وەزیرە جۆكەرەكان..! محەمەد ئەحمەد

وەزیر, جێبەجێكاری یەكەمی پلانەكانی حكومەتە لە هەر وڵاتێكدا, هەریەكە بەرپرسە لە سەر ئەرك و پیشەی لە بوارەكەی خۆیدا لە سەرتاسەری وڵات, بۆیە وەزیر دەبێت باشترین پسپۆڕەكانی وڵات بێت لە بوارەكەی خۆیدا, تا ئەو پلەیی پێ ببەخشێنرێت لە پێناو خزمەتكردنی خەڵكدا.

بەڵام, لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقدا, ماف و بەرژەوەندی حزبایەتی, بەربەستی زۆری بۆ كاروبارەكانی ولات دروست كردوە یەكێك لەو بەربەستانە, دانانی وەزیرەكانی حكومەتە.
ئەوەی جێی سەرسوڕمانە, ئەم وەزیرانەی كوردستان و عێراق, لە زۆربەی كابینەكانی تری حكومەتدا وەزیر بوون و لە كابینەكانی داهاتوشدا هەر وەزیرن بەڵام لەسەر وەزارەتی تر كە كار و پیشەی جیاوازە لەگەڵ وەزارەتەكەی پێشویدا.
بۆیە ئەم بێ سەر و بەرییە لە حكومەتدا دەكرێت و ێشەكان بە سەقەتی و پڕ لە كێشە بەڕێوە دەبرێن.
ئەمجارەیشیان وەزیرەكانی كابینەكەی عەبادیشدا وەزیری كابینەكانی پێشوتر بوون و ئێستا تەنها ئاڵ و گۆڕ كراوە لە نێوان وەزارەتەكان.

چەند نمونەیەكی بچوك.
حسین شهرستانی وەزیری نەوتی پێشو, ئێستا وەزیری خوێندنی باڵا.
هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی پێشو, ئێستا جێگری سەرۆك وەزیران.
رۆژ نوری شاوەیس جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشو, ئێستا وەزیری دارایی.
ابراهیم جعفری سەرۆك وەزیرانی پێشوتر, ئێستا وەزیری دەرەوەی پێدرا.
نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشو, ئێستا جێگری سەرۆك كۆمار.

لە هەموشی سەیرتر لە كابینەكەی نوری مالیكیدا, ئاڵ و گۆڕكردنی وەزیرەكان گەیشتە ئەو رادەیەی كە وەزیری بەرگری كرا بە وەزیری رۆشەنبیری, هەر وەك ئەوە وابێت, هەموو ئەم وەزیرانە جۆكەرن و سەریان لە هەمو كاروبارێكی ولات دەربچێت.

هیوادارم لە داهاتودا كەسى شایستە لە شوێنی شایستە دابنرێت و سەرجەم وەزیر و كاربەدەستانی وڵات كەسانی پسپۆڕ و لێهاتوتربن لە بوارەكەی خۆیاندا.

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

Related Articles