فراوان بوونی بازنه‌ی تیرۆر له عیراق، بوو به شایه‌دی ئه‌وه‌ی كه ستراتیژیه‌كه‌ی سه‌رۆك بۆش له‌سه‌ره‌تای شه‌ری تیرۆردا له‌دوای كاره‌ساته‌كه‌ی 11ی سپتێمبه‌ر وه‌راست بگه‌ڕی. بۆش له‌وكاتدا هه‌رسی ووڵاتی (ئێران، كۆریای باكوور، عیراقی) به‌ته‌وه‌ری شه‌ڕ ناوبردن، هه‌رله‌هه‌مان شوێن و پێشكه‌ش كردنی وتاره‌كه‌ی بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریكی، جیهانی به‌گشتی خسته به‌رده‌م دووبژاردهوه یائه‌وه‌تا لهدژمانن یاخود له‌گه‌ڵمانن. بۆئهودهم ئه‌و لۆجیكهسهربازیه به هێمنی گومانێكی نه‌گوتراوی دروست ده‌كرد كهنهدبوا ئه‌مه‌ریكا بهوزهقیه هه‌ره‌شه‌ی له‌م شێوه‌یه به‌كاربهێنی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو ئهوماوهزهمهنیه شه‌ن وكه‌و بكه‌ین ده‌بینین تاڵه‌موویه‌ك له كه‌لێنی نه‌بوونی عیراق به‌سه‌رچاوه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئیرهاب و پێناسه‌ی میحوه‌ری شهر ناهێڵێته‌وه ئه‌وه‌تا په‌یتا په‌یتا خه‌ریكه ده‌بێته مه‌نبه‌عی ئیستیرادكردنی تیرۆریستان له‌ده‌یه‌ها رهگهزودهوڵهتی جیاواز ورێكخراوی تیرۆریستیدهوڵهتی ئیسلامی له‌عیراق و شام فه‌رمانڕه‌وایی یان ده‌كات. له‌م روبه‌روبونه‌وه‌یه‌دا كه نووكه له ئارادایه قسه‌و هه‌ڵوێست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی وماوه‌ی پێویست تاراده‌یه‌ك یه‌كلایی بۆته‌وه، جی به‌جێبوونی خشتهكه به‌هه‌ر جۆرێك بی خاڵی كۆتایی یه‌كه‌ی دێت، لی پرسی هه‌ره‌گرنگ له كۆی هاوكێشه‌كه چه‌سپاندنی دیموكراسیه‌ت وپرهنسیپهكانیهتی به‌وه‌ی چۆن كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆیی لهسهدانهوهدی ده‌ستی داوهتهچهك و پێویست بوون وناچاری بێت میلی چه‌كه‌كه‌ی لی بۆته دۆست ومیوانێكی بیست وچوار كاتژمێری. عیراق ئێستا نهكۆمهڵگهیهكی سیاسی ئه‌بستراكت و نه پێكهاته‌یه‌كی روتی ته‌واو مه‌زهه‌بی و ئایینیه، دوای كه‌وتنی رژێمی به‌عس ده‌روازه به‌رووی گه‌شه‌سه‌ندنی بیری ئوێولی كرایه‌وه شیعه و سوونه هه‌ریه‌كه‌یان له‌به‌رگی (مه‌رجه‌عیه‌ت، ده‌سته‌ی زانایان) زه‌خیره‌ی خۆئاماده‌كردنیان زیاتر ده‌كرد بۆئه‌و پێكدادانه حه‌تمی و چاوه‌روان كراوه‌ی ئه‌مرۆ هاتۆته‌بوون، كه گومان له روودانی نه‌بوو، پێشبینی بزوتنه‌وه‌كه‌ی هه‌ردوو لایان بۆبوونیان به ئیسلامیه‌كی سیاسی ناوه‌ند نه‌گه‌یشته ئه‌و زه‌مینه له‌باره‌ی میسر پاش شۆرشی یۆلیو و كوده‌تا سپیهكهبهسهرشافاروق هاتنه سه‌ركاری عبدالناێر تاكو تیرۆركردنی سادات ساڵی 1981، بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی حزبه سیاسیه‌كان بێجگه له ئیخوانه‌كان له‌لایه‌ن جمال عبدالناێرهوه به‌گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی مێژوویی ئه‌و زاته داده‌نرێت، تیایدا‌و به‌هۆیه‌وه ئیخوان له هێزێكی میانره‌وی دورهپهرێزهوه وورده له له‌دروشمه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی رابه‌ر نزیك بونه‌وه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی نهێنی، حوكمی (قورئان، شمشێر) تیۆره‌كانی (حاكمیه‌ت، جاهلیه‌ت) ی سید قوتب ده‌ستیان كرد به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی خۆیان له‌زانكۆكانه‌وه تا به دام ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌گات هه‌وڵی زۆریان ده‌دا تا دۆست ولایه‌نگرانیان له‌وشوێنانه په‌یدابكه‌ن، په‌لهاویشتی ئه‌وهێزه وایكرد كاری نه‌كراوی خۆیان بكه‌ن خودی ناێر 13جار هه‌وڵی كوشتنی درا كه نۆیان له‌لایه‌ن ئیخوانه‌وه بوو تادواجار به له‌سێداره‌دانی سید قوتب تیۆرسینی مه‌زنی ئیخوانه‌كان له ساڵی 1966 كۆتایی هات، ئهوگورزهی وه‌به‌ر ئیخوان موسلمینهكان كه‌وت كهبهبناغهی دامه‌زراندنی بیری فهندهمیتالیزم و ئیسلامی سیاسی داده‌نرێن (معالم فی الگریق) له مانیفیسَتێكی ساده‌و بروایه‌كی كامڵه‌وه به‌ئاراسته‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گروپه توندره‌وه‌كانی هاوشیوه‌ی وه‌كو ا (لتكفیر والهجره، الجماعه) پاشان قاعیده فۆرمالیزه بكرێت و داعش‌یش له‌هه‌ناوی قاعیده‌ی دایكه‌وه خۆی رابگه‌یه‌نی و راده‌ی توندره‌وی وده‌مارگیری بگه‌یه‌ننه لوتكه‌یه‌ك مه‌ترسیه‌كه ههربهخۆرئاواوه نه‌بینن به‌ڵكو جیهاد دژ به هێزه ناوخۆیی یه‌كان ده‌ست پێبكه‌ن و بیردۆزی ته‌كفیركردنی كۆمه‌ڵگا ببێته حاكمی موتڵه‌ق، . پێشتر ئاماژه‌مان پێیكرد رێچكه‌ی ئیسلامی سیاسی له عیراق لهبهرشلۆقی وگۆرینی رژێم نهگهیشتهئهو ئاسته‌ی نه‌ش و نوماكردنهكهی ئهوفاكتهره بێت هێزه ئایینه‌كانی ناوعیراق به‌یه‌كجاری دابه‌ش بكات، داعش به‌داگیركردنی خاك بیری پێكه‌وه‌ژیانێكی ئاشتیانه‌ی پوكانده‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئیمان و باوهرهكه له دوو مه‌زهه‌بی جیاوازه‌وه چاوگ بگری، ئه‌وه‌تا داعش ئه‌وشاره سونهنشینانهی داگیركردووه رۆژانه یاری به‌گیانی سه‌ده‌ها هاوڵاتی ده‌كات و گه‌وره‌ترین نیشانه‌ی سهرسورمانلهسهرمهزڵومیهتی (سونیستان) دروست ده‌كات ئایا كه‌ئه‌وان قوربانی بن ئه‌ی زاڵمه راسته‌قینه‌كه كی یه؟؟ته‌نانه‌ت له دۆخی پرچه‌ككردنی عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌نبار وناوچه‌كانی تر جۆرێك له سستی نواندن له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه هه‌یه چونكه دوباره‌بونه‌وه‌ی دۆخی لیبیا لهگۆرێدایه له‌دوای نهمانیداعش بارودۆخه‌كه به‌ده‌ردی انێار الشریعهی شاری به‌نغازی كانگای شۆرشی لیبیا بچێت له‌دواییدا شه‌ره‌كه لهقالبی (سونهوعهشیرهتهكان) دژ به‌حكومه‌تی ناوه‌ند خۆی ئافهرۆزبكات، به‌ته‌نها ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ویش له‌به‌ر راگرتنی باڵانسی هێز ده‌یه‌وێت هۆزه‌كان چهكداربكرێن ده‌نا بابهتیدرێژخایهن بوونی شه‌ری تیرۆر بۆچهندسالێكی دی و هێنانی تفاقی جه‌نگی زیاتر بۆچی یه؟مهغزاسهرهكیهكه له‌بارودۆخی عیراق له‌دوای دامركانه‌وه‌ی روداوه‌كان تاكه خوێندنه‌وه‌یه‌كی نه‌گۆره و لێَكدانهوهی دیكه به‌خۆیه‌وه هه‌ڵناگری ئه‌وه‌یه هیچ هێزێكی سیاسی، ئیسلامی وه‌كو به‌دیل نامێنێته‌وه باوه‌ری به‌مافی ته‌واوی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هه‌بێت، دیموكراسیه‌ت ده‌بێته گه‌شتیارێكی بارگران هه‌موولایه‌ك حه‌زده‌كات بانگهێشتی بكات به‌ڵام نه‌كاری له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و نهتهگبیریشی پێده‌كه‌ن، فه‌رید زهكهریایهكێك لهبیریاره ئهمهریكیهكانه ده‌رباره‌ی دیموكراسی پێی وایه به‌رله‌هه‌ڵبژاردن بوونی لیبراڵیه‌ت زه‌روره واته كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌یه‌كی لیبراڵیانه‌ی هه‌بێت جیاواز له‌وه بوونیگروپه ئیسلامیه‌كان و بردنه‌وه‌یان له‌هه‌ڵبژاردن كاره‌ساتێكه دژ به‌دیموكراسی و به‌هۆیه‌وه رێگا خۆش ده‌بێت بۆسه‌پاندنی به‌رنامه‌كه‌ی خۆیان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كان ده‌نگ دانی خه‌ڵك له‌وكاته‌دا بهوهێزانه لهبإمتمانهیی یه‌وه‌یه و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كه له پارته (عه‌لمانیه) گه‌نده‌ڵه‌كان كه‌نه‌یان توانیوه به‌درێژایی حوكمرانی ده‌وڵه‌تی هاوڵاتی بنیات بنێن، رهنگهنمونهكهی حوكمی ممحمد مورسی ئه‌و مانایه بدات سه‌ره‌رای ده‌رچوونی به‌هه‌ڵبژاردن، ویستی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا گۆرانكاری سه‌رتاسه‌ری بكات و ده‌ستوور ههمواربكاتهوه ئه‌وترسه بخاته دڵی لایه‌نه‌كانی دی كه‌ده‌یه‌وێت پرۆسه‌ی به ئیخوان كردنی میسر جی به جێبكات هه‌تاكو له درێژه‌دان به خۆپیشاندانه‌كان بۆگێرانه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت، سهلهفیهكانیمیسر هاوریان نین و به‌شداری ناكه‌ن، هیگلی فه‌یله‌سوف ده‌لێت كێشه‌ی ئێمه‌ی مرۆڤه‌كان گومان كردن نیه به‌ڵكو یه‌قینی ته‌واوه چونكه به‌هۆیه‌وه بریارێكی قه‌تعی ده‌درێت وحساب بۆ ئایینده ناكرێت، ئه‌وه‌یه داعش رێك ئهویهقینه به‌كارده‌هێنێت له‌كوشتن و برین و ئه‌تك كردنی مرۆڤه‌كان به‌ناوی (خوداودین) كهپهروهردگارو ئایین لێی به‌رین. كۆمه‌ڵگای كوردیش وه‌كوچۆن له‌ناو گه‌رداوی تیرۆر‌و ده‌رهاویشته‌كانی دایه، له‌داهاتوشدا به‌رپرسیارییه‌تێكی مه‌زنی دهكهوێتهسهرشان، ناكرێت خۆی له‌خانه‌ی مهجبووربونی چه‌ك هه‌ڵگرتنێكی به‌رده‌وامدا بهێلێته‌وه و كاریگه‌ری دیارده‌كه به‌سه‌ر شه‌قام وتاكدا درێژ مه‌ودا بی وه‌ختی تیرۆر ریشه‌كێش ده‌كرێت فه‌رزی عه‌ینه سه‌روكارمان له‌گه‌ڵ دیموكراسیه‌ت له‌كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌ده‌نی بوون و حوكمی یاسا بێت شتێك نه‌بێت له‌هه‌رێم به‌ناوی كێشه‌ی ئایین و نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌بی خه‌می ئازادكردن ورزگاركردن چه‌ند گهوهربی، خه‌می ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیه جڤاكیهكان گه‌وره‌تر، ئه‌وه‌ی تا ئه‌وساته‌ش ئێمه له‌باقی شوێنه‌كانی تری عیراق و هه‌تاكو لهدهوربهره ئیقلیمیهكهمان جیاده‌كاته‌وه بوونی پێكه‌وه ژیانی چین و توێژه‌كانه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ئابوریه‌كی به‌رچاو كه خه‌بات وقوربانیهكی زۆری رۆچلهكانی له هێزی پێشمه‌رگه بۆدراوه وه‌كو واجبێكی نیشتمانی ئه‌ركی گشت لاحزبه سیاسیه‌كانه كه له چوارچێوه‌ی پارێزراوی خۆیدا بیهێڵنه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.