تائه‌وكاته‌ی هه‌ڵبژاردنی 30/4/2014 كۆتایی پێهات، سیناریۆی داگیركردنی موسڵ له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشهوهوه و پاشان فراوان بوونی په‌لاماردانه‌كانی بۆناوچه‌كانی تر له پێشبینی هیچ هێزێكی عیراقی و ئیقلیمی نه‌بوو، بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوێكی ئه‌و پێشهاته به‌رله‌هه‌موو شتێك پێویستی به دانانی چوارچێوه‌یه‌كی تازه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی كۆمهڵناسیانهی تایبه‌ت له سایكۆلوجیاو فۆرمی بیركردنه‌وه‌ی تاكی عیراقی هه‌یه به‌وه‌ی له خۆشی و ناخۆشیدا ئاهه‌نگ وماته‌مینی ده‌گێرێت گرنگ نیه له‌لای چ كه‌س و گروپێكه‌وه فرمانی پێبدرێت دواجار هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌ی لی ده‌رده‌چێت ریك له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانره‌وایه ده‌ڕوات كهبهزهبری هێزو بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن خۆی ده‌سه‌پێنێت. وره‌به‌ردانی سوپای عیراقی به لۆجیكی پره‌نسیپه سه‌ربازیه‌كان ته‌نها به روداوێكی خێرائاسای ناو پله‌ی سته‌یشن و فیلمه ئه‌كشنه‌كان ده‌چێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كشانه‌وه ئابروبهرانهكه پلان و موئامه‌ره‌ی پێش وهختهشی بۆ دانرابێت. روداوه‌كان ئه‌گه‌رچی له ده‌روازه‌یه‌كی نانۆرماڵ و ناشه‌رعی ژانی له‌دایك بونێكی نوێیان گرتووه، به‌ڵام ده‌رخه‌ری راستیه‌كه ئه‌ویش چانسی دابه‌شه بوونی عیراق بۆ سی هه‌رێم له گشت كاتێك زیاتر ده‌كات، كۆی مه‌سه‌له‌كه بۆ عیراق سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی چاوه‌روان نه‌كراوبوو به‌و شێوه‌یه له‌یه‌ك كاتیش‌دا كه‌وانه‌ی ئیرهابی بوونی داعش و ته‌ماشاكردنی وه‌كو هێزێكی مه‌زلومی به‌شخوراو بهرروی كورد‌و شیعه‌و سوننه به‌ته‌واوی داده‌خات، بۆكورد وهرسورانێكی بایه‌خداری دوای 2003 یه‌و ده‌رفه‌تێكه ئازادكردنی ناوچه دابرێنراوه‌كان و كه‌ركوك بكاته دیفاكتۆ له‌به‌رامبه‌ردا به‌رگه‌ی ئهگهرهنهخوازراوهكان بگرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی وا بۆئاسان نبێت مل ملانی له‌گه‌ڵ ده‌ستوری عیراق و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی بریاردان و ئیعتراف پێكردنی بگه‌یه‌نێته ئه‌وپه‌ری چونكه خۆی شایه‌دی كێشه له‌سه‌ر بوونی ناوچه‌كانه، بۆمالكی و حكومه‌ته‌كه‌ی پرسی مان و نه‌مان و به‌رجه‌سته‌كردنی بردنه‌وه‌ی هاوپهیمانهتیهكهیهتی له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره، بۆ سێگۆشه‌ی سوونی پرسه‌كه فهرزركردنی ئه‌مری واقیعه به‌وه‌ی پچراندنی هێڵی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له كێشه‌ی ئه‌نباره‌وه ده‌ست پێكردووه، هاوكێشه‌كه بهبهگشتیلهبهرئهوهیله ژێرناوی داعش و هاوپیشهكانیهتی له رێكخراوه توندره‌وه‌كان، ئه‌لته‌رناتیڤه‌كه هاوشێوه‌یه‌كی تالیبانی لی ده‌رده‌چێت كهتهروووشك به‌یه‌كه‌وه ده‌سوتێنێت، كورد نابێت دڵی به‌به‌رهه‌مه‌كانی داعش خۆش بێت ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنانی به‌رهه‌مێك بێت بۆنی گه‌رانه‌وه‌ی خاكی لی بێت بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان چونكه مه‌ترسیه‌كه پاش دامركانه‌وه‌ی روداوه‌كان روبه‌روی هه‌رێم ده‌بێته‌وه‌و بی پاڵپشت به‌ته‌نیا له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریدا ده‌بێت، لێره‌دایه كه‌ده‌بێت حساب بۆ ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی بكرێت و له دۆخه مه‌زهه‌بیه‌كه‌ی سونه‌و شیعه بچێته‌ده‌ره‌وه پێویست ده‌كات به‌وریایی وه مامه‌ڵه‌كان ئه‌نجام بدات رێگهلهوهبگیرێت راگه‌یاندنی كوردی شه‌ره‌كه بكاته ئی خۆی به‌گرتنی شوێنێك و هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان و هێنانه خواره‌وه‌ی ئالای عیراق بابه‌ته‌كه هێشتا نابێته راستی به‌ڵكو ده‌بی حسابی پرسه قانونیه‌كان و كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌به‌رچاوبگیرێت، نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌ی نوێژه سیاسیه‌كه‌ی مالكی كاتی سه‌ردانی سامه‌رای كرد له‌مه‌رقه‌دی دووئیمامهكان كه‌له‌ناو قوڵایی سونه‌كان دایه ماچی قه‌فه‌زه ئاسنینه‌كه‌ی كرد. به پێی پێوه‌ره‌كان و هه‌ڵویسته‌كان هه‌رگیز ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ئاماده‌نین ده‌ست به‌رداری عیراقێك بن ئه‌فغانستانێكی تری لی ده‌رچێت له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئامانجی داعش له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی له‌عیراق و شام ههمووچارهسهریهكان به‌لای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دۆزه‌خێك داده‌بات تاماوه‌یه‌كی نادیار ناوچه‌كه ده‌خاته‌به‌رده‌م شه‌رێكی ماڵوێرانكهرو بانكی به‌رهه‌م هێنانی بیری توندره‌وه‌ی، بیرورایه‌كی تر ئێستا هاوشانی روداوه‌كان ده‌روات ئه‌ویش بیرۆكه‌ی دروست بوونی رۆژهه‌ڵاتێكی تره‌و له‌بری كاره دروسته‌كه خه‌ریكه بناغه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی داده‌رێژرێت، ئاستی كاردانه‌وه‌كان تادێن ده‌گۆرێن ورێگه بۆ هاتنی پێشهاتیتازهتر خۆش ده‌كه‌ن مالكی جاری تهعبئهی جهماوهریداوه له بێئومێدی رانه‌گه‌یاندنی باری نائاسایی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، پلانی دانانی نه‌خشه‌یه‌ك بۆ پاراستنی به‌غدای پایته‌خت ترسه‌كه‌ی زۆرتر كردووه، فه‌توای ئایه‌توللا سیستانی به‌رزترین مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان بۆهه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌روی چه‌كداره‌كان بارودۆخه‌كه بۆرێكخستنی شهرهكهبهلای چربونه‌وه‌ی پرسی تایه‌فی و مه‌زهه‌بی ده‌بات له‌بۆته‌ی داوای سونه‌كان كه شازده خاڵیان ئاراسته‌ی حكومه‌ت كردبوو ئه‌گه‌ر بۆیان جی به‌جی نه‌كرێت دووبژارده‌ی تریان له‌پێشه یان هه‌رێمێك رۆڵی كارایان هه‌بێت له مه‌ركه‌زدا یانیش بریاردانی چاره‌نووس، وولاتی ئێران بهراگهنراوێك له‌سه‌ر زاری روحانی هاوكاری بۆ مالكی راگه‌یاندووه و ژماره‌یه‌ك شاره‌زای سه‌ربازی بۆناردوون ـئهمهریكاش هێزی تایبه‌تی ناردووه نیگه‌رانی خۆی نه‌شاردۆته‌وه داواله ئۆباما ده‌كرێت هه‌نگاوی به‌په‌له بهاوێژێت چونكه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئهودهراوت جڵه‌وه‌كه له‌ده‌ست ده‌ربچێت وزیان به‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌منی قه‌ومی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نێت هه‌ندێك له‌به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكیه‌كان هۆشداری ئه‌وه‌یان داوه ره‌نگه كاره‌ساتێكی تری وه‌كو 11 سپتێمبه‌ر دوباره ببێته‌وه به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنه ئه‌منیه‌كه‌ی نێوان خۆی و عیراق ئه‌مه‌ریكا مولزه‌م ده‌كات هاوكاری بكات، له ئێستادا باره‌كه زیاتر روه‌و ئاڵۆز بوون ده‌روات، به‌بێگومان به‌ئاسایی بونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ش موعاده‌له‌كه ده‌گۆرێت وه‌كو چۆن روداوه‌كان ناگه‌رێنه‌وه دواوه ئه‌وهاش شه‌رێكی قورس‌تر له‌سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كان به‌رپا ده‌بێت بۆیه‌شه ته‌واوی پرسه‌كان به‌كراوه‌یی به شرۆڤه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی كاتی ده‌مێننه‌وه به‌دوریش نازانرێت سه‌ره‌تای له‌ناوچوونی داعش و دارمانی هیوای سونه‌كان بێت كه داواكراوێكی سه‌ر یاری كاغه‌ز عزه‌ت دوری نوێنه‌رایه‌تی به‌شێكی ده‌كات به‌ناوی ته‌ریقه‌تی نه‌قشه‌به‌ندی، ئه‌وه‌ی نازنرێت ئه‌وه‌یه ئایا روداوه‌كانی دواتر سه‌ری ئامانجه‌كانی هه‌موولایه‌ك ده‌خوات یان عیراقێكی جیاوازتر به‌دڵی هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌بینین له‌ده‌مێكدا خه‌ڵك ئاسایش و ژیانێكی ئاسایی دوورلهئاژاوهیان ده‌وێت هه‌ندێك لهئاواهركانی شاری موێل به‌كه‌مێك هێوربونه‌وه ئاماده‌ن برۆنه‌وه!!!!!؟ ئهمهئهوپرسیارهیهلهوهتهی عیراق چوه‌ته ناو مێژوو به‌بی وڵام ماوه‌ته‌وه