B. 1- بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان دژی ده‌سه‌ڵات و هیراشییه‌تن؟ ... و: زاهیر باهیر
پێشه‌کی، پێویسته ئاماژە به‌وه بکه‌ین، که ئه‌نارکیسته‌کان به‌ڕووی چ جۆره ده‌سه‌ڵاتێکدا ڕادهوستنهوه . له کاتێکدا له لای هه‌ندێک له نه‌یارانی ئەناركیزم واباوه، که ئه‌نارکیسته‌کان دژی هه‌موو جۆره‌کانی ده‌سه‌ڵاتن، ڕاستییه‌که‌ی قسه‌کردن له بار و دۆخێکی ئاوادا زۆر ئاڵۆزه. هه‌ڵبه‌ته حاڵه‌تی ئاوا هه‌یه، که ئەناركیستەكان وتوویانه دژی " هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکن"، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌یه‌کی نزیک بەوە ده‌ریده‌خات، که ئه‌نارکیسته‌کان ته‌نها یه‌ك فۆرمی دیاریکراوی ده‌سه‌ڵات، ڕەتدەكەنەوە. بۆ ورده‌کاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، که ئێمه مه‌به‌ستمان له قوچكەیی/ ھەرەمی/ ھیرارشی چییه، تکایه سه‌رنجی (section H. 4) بده. ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت له‌وێدا که باکۆنین وتویه‌تی ببینرێت، که ده‌ڵێت " سەرەتاكانی یا بنەماكانی ده‌سه‌ڵات، وه‌کو هزرێکی لاهوتیانه و ئایدیایه‌کی میتافیزیكی و ڕامیاریی، بووه‌و ده‌رکه‌وتوه، که گوایه جه‌ماوه‌ر، یا ڕه‌شه‌خه‌ڵکه‌که هه‌میشه له فەرمانڕەواییكردنی یا خۆبەڕێوەبردنی خۆیاندا بێتوانابوون، یا له به‌ڕێوه‌بردنی خۆیاندا و هه‌موو كات ده‌بێت خۆیان بده‌نه‌ده‌ست ( ته‌سلیم) کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکانی به‌سۆز و حه‌کیم و ئاوه‌زدار و دادپه‌روه‌ر، ئه‌مه‌ش به ڕێگایه‌ك له ڕێگاکان، له سه‌ره‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه.
" . " [Marxism, Freedom and the State, p. 33]
فۆرمه‌کانی دیکه‌ی باڵاده‌ستی لای ئه‌نارکیسته‌کان زۆر پەسەندن (مەقبولن)، ئه‌مه‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا باڵاده‌ستی ناوبراو سه‌رچاوه‌یه‌کی هێزه ( پاوه‌ر) به‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه‌وه، یاخود نا. ئه‌وه‌ش کلیلی ده‌رگای تێگه‌یشتنه له هه‌ڵوێستی ئه‌نارکیسته‌کان سه‌باره‌ت به باڵاده‌ستی و ده‌سه‌ڵات. ----- ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی هیراشییانه / قووچکهیانه بێت، ئه‌وه ئه‌نارکیسته‌کان دژین و زانینی هۆکه‌شی ئاسانه :-
"نابێت متمانه بهكەس بکرێت که دەسەڵاتی (پاوه‌ر) له ده‌ستدابوو، لەبەرئەوەی كە دەسەڵات بەھرەكێشیی لە كەسەكان دەكات و كۆمەڵگە بەسەر ستەمگەر و ستەملێكراودا دابەشدەكات " [Bakunin, The Political Philosophy of Bakunin, p. 249]
جیاکردنه‌وه‌ی جۆری فۆرمه‌کانی ده‌سه‌ڵات له یه‌کدی زۆر گرنگه، هه‌روه‌کو Erich Fromm ئاماژەی پێکردوه، " ده‌سه‌ڵات ده‌سته‌واژه‌یه‌کی به‌ربڵاوه، که دوو واتای ته‌واو جیاوازی هه‌یه : "یا ده‌سه‌ڵاتێکی ژیرانی (عه‌قڵانی)، لۆجکیانه" ده‌بێت، یا " ناژیرانی (ناعه‌قڵانی)، نالۆجکییانه". ده‌سه‌ڵاتی ژیرانی له‌سه‌ر بناغه‌ی تواناداربوونه و یارمه‌تی که‌سه‌که ده‌دات، که له پێشه‌وه‌چوونی و گه‌شه‌کردنیدا، بڕوای له‌سه‌ری بێت. ده‌سه‌ڵاتی ناژیرانی له‌سه‌ر بناغه‌ی پاوه‌ر ھێز و خزمه‌تکردن بە چه‌وساندنه‌وه‌ی ئەو که‌سه‌ی که ملی پێدەدات، دامه‌زراوه "
[To Have or To Be, pp. 44-45]
هه‌مان خاڵ له‌لایه‌ن باكونینیهوه پتر له 100 ساڵ پێشتر، پێکراوه، کاتێک كە ئاماژەی به جیاوازی له نێوان ده‌سه‌ڵات و " هه‌ژموونی سروشتیانه" کردوه. لای باكونین، ئازادی تاك "سه‌ره‌نجامی ژماره‌یه‌کی گه‌وره‌ی که‌ره‌سه (مه‌تیریاڵ)، ڕۆشنبیریی، هه‌روه‌ها هه‌ژموونی مۆراڵییانه‌ی هه‌موو تاکێکی ده‌وروبه‌ری خۆی و هه‌ره‌وه‌ها کۆمه‌ڵگه‌شه . . . که له کاتێکدا به به‌رده‌وامی ئه‌م هه‌ژموونانه به‌جێده‌هێنێت . . . . بهههڵوهشاندهنهوهی ئه‌م کاراییه ئاڵووێرگەرانە، ئه‌و هه‌ژموونانه دەمرن". کاتێک که ئێمه داخوازی ئازادی جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ین، به‌ده‌گمه‌ن حه‌ز به له‌نێوبردنی کارایی هه‌ر یه‌ک له تاکه‌کان یاخود له کارایی هه‌ر گروپێک له تاکه‌کان، که کارایی سروشتیانه‌یان له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر هه‌یه، ده‌که‌ین . ئه‌وه‌ی که ئاواتمانه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دروستکراوه‌کان (دەستكردەكان) و به‌رته‌ری و یاسایە له‌ته‌ك هه‌ژموونه فه‌رمییه‌کان. "
[The Basic Bakunin, p. 140 and p. 141]
به واتایه‌کی دیكە، جیاوازی له نێوان به‌شداریکردن له بڕیارێکدا و گوێگرتن و سه‌رنجدان له ئاڵتهرنهتیڤێك، هه‌روه‌ها پسپۆڕێتی ( " توانا‌و هه‌ژموونی سروشتیانه") له پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یته بڕیارێك، جیاوازه له‌ته‌ك ئه‌و بڕیاره‌ی که له‌لایه‌ن گروپێکی جیا له خه‌ڵکه‌وه، لە جیاتی تۆ ده‌ده‌رێت ( ئه‌وانه‌ی که لەوانەیە یا لەوانەنییە ههڵبژێررابن) له‌به‌رئه‌وه‌ی که له ڕێکخراوه‌که‌دا یا له کۆمه‌ڵگه‌که‌دا ئه‌وه ڕۆڵیانه. له باری یه‌که‌میاندا، تاکه‌کان، ئازادی خۆیان و بڕیاره‌کانیان، جێبەجێدەكەن، بۆ نموونه ( له‌سه‌ر بناخه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ژیرانی / لۆجکیانه . بنیاتنراوه ). له‌وه‌ی دواییاندا ملدان بووه بۆ ئاره‌زووه‌کانی كەسانی دیكە، بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی هیراشی/قوچکه‌یی، ( بۆ نموونه له‌سه‌ر بناخه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناژیرانی/نالۆجکیانه، دروستبووه). ئه‌مه‌ش لەبەرئەوەی ده‌سه‌ڵاتی ژیرانی " نه‌ک هه‌ر مۆڵهتدهدات، به‌ڵکو داخوازی پەسەندكردنی به‌رپرسیارێتی و و ڕه‌خنه‌گرتنیش، ده‌کات. . . ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌و بڕیار و سهرهنجامانهش، هه‌میشه کاتەكین، پەسەندكردنیشیان به چۆنیەتی بهجێهێنایان و دەربڕینیانەوە به‌نده. " به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناژیرانی، له سه‌ره‌که‌ی دیكەوه، " هه‌میشه ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه و له سه‌روو خه‌ڵکه‌وه‌یه . . . . ده‌سه‌ڵاتێکه له لایه‌نێکه‌وه، ترسه بۆ لایه‌نه‌که‌ی دیكە، ئه‌مه‌ش هه‌میشه ئه‌و بناخه‌یه‌یه، که ده‌سه‌ڵاتی ناژیرانی له‌سه‌ری دروستده‌بێت. " ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌وه‌ی پێشووتریان له‌سه‌ر بناخه‌ی "یه‌کسانی/ ھاوتابوون " پێکدێت، ئه‌وه‌ی دواتریان " له‌سه‌ر بناخه سروشتییه‌که‌ی خۆیه‌تی، که له‌سه‌ر نایه‌کسانی، دروستده‌بێت"
[Erich Fromm, Man for Himself, pp. 9-10]
ئه‌م خاڵه گرنگه جیاوازی نێوان ده‌سه‌ڵات و هه‌بوونی ده‌سه‌ڵات، نیشانده‌دات. هه‌بوونی ده‌سه‌ڵات ( ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیی) ده‌قاوده‌ق واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، که ناسینی توانای که‌سێكە به‌گشتی له پێسپاردنی کارێک یا پێسپاردنی ئەرك/ فەرمانێكدا. که ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بناخه‌ی کارامه‌یی و شارەزایی و زانیاری خودی تاکه‌که‌یه . گه‌ر بیخه‌یته قاڵبێکی دیكه‌وه، واتە دانپێدانانی پسپۆڕبوونی ئەو له‌و بواره‌دا. به پێچه‌وانه‌وه، ده‌سه‌ڵات، هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵایتییه، که له‌سه‌ر بناخه‌ی پلە و پایەیەك له زه‌مینه‌یه‌کی هیراشیانه/قوچکهیانهوه، ئه‌نجامده‌گرێت، نه‌ك له توانای تاکه‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، که تواناداری/ توانامەندی هۆکارێک نییه له به‌ده‌ستهێنانی پایه‌یه‌کی هیراشیانه / قوچکهییانەدا، به‌ڵکو واتە توانا توانامه‌ندی ڕاستییه‌که یاخود توانا پاگەندەییەكە، ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ناوبانگییه‌ک یا پایه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و له‌وێدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، که لێره‌شه‌وه ده‌بێته شتێکی سه‌ربه‌خۆ له تاکه‌کان، بۆ نموونه، به ده‌ستوورکردنی ( یا وه‌کو باكونین ده‌ڵێت "به‌فه‌رمیکردنی")
بوونی ئه‌م جیاوازییه گرنگه، چونکه شێوه‌ی ھەڵسوكەوتی خه‌ڵك زیاتر به‌رهه‌می ده‌زگه‌کانه ( موئه‌سه‌سات) که پێماندهگهیهنن، زیاتر لەوەی كە له سروشتەوە بەدەستمانھێناوە . به واتایەكی دیکه، [ئەوە] په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانن، كە شێوه و قاڵبی ھەڵسوكەوتی تاکه‌کان دروستده‌کات. دیسانه‌وه ئه‌مه‌ش، ئەو واتایە ده‌دات، که گروپه جیاوازه‌کانی تاکه‌کان که ئافرێندراون، خهسڵهتچییەتی و تایبه‌تمه‌ندییان، هه‌ڵسوکه‌وتیان هه‌ره‌وه‌ها خو و نەریتیان ناتوانرێت تێبگه‌یت، ئەگه‌ر لە دەرەوەی ئه‌و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه و کورتکردنه‌وه‌ی تێگه‌یشتنه‌که، یا که‌مکردنه‌وه‌ی بۆ خودی تاکه‌کانی نێو گروپه‌کان خودی گروپەكان دایانبنێیت. که‌واته ته‌نها له چۆنێتی پێکهاته‌ی تاکه‌کانه‌وه ته‌ماشای گروپه‌کان ناکرێت، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی نێوان تاکه‌کانیش، که ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که په‌یوه‌ستن پێیانه‌وه، کاراییی خۆیان هه‌یه، گرنگن . بۆ نموونه، ئاشکرایه، " که به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات (پاوه‌ر) بۆ بێده‌سه‌ڵاتکردنی ئه‌وانی دیکەیە " ئا له‌وێوه " له ئاوێته‌کردنی کاری هه‌ڕه‌شه‌کاری و چاوترساندنی جه‌سته‌یی و پاوان‌کردنی ئابوریی و وابه‌سته‌یی و دانانی به‌ربه‌سته سایکۆلۆجییه‌کان و ده‌زگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و پراکتیزه‌کردنی کاراییی خۆیان به شێوه‌یه‌ك یا ڕێگەیه‌ك له ڕێگەکان له چۆنێتی بینینی دونیا له هه‌ر که‌سێکه‌وه، هه‌یه، هه‌روه‌ها پێگه‌ی خودی که‌سه‌که‌ش خۆی له‌و دونیایه‌دا . " ئه‌مه‌ش وه‌کو له به‌شی داهاتوودا (next section) له‌سه‌ری ده‌دوێین ئه‌ژموونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌سه‌ڵاتدارانه، داده‌نێت، وه‌کو " پراکتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵات ( پاوه‌ر) له هه‌ر فۆرمێکی ده‌زگایانه‌دا. . . ئیدی ئه‌وه‌ش ئابووریی، ڕامیاریی یاخود ڕەگەزیی و هه‌ر جۆرێکیان بێت . . . ھەردووكیان دڕندەدەكات؛ ھەم دەسەڵاتدار و دەسەڵاتبەسەرداكراو.
[Martha A. Ackelsberg, Free Women of Spain, p. 41]
په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان واتە دابه‌شکردنی کۆمه‌ڵگه بەسەر كەمینەی فەرماندەر و زۆرینەی فەرمانبەر/فەرمانبەسەرداكراو، ئەوەش بۆ هه‌ژاركردن و برسیکردنی تاکه‌کانه، که لە نێو کۆمه‌ڵگه‌که‌دا، ده‌ژین، گلاندنیانه له کێشه‌ی ( ده‌روونی، سۆزەكیی و هه‌روه‌ها جه‌سته‌یی)، سه‌رجه‌می کۆمه‌ڵگه‌که‌ش بەو دەردەوە گیرۆدەدەبێت/ گیرۆدەدەكات . لە وەھا کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه مرۆییەكان له هه‌موو بوارەكانی ژیاندا، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه پێشێلكراون و سه‌ربه‌ستی و ئازادی نییه. ئازادی ته‌نها له ڕێگای ئازادییه‌وه دەئافرێنرێت/ بەدیدەھێنرێت، په‌یوه‌ندیییه کۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیش (هه‌روه‌ها ئه‌و گوێڕایه‌ڵییه‌ش، که ئه‌و په‌یوندییانه ده‌یانخوازن) نە دەتوانن و نە بۆشیاندەكرێت بە ئازادی كەس پەروەردە بكەن . . . تەنیا بە بەشدارییكردنی خۆبەڕێوەبردن له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا، دەتوانن ئەوە ئەنجامبدەن. "له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا، که له سه‌ر بناخه‌ی به‌کارهێنان و چه‌وساندنه‌وه و هه‌روه‌ها خزمه‌تکارێتی و كۆیلایەتی، بنیاتنراوه " هه‌روه‌کو له دەستەواژەكانی یا دەربڕینەكانی کرۆپتیکین دا ھاتووە " خودی سروشتی مرۆڤی تیادا بهکهمدهگیرێت و بە ھەندوەرناگیردرێت". تەنیا و تەنیا " کاتێک که خزمه‌تکارێتی و به‌ندایه‌تی لهبهیندهچێت" " هه‌موو مافه‌کانمان به‌ده‌ستده‌هێنینه‌وه". [Anarchism, p. 104]
بێگومان، ئه‌وه‌ش دەركدەكرێت که له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ر کارێکی هه‌ره‌وه‌زییانه‌دا، كۆمەك و ھاریكاریی و یەكخستنی كارەكان پێویستە، ئه‌مه‌ش پێویستی به "ڕەدوكەوتنی/ شوێنپێھەڵگرتنی " تاك بۆ چالاکییه‌کانی كۆمەڵەكە ھەیە، که شێوەیەكە له ده‌سه‌ڵات. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه ئه‌م به به‌ڕێوه‌بردنه دیمۆکراتییانه‌ی كۆمەڵیش له لایه‌ن خه‌ڵکانێکه‌وه به " ده‌سه‌ڵاتدارێتی" ناوده‌برێت، ئه‌وه‌ی که له سه‌ر بناخه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی قوچکه‌ییانه، ڕاده‌گیرێت. ئه‌نارکیسته‌کان ناچنە ژێر كارایی ئەو پاساو و بیانووانە، بەڵێ ئێمە له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین بێگومان لە ھەر گەلكارییەكدا پێویستی بڕیاردان و پابەندمانەوە بە ڕێكەوتنەكانەوە ھەیە، بەڵام ئەناركیستەكان مشت‌ومڕ لەسەر ئەوە دەكەن، كە بەكاربردنی واژەی "دەسەڵات" بۆ دەرخستن و نیشاندانی دوو ڕێگەی تەواو جیاواز لە ناوەڕۆكدا بۆ دانی بڕیارەكان، ئەوە یاریكردنە بە واژەكان. جیاوازی سه‌ره‌کی نێوان ئازادی پێكھێنانی كۆمەڵەكان و سەپاندنی قوچكەیی و تێكەڵكردنی ھاریكاری لەتەك فەرماندان ( هه‌ر وه‌کو له section H. 4, تێبینیمان کردووە، مارکسیسته‌کان بەدیاریكراوی له بیرۆکه‌ی نادروست خۆشییاندێت). گه‌ر کورتی بکه‌ینه‌وه، ئەوا ده‌ڵێین : بەكورتی، دوو جۆر ڕێگەی جیاواز بۆ ڕیكخستن و یەكخستنی چالاكییە تاكەكەسییەكان لەنێو گروپەكاندا ھەن – یا لە ڕێگەی ئامرازی دەسەڵاتگەرایانەوە یا لە ڕێگەی ئازادییەوە.
پرۆدۆ‌ن سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی شوێنی کار، جیاوازییه‌کان ڕۆشنده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت:
" یا كرێكار . . . تەنیا وەك ھاوپەیمانێكی بەكرێگیراوی سەرمایەدار دەبێت، یا بەشداریی . . . . دەكات و لە سۆڤیەت/ شورادا خاوەنی دەنگ دەبێت، لە یەك واژەدا بەشێك لە كۆمەڵە دەبێت. له باری یه‌که‌مدا کارگه‌ره‌که ملکهچدهبێت و به‌کارده‌هێنرێت و ده‌چه‌وسێته‌وه : بارودۆخی هه‌میشه‌یی ئه‌و وه‌کو یه‌کێك له گوێڕایه‌ڵان، ده‌بێت. . . له باری دووه‌مدا وه‌کو مرۆڤ و هاووڵاتییه‌ك که‌سایه‌تی خۆی بەدەستدەھێنێتەوە . . . بەشێك دەبێت لە ڕێكخراوی بەرھەمھێنەر، که پێشتریش بەشێك بووە لێی به‌ڵام له شێوه‌ی کۆیله‌یه‌کدا، ئا له‌م بارەدا ھەر وەك جاران، كە لە شارەكەدا وەكو ژێردەست بەشێك بووە لە دەسەڵات، بەڵام پرسەكە ئەوەیە . . . بەبێ دوودڵی ھیچ ھەڵبژێرێكمان نییە . . . زۆر پێویستە لە نێو كرێكاراندا كۆمەڵەكان پێكبھێرێن . . . لەبەرئەوەی بە بێ ئەوە لە ھەمان پەیوەندی سەردەست و ژێردەستدا دەمێنێتەوە و دوو دەستە دروستدەبن . . . خێڵی سەروەران و كرێكارانی بەكرێگیراو، ئەمەش لەتەك كۆمەڵگەی ئازاد و دێمۆكراتیكدا ناكۆكە"
[General Idea of the Revolution, pp. 215-216]
به واتایه‌کی دیکه، ھاریكاری و یه‌ککه‌وتنه‌کان له‌سه‌ر بناخه‌ی ده‌سه‌ڵاتی لۆجیکانه ژیرانه (عاقڵانه)، له‌سه‌ر بناخه‌ی کارایی سروشتییانه، ده‌توانرێت پێكبھنرێن/ ڕووبدەن، که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئازادین، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی توانای تاکه‌کانه له بیرکردنه‌وه‌یان و هه‌ڵسوکه‌وتیان و هه‌ستکردنیان له به‌ڕێوه‌بردنی کات و چالاکییه‌کانیاندا. گه‌ر وانه‌بێت، واتە ئێمه توخمه‌کانی به‌ندایه‌تی تێهه‌ڵکێشی په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه، ده‌که‌ین، ئه‌و توخمانه‌ی که هه‌مووان ژاراوی دەكەن و له ڕێگا نیگەتیڤەكانیانەوە، لە قاڵبماندەدەن ( بۆ ئه‌مه بڕوانه section B. 1. 1) . ته‌نها ڕێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه بە شێوازێكی ئازادانە ( هه‌روه‌ها ده‌توانین ئه‌وه‌شی بۆ زیادبکه‌ین، كە گۆڕانكاریی ئاوەزیی وەھا گۆرانێك دەخوازێت و پێویستە بكرێت ) ڕێگه به تاک ده‌دات " زۆر یا كەم پێگەیینی، لە ڕەوتی بەرەوپێشەوەچووندا گەشەپێبدات" بە بەرگرتن و لاوه‌نانی " ڕۆحی ملکه‌چێتی که به ناسروشتیانه دروستکراوه و به‌سه‌ر ئه‌و تاکه‌دا سه‌پێنراوه" [Nestor Makhno, The Struggle Against the State and Other Essays, p. 62]
به‌م شێوه‌یه ئه‌نارکیسته‌کان " شتێکی دیکه بۆ ئه‌وانی دیکه داواناکه‌ن ، باشتر له‌وه‌ی که
ده‌بینن. . . . بەكاربردنی و ھەستان پێی له لایه‌ن هه‌مووانه‌وه هه‌ژموونێکی ڕه‌وا و سروشتییە که ئازادانە و بەبێ سەپاندن، پەسەنددەكرێت . . . ئێمە ھەموو دەسەڵات و پلە سروشتییەكان و ھەژموونەكان لە سروشتدا پەسەنددەكەین، بەڵام ئەركەكان نا. "
[Bakunin, The Political Philosophy of Bakunin, p. 255]
پشتیوانی ئەناركیستەكان لە ئازادی پێكھێنانی كۆمەڵەكان لەنێو گروپە دێمۆكراتە-ڕاستەوخۆییەكاندا كارایی لەسەر ئەو شێوە ڕێكخراوبوونە زۆر دەبێت و ھەژموونی دەسەڵاتی ناژیرانی/ نالۆجیكی لە ژیانماندا كەمدەكاتەوە . ئه‌ندامانی ئه‌م جۆره ڕێکخراوانه ده‌توانن بیرۆكە و پێشنیاره‌کانی خۆیان بخولقێنن، بیانخەنە به‌رده‌م هاوه‌ڵه‌کانیان، بە وردی و سەرنجەوە پێشنیاركراوەكان و پێشنیاری ھاوكارەكانیان بكەن و ئەوانە پەسەندبكەن، كە لەتەكیاندا دێنەوە یا بڕوایان پێھێناون، ھەروەھا مافی وازھێنانیان لە كۆمەڵەكە ھەیە، ئەگەر لە ئاراستەكەی ڕازینەبوون. لێره‌دا هه‌ژموونی تاکه‌کان و ئازادیبوون له کاردانه‌وه‌یاندا و سووربوونیان له‌سه‌ر سروشتی ئه‌و بڕیارانه‌ی که پێیگه‌یشتوون، ده‌بینرێت، که له‌م بارەدا هیچ که‌سێک مافی سه‌پاندنی ئایدیاکانیانی به‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه‌دا، نییه. هه‌ر وه‌کو باکۆنین ده‌ڵێت، له‌م جۆره ڕێکخراوانه‌دا " هیچ فەرمانێك نییه که چه‌سپاو/ جێگیر بێت و بۆ هه‌تا هه‌تایی بمێنێته‌وه و نه‌توانرێت له که‌سه پێسپێردراوەکه وه‌ربگیرێته‌وه . ڕێکخستنی قوچکه‌یی/هه‌ڕه‌می و بەزربوونەوەی پله و پایە (ته‌رفیع) بوونی نامێنێت . . . . له سیسته‌مێکی ئاوادا ده‌سه‌ڵاتێک (پاوه‌ر)، که قسه‌ی ته‌واومان له‌سه‌رێتی، چیدیكە بوونی نابێت " دەسەڵات پێكەوەیی / بە كۆمەڵ ھەمووانی دەبێت و دەبێتە دەربڕی ئازادی ھەمووان [Bakunin on Anarchism, p. 415]
لەبەرئەوە، ئەناركیستەكان دژی دەسەڵاتی ناژیرانی (ناڕەوا)ن، بە واتایەكی دیكە، پێكھاتەی قوچكەیی/ ھیرارشی. . . . پێكھاتەی قوچكەیی دەزگەییكردنەوەی دەسەڵاتە لە نێو كۆمەڵگەدا. دەزگە قوچكەییە كۆمەڵایەتییەكان، له‌وانه، دەوڵەت ( تکایه بڕوانه section B. 2)، دارایی تاییبەت و سیستەمی چینایەتی بەرھەمھێنان، ھەروا سەرمایەدارییش (section B. 4) دەگرێتەوە بەپێی سروشتە قوچكەییەكانیان ئەناركسیستەكان دژی ئەو سۆزدارییەن . ڤۆلتارین دی كلێر Voltairine de Cleyre، مشتومڕی ئەوە دەكات، ھەموو دەزگەیەك، كۆمەڵایەتی، سیڤیل، " كە لەنێوان مرۆڤ و مافەكانیدا قوتبووەتەوە؛ ھەموو مەرجێك، وا دەكات كەسێك ببێتە سەروەر و ئەوی دیكە كۆیلە؛ ھەموو یاسایەك، ھەموو سیمبولێك/پەیكەرێك، ھەموو ئەوانەی نوێنەرایەتی زۆرداری دەكەن"، ئەناركیستەكان ھەوڵی لەنێوبردنیان دەدەن . وێڕای ئەوە، پێكھاتەی قوچكەیی لە دەرەوەی ئەو دەزگەیانەشهوە بوونی ھەیە. بۆ نموونە، لە نێو پەیوەندییە كۆمەڵایەتییە قوچكەییەكاندا لەوانە ھەڵاواردنی ڕەگەزیی، نەژادپەرستی و سڵەمینەوە لە ھاوسێكسگەراكان homophobia (بڕوانە section B. 1. 4 ) كە ئەناركیستەكان دژی گشت ئەوانەن و لە دژیان دەجەنگن. ھەر چۆن دژی سەرمایداری وەك پێكھاتەیەكی قوچكەیی دەجەنگین ( بۆ كرێكاران "كۆیلانی نێو كارخانە" ھەرچەندە "كۆیلەتییەكە لەتەك ساتەكانی كاردا تەواودەبێت") وەك 'دی كلێر' دژی بوو، دیسانه‌وه دی کلێر دژی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییە بابسالارییەكان، بوو که لە "ماڵەوە درێژە بەو كۆیلەتییە دەدەن" بەھۆی "ھاوسەرییەوە كە دەربڕی فرۆشتن و گواستنەوەی تاكایەتی كەسێك لە لایەنێكەوە بۆ یەكێكی دیكەیە" . [The Voltairine de Cleyre Reader, p. 72, p. 17 and p. 72]
پێویست ناکات بڵێین کاتێك که له گەلێك بەشی جیاوازدا لە شێوە جیاوازەكانی پێكھاتەی قووچكەیی/ ھیرارشی، ده‌دوێین، ئەمە بەو واتایە نییە، ئەناركیستەكان ئاوا بیردەكەنەوە، كە پێكھاتە قوچكەییەكان و كارایی نیگەتیڤییان بە جۆرێك سەربەخۆن یا بە ئاسانی وەلادەنرێن . بۆ نموونه دەوڵەتی ھاوچەرخ و سەرمایەداری بەشێوەیەكی تەنگاوتەنگ بەیەكەوە گرێیانخواردووە و ناتوانرێت سەربەخۆ لە یەكدی لەبەرچاوبگیردرێن. ھەروەھا پێكھاتە قووچكەیی كۆمەڵایەتییەكانی وەك ڕەگەزپەرستی و نەژادپەرستی و لەلایەن پێكھاته قووچكەییەكانی دیكەوە بەكاردەبرێن، بۆ ئەوەی خۆیانیان پێبپارێزن (بۆ نموونە، خاوەنكارەكان بۆ ئەوەی دووبەرەكی لە نێو ڕیزی كرێكارەكانیاندا دروستبكەن و بەسەریاندا زاڵ‌بن، نەژادپەرستی بەكاردەبەن) . لێرەوە بەو سەرەنجامە دەگەین، كە ھەڵوەشاندنەوەی یەكێك یا چەند دانەیەك لەو پێكھاتە قووچكەییانە، ھەرچەندە خوازراوە، بەڵام بەس نییە. ھەڵوەشاندنەوەی سەرمایەداری لە كاتی پاراستنی دەوڵەتدا، بەرەو كۆمەڵگەی ئازاد ناڕوات (پێچەوانەوەكەشی ھەر ئاوا دەبێت) -- ئەگەر كردنی شتێكی ئاوا لە توانادابێت. هه‌ر وه‌کو Murray Bookchin تێبینی کردووه و ده‌ڵێت:
"دەتوانرێت كۆمەڵگەیەكی ناچینایەتی لەئارادابێت، ھەروەھا لە ڕووی ئابوورییەوە كۆمەڵگەیەكی چەوسێنەرانەش نەبێت، بەڵام ھێشتاكە لە ڕووی كۆمەڵایەتییەوە پارێزگاری لە پێكھاتەی قوچكەیی و سەروەر بكات – ئیدی چ لە شێوەی خێزانی بابسالاری و سەروەریی تەمەن و كۆمەڵە نەژادییەكان و دەزگە بیروكراتەكان و كایەی ئایدیۆلۆجییەوە بێت یا دابەشكاریی قووچكەییانەی كار بێت . . . ناچینایەتی بێت یا نا، كۆمەڵگە بە ھۆی مەرجە گشتییەكانی سەروەرییەوە؛ فەرماندان و گوێڕایەڵی، نائازادبوون و دەستەمۆیی، لەوانەیە لەوەش واوتر بێت، که لەنێوبردنی تواناییەكانی تاك، ھوشیاریی و ژیری، خۆبوون، داھێنەربوون و ماف، زاڵییەتی تەواو بەسەر ژیانی ڕۆژانەیدایه، "
[Toward an Ecological Society,pp. 14-5]
ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت، كە ئەناركیستەكان بە ئاشكرا "تەنیا دژایەتی چینەكان ناكەن، بەڵكو دژایەتی پێكھاتە قووچكەییەكانیش دەكەن، تەنیا دژایەتی ئامرازەكانی بەھرەكێشیكردن ناكەن، بەڵكو دژایەتی ھەموو شیوەكانی سەروەریی دەكەن [Bookchin, Op. Cit. , p. 15] لەم ڕووەوە ئەناركیستەكان لە دژی پێكھاتەی قووچكەیی پێداگریی دەكەن، (بەپێچەوانەی ئەوەی كە ھەندێك پاگەندەی دەكەن) تەنیا دژی دەوڵەت، یا بە تەنیا دژی چین و بەھرەكێشی ئابووریی (وەك، دەگوترێت، زۆێك لە ماركسیستەكان ئەنجامیدەدەن ) هه‌ر وه‌کو پێشتر له به‌شی (section A. 2. 8)) تێبینیكرا، ئەناركیستەكان ئاوا ده‌ڕواننه هه‌موو شێوه‌کان و پێكھاتەی قووچكەیی نه‌ك هه‌ر زیانبەخشن، به‌ڵکو پێویستیش نین، هه‌روه‌ها لەو بڕوایەدان که ئه‌ڵته‌رناتیڤ هه‌یه، زۆر ڕێگەی ئارهزوومهندانەتر بۆ ڕێکخستنی ژیانی کۆمه‌ڵگه، ھەن. لە ڕاستیدا، ئێمە مشتومڕی ئەوە دەكەین، كە دەسەڵاتی قووچكەییانە بەگریمانە بارودۆخی پێكدادان دەئافرێنێت، تاوەكو لەوێوە بەردەوامبوونی خۆی ئاراستەبكات. بەو جۆرە، ڕێكخراوە قووچكەییەكان توانای ئەوانەی كە لە خوارەوەی كۆمەڵگەدان بۆ بەڕێوەبردنی ڕاستەوخۆی كاروبارەكانی خۆیان، لەنێودەبات و ھەر بەو جۆرە پێكھاتەی قووچكەیی و ئەو كەسانەی كە لە پێگەی بڕیارداندان، فەرمان بەوانی دیكە دەدەن، كە پاشرەوییانبكەن. لەجیاتی بەرگرتن بە بێسەرەوبەرەیی، فەرماندارییەكان، حكومەتەكان، بەخۆیان ھۆكاری سەرەكین، لە كاتێكدا كە بیرۆكراسییەكەی بە ڕواڵەت دژی ھەژارییە، كەچی درێژەی پێدەدات، لەبەرئەوەی كە بەبێ ھەژاری، بەڕێوەبەرە مووچە زۆرەكان بێكار دەبن. ھەمان شت لە بەرامبەر دەزگەكانی دژی خراپ بەكاربردنی بەنگكەرەكان و بەرگرتن لە تاوان و . . . تد، دروستە. بە واتایەكی دیكە، دەسەڵات و بەرتەرییەكان وەك بەرەنجامی پلە و پایە قووچكەییەكان، پارێزێكی بەھێزن بۆ ئەو كەسانه‌ی كە ڕاگریانن، نەك بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە دەبێت چارەسەریانبكەن. بۆ مشتومڕی زیاتر سەرنجی ئەم سەرچاوەیە بدە :
(See Marilyn French, Beyond Power: On Women, Men, and Morals, Summit Books, 1985).