وا چاكه كورد چی تر باسی ماده‌ی 140 نه‌كاته‌وه نه‌ك ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له به‌غدا بڕوای به‌و ماده ده‌ستوورییه نه‌بوو و ماوه‌ی ده ساڵ كۆسپی هێنایه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی، بگره له‌به‌رئه‌وه‌ش، كه سوپای عێراق و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له به‌غدا له 9ی نیسانی رابردوو به دواوه، نه‌یتوانی "یان نه‌یویست" خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یله له په‌لاماری په‌لامارده‌ر بپارێزێ. نووری مالیكی، بۆ پاراستنی دوو گۆڕی ئیمامه شیعه‌كه، خۆی چووه سامه‌را. پاراستنی ئه‌و دوو مردووه‌ی پێ گرینگتر بوو له ملیۆنان زیندوو له مووسڵه‌وه تا باقووبه. نه‌ك هه‌ر هێنده، بگره سوپا چی چه‌كی پێی بوو بۆ چه‌كداره‌یلی داعشی به‌جێ هێڵا تا بۆ تۆقاندنی خه‌ڵك و كوێره‌وه‌كردنی ژێرخانی ئه‌و ناوچه‌یله‌ی به‌كار بێنن. پاشی ئه‌و هه‌مووه، هیچ بیانووێك نه‌ما بۆ به‌غدا له داهاتوودا مافداریی خۆی له ناوچه‌یلی 140 پاته بكاته‌وه. ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێته‌وه، كێشه‌ی خاك له نێوان كورد و به‌غدا به‌رده‌وام برێتی بووه له كێشه‌ی ته‌رازووی هێز. كێ ده‌ستی رۆیی بێ ئه‌و باڵاده‌ست بووه جا چ له حاجی ئۆمه‌ران بووبێ چ له چیای حه‌مرین. كورد له 2003دا به‌هۆی مه‌رجی ئه‌مه‌ریكه‌وه كه‌ركووكی نه‌گرته‌وه. له‌مه‌ودواش له‌ژێر هه‌ر پاڵه‌په‌ستۆیه‌كدا، بێ‌و له‌و پرسه‌دا دابنوێنێ جارێكی تر كه‌ركووكی ناكه‌وێته‌وه ده‌ست. به نه‌ختی و پوختی: "كوردستانی خۆمه و به‌ری ناده‌م".
له‌مه‌ولا حكومه‌تی عێراق ناچاره له‌گه‌ڵ باری داسه‌پاوی هه‌رێمی كوردستان (به سنووری تازه‌یه‌وه)، بگونجێ. سوپایه‌كی وای نییه تا وێڕای به‌ره‌ی سوننه به‌ره‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ كورددا بكاته‌وه. داعش‌یش ناتوانێ به‌ره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كورددا بكاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌ڕی ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌غدا تازه وا گه‌رم ده‌بێ. ئه‌مه‌ریكه رژد نییه له خۆتێكه‌ڵكردنی شه‌ڕه‌كه‌دا. ئێران ناتوانێ به روونی خۆی تێ وه‌ربدا نه‌بادا ده‌رگه بۆ هه‌موو لا بكه‌وێته سه‌ر پشت و ببێته سووریه‌یه‌كی تر. سوپای مالیكی بێ‌و بگاته‌وه مووسڵیش، ناتوانێ ناوچه‌كه دابمركێنێته‌وه. باره‌كه زیاتر به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوا شه‌ڕێكی درێژه‌كێش له جۆری ئه‌وه‌ی سووریه، به‌شی باكور و رۆژئاوای عێراق بگرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه هه‌مووی به واته‌ی ئه‌وه نایه‌ت كوردستان به‌دوور ده‌بێ له مه‌ترسی و پێكدادانی سنووریدا، به‌ڵام ناشگاته راده‌ی ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستان چ له سنووری سوننه و چ له سنووری سوپای عێراقدا شه‌ڕی گه‌رمی تێدا روو بدات.
له‌م ناوه‌دا، كورد نابێ په‌له‌ی جیابوونه‌وه بكا، یان له دڵه‌ڕاوكه‌دا بێ "بێ‌و سه‌ربه‌خۆیی رانه‌گه‌ینێ، له‌گوێنه ده‌سه‌ڵاتی عێراق بگه‌ڕێته‌وه". ئه‌و مێژووه نایه‌ته‌وه كه‌س خه‌می نه‌بێ. عێراق هه‌ڵوه‌شایه‌وه و فیرعه‌ون ناتوانێ بیباته‌وه سه‌ر باری جارانی. ئه‌وه‌ی له‌م ده‌موده‌سته‌دا گرینگه ئه‌وه‌یه كارگێڕیی ناوچه‌یلی دابڕاو بێنه‌وه سه‌ر هه‌رێم، نوێنه‌ریان بچێته په‌رله‌مانی كوردستان به هه‌ڵبژاردنێكی تایبه‌ت له‌و ناوچه‌یله‌دا. هه‌روه‌ها ژیانی خه‌ڵكی ئه‌وێ ده‌ست به بووژانه‌وه بكا به پله‌ی یه‌كه‌م له بواری ته‌ناهی و ئه‌وجا ئابووریدا. به‌ستنه‌وه‌ی لووله‌نه‌وتی كه‌ركووك به هی هه‌رێمه‌وه ده‌بێته ده‌سته‌به‌ری گه‌شه‌ی ئابووری له‌و ناوچه‌یله‌دا و له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی، كه چه‌ند ساڵێكه ئابوورییه‌كی گیرخواردووه. ده‌بێ وه‌ك بنه‌وا له بیرمان نه‌چێته‌وه، كه‌وا گه‌لێكی به‌هێز له ئابووریدا و به‌خته‌وه‌ر به ژیانێكی خۆشبژی، خۆی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ره بۆ جیابوونه‌وه و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌ر هه‌لێكی بۆهاتوودا.
ئه‌مه‌ریكه و به‌ریتانیه په‌له‌یانه له دروستكردنی حكومه‌تێك له به‌غدا، كه هه‌موو لایه‌ك بگرێته خۆ. پێیان وایه چاره‌سه‌رێكی بنه‌بڕه بۆ ئه‌و باره ئاڵۆزه‌ی داكه‌وتووه. به‌ڵام خۆ حكومه‌تی پێشووش "هه‌موو لایه‌كی گرتبووه خۆ". ته‌نانه‌ت گۆڕینی مالیكیش چتێك له دیمه‌نه‌كه ناگۆڕێ. ئه‌و ناوانه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت گوێمان لێ ده‌بن: عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئیبراهیم جافه‌ری، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی. . . هتد. هه‌موویان وه‌ك نووری پیاوی كۆمارن. ئه‌مه‌ریكه دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2010 باشترییه‌كه‌ی دایه نووری مالیكی له‌به‌ر پێوه‌ندیی زۆری عادل عه‌بدولمه‌هدی به ئێرانه‌وه.
چ نووری بێ چ عادل، عێراق به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ملی ناوه و ناوه‌ستێته‌وه. به‌شداریی كوردیش له‌و حكومه‌ته تازه‌یه‌دا ئا و نای تێدا نییه، به‌شداری ده‌كا وه‌ك جاران به‌ڵام رواڵه‌تییانه‌تر. به‌ڕێكردنی نه‌وتی كوردستان و فرۆتنی له باژێڕی دنیاییدا هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ سه‌ربه‌خۆیی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌یلی دابڕاویش بۆ هه‌رێم هه‌نگاوی دووه‌مین ده‌بێ له‌م خۆسازدانه. ئه‌مه‌ش به‌شداریی كورد له به‌غدا ده‌كاته به‌شداریی ته‌ماشاكه‌ری یاریی فوتبووڵ، كه چه‌ندیش هاوار بكا و خۆی بڕنێته‌وه، نه گۆلێك تۆمار ده‌كا و نه گۆلێك ده‌گێڕێته‌وه. ته‌نیا بۆ كات به‌ڕێكردنه تا نیسانی 2018 كه واده‌ی هه‌ڵبژاردن دێته‌وه و ململانه‌ی نێوان سوننه و شیعه، وه‌ك ئێسته‌ی نا، بگره وێ گاوێ له چڵه‌پۆپه‌یه‌كدا ده‌ته‌قێته‌وه عێراق له‌سه‌ر نه‌خشه‌دا ون ده‌كا. سه‌ربه‌خۆییی كوردستانیش له كرده‌وه‌یه‌كی دوور و درێژی ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا ده‌ڕسكێ نه‌ك له رۆژێكی دیاریكردوو. ره‌نگه وێ ده‌مێ هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كییانه‌ی وشیار زێباری و دكتۆر رۆژ بۆ هه‌ولێر، ببێ به نیشانی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.