دوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌رباره‌ت به هێنانی بڕێکی زۆر ده‌رمان به نایاسایی له شاری که‌رکوکه‌وه بۆ ناو شاری هه‌ولێر، به مه‌به‌ستی فرۆشتنی به نایاسایی، پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان توانییان ده‌ست به‌سه‌ر ده‌رمانه‌که‌دا بگرن و تۆمه‌تباره‌کانیش ده‌ستگیر بکه‌ن.
لەو بارەیەوە ڕائید كاروان شێخ عەبدولكەریم وتەبێژی فەرمیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگه‌یاند که دوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار به ناوه‌کانی (ك) و (ك) کوڕانی (ا ع) که له که‌رکوکه‌وه به شێوه‌یه‌کی نایاسایی ده‌رمانیان بۆ ناو شاری هه‌ولێر ده‌هێنا و پاشان ده‌یاندایه تۆمه‌تبارێکی دیکه به ناوی (ع م ح) به مه‌به‌ستی فرۆشتنی له‌ناو شاری هه‌ولێر.
ئه‌وه بوو دوای چاودێریکردنیان هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانییان هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌که، به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه ناو سنوری شاری هه‌ولیر، ده‌ستگیر بکه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر ده‌رمانه‌کانیشدا بگرن.
ڕائید كاروان هەروەها ڕوونیشی كردەوە: په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م کێیسه کرایه‌وه و خرایه به‌رده‌ستی به‌ڕێز دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه، به‌ڕێزیان بڕیاری دا به به‌ند کردنی هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌که و ته‌واوکردنی لێکۆڵینه‌وه.