وڵاتێك نییه له هه‌موو دنیادا ئه‌وه‌نده‌ی كۆماری ئیسلامی رووقایم و نهپرینگاوه بێ له ده‌ست وه‌ردانی كارباری ناوه‌خۆی وڵاته‌یلی تردا. زۆر وڵاتی تریش هه‌ن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و سیاسیی ده‌كه‌ن. هه‌رچی كۆماره بۆ تێكدان ده‌یكا. شوێنێك ده‌ستی كۆماری پێ گهییبێ ئیتر ناكه‌وێته‌وه سه‌ر پێ. بۆ نموونه لبنان، وڵاتێكه جاران برێتی بوو له سیپهلك و په‌نجه‌ره‌ی عه‌ره‌ب بۆ هه‌ناسه‌دان و بای پاكی بیری نوێ هه‌ڵمژین. كۆمار به ده‌ردێكی برد جارێكی تر لبنانی ته‌نانه‌ت بۆ خۆشیان به‌یه‌كه‌وه ههڵنهكهنهوه. وڵاتێكه له‌به‌ر بچووكی و به‌یه‌كداچوونی ناوچه‌یلی ئاین و مه‌زه‌و جیاواز تێیدا، به كه‌ڵكی دابه‌شكردنیش نایه‌ت بۆ وڵاتۆكهی جیا جیا تا بڵێی ئه‌وه چاره‌سه‌رێكه بۆی. هه‌روه‌ها سووریه. پێشی سێ ساڵ و نیو، گه‌لی ئه‌وێ چاوی له گه‌لانی تونس و میسر و یه‌مه‌ن كرد و له دژی رێژیمی دیكتاتۆرییانه‌ی ماڵی ئه‌سه‌د راپه‌ڕی. ئه‌و رێژیمه بگۆڕایه دوور نه‌بوو لبنانیش به‌ره‌و دامركانه‌وه بچێته‌وه به‌ڵام كۆمار بواری نه‌دا. ئێسته نه لبنان ماوه و نه سووریه. هه‌روه‌ها عێراق، بۆ یه‌كه‌مین جار بوو له مێژوودا سوننه‌ی كه‌لله‌ڕه‌ق رازی ببن شیعه حوكمیان بكه‌ن به‌ڵام كۆمار نه‌یهێڵا ئه‌وه بچێته سه‌ر له رێی پشتیوانی له پیاوێكی وه‌ك مالیكی، كه مێشكێكی پێوه‌یه هیچ تازه‌یه‌ك وه‌رناگرێ. به‌ڵگه‌ی ناوێ، كه مێشكی له‌م جۆرانه وڵات به ده‌ردێك ده‌به‌ن (با به ده‌واری پایزی نه‌كردبێ) وه‌ك كوردی ده‌ڵێ. وا بڕوا، له سایه‌ی ده‌ست وه‌ردانی كۆماره‌وه، عێراق ده‌بێته سێ ناوچه‌ی بۆ هه‌تا هه‌تایه ناكۆك له سۆنگه‌ی كێشه‌ی ئاو و ئاخ و سه‌رچاوه‌ی نه‌وتییه‌وه. كۆمار بهحرێنیشی به ده‌ردێكی پیس بردووه. یه‌مه‌نیش هه‌روه‌ها. ته‌قینه‌وه‌ی ناوه‌خۆی سعوودیه به ده‌ستی كۆمار، بۆ ساتی سفر وه‌ستاوه. كۆمار دۆزی فه‌ڵه‌ستینی كردووه به دوو له‌تی وه‌هاوه هه‌تا هه‌تایه یه‌ك نه‌گرنه‌وه. حه‌ماس هه‌رچه‌نده سوننه‌یه به‌ڵام پیاوی كۆماره. له رێی حه‌ماسه‌وه كۆمار ده‌یویست ده‌ستێك له میسریش وه‌ربدا، فریا نه‌كه‌وت و مه‌رسی گیرا.
وڵاته‌یلی یه‌كگرتووی ئهمهریكهش سیاسه‌تێكی وێرانی هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا به تایبه‌تی له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردووی سه‌رۆك ئۆبامهدا. له‌و ده‌مه‌ی ئه‌مه‌ریكه خۆی ناكۆكیی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران له سه‌ت لاوه، عێراقی له 2010دا له‌سه‌ر سینییه‌كی زێڕین پێشكێش كرد. ئیتر له‌و كاته‌وه كۆمار وه‌ك كانسه‌ر به وڵات‌دا ده‌ته‌نێته‌وه. لێره‌ش وه‌ك له فه‌ڵه‌ستین، زۆر سوننه‌ی عه‌ره‌ب و كوردی كردووه به نۆكه‌ری خۆی، ئامانجیش ته‌نیا برێتییه له درزكردنه ته‌باییی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. له میسر، ئه‌مه‌ریكه پشتی برایه‌لی گرت له‌و كاته‌ی خۆی هه‌زار كێشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیسلامی لاملدا. له سووریه سه‌تان جار به‌ڵێنی داوه‌ته به‌رهه‌ڵستی، كه یارمه‌تییان بدا له گۆڕینی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ڵام به كرده‌نی و له‌سه‌ر زه‌ویدا چتێك له گۆڕێ‌دا نییه جگه له درێژه‌كێشانی وێرانبوونی سه‌ر و ماڵی وڵاته‌كه. لووتكه‌ی هه‌ڵوێستی بێ ئاكارییانه‌ی ئه‌مه‌ریكه له‌وه‌دا بوو پێش چه‌ند رۆژێك له كاتی (تۆقه‌ڵانی پێنج كۆ یه‌ك) دا له‌گه‌ڵ ئێران، گوتی ئه‌گه‌ر ئێران له پرسی چه‌كی ناوكهییدا لێمان بێته پێش ئه‌وا هه‌لی پێ ده‌ده‌ین ده‌ست له عێراق وه‌ر بدا. ئێران لێی نه‌چووه پێش له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ ده‌ست وه‌ردان له عێراق ده‌بێ كۆمار (له رێی مالیكییه‌وه) هه‌ل به ئه‌مه‌ریكه بدا نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
به كورتی، باری رۆهه‌ڵاتی ناوین له سایه‌ی ململانه‌ی ئه‌و دوو زلههێزهوه (ئه‌مه‌ریكه و ئێران) له باری سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردی نێوان سۆڤیه‌ت و ئه‌مه‌ریكه ده‌چێ له ساڵی 1945ه‌وه تا 1990. له چه‌ند رۆژی پێشوودا، سه‌رۆك ڤلادیمێر پۆتین پێشنیازی بۆ نووری مالیكی كرد ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ئه‌وا ئه‌و حازره بو ناوبژی بكه‌وێته نێوان لایه‌نه‌یلی ناكۆكه‌وه، یانیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نووری (وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌مه‌ڕ به‌شار) ده‌ستی خۆی تێ وه‌ر بدا. هه‌مان پێشنیازی بۆ شای سعوودیه‌ش كردبوو. ئه‌وه نیشانه‌یه‌كی روونه بۆ ته‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ی رووس بۆ ناوچه‌كه له هه‌ر درزێكه‌وه جا چ شیعه بێ چ سوننه.
ره‌نگه یه‌كێك بڵێ رووس ته‌نیا به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن و هیچیان پێ نییه پێشكێشی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ی بكه‌ن ئه‌گه‌ر هاتنه‌وه. ئه‌وه راسته، به‌ڵام خۆ باشترن له كۆمار، كه ته‌نیا فه‌رته‌نه‌ی مهزهبیی پێشكێش كردوون. گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه جارێكی تر فریوی دیموكراسیی له ئه‌مه‌ریكه‌وه هاتووش ناخۆن دوای ئه‌وه‌ی به هه‌موو هێزی خۆی له پشتی برایه‌لی بسوڵمان له میسردا وه‌ستا، كه برایه‌ل ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان بچه‌سپایه نه‌ك دیموكراسی بگره بچووكترین مافی سهردهمییانهشیان زینده به‌گۆڕ ده‌كرد. لێره‌وه، وا پێ ده‌چێ كات هاتبێ گه‌لانی رۆهه‌ڵاتی ناوین روو له رووسیا بكه‌نه‌وه. هاوسێیهكه، هه‌ر نه‌بێ فه‌رته‌نه‌ی مه‌زه‌ویی پێ نییه، دێوجامه‌ی دیموكراسیش پێشان نادا وه‌ك ئه‌مه‌ریكه. رووسی به‌رژه‌وه‌ندخواز باشتر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا دێته كردن له‌و دووه‌كه‌ی پێش‌و. یاخوا به‌خێر بێنه‌وه.