بازاڕ یا به‌شتره بڵیین، گه‌نداوی سیاسه‌تی باوی کوردستان ڕۆژ له ڕۆژێ زیاتر گه‌نده‌ڵی و بۆگه‌نیوه سه‌ر کاسکه‌ره‌که‌ی مێشکی ئه‌ویندارانی ڕاسته‌قینه‌ی وڵاته به‌ڵالێدراوه‌که‌مان کاس و کاستر ده‌کا. گه‌نده‌ڵیی سیاسی له وڵاته‌که‌ماندا له‌هه‌موو بواره‌کانی گه‌نده‌ڵیی نێو کۆمه‌ڵگاکه‌مان زیاتر په‌ره‌ی گرتووه و سنووری له‌نێوان هیچ پاک و پیسێکدا بۆ نه‌هێشتووینه‌وه. له‌و بازاڕه ئاڵۆزه‌دا هه‌رکه‌س به گه‌ز و ڕبه‌ی خۆی ده‌پێوێ و ڕاست هه‌ر ئه‌وه‌یه و ده‌توانێ هه‌ر ئه‌وه‌بێ که بۆخۆی ده‌یڵێ و به‌ده‌ر له‌وه ڕاستییه‌کی دیکه له‌گۆڕیدا نییه. هه‌موو سیاسه‌توانان بۆ گاڵته‌کردن به مێشکی خه‌ڵک باسی دێمۆکراسی و مافی ئه‌وان ده‌که‌ن، به‌ڵام که دێته سه‌ر دان نان به‌ئاکامه‌کانی ویست و ڕای گه‌ل، که له ئه‌نجامی ده‌نگه‌کانیاندا خۆ ده‌نوێنێ، به‌سته‌ڵه‌کی مێشکیان له‌حاستیدا ده‌بێته سه‌هۆڵی هه‌رگیز نه‌تواوه‌ی دوو جه‌مسه‌ره‌که‌ی باکوور و باشووری زه‌وی و وا به کێکی ده‌سته‌ڵاته‌وه نووساون که نه ڕای خه‌ڵک و نه هیچ پێوانه‌یه‌کی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ناتوانێ ده‌ستیان پێ له به‌شی خه‌ڵک به‌ر بدا و هه‌موو کوردستان ده‌که‌نه قوربانیی به‌رژه‌وه‌نده ته‌سکه‌کانی تاقمی و حیزبیی خۆیان.
که منداڵ بووم، ده‌مدی له قوتابخانه‌که‌ماندا ئه‌واانه‌ی له تاقیکارییه‌کاندا ده‌رنه‌ده‌چوون، بۆ لابردنی تاوانی ته‌مبه‌ڵی له‌سه‌ر خۆیان و به‌هه‌ڵه‌بردنی دایک و بابی نه‌خوێنده‌واریان ده‌یانکوت:
- وه‌ڵڵا خۆ زۆر باشمان ده‌رسه‌که‌مان ڕه‌وان کردووه و زۆریشمان خۆ ماندوو کردووه، به‌ڵام مامۆستاکه‌مان نمره‌که‌ی لێ دزیوین و داویه‌تی به کوڕی. . . . تا ده‌ریچوێنێ!!
هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که نمره وه‌ک پووڵه‌کانی سه‌رده‌مانی خه‌لیفه‌کانی به‌غدا ده کیسه کرابێ و نووکی قه‌ڵه‌می مامۆستاکه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ هه‌ڵوه‌رێ که چه‌ند کیسه‌یه‌کی دیار و سنووردار پڕکا و ئه‌گه‌ر نمره‌ی ته‌واو بداته ئه‌و شاگرده که‌وتووانه، به‌شی ئه‌وی دیکه‌ی پێ نه‌مێنێ که مه‌به‌ستیه‌تی ده‌ری چوێنێ!! زۆرجاران بۆخۆم بینه‌ر و بیسه‌ری زۆرێک له‌و دایک و بابه فه‌قیرانه بووم که فریوی ئه‌و چه‌شنه قسانه‌ی منداڵه‌کانی خۆیانیان خواردووه و پاشمله چی جوێنی پیسیش بووه حه‌واڵه‌ی مامۆستای کڵۆڵیان کردووه. ئێستاش حیزبه‌کانی کوردستان وادیاره ئه‌و بۆچوونه هاتوون و که له‌ئه‌زموونی کۆمه‌ڵگا ده‌رناچن، نایانه‌وێ ئاکامه‌که‌ی وه‌ئه‌ستۆ بگرن و شکست سیاسه‌تی خۆیان بسه‌لمێنن. هه‌رکه‌سه تاوانی شکسته‌که‌ی ده‌خاته سه‌ر ئه‌وی دیکه و شکستی خۆی قبووڵ ناکا و هه‌رکه‌سه‌ش خه‌ڵک به‌و تاوانه تاوانبار ده‌کا که بۆخۆشی که‌متر له‌وانی دیکه ده‌ستی تێدا نه‌بووه.
چونکه بابه‌تی نووسینه‌که‌م هه‌ڵوێستی هێندێک حیزب و لایه‌نی گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی باشووری کوردستان ده‌گرێته‌وه، به‌پێویستی ده‌زانم زۆر به‌پوختی بچمه سه‌ر چۆنیه‌تی پێکهاتنی دوو ڕه‌وتی نێو ئه‌و گۆڕه‌پانه.
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌قۆناخێکی تایبه‌ت و له‌ئه‌نجامی پێویستییه‌کی مێژوویی له چه‌ند ده‌سته‌ی شۆڕشگێڕی کوردستانی به بیروبۆچوونی جیاوازی له‌وپه‌ڕی چه‌پی ڕا تا ئه‌وپه‌ڕی ڕاست، له کۆمۆنیستی توندوتیژ و سۆسیالیستان و نه‌ته‌وه‌خوازان، پێکهات. ئه‌و ده‌سته شۆڕشگێڕانه له‌ئاکامی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ئاسته‌م و ناسکه‌دا یه‌کیان گرت، که هیچکامیان به‌ته‌نیا نه‌یانده‌توانی تێیدا گه‌شه بکه‌ن و خۆیان له‌حاستی شاڵاوی دڕندانه‌ی به‌عسدا ڕاگرن. هیچکه‌س ناتوانێ حاشا له ده‌وری زۆر کاریگه‌ر و پڕ له شانازیی ئه‌و حیزبه له‌خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کورددا بکات.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی زۆر پاش هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کدارانه له باشووری کوردستان و له‌سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، له قوم (واته گرنگترین ناوه‌ندی خوێندن و ئایدیۆلۆژیکی و په‌روه‌رده‌یی شێعه له‌ئێراندا) به‌ڕێنوێنیی ئاخوندان، له موسوڵمانی کوردی زۆر توند و تیژ و کورده موسوڵمانه‌کانی نه‌رمی نوێن پێکهات. ئه‌وحیزبه‌ش له‌سه‌ره‌تادا به‌پێی قه‌باره‌ی خۆی، ده‌وری خۆی له به‌شداری له خه‌باتی کوردستانی باشووردا نواند.
پاش سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی ئه‌وپارچه‌ی کوردستان، که کار که‌وته شێنه‌یی، جیاوازیی بیروباوه‌ڕ ورده‌ورده له‌نێو ئه‌و ڕه‌وتانه‌دا خۆی نواند. له‌ئاکامدا هه‌ر وه‌ک دیتمان، بزووتنه‌وه بوو به سێ به‌ش و هه‌رکامه‌یان بوون به حیزبێکی تازه‌ی ئیسلامی و یه‌کێتیی نیشتمانیش تا چوونی مام جه‌لال بۆ به‌غدا، سه‌ره‌ڕای بۆڵه‌بۆڵ و ناڕه‌زایی‌یه‌کانی ناوخۆ، خۆی به یه‌کپارچه‌یی ڕاگرت. به‌ڵام ئه‌و خۆ ڕاگرتنه‌ش زۆری نه‌خایاند و وه‌ک دیتمان به جیابوونه‌وه‌ی کاک نه‌وشتره‌وان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێکهات و له ئاکامی ورووژاندنی باسی ناله‌بارییه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی میری له‌کوردستاندا، بوو به ڕه‌وتێکی به‌هێز له‌ناوچه‌ی به‌رده‌سته‌ڵاتی یه‌کێتیدا و زۆر له ئه‌ندامانی یه‌کێتی و که‌سانی ئازادی له‌و حیزب و ئه‌وحیزب تۆراو و بێگومان هه‌ر وه‌ک له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا باوه ژماره‌یه‌کی به‌رچاویش هه‌لپه‌رست، پێکهات و چونکه توانی به باسی گه‌نده‌ڵی له ده‌زگای فه‌رمانڕه‌واییدا خه‌ڵکێکی زۆر له‌ده‌وری خۆی کۆکاته‌وه، وای لێهات که له هه‌ڵبژاردندا، شکستی به یه‌کێتیی نیشتمانی هێناو حیزبی دایکی خۆی (له‌پله‌ی فیفتی فیفتی ڕا) بۆ پله‌ی سێهه‌م دابه‌زاند و بۆخۆی بوو به پله‌ی دووهه‌می بازاڕی سیاسه‌تی کوردستانی باشوور. یه‌کێتی که له‌سه‌ر بناخه‌ی سیاسه‌تی فیفتی فیفتی له‌گه‌ڵ پارتی دێمۆکڕاتی کوردستاندا هاوپه‌یمانییه‌کی به‌ستبوو، پاش پێکهاتنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و شکستی خۆی له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا، که‌وتبووه ژێر باری ڕه‌خنه‌ی ناوخۆی کادر و ئه‌ندامانی له‌سه‌ر پێکهاتنه ستراتژییه‌که‌ی گۆرین و چونکه ئه‌و ڕێک که‌وتنه‌ی به هۆکاری سه‌ره‌کیی تۆرانی زۆر له ئه‌ندامانی خۆی ده‌زانی، به دیارنه‌مانی مام جه‌لال له گۆڕه‌پانی سیاسیی کوردستاندا به‌هۆی نه‌خۆشییه کوتوپڕه‌که‌ی، سیاسه‌ته‌که‌شی له به‌رده‌وامیی پێکهاتنه ستراتێژییه‌که دا کاڵبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌بینی و وای لێهات که یه‌کێتی به کرده‌وه، ورده‌ورده له پارتی دوور که‌وێته‌وه و دیارده‌ی یه‌که‌می ئه‌ودوورکه‌وتنه‌وه‌ش هه‌ر وه‌ک دیتمان به به‌شداریکردنی له هه‌ڵبژادنی ئه‌وجاره‌ی په‌رله‌ماندا به‌جیا له‌پارتی، خۆی نواند. ئه‌وه‌ی هیچ گومانی تێدانه‌ماوه هاتنه‌خواری پله‌ی یه‌کێتی‌یه بۆ زۆۆر که‌متر له ئی پارتی و ته‌نانه‌ت ئی گۆڕانیش، که وادیاره دان پیانان به‌و شکسته بۆ یه‌کێتی ناگونجێ و هێستاش هه‌ر سه‌رمه‌ستی سه‌رکه‌وتنه‌کانی سه‌ره‌تای ڕووخانی سه‌ددامیه‌تی و ناتوانێ بیسه‌لمێنێ که ئیدی ناتوانێ به‌شه ده‌سته‌ڵاتی به‌قه‌ده‌ر پارتی له میریدا بۆخۆی ته‌رخان بکا، چونکه ئێستا ڕه‌قیبی له‌خۆی گه‌وره‌تری له‌گۆڕه‌پاندایه. ئه‌و له بیانه‌کانی ڕا وا وێده‌چێ که به ڕابردوویه‌که‌ی بخوڕێ، به‌ڵام وادیاره جارێ نه‌گه‌یشتۆته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که ڕاسته ئه‌و پله‌ی له شۆڕشدا بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر کردبوو، به‌ڵام خۆ ئه‌و هاوڕێیانه‌شی که لێی دابڕان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان پێکهێنا، به‌شبه‌ری ئه‌و پله‌ن. وادیاره به‌داخه‌وه ئه‌وه په‌تایه‌که، که هه‌موو حیزبه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی کوردستانی گرتۆته‌وه و ناتوانن پاش دابڕانی به‌شێک له هاوڕێیانیان، به‌شیان له شۆڕشدا بسه‌لمێنن. ئه‌و بۆچوونه‌ی یه‌کێتی و زێده‌خوازییه‌که‌ی به‌بیانووی په‌یمانه گۆرینه‌که، که له‌ڕاستیدا هه‌ر ناوێکی بۆ ماوه‌ته‌وه، بۆته هۆی دواکه‌وتنی پێکهاتنی حکوومه‌ت.
ئێستا وادیاره سیاسه‌توانانی ئێمه بۆخۆیان کێشه‌کانیان پێ له‌به‌ر ده‌می خۆیان وه‌لا نابرێ و ناچارن دڵسۆزتر له‌کورد!!! بۆخۆیان بدۆزنه‌وه و په‌یتاپه‌یتا نوێنه‌ری ئێران دێ بۆلایان و یا ئه‌وان ده‌چن بۆ ئامۆژگاری وه‌رگرتن. تا ئێره بابه‌ته‌که ڕوونه و که‌س ناتوانێ بی‌شارێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بیری بۆ لای نووسینی ئه‌وبابه‌ته ڕاکێشام، ڕه‌خنه سه‌یروسه‌مه‌ره‌که‌ی بزووتنه‌وه‌یه له چوونی شاندی یه‌که‌تی و پارتی بۆ ئێران به‌مه‌به‌ستی ئامۆژگاری و به‌ڕیوانی وه‌رگرتن له حکوومه‌تی تاران بۆ ئاسانکاری له پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێمدا. ئه‌و حیزبه وادیاره له‌بیری چۆته‌وه که زۆر پێشتر له‌وه چه‌ندجاران بکوژی دوکتۆر قاسملوو به نوێنه‌رایه‌تیی ئێران هاته سلێمانی و له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزبه‌کانی وێ و له‌نێویاندا بزووتنه‌وه‌ش، به نه‌هێنی و ئاشکرا کۆبۆوه و بواری بۆ پێکهاتنیان له‌گه‌ڵ پارتیدا بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت خۆشکرد. جا خۆتان جیاوازی له‌نێوان ئه‌و دوو شووره‌یی‌یه لێکده‌نه‌وه.
کورد له کۆنه‌وه کوتوویانه : “. . . دانیشتووه له بێڵایه ده‌کا مه‌تح و سه‌نایه، کۆنه. . . که‌ی خۆی وه‌بیرنایه!”
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.