به سپۆنسه‌ری وه‌به‌رهێنه‌ران، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌رێوه‌چوونی ڤیستیڤاڵی چه‌ژنی نه‌ورۆز به‌رده‌وامه‌و پارێزگاری سلێمانیش ته‌ئكید له گرنگی چهژنهكه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد و یادكردنه‌وه‌ی ده‌كات.
به سه‌رپه‌ره‌شتی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سلێمانی و وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان و كاره‌بای سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی ئاماده‌كارییه‌كانی ڤیستیڤاڵی نه‌ورۆزی سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، ته‌واوی ڤیستیڤاڵی ئه‌مساڵی سلێمانی له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه سپۆنسه‌ری ده‌كرێت، له‌و رووه‌شه‌وه سوپاسی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستانی كرد و هاوكارییه‌كه‌ی و سپۆنسهرییهكهی ئه‌وانی به‌رز نرخاند.
پارێزگار ته‌ئكیدی له گرنگی چه‌ژنی نه‌ورۆز وه‌ك بۆنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ی كرده‌وه رایگه‌یاند: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌نجامدانی ڤیستیڤاڵه‌كه به باشترین شوێوه.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئاماده‌كاریی و پرۆگرامی ڤیستیڤاڵهكهو له‌و رووه‌شه‌وه چه‌ند بریارو رێنیمایهكی پێویست درا.