چۆن جغاره‌کێشی باش جغاره به جغاره هه‌ڵده‌کاته‌وه، ئێمه‌ش به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده ههڵهکارێکی باشین که هه‌ڵه به هه‌ڵه دادهگیرسێنینهوه.ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی نه‌زانی و بهدبهختیمانه و هه‌رگیز لێشی پاشگه‌ز نابینه‌وه.دووبه‌ره‌کی و ده‌سته‌ڵات خواستن به‌ته‌نیا بۆخۆ و خۆ له‌جێگای گه‌ل دانان و ئیراده‌ی خۆ به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لدا سه‌پاندن، به‌داخه‌وه بۆته کار و پیشه‌ی مێژووییمان.هه‌ر ئه‌و تایبهتمهنددیهش وای لێکردوووین که مل بۆ هه‌موو نه‌یار و دژکار و بێگانه‌یه‌کی بهدکردارمان دانه‌وێنین، به‌ڵام چووکترین هه‌نگاو له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی گه‌له‌که‌ماندا، لهحاستی ویستی لایه‌نه کورده‌که‌ی هاومهتهرێز و هاودهردمان به‌ره‌ودوا نه‌کشێینه‌وه.نه‌ک هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵکوو بۆ له‌مه‌یدان ده‌رکردن و ته‌نانه‌ت له‌ناوبردنی هاوخه‌باتانی هاومهتهرێز و هاونه‌ته‌وه‌ی خۆ، هه‌ر له‌به‌ر بێ ڕکه‌به‌ر هێشتنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی ده‌سته‌ڵات، ته‌نیا و ته‌نیا بۆخۆمان، هاوکاریی دوژمنانی به‌کرده‌وه‌ی ئێستا و درێژخایه‌نی گه‌له‌که‌شمان ده‌که‌ین.ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌یه که بۆخۆمان بچینه ناو زه‌لکاوێکی خنکێنه‌ری ده‌ربازبوون لێ نه‌گونجاو، هه‌ر ئه‌وه‌نده که ڕکه‌به‌ره هاو نه‌ته‌وه‌که‌مانی پێ بکێشینه نێوی.ئه‌و کرداره وه‌ک چیرۆکه‌که‌ی کابرا ده‌چێ که بۆخۆی له‌سه‌ر لکی دارێک دانیشتبوو و ده‌شی بڕییه‌وه.
به چاوخشاندنێک به چه‌ند ڕووداوی مێژوویی له‌مه‌ڕ کوردستاندا - ئه‌گه‌ر زۆر دوور نه‌ڕۆین، هه‌ر له ڕووداوه‌کانی سه‌ده‌کانی 17- 20 و تائێشتاشدا ده‌بینین که:
1- ده‌سته‌ڵاتخوازی و خۆمه‌خۆمه و ئیراده‌ی خۆ به ئیراده‌ی ههمووکورد زانین و تێکۆشان بۆ مافه‌کانی گه‌ل، به‌مه‌رجێک که ده‌سته‌ڵات به‌ته‌نیا له‌ده‌ستی خۆماندابێ، زۆرجار وای لێ کردووین که ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌شکری دڕنده‌ترین دوژمنانی خۆمانیش به‌رینه سه‌ر برای له‌دایک و بابی خۆمان، هاوکاریی داگیرکه‌ران بکه‌ین بۆ له‌ناوبردنی حیزبی ڕکهبهرمان، هاوکاریی داگیرکه‌رێک بکه‌ین بۆ له‌ناوبردنی شۆڕشی پارچه‌که‌ی دراوسێی خۆمان و زۆر شتی له‌وبابه‌ته و ئه‌وه هه‌مووجارێ بۆته هۆی ماڵوێرانیمان، به‌ڵام هه‌ر دووپاتیشی ده‌که‌ینه‌وه.
2- کوردستان، وه‌ک باوه، ده‌ڵێن چوار پارچه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ شه‌ش پارچه یا زیاتریشه، ئه‌و ناوه‌ی چوار پارچه‌بوونه ته‌نیا به قسه‌ی کۆمۆنیسته‌کان و له ترسی تۆرانی یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت داسه‌پاوه و باسی ئه‌و پارچه‌ی هه‌ر له‌بیر کراوه که وڵاتی شه‌وڕه‌ویی کۆمۆنیستی به سات‌و سه‌ودا له‌گه‌ڵ ئاتاتورک له کوردستانی دابڕی و له داگیرکه‌ره‌کانی دیکه‌ی خراپتر به‌سه‌ر هێنا.یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت به‌شێکی زۆری له‌کوردان له‌سه‌ر داوای ئاتاتورک له‌زێدی خۆیان ڕاگوێستن و به‌سه‌ر کۆماره‌کانی دیکه‌یدا بڵاو کردنه‌وه و ئه‌وانه‌ش که مابوونه‌وه به خاکه‌که‌یانه‌وه به‌سه‌ر کۆماره‌کانی ئازه‌ربایجان و ئهرمهنستانیدا دابه‌ش کران.له‌و چوارپارچه باسکراوهشدا، شۆڕشگه‌لی ئازادیخوازانه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای داگیرکرانیانهوه به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام هه‌موو شۆڕشه‌کان به‌جیا له‌یه‌ک و به یه‌ک نه‌گرتوویی به‌ڕێوه براون.زۆرجاران وه‌ک له مێژووهکانماندا ده‌یبینین، 2 تا 3 شۆڕشی جیاواز له‌یه‌ک کاتدا له چه‌ند جێگای کوردستاندا به‌ڕێوه‌چوون، هه‌مووشیان داوای سه‌ربه‌خۆیییان بۆ هه‌موو کورد کردووه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک بگرن، هێزه‌کانیان لێک ته‌ریک ماونه‌ته‌وه و له‌ئاکامدا دوژمنان یه‌ک به یه‌ک له‌ناویان بردوون.
3- خۆ باش نه‌ناسین و ساویلکه‌بوون له‌حاست دوژمنانی فێڵباز و داگیرکه‌ر و که‌وتنه داوی فێڵ و فریویان، زۆر هه‌لی مێژوویی له‌ده‌ست داوین.زۆر که‌ڵه‌پیاوی له ئاسته‌م ترین بڕگه‌کانی مێژووماندا لێئهستاندووین و زۆر شۆڕشی له‌نیزیک لووتکه‌ی سه‌رکه‌وتندا دامرکاندووینهوه.
4- فره‌حیزبی ئه‌گه‌ر له وڵاتانی پێشکه‌وتووی دنیادا، مایه‌ی داسه‌پاندنی ئیراده‌ی زۆرینه‌ی گه‌له و گه‌شه به دێمۆکراسی ده‌دا، لهنێوئێمهدا مایه‌ی قه‌یران و کۆسپی سه‌که‌وتنه.ئه‌و دیارده‌یه ڕیزه‌کانی گهلمانی پارچه‌پارچه کردووه، بیر و باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ییمانی شێواندووه و ڕیزه‌کانی خه‌باتکارانی لێ دابڕدابڕکردووین.نه‌ته‌وه‌خوازه‌کان بوونه‌ته چه‌ند پارچه و له کاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا زۆر که‌م واهه‌بووه یهکگرتوویییهکی ڕاسته‌قینه‌یان پێکه‌وه هه‌بووبێ و ئه‌گه‌ر بووشه به‌هۆی نه‌بوونی یه‌ک ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری و هاوئاهه‌نگی پێکهێنه‌ر، هه‌رکامه‌یان بهگهز و ڕبه‌ی خۆ پێواویانه و له‌ئاکامدا دوژمن تێکی شکاندوون و کاره‌ساتی زۆری بۆ خوڵقاندوون.حیزبه باوهڕییهکانیش وه‌ک کۆمۆنئسته جۆراوجۆراهکان و ئیسلامییه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کان، زۆری له ڕۆڵه خه‌باتکاره‌کانی کورد لێئهستاندووین و وای لێکردوون که قازانجی ئایدیۆلۆژیکی له‌سه‌رووی قازانجی نه‌ته‌وه‌یی دانێن، به‌ناوی ئیسلام له سووریه بۆ عه‌ره‌ب و ئه‌لقاعیده خۆ بته‌قێنینه‌وه و له‌کوردستانیش به‌ناوی نهتهوهخوازییهوه دژی درۆشمه‌کانی نه‌ته‌وه‌ییمان ڕاوه‌ستن و ته‌نانه‌ت به‌شێکی زۆریشیان لێ ڕه‌گه‌ڵ دوژمنانی گه‌له‌که‌مان خستووین.وه‌ک له ڕۆژئاوای کوردستان موفتی زاده به‌ناوی ئیسلام یه‌که‌م بناغه‌ی جاشهتیی دانا و کۆمۆنیسته‌کانیش به فێڵ و فرتی جۆراوجۆر، به‌شێکی گرنگی خه‌باتکارانی کوردیان له‌دژی کورد ڕه‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستان خستن و یا ئه‌وکوردانه‌ی ئێستا له‌ڕیزی داعشدا له سووریا خۆ به‌کوشت ده‌ده‌ن.
هیوادارم خوێنه‌رانی هێژا درێژدادڕییهکهم لێ به‌هێند نه‌گرن و لێی وه‌ڕه‌ز نه‌بن، چونکه ئه‌وانه‌ی له‌خواره‌وه ئاماژه‌یان پێ ده‌که‌م، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی ئه‌و 30 ساڵه‌ی دوایی، زۆر باسیان کراوه‌و زۆربه‌ی خه‌ڵک ده‌یزانن، به‌ڵام ناچارم بۆ باشتر گه‌یاندنی واتای مه‌به‌ست له‌و نووسینه‌م، به‌کورتی ئاماژه‌یان پێبکه‌مه‌وه.پێموایه که‌سێک هه‌رچه‌ند هه‌مووی ئه‌وانه‌ش به‌ته‌واوی بزانێ، ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دروست له‌په‌نا یه‌کیان دانه‌نێ، ناتوانێ په‌ندی پێویستیان لێ وه‌رگرێ.
ئێستا له‌پارچه‌یه‌کی کوردستاندا به‌رهه‌می ئه‌و هه‌موو خوێن دان و ئه‌نفال و کیمیاباران و ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕۆڵهکورده نه‌به‌زه‌کانی باشووری کوردستان له زیندانه‌کانی به‌عسدا بۆته حکوومه‌تێکی ده‌ڵه‌مه‌ی نه سه‌ربه‌خۆ و نه ژێرده‌سته‌ی کوردی که کاره‌کانی خۆی زۆر باشتر له حکوومه‌تی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌ده‌با.سه‌رڕای ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌کی خنکێنه‌ر ده‌ستی ده بینه‌قاقه‌ی ئه‌و میرییه ناوه و خه‌ریکه نووزه‌ی لێ ده‌بڕێ، به‌ڵام هێشتا زۆر له دوژمنی داگیرکه‌ری تورک و عه‌ره‌ب و فارس باشتره.به‌داخه‌وه هێندێک شت لێره‌و له‌وێ ده‌بیسم و ده‌بینم که ڕاست سیاسه‌تی دوژمنانی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌له‌که‌مانن که له زمانی زۆر کوڕی به‌ئه‌مه‌گ و دڵ شکاو و له دواڕۆژ ترسیندراوی کورد دێنه‌ده‌ر وه‌ک:
“جا بۆمن چ جیاوازییه‌کی هه‌یه حکوومه‌تێکی کورد بم چه‌وسێنێته‌وه یا یه‌کێکی عه‌ره‌ب؟”
له‌وه‌ش زۆر خراپتر، له گه‌ڵ ڕووناکبیرێکی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتیش ڕۆژێکی باسم له یه‌کبوون و یه‌ک گرتنی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ده‌کرد، به‌وپه‌ڕی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی و سهرسووڕمانمهوه وه‌ڵامی دامه‌وه:
“جا بۆمن چ فه‌رق ده‌کا له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی کوردێکی باکووردابم یا ئی تورکێک؟”
ئه‌و ده‌ربڕینانه ئه‌وپه‌ڕی ئاواتی داگیرکارانی کوردستانن که له زمانی کوردێک بێنه‌ده‌ر.ئه‌من وه‌ڵامه‌که‌م بۆیان ئه‌وه بوو، که میرییه‌کی کوردی سته‌مکار هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سته‌مت لێده‌کات، که پیشه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵات له‌ده‌ستی کوردێکی باشووریشدابێ هه‌ر وه‌ک تۆ خۆی به‌کورد ده‌زانێ و ئه‌گه‌ر دیکتاتۆر بێ یان دێمۆکرات، لانی هه‌ره‌که‌می چاکییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زه‌که‌ت دژایه‌تیت ناکات، به‌ڵام چاو لێکه‌ن، داگیرکه‌رانی کوردستان به تورک و فارس و عه‌ره‌به‌وه چیان ده‌گه‌ڵ کردووین، هه‌ر چونکه کوردین.دوژمنانی ناکوردمان ئه‌گه‌ر دیکتاتۆرن، دووهێنده‌ی ڕه‌گه‌زی خۆیان له‌سه‌رمان توندن و سه‌رباری ئه‌وه‌ش، کوربوونمان به‌تاوانێکی گه‌وره داده‌نێن که به‌بڕوای وان لێبووردن هه‌ڵناگرێ.هه‌ر ئه‌و چه‌شنه پڕوپاگاندانه که به‌زمانی نه‌یارانی کورد ده‌مێشکی دڵ شکاوان و ناڕازییانی کورد ئاخنراون، کاری هه‌ستانه‌وه له‌دژی حکوومه‌تی هه‌ریم به‌ئامانجی تێکڕووخاندنی وا هاسان ده‌که‌نه‌وه که ڕێبه‌ری گۆڕان تووشی ئه‌و هه‌ڵه مێژوویییه بێ که به‌وتارێکی توند‌و تیژ و تێیدا وێچوواندنی کوردستان به توونس و مه‌لای به‌رده‌رکی سه‌راش به ده‌رکردنی فه‌رمانی جیهاد له دژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، خه‌ریک بوون ماڵی کورد به‌سه‌ر کورددا بڕووخێنن و ئاواته له‌مێژینه‌کانی دوژمنانمان وه‌دی بێنن.ئه‌و شێوه بیرکردنه‌وانه وایان کردووه که له‌جیاتی تێفکرینی ڕاسته‌قینه‌ی هۆکاری ئه‌وهه‌موو ناله‌بارییه و چاکسازی له‌ڕێگای شۆڕشێکی فه‌رهه‌نگییه‌وه و پاشانیش پشت به‌ستن به ئیراده‌ی گه‌ل، بیر له توندوتیژی بکه‌ینه‌وه بۆ ڕووخاندنی ئه‌وه‌ی وه‌ده‌ستمان هێناوه و پاشانیش نازانین به‌ڕاستی چی له‌جێگای داده‌نێین، وه‌ک ئه‌وه‌ی دوای شۆڕشه‌کانی تونس و لیبی و میسر دیتمان، وایان لێکردووین که لهناوچهدابڕاوهکاندا له‌جیاتی لیستێکی یه‌کگرتوو، به لیستی دابڕدابڕ و لاوازلاوازهوه بچینه گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردنه‌وه و به فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی یاسایی، وه‌ک هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی پێشوو، به‌شێکی زۆری ده‌نگه‌کانمان به‌فیڕۆ بچێ و ژماره‌یه‌ک کورسییه‌کانمان به نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ببڕێن.
کورد، وه‌ک پیشه‌ی مێژوویییهتی، سه‌ره‌ڕای ئهوحاڵهش نه‌به‌زی و شۆڕش له‌سێ پارچه‌ی کوردستان به‌گه‌رمی سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وجار پاش کڵۆڵی و کوێره‌وه‌رییه‌کی زۆر وکیمیاباران و سووتمان و وێرانیی داسه‌پاو به‌سه‌ر کوردستاندا، به‌خت جارێکی دیکه له‌ده‌رکه‌ی دایه‌وه و دوژمنی غللوور و نه‌زان ئه‌وجار به هه‌ڵه‌شه‌یی و دڕنده‌یی خۆیه‌وه پێوه‌بوو و شه‌ڕی کوه‌یت و خۆ تێههڵقوتاندنی ئامریکا، بوو به ده‌روازه‌یه‌کی نوێ بۆ ئاواته‌کانی کورد و کوردستان ئه‌گه‌رچی نه‌ک به په‌سندکراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵام به‌کرده‌وه سه‌ربه‌خۆیییه‌کی نیوه‌چڵی وه‌ده‌ست که‌وت و کاروباری که‌وتنه ده‌ست خۆی.لێره‌دا دیسان له‌سه‌ر دابه‌شکردنی میرات، حیزبه‌کانی ده‌سته‌ڵاتدار که هیچکامیان شه‌راکه‌تی ئه‌وی دیکه‌ی لا په‌سند نه‌بوو و ئاماده‌بوو سه‌ر بۆ هههموو دوژمنێک دانه‌وێنن به‌ڵام له‌حاست یه‌کتریدا یه‌ک هه‌نگاویش به‌ره‌ودواوه نه‌نێن، شه‌ڕی براکوژییان به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی یه‌کجاره‌کیی یه‌کتری ده‌ست پێ‌کرد و بۆسه‌رکه‌وتن به‌سه‌ریه‌کتردا هه‌رجاره‌ی ده‌چوونه بن چه‌تری هێزی سه‌ربازیی دوژمنێک.وه‌ک دیتمان ئێران جارێک بهتۆپخانه پاڵپشتیی له یه‌کێتی ده‌کرد و تاده‌هات پارتی بشکێ پاڵپشتییه‌که‌ی به‌لای تێشکاودا هه‌ڵده‌گه‌ڕانده‌وه و بێگومانیش مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی بێزارکردنی خه‌ڵکی کوردستان بوو له شۆڕش له‌هه‌موو پارچه‌کاندا له‌لایه‌ک و لاوازکردنی هێزی به‌رگری و به‌ربه‌ره‌کانیی کورد، له‌لایه‌کی دیکه‌وه.دوژمن لێره‌دا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو که کورد هه‌موو هێزی به‌رگریی خۆی به‌فیڕۆ بدا و ئه‌و ئامانجانه‌ی تاڕاده‌یه‌کی به‌رچاویش پێکا.بۆخۆم له‌وکاته‌دا له‌باشووری کوردستان بووم، ده‌مدی و ده‌م بیست که چۆن خه‌ڵک له شۆڕش وه‌زاڵه‌هاتوون و ته‌نانه‌ت زۆر که‌سی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشم ده‌دیتن که به‌و دۆخه له سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی وا ناهومێد ببوون که ده‌یانکوت: “به‌و هه‌موو حیزب و حیزبهڵۆکهی بۆ خه‌باتی ئه‌ولایه دامه‌زراون، چۆن بزانین ئێمه‌ش تووشی به‌ڵایه‌کی وا نابین.ئهوبێزارییهم زۆر بیست.ڕاست بوو، ئه‌وان دیبوویان چۆن حیزبی دێمۆکرات له کۆنگره‌ی 4 به‌شێکی لێ بۆوه و ڕه‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران که‌وته‌وه، چۆن چریکه‌کانیش بوونه دووبه‌ش و به‌شی هه‌ره زۆریان که زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌کانیشیان کورد بوون، ڕه‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی که‌وتن و ئه‌وه‌ی ئه‌وان به شۆڕشگێڕانی کوردیان ده‌کرد، ته‌نانه‌ت له‌توانای هێزه‌کانی ڕێژیمیش به‌ده‌ربوو، دیسان دابه‌شبوونی جاری دووهه‌می حیزبی دێمۆکڕاتیان دیت، که چۆن له سه‌ر ناو نهگؤڕینی که‌مینه، که‌وتنه گیانی یه‌ک و زۆر دڵسۆزی کوردیش له شه‌ڕی نێوان ئه‌واندا تێداچوون.
زۆری له‌سه‌ر نه‌ڕۆم، له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕه‌که‌دا بیستم ته‌نانه‌ت ده‌ست له نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له هه‌ولێریش نه‌پارێزراوه و ئه‌وێش که ئه‌رکی چاره‌کردنی نه‌خۆش و بریندارانی به‌ئه‌ستۆوه‌بوو، کرا به مه‌ته‌رێزی شه‌ڕ.له‌و کاته‌دا ئه‌من هه‌ستی خۆم ئاوا ده‌ربڕی :
دێوه‌زمه‌ی شه‌ڕ خۆ ده‌نوێنێ له‌سۆنگه‌ی کار و ئاکارتان
وێران ده‌که‌ن به‌ده‌ستی خۆ به‌بێ ئاکام گوند و شارتان
بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر یه‌کتردا په‌ناده‌به‌ن بۆ ههرپیسێ
شه‌یتانیش سه‌ری سووڕ ماوه له بیر و هۆش و ڕه‌فتارتان
دوژمنتان به‌خۆ خه‌نی کرد، دڵی دۆستان ته‌زی یه‌کسه‌ر
داده‌مێنن له‌نێو ڕێگا، هه‌تا مه‌قسه‌د ناچێ بارتان
ته‌می ماته‌م دایپۆشیوه ئه‌و خاکه‌ی خوێنتان بۆی داوه
دڵسۆزانتان لێ ده‌تۆرێن هیچکه‌س ناگا بههاوارتان
کێبه‌رکێیه بۆ کوردکوژی و سووتانی ماڵ و سامانی
ناڕه‌واو شووره‌یی و شه‌رمه، چارهیکهن مێشکی بێمارتان
تیمارگهرانیشتان کوشتن، وێرانتانکرد تیمارخانه
وریابن هاوار بهماڵتان، ئه‌وجار کێ ده‌یکا تیمارتان؟
نه شهرموکرد له دۆستان و نه نه‌خشه‌ی دوژمن‌و ناسی
په‌رده‌ی عارتان وه‌لاناوه، داد له‌به‌ر کاری بێعارتان
ئه‌وانه‌ی خوێنتان بۆداون که ڕزگاریان که‌ن له ئه‌نفال
وریابن هه‌ر وه‌خۆکه‌ون، تێکوهردهپێچن بازاڕتان!
هه‌ر ئه‌وکاتی ئهوههڵبهستهم به دۆستێکمدا بۆ کوردستانی نوێ نارد، به‌ڵام بڵاویان نه‌کرده‌وه و وه‌ڵامیشیان ئه‌وه بوو که زۆر تونده و ناتوانین بڵاوی که‌ینه‌وه.
به‌خۆشییه‌وه ئه‌و شه‌ڕه‌ش بڕایه‌وه و دوژمنانی دوێنێ سه‌ره‌نجام له سه‌ر دابه‌شکردنی میرات پێکهاتن و هه‌ولێر به‌پارتی و سلێمانیش به یه‌کێتی بڕا و هه‌رچه‌ند هه‌ردوولا له‌سه‌ر تێکه‌ڵکردنه‌وه‌ی بهشهمیراتهکانیان پێکهاتنه‌وه، ئێستاشی له‌گه‌ڵدابی ئاسه‌واری سیسته‌می دووئیداره‌یی به‌نێوچاوانی ئه‌و پارچه به‌ڵالێدراو یا باشتر بڵێم حیزبایه‌تی لێدراوه‌ی وڵاته‌که‌مانه‌وه دیاره.به‌ڵایه‌کی دیکه‌ی ئه‌و دووبه‌ره‌کی یا چه‌ند به‌ره‌کییه له حیزبایه‌تیدا به زۆر شتی ئه‌و پارچه‌ی کوردستانه‌وه دیاره.چونکه پارتی له‌سه‌ر سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب وه‌جواب دێ، سلێمانی دژایه‌تیی ده‌کا و به زمانی ئیسلامییه‌کانه‌وه به‌داتاشینی هێندێک بیانووی ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن زۆر له مهلایانیشهوه قبووڵ نه‌کراو، داوای لابردنی ده‌که‌ن.ماوه‌یه‌که باسێک له‌سه‌ر گۆڕینی ڕێنووسی کوردی له عه‌ره‌بییه‌وه بۆ لاتین دهگؤڕێدایه، ئه‌و باسه‌ش وه‌ک من تێی گه‌یشتبم، زۆرتر له‌لایه‌ن نیزیکان له پارتی به‌لای قبووڵکردنی ئه‌و گۆڕانکارییه‌دا ده‌شکێته‌وه و لایه‌نگرانی یه‌کێتیش و ته‌نانه‌ت له‌ناویاندا شاعیری کۆچکردوو کورد شێرکۆ بێکه‌س، به‌توندی لایه‌نگری مانه‌وه‌ی ڕێنووسه عهرهبییهکهن.ئه‌وانه و زۆر شتی دیکه‌ش نیشانمان ده‌ده‌ن که حیزبه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسیی کوردستان له‌کاتی ئێستادا به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی به‌قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سکی حیزبایه‌تی ده‌که‌ن.
ڕێبه‌رانی هه‌موو ئه‌و شۆڕشانه و حیزبه زۆروزهبهندانه خولیای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بوون، به‌ڵام هه‌رکامه‌یان هه‌ر به‌ومه‌رجه خه‌باته‌که‌یان درێژه پێداوه که بۆخۆی سه‌رۆکه‌که‌ی بێت.کورده کوته‌نی “نه‌ڕێسراوه، نهپێسراوه، جۆڵا شه‌قه‌شه‌قی دێ!!” جا ئه‌وانه پێمان ده‌ڵێن که چۆن ههڵهمێژوویییهکانمان هه‌له زێڕینه‌کانی لێ بهفیڕۆداوین، که‌چی ئێستاش ده‌رسیان لێ وه‌رناگرین.
ئه‌وسیاسه‌ته لێمان بۆته هه‌ژدیهای حه‌وسه‌ر و هه‌موو ماندووبوون و گیانفیدایییهکانی ڕۆڵه‌کانی خۆبه‌خشی گه‌له‌که‌مانی کردۆته‌وه بڵقی سه‌ر ئاو.ئه‌وه وای لێ‌کردین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له په‌یمانی سێڤر دا که له 10/8/1920ی زایینی له‌لایه‌ن وڵاتانی سه‌رکه‌وتووی ڕۆژئاوا به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمان داسه‌پێندرا ومادده‌ی 62 و 63 و 64ی ههنگاوێکی گه‌وره‌بوو بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، به‌هۆی یه‌کده‌نگ و یه‌ک گرتوونهبوونی کوردان و بێ به‌رنامه‌یی و نه‌بوونی هه‌ڵوێستی لێبڕاوانه‌ی کورد، ئه‌و هه‌له‌شمان له‌کیس چوو.
کاتێک هێزه‌کانی که‌مالیستی له ئیستامبوول نیزیک بوونه‌وه، چه‌ند مانگێک بوو، که تێکۆشانی سیاسیی "جمعیت تعالی کردستان"و ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌ی کوردی لهکورتییان دابوو.هێندێک له ئه‌ندامه‌کانیان به‌ولا وئه‌ولادا پهڕهتهوازه ببوون و هێندێکیشیان ده‌ستیان له کاری سیاسی هه‌ڵگرتبوو.
ئاوا سه‌رکه‌وتنه‌کانی مستهفاکهماڵ پاشا له لێک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیزه‌کانی کورد، ڕوحی ده‌به‌ر په‌یمانی سێڤردا نه‌هێشت.له‌وکاته‌دا ڕووسیه ده‌یه‌ویست تورکیه‌ی نوێ بمێنێته‌وه و تا به‌هێز بێ و خۆی له‌حاست گوشاری وڵاتانی ڕۆژئاوادا ڕاگرێ، که دوژمنی شۆڕشی ئۆکتۆبر بوون، و ببێته دیوارێکی پته‌و له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌ن.هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاواییش ده‌یانه‌ویست ئه‌و له‌مپه‌ره ئه‌وه‌نده به‌هێزکه‌ن که شۆڕشی کۆمۆنیستی نه‌بێته دراوسێی ڕاسته‌وخۆیان و نه‌توانێ بۆ نێو وڵاته‌که‌یان په‌ل باوێ.ئاوا تا ده‌هات بوار خۆش ده‌بوو بۆ په‌یمانێکی تازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
ئاتاتورک له نامه‌یه‌کیدا که له 18/6/1919 بۆ "جعفرطیاربیگ)ی فرماندهی سپای یه‌که‌می عوسمانیی ناردووه ده‌ڵێ:“...تۆ ده‌زانی که‌ده‌وڵه‌ته مه‌زنه هاوپه‌یمانه‌کان که خه‌ریکن سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌مان ده‌خنکێنن، چ ده‌که‌ن....هه‌روه‌ها ئاگاداری خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ده‌وڵه‌ت و سه‌رنج نه‌دانی هه‌ی.بڕیارم داوه ئاناتۆلی به‌جێ نه‌هێڵم.به‌مه‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی وره له تراقیه، له په‌یامه بێتهلهکهمدا ئه‌وه‌شم نووسیبوو که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه له‌حاست ئه‌و پڕوپاگاندانه وه‌ستاینه‌وه که بۆ دامه‌زراندنی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌کران.لایه‌نگرانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی بڵاوه‌یان لێکرد.کورد ڕه‌گه‌ڵ تورک که‌وت!”
کۆنفه‌رانسی ئاشتی بۆجارێکی دیکه و ئه‌وجار به بوونی عیسمه‌ت پاشا وه‌ک نوێنه‌ری تورکیای نوێ، له 20/11/1922 له‌لۆزان به‌سترا.ئه‌و ڕووداوه له‌ڕاستیدا نیشانه‌یه‌کی ئاشکرابوو له‌سه‌ر ڕازیبوونی هاوپه‌یمانان بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی په‌یمانی سێڤر و ددان پێداهێنانیان به حکوومه‌تی که‌ماڵیستی.
سه‌رۆکانی بزووتنه‌وه‌ی کورد له ئیستامبووڵ و ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی کورد له پاریس به ڕێبه‌رایه‌تیی شه‌ریف پاشا، هیچیان بۆ دانیشتنه‌کانی لۆزان نه‌کردو ئه‌و کۆنفهڕانسه که‌سی تێدا نه‌بوو که نوێنه‌رایه‌تیی کورد بکا و داخوازییه‌کانی بێنێتهگؤڕێ.عیسمه‌ت پاشا چه‌ند کوردێکی له‌گه‌ڵ خۆی بردبوونه لۆزان تا به هاوپه‌یمانانی بسه‌لمێنێ که کورد جیابوونه‌وه له تورکیا و مافهنهتهوهیییهکانیان ناوێ.
ئاوا کۆنفرانسی لۆزان مافه‌کانی کوردی کرده‌وه هیچ و دیسانیش هه‌ر به‌هۆی یه‌ک گرتوونهبوونی کورد دابڕدابڕبوونی، هێندێک له خه‌باتکاران باوه‌ڕیان به‌دوژمن کرد و سه‌ربه‌خۆیی خوازه‌کانیش له‌دژیان وه‌ستانه‌وه به‌ڵام چونکه به‌هۆی ئه‌و لێک دابڕانه، ڕیزی تێکۆشه‌رانی کورد زۆر لاواز ببو، گۆڕی ئاواته‌کانی کورد هه‌ڵکه‌ندرا و سه‌ربه‌خۆیییه‌که‌ی تێیدا نێژرا و ئه‌وه‌مان به‌سه‌رهات که ئاتاتورک له‌تورکیا و به‌عس له عیراق و سووریه و هه‌ر له‌ئاکامی ئه‌و شکسته‌شدا ڕێژیمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ئێران له قاجار ڕا تائێستا به‌سه‌ریان هێناین.
له‌سه‌ر ئه‌و ساکاری و باوهڕبهدوژمن کردن و ههڵخهڵهتانهی کورد چاره‌نووسه ڕه‌شه‌که‌ی کورد هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا، دیسان هه‌ر به‌هۆی باوه‌ڕی بێجێ و سادهدڵانه بهئامریکا و ئیرانی سه‌رده‌می شا، په‌یمان نامه‌ی ئهلجهزایرمان به‌سه‌ردا سه‌پاو ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی له شۆڕسهکهی ئه‌و سه‌رده‌می دا له‌به‌رمان ڕۆیشتبوو به‌فیڕۆ چوو.دوژمن ئه‌وجار به‌هۆی په‌تای ساده‌دڵی و خۆشباوه‌ڕیمان، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا و ئه‌نفالیشی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ کردین و...
چاو لێکه‌ن ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئێستای کۆنفڕانسی ژێنێو بۆکورد چه‌ندی وه کۆنفڕانسی لۆزان ده‌چوێنن:
هاوده‌نگ و یه‌کگرتوونه‌بوونی کورد، به‌شداریی نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌ب و به‌هیچ نه‌زانینی کورد، به‌شداریکردنی هێندێک کورد لهپالیاندا به‌بێ هه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتی باسکردن له کێشه‌ی کوردیش له‌پاڵ کێشه‌کانی دیکه‌ی سووریادا، گرنگی نه‌دان به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بارودۆخی پارچهکوردستانی لکێندراو به سووریه و هه‌ڵوێستی جیاوازی ئه‌و دژکارانه له‌مه‌ڕ ڕێک که‌وتن له‌گه‌ڵ دژکارهعهرهبهکانی ڕێژیمی ئه‌سه‌د و پێداگریی "پیوایدی"له‌سه‌ر ئه‌و شێوه ئۆتۆنۆمییه و نه‌چوونی بێئاکامیان بۆ ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئپۆزیسیۆنێێکی دان به مافه کورد دانهنهری عه‌ره‌بی سووریا و نه‌چوون بۆ کۆنفرانسێک که تێیدا نه دان به مافی کورددا هێنرابێ و نه ته‌نانه‌ت ناوی کوردیشی تێدا ببرێ، بۆته کێشه‌ی ئه‌وڕۆ ڕۆژئاوای کوردستان به‌تایبه‌تی و ئی کورد به‌گشتی له‌دونیادا.هه‌رچه‌ند ده‌سته‌ڵاتخوازی و ده‌مارگرژیی حیزبایه‌تی و ویستی خۆ به‌سه‌ر حیزبه‌کانی دیکه‌دا فهڕزکردن، تاڕاده‌یه‌ک به ئاکاری "پیوایدی)یه‌وه دیاره، به‌ڵام له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌بێ ماف به‌و حیزبه بده‌ین که ته‌نیا هێزێک بووه که توانیویه‌تی له‌حاست هاتنی عه‌ره‌به ده‌مارگرژ و دژه کورده‌کان بۆ داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان دا خۆ ڕاگرێ و ته‌سلیمی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن نه‌بێ.ئه‌و براده‌رانه باش تێگه‌یشتوون که ئه‌سه‌دێکی لاواز له‌کاتی ئێستادا مه‌ترسیی بۆ کورد زۆر له‌و عه‌ره‌به توندئاژۆیانه که‌متره که ئێستا له‌دژی ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن و نه‌ک هه‌ر هیچ مافێک به‌کورد ڕه‌وا نابینن، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت په‌یتاپه‌یتا بۆداگیرکردنهوهی ناوچه‌کانی به‌رده‌ستی کورده‌کان لهپالامار و تێکۆشان دان.ئه‌وان به‌ڕاستی نایانه‌وێ هه‌ڵه و که‌مکاریی کورده‌کانی باشوور له‌حاست وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌کان و شلییان له‌حاست جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 و بێهه‌ڵوێستیی کوردانی باشوور له‌سه‌رده‌می کۆنفڕانسی لۆزان دووپات که‌نه‌وه.
ئه‌وان باش تێگه‌یشتوون کۆنفڕانسی ژێنێوی 2 له سه‌ر لێ تێکدان و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه له‌نێو کورد به‌ده‌ر ئاکامێکی نابێ و له‌ڕاستیدا لۆزانێکی دیکه‌یه بۆ کوشتن و ناشتنی مافه‌کانی کورد له سووریه.
ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه ده‌مارگرژه عه‌ره‌بییه‌ی که به‌ناوی نوێنه‌ری دژکارانی ئه‌سه‌د ده‌چێته ژێنێو، هه‌رگیز دان به مافی کورد دانانێ، جا چۆن لێیان چاوه‌ڕوان بین له‌وانه‌ی له‌عێراق به‌یاریده‌ی کورد به‌ده‌سته‌ڵات گه‌یشتن باشتر بێ، که وه‌ک دیتمان سه‌ره‌ڕای بوونی واژۆی خۆیان به ماده‌ی 140، جێبه‌جێکردنه‌که‌ی بۆکورد ناسه‌لمێنن.ئه‌وان نوێنه‌رێکی کوردیان ده‌وێ که وه‌ک مام جه‌لال هه‌موو هه‌وڵ و تێکۆشانی هه‌ر بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ڕیزی داگیرکه‌رانی کوردستان بێ و ئه‌وه‌ی لێی نه‌دوێ و هیچ گرنگییه‌کی پێ نه‌دا هه‌ر ماده‌ی 140 یا هه‌ر قانوونێکی له‌وبابه‌ته بێ بۆکورد.من بێگومانم مالیکی له‌وباره‌یه‌وه ڕاست ده‌کا ماده‌ی 140 ده‌بوو به بڕیاری سه‌رۆک کۆمار جێبه‌جێ کرابا، ئه‌گه‌ر بڵێین مام جه‌لال بڕیاریشی دابا عه‌ره‌به‌کانی جێگری ڤێتۆیان ده‌کرد، باشه ئه‌گه‌ر ڤێتۆیهکه کرابا، که بێگومان نایاسایی ده‌بوو، چونکه مادده‌ی 140 مادده‌یه‌کی ده‌ستووری بوو، ئه‌گه‌ر واش نه‌با، خۆ یه‌کێک له‌و مه‌رجانه بوو که ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌سه‌ر پێکهاتبوو، بۆ نه مام جه‌لال و نه ڕێبه‌ران و حیزبه‌کانی دیکه‌ی کورد هه‌ڵوێستێکی لێبڕاوانه‌یان نه‌گرت و ئه‌و هه‌موو شکسته‌یان بۆکورد ده‌سته‌به‌ر کرد.بۆ ئه‌وان ته‌نانه‌ت وه‌ک سهدریشیان پێ نه‌کرا؟ باشه پێمخۆشه خوازیارانی به‌شداری له‌و کۆنفهڕانسهدا چیی زیاتریان له نوێنه‌رانی کورد له سه‌رده‌می کۆنفه‌رانسه‌کانی لۆزان و پاریس وه‌چه‌نگ ده‌که‌وێ!؟ ئایا له‌گوێی گادا نوستن بۆمان به‌س نییه؟ کورد ده‌ڵێ مست له درێشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، درێشه‌ی کورد له‌حاست مستی داگیرکه‌رانیشدا بێگومان هه‌ڵوێستێکی بوێرانه‌ی یه‌ک گرتووی لێبڕاوانه‌یه.
من ئێستا درێشهکه له‌و پارچه‌ی کوردستاندا به‌ده‌ستی پیوایدییهوه ده‌بینم.له‌و پارچه‌ی کوردستانیشدا، کورده حه‌یاته‌که بۆته دوو به‌ش.لایه‌نێک کۆشکی هیوای خۆی له‌سه‌ر لوتف و که‌ره‌می ژماره‌یه‌ک عه‌ره‌بی ده‌مارگرژی توندڕه‌وی ئیسلامی دامه‌زراندووه، که به‌بڕوای من ئه‌و بناخه‌یه هه‌ر ئه‌وه‌نده قایمه که به ڕنووه به‌ستووه‌کانی نێو دۆڵه‌کانی قه‌ندیله‌وه ده‌بیندرێ، که له به‌هاردا له‌بنه‌وه ڕا ورده ورده ده‌توێنه‌وه، به‌ڵام هه‌رچه‌ند له‌به‌ر قایمی و پته‌ویی به‌سته‌ڵه‌کی سه‌ریان ده‌بنه ڕێگا و پردێک بۆ هاتوچۆی کاروانچی و ڕانه‌مه‌ڕی کوێستانچییان له به‌هاردا، هه‌تاوی هاوین به‌ته‌واوی ده‌یانتوێنێته‌وه و به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌تاوه تاوێنهرهی کۆشکی هیوای ئه‌و ده‌سته له‌خه‌باتکارانی ڕۆژئاوای کوردستانیش، بێگومان سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کیی ئه‌و دوژمنه له‌ئاشتی نه‌هاتووانه‌ی گه‌له‌که‌مانه.
تێبینی: سه‌رچاوه‌م بۆ په‌یمانی سێڤر و لۆزان و کرده‌وه‌کانی ئاتاتورک، کتێبی کورد و عه‌جه‌م، له نووسینی ساڵح محمد امینه که بۆخۆم به‌فارسی وه‌رم گێڕاوه‌ته‌وه و ئێستا له کوردستان دامناوه، هیوادارم چاپ ببێ.