دۆخی ئێستای عیراق، ئهومهتهڵهیه كه هه‌ڵهێنان و تێگه‌یشتنی ئاسان نیه، گه‌ڕان به‌دوای وه‌ڵامی هه‌رپرسیارێك كه خۆی له پێشهاتێكدا ده‌پێچێته‌وه به‌رمه‌بنای قه‌ناعه‌تێكی كاتیه بۆئه‌و دهستهولایهنهی بون و نه‌بوونی سیاسی خۆی پێوهبهستۆتهوه. بوونی رۆحێكی ئه‌زه‌لی دژبوون، پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی داڕشتنی كه‌سایه‌تی‌و سایكۆلۆجیای تاكی عیراقیه كهتائاستی روداوه‌كان به‌رزببنه‌وه ئهوگیانهش مل ملانێی خۆی په‌ره‌پێده‌دات و جارێك رۆڵی زاڵم وجارێكی دی ئهوقوربانیهیه بۆفریاد ره‌سێك هاواری لی هه‌ڵده‌ستی. سه‌رده‌می ئیستعمار بۆعیراق و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی لهژێركۆنترۆڵو ئینتدابدابوون، له‌خشته‌بردنی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری لێدهركهین به‌گه‌شترین قۆناغ داده‌نرێت له‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی كێشه‌كانی راگرت وخشته‌ی قركردن و له‌ناوبردنی یه‌كتری بۆماوه‌یه‌ك دواخست. ئارامی له‌عیراق هه‌ڵگیرا له‌وده‌مه‌ی كوشتن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ناسنامه، له‌ناوبردنی تۆرهمهو رهچهلهَكی منا‌ڵیشی به‌حه‌ڵال زانی، قه‌تل و عامی خانه‌واده‌ی پاشایه‌تی ده‌سپێكی خوێن رشتنێكی دورودرێژ بوو به‌جۆرێك بۆئهمرۆ به‌رجه‌سته بووه ههمووسنورێكی ئه‌خلاقی تێپه‌راندووه، مه‌سه‌له‌كه به‌گشتی ڕێك ئهووهسفه قورئانیه ده‌یگرێته‌وه كه ده‌ڵێت [كلمادخلت علیها امه لعنت اختها] هه‌موو لایه‌ك خۆی به‌موسوڵمان ولهسهرحهق ده‌زانێت ئه‌ویتر بی باوه‌رو ئیمان، ئێستا ره‌گه‌زی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی بریتی یه له‌زاڵ بوونیسونه به‌سه‌ر شیعه‌دا پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته، ته‌نانه‌ت ته‌عریفی ئیرهاب له‌چوارچێوه‌ی كه‌سیدا گومان له‌وژماره زۆره‌ی كوژراوه‌كان ده‌كات و ئه‌و پرسیاره لهووڵاتێكیبهزۆر پێكهونراو ده‌كات ئایا كوشتنی به‌لێشاو به قێزه‌ونترین شێوه هه‌مووی له‌خانه‌ی تیرۆریستیدایهو مافی ئه‌وه‌ن كه‌ل وكۆم بكرێن؟ئه‌وانه‌ی رۆژانه ژیانیان لی وه‌رده‌گیرێته‌وه به‌بی جیاوازی هه‌موویان ئیرهابی عه‌یار بیست وچوارن؟ بارودۆخه‌كه خراپترین ره‌نگدانه‌وه‌ی دروست كردووه كه پێویستی به چاره‌سه‌رێكی كۆمه‌ڵناسی هه‌یه، له‌ناوه‌نده‌كانی میدیاوپێگه ئه‌لكترۆنیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی دیمه‌نی سه‌ربرینی مرۆڤه‌كان و كاره‌كانی رێكخراوهتیرۆریستیهكان سه‌یرده‌كرێن ئهوهندهبایهخ بهوباروی په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن وئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ووڵات نادرێت به‌ڵكو نیشتمانهكه خه‌ریكی چاولێكنانهو چاوه‌رێی ته‌ڵقینی خۆی ده‌كات. سهرچاوهوچاوگی زۆربه‌ی كێشه‌كان نامۆبونی مێژوویی ناوچه‌كه‌یه به‌دیموكراسی و پره‌نسیپه‌كانی، خۆههڵوهداكردنهلهسهلماندنی مافهشارستانیهكانی به‌رامبه‌ر، بۆهێزهلیبراڵ و ئازادیخوازه‌كان عیراق حه‌له‌به‌ی زۆرانبازیه‌كی ناهاوسه‌نگه له‌بری دایالۆگ زمانی ترس وتۆقاندن حوكم ده‌كات، پێشهاته‌كان نۆرماڵ نین هه‌روه‌ك كه‌ره‌سته‌ی خاوی بونیادێكی تازه‌ش نیه لهههویرهكهی قالبی كه‌سێتیه‌كی كامڵی لی به‌رهه‌م بهێنرێت به‌ڵكو حهوسهلهیهكی دورودرێژی ده‌وێت بۆئه‌وه‌ی له فیكری توندڕۆیی و به‌كارهێنانی ناوی پیرۆزی خودا بۆشه‌رعیه‌ت دان به‌كاره دژه ئینسانیه‌كان ده‌ربازی ببێت و بهلۆجیك ومه‌عریفه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات. لێره‌دا پرسه‌كان و روداوه‌كان به‌یه‌كه‌وه راستیه‌كی تاڵ پشت راست ده‌كه‌نه‌وه كه عیراق به‌هه‌شتێكی عه‌ده‌ن نیه بۆپێكهوهژیانی ئاشیانه وه ئه‌و پانتایی یه‌ش نیه حوكمێكی میانره‌وه‌ی پابه‌ندی ده‌ستوور تێیدا گه‌شه‌بكات له‌بریدا ویستێكی سروشتی كه‌س تاكه‌كانه بۆحه‌زی هه‌بوونی ئاژاوه بۆبینینی مامه‌ڵه‌یه‌ك به‌زه‌بروزه‌نگ كپی ده‌نگه‌كان بكا سزای سووك له‌فه‌رهه‌نگی یاسادا بسرێته‌وه، هێزێك هه‌یه ده‌یه‌وێت به‌دروشمی ناسیۆنالیزم و عه‌ره‌بچێتی مافی نهتهوهوكهمینهكانی تر بخوات، هێزێك لهئهولاتر دژ به‌گشت به‌ها ئینسانی و مرۆڤه‌كان هه‌ستاوه‌ته‌وه‌و ده‌ستی راست وچه‌پی ده‌وه‌شێنێت به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستاوه به‌رنامه‌ی روخاندنی میراتی به‌شه‌ریه‌تی هه‌یه‌و ئایندهی ترسناكی به‌رونی نازانرێت، ئه‌وه‌یه كه هیچیمان ناتوانین لوغزی مه‌ته‌ڵه‌كه و ته‌لیسمی سیحری پێكه‌وه‌ژیانێكی راسته‌قینه بشكێنین، بۆكورد له ته‌ك روبه‌روبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی داعش و عیراق، ستراتیژێك وه‌كو فهرزپێویسته بۆمه‌به‌ستی رێگه گرتن له سه‌رهه‌ڵدانی بیری توندره‌وی وزه‌مینه خۆشنهكردن كه مه‌ترسیه‌كی هه‌مان شێوه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عیراقمان دوچاربێت، هه‌روه‌ك چاوه‌دێر ئه‌وه‌ش بكرێت سودی خراپ له‌ئازادی وه‌رنه‌گیرێت دواجار كاڵه‌ك به‌ئه‌ژنۆی خۆمان بشكێنین.