هه‌ر شوێنێك كه‌سێكی تێدا نه‌بێت دادپه‌روه‌ری له نێو خه‌ڵكدا په‌یڕه‌وبكات، پێی ده‌وترێت شاری بێ حاكم.
نمونه‌ی شاری بێ حاكمیش ئه‌وه‌یه خاوه‌ن هێزه‌كان غه‌در له بێ هێزه‌كان بكه‌ن و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیش نه‌بێت به‌رگری له چه‌وساندنه‌وه‌ی بێ هێزه‌كان بكات.
خورماتوو، ئێستا نازناوی "شاره بێ حاكمه‌كه" پڕ پێستێتی، چونكه خورماتوو بۆ زیاتر له مانگێكه دادگا له كاركه‌وتوه دادوه‌ره‌كانیش ئاماده نین بێنه‌وه دادگا، هه‌روه‌ها بنكه‌ی پۆلیسی لێنییه تا له كێشه‌ی هاوڵاتییان بكۆڵێته‌وه.
نه‌بوونی ئه‌م دوو فه‌رمانگه گرنگه له خورماتوو بوه‌ته هۆی نیمچه وه‌ستانی ژیانی هاوڵاتییانی ئه‌و شاره و دروستبونی فه‌راغی ئه‌منی، به‌تایبه‌تی كه‌س نازانێت ئێستا خورماتوو سه‌ر به كوێیه، پێشتر سه‌ر به پارێزگای صلاح ا‌لدین بوو، به‌ڵام صلاح ا‌لدین ئێستا له ژێرده‌ستی داعش دایه و خورماتوو به ده‌ر له قه‌زاكانی ئه‌و پارێزگایه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دان وه‌كو پاراستنی سنوره‌كان، به‌ڵام وه‌كو ئیداری كه‌س نازانێت ئێستا به‌كێوه به‌سراوه‌ته.
ئه‌توانین بڵێن 3 ساڵی رابردو له مێژوی خورماتوودا خوێناوی‌ترین رۆژانی بووه و گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه له ماوه‌ی ته‌نها 2 كاتژمێردا له خورماتوو زیاتر له 25 ته‌قینه‌وه له گه‌ڕه‌كه جیاجیاكانی ئه‌نجامبدرێت، ئه‌مه جگه‌له ته‌قاندنه‌وه‌ی ماڵان و تیرۆركردنی هاوڵاتیان و تۆقاندنیان، هه‌مو ئه‌مانه وایكردوه هاوڵاتییان نه‌مانی ملیاره‌ها دیناری پرۆژه‌كانی خورماتوویانبیربردبێته‌وه و كه‌س نه‌زانێت چی‌یان به‌سه‌ر هاتووه و هه‌روه‌ها به سه‌دان ماڵ كۆچبكه‌ن بۆ شاره‌كانی دیكه.
له پاش هێرشكردنی داعش بۆ موێل و صلاح ا‌لدین، زیاتر له 100.000 سه‌دهه‌زار له هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی عێراق بێ هیچ شه‌ڕێك له موصڵ و صلاح ا‌لدین و كه‌ركوك كشانه‌وه زۆربه‌یان له سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرانه‌وه شاره‌كانی خۆیان، له‌پاش ئه‌مه‌ش حكومه‌تی عێراقی حكومه‌تی هه‌رێمی تۆمه‌تباركرد به ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ل داعشدا دژ به حكومه‌تی عێراق.
خورماتوش یه‌كێكه له‌و شارانه به‌بێ هیچ شه‌رێك هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق لێی كشایه‌وه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌ركی پاراستنی سنوره‌كانی خورماتوو كه‌وته ئه‌ستۆیان، ئه‌م روداوه بۆماوه‌ی زیاتر له مانگێكه رویداوه و له‌وكاته به‌رقه‌رار بونی ئه‌منی ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له خورماتووی گرته‌وه وایلێهات له ده‌نگی ته‌قه‌ی خۆشی زیاتر هیچی تر نه‌بیسترێت، ژیان وه‌ك خۆی گه‌ڕایه‌وه له نێو كاولبونێكی دیاری ماڵ و كۆڵانی گه‌ڕه‌كه‌كانی شار.
به‌ڵام له چه‌ند رۆژێك پێش كۆتایی مانگی پیرۆزی "ره‌مه‌زان"، له‌پاش بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی گه‌یشتنی چه‌ندین میلیشیای شیعی له باشوری عێراقه‌وه بۆ شاری خورماتوو و گه‌یشتنی 2 ئۆتۆمبێڵی بارهه‌ڵگر چه‌ك بۆ میلیشیا شیعه‌كانی خورماتوو، دووباره دیارده‌ی كوشتنی هاوڵاتیان و ته‌قاندنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان ده‌ستی پێكردۆته‌وه و به پێی زیانیاریه‌كان زیاتر له 15 هاوڵاتی تیرۆركراوه و 5 ته‌قینه‌وه ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه‌ی جیاوازبێت ئه‌وه‌یه پێشتر مه‌له‌فی ئه‌منی خورماتوو له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی عێراقیدا بو، به‌ڵام ئه‌مجاره مه‌له‌فی ئه‌منی له ژێر ده‌ستی هێزه‌ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و به‌ڕاستی ئه‌مه بوته هۆی نیگه‌رانی هاوڵاتیان و داواده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.