جەماوەری سەربەرزی دەڤەری بیتوین و پشدەر
حزب و لایەنە سیاسیەکان
کەسایەتی و پیاو ماقولانی پشدەر و بیتوین
ماوەیەکە جەند کەسیکی سازشکار ھەڵدەسوڕێن کوایە ئاشتی لە نێوان ئاغا و جوتیارانی دەڤەری پشدەر بەر قەرار دەکەن . ھەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم کەسانە نوینەرایەی ئێمە ناکەن نە پەیوەندی بە ئێمەوە ھەیە . وەکو بنەماڵەی شەھیدانی جوتیاران لە کەس قبوڵ ناکەین بە ناوی ئێمەوە داوای ئاشتی بکات چونکە کەس و کاری ئێمە خۆیان کردە قوربانی لە پێناوی چەسپاندنی یاسا و ھاتنە دی عەدالەتی کۆمەڵایەتی تاوەکوو ئەم ئامانجە پیرۆزەش نەھێتە دی ئێمە بەردەوامین و بەردەوام ئەبین وەک ھەمیشە. داوامان کردووە و داواش دەکەین بکوژان بدرینە دادگا و یاسا سەروەر بیت. وە ھەر کێشەیەکیش ھەبیت بە یاسا چارە سەر بکریت.
ڕوی داوامان لە لە کەسایەتی و پیاو ماقوڵانی پشدەر و بیتوین ئەوەیە کە گوئ بۆ ئەو کەسە سازش کارانە نەگرن چونکە کلیلی صلح لای ئەوان نیە بەڵکو کلیلی صلح بە جئ بەجئ کردنی یاسایە وە خۆشمان خاوەن بڕیارین و ئێمە خاوەنی قوربانی و شەھیدین بۆیە کەس نوینەرایەتی ئێمە ناکات.
بنەماڵەی شەھیدانی جوتیاران
١-شێرزاد شەھید مامۆستا ئەمین محمود
٢-ھاورئ شەھید حەمەرەش محمود
٣-قەندیل شەھید سوارە بابکر
٤-محمد ملا محمود برای شەھید احمد ملا محمود
٥-محمد حەمە شوان برای شەھید حەمە ئەمین حەمە شوان
٦-ئومید خدر حەمەرەش برای شەھید رزکار خدر
٧-بیستون حەمە سالح برای شەھید بکر حەمە سالح
٨-ئومید شەھید عبدللە حەمە جاف
٩-نەوزاد شەھید محمد امین -احمد شۆکە
١٠-حسن احمد قەرە برای شەھید علی احمد قەرە
١١-عیدر اسماعیل برای شەھید بکر اسماعیل
١٢-شۆرە احمد برای شەھید احمد کەو کر
١٣حسین حسن زەردان برای شەھید حەمە حسن زەردان