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 21 وه‌زیره‌ و به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی ده‌بنه‌ 23 كه‌س، پێكه‌وه‌ با بیژمێرین چه‌ند ده‌كات:

30000 دۆلار ده‌كاته‌ 34963473دینار عێراقی.

34963473دینار * 23 وه‌زیر = 804159879دیناری عێارقی، هه‌شت سه‌د و چوارملیۆن و سه‌د و په‌نجاو نۆهه‌زار و هه‌شتسه‌د و خه‌فتا و سێ دینار.

هه‌روه‌ها هه‌مومان ئه‌وه‌ش ده‌زانن به‌ خانه‌نیشینكردنی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی حه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌ر وه‌زیریك 45000000چل و پێنج ملیۆن دیناری پێدرا جگه‌له‌ موچه‌ی خانه‌نشینی مانگانه‌ی.

45000000 * 23 = 1035000000دینار عێراقی، ملیارێك و سی و پێنج ملیۆن

كۆی گشتی ئه‌مانه‌ ده‌كاته‌:

804159879+1035000000= 1839159878 ملیارێك و هه‌شت سه‌د و سی و نۆ ملیۆن و سه‌د و په‌نجا و نۆ هه‌زار و هه‌شت سه‌د و حه‌فتا و هه‌شت دینار.

ئێستا ئه‌م پاره‌یه‌ بۆ خزمه‌تكردنی پێشمه‌رگه‌ سه‌رف بكرێت یاخود بۆ ئاواره‌ كورده‌كانی جه‌له‌ولا و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موێڵ سه‌رف بكرێت باشه‌ یان بۆ وه‌زیره‌كان تا ره‌وشی ئابوری خۆیانیان پێ چاك بكه‌م، ئایه‌ ره‌وشی ئابوری وه‌زیره‌كان له‌ ره‌وشی ئابوری پێشمه‌گه‌ و ئاوه‌ره‌ كورده‌كان خراپتره‌؟؟، ئایا پێشمه‌رگه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ موچه‌ 500000 پێنج سه‌د هه‌زارێكه‌ی بۆ زیادبكریت و چیتر پاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ شتی بێ مانا سه‌رف نه‌كرێت، خۆ هه‌ر وه‌زیرێك موچه‌كه‌ی به‌شی ئه‌وه‌ ده‌كات تا ره‌وشی ئابوری خۆی پێ چاك بكات، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ به‌ 500000 دیناره‌وه‌ ئه‌گه‌ر كرێچیشبێت ئه‌وا ناتوانێت هیچی پێ بكات و دڵنیام زۆربه‌ی زۆریان قه‌زداری دوكانه‌كانی ته‌نشیت ماڵی خۆیانن.

به‌ڕای من حكومه‌ت قسورێكی زۆری كردوه‌ له‌ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ گشتی و پێشمه‌رگه‌ به‌تایبه‌تی.

بۆیه‌ لێره‌وه‌ ئه‌و پێشنیاره‌ ده‌كه‌م، له‌به‌ری ئه‌وه‌ی 30000 دۆلاره‌ بدرێته‌ وه‌زیره‌كان، 10000 یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلار بدریته‌ خانه‌واده‌ی هه‌ر شه‌هیدێكی پێشمه‌رگه‌ كه‌ له‌م دواییه‌دا له‌به‌ر ئازادكردنی خاكی پیرۆزی كوردستان به‌ده‌ست دوژمنانه‌وه‌ شه‌هیدكران.

تێبینی: ئه‌مه‌ی كه‌ حسابكرا په‌یوه‌ندی به‌ موچه‌ی مانگانه‌ی وه‌زیره‌كانی ئێستا و موچه‌ی خانه‌نشینكردنی وه‌زیره‌كانی پێشتر نییه‌، ئه‌مه‌ ته‌نها بڕیاری تایبه‌ته‌ و ئێمه‌ پێی ده‌زانین.

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

 

 

 

Related Articles