له یادی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، له‌هه‌ولێر ئاهه‌نگێک گێڕدرا و حیزبه کانی هه‌رێمی کوردستانی تێیدا به‌شدار بوون و به‌داخه‌وه له‌کاتێکدا که هه‌رێم به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵانی پێشوو ته‌نانه‌ت یادێکی ساکاریشی له ساڵیادی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان نه‌کرده‌وه، ناوه‌رۆکی باس و وتاره‌کانی به‌شدارانی ئه‌و یادهناپیرۆزه بوو به بهژنو باڵا هه‌ڵکوتنی کۆماری ئێران و خزمه‌تی به کورد و خه‌ڵکی ئێران و ئیسلام.
وه‌ک له هه‌واڵه‌که‌ی ڕووداودا ده‌رده‌که‌وێ، ئه‌و کۆلکهمهلایه که یا به‌ته‌واوی ئاگاداری ئیسلام نییه یا ئه‌ڤینی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلامی له‌بیر بردوونهوه، لەوەڵامی ئەوەی بۆ رێز لە سروودی نەتەوەیی ئەو وڵاتانە دەگرن كە كوردی تێدایە و زۆربەشیان باوەڕیان بەو سروودە نییە بە تایبەت لە هەندێك بڕگەیدا گوتی:"ئەوە پرسێكی دیكەیە، خەڵكێك هەن لە سەرەتاوە دژی كۆماری ئیسلامی ئێرانن لەبەر ئەوەی كە كۆمارێكی ئیسلامییە".
لێره‌دا با پرسیارێک له‌و جه‌نابه بکه‌ین داخوا چۆن ده ئیسلامه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی گه‌یوه و به چ به‌ڵگه‌یه‌ک دژایه‌تیی هێندێکان له‌مه‌ڕ سرووده‌که‌ی ده‌گێڕێته‌وه بۆ دژایه‌تیکردنی ئیسلام.کۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه له‌سه‌ره‌تادا وه‌ک حیزبێک له "حوزة علمیة ق‌م"له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لایانی شیعه پێکهاتن.هه‌موومان دیتمان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه چ شه‌ڕێکیان به پێشمه‌رگه‌ی کوردستان فرۆشت! به‌ڵام با بزانین ئه‌و کۆماره ئیسلامییه‌ی جه‌نابی مامۆستا وه‌ک نموونه‌ی ئیسلامی دێنێته‌وه و دژکارانی به دژکارانی ئیسلام ناوده‌با، چ جۆره ئیسلامێکه.یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که له‌و کۆماره‌دا هیچ پله‌یه‌کی ده‌سته‌ڵات نه‌دراوه‌ته مه‌لایه‌کی سوننی، و به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تیی کۆماری ئیسلامیی ئێران سوننی مهززهبان له‌وباره‌یه‌وه به‌ته‌واوی په‌راوێز خراون، ئایینی فه‌رمیی ئێرانیش ئایینی شیعه‌یه و ئایینی سوننی هیچ ده‌ورێکی پێ نه‌دراوه مه‌لایانی سوننی زۆر گێچه‌ڵیش ده‌بن.له‌و کۆماره‌دا، هه‌موو ڕۆژێ له هه‌ر شوێنێکدا له باس، کۆبوبۆونهوه و کۆڕه‌کاندا و له زۆر شوێنی دیکه‌دا نفرین ده‌نێردرێ بۆ ئه‌بووبه‌کری سددیق و عومه‌ر و عوسمان و حه‌ره‌می پێغه‌مبه‌ر"عایشه)، هه‌رکه‌س یه‌کێک له‌و نێوانه‌ی هه‌بێ یا ناسنامه‌ی ناده‌نێ یا ئه‌وه‌نده‌ی له فه‌رمانگه‌و داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تیدا گوشار ده‌خه‌نه سه‌ری تا ناچار بێ ناوه‌که‌ی بگۆڕێ.بۆ ڕوونبوونهوی زیاتری ڕوانگه‌ی دامه‌زرێنه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌من دوو نموونه‌تان له دوو کتێبی خومه‌ینی بۆ دێنمه‌وه که له‌سه‌ره‌تای دامه‌زرانی کۆماری ئیسلامی‌دا بڵاو بوونه‌وه، به‌ڵام چونکه ناوه‌رۆکه‌که‌یان بووبووه جێگای ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی سوننییه‌کان، زوو له کوردستان کۆکرانه‌وه.ئه‌و دووکتێبه بریتین له "توضیحالمسائل"و "کشفالاسرار)، که هه‌ردووکیان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتیش وه‌ده‌ست ده‌که‌ون، له توضیحالمسائل دا له سه‌ر ماڵی دۆزراوه ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر موسوڵمانێک شتێک بدۆزێته‌وه، ده‌بێ سێ جار هاوار کا، ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی دۆزرایه‌وه، ده‌بێ بیداته‌وه، جائه‌گه‌ر ئه‌و خاوه‌نه جوولهکهبێ، عیسایی بێ یا ته‌نانه‌ت سوننیش بێ، واته له‌ڕوانگه‌ی دامه‌زرێنه‌ری کۆماری ئیسلامی، سوننی ته‌نانه‌ت له جووله‌که و عیساییش له ئیسلام دوورترن.
له‌کتێبی "کشفالاسرای)یشدا، له شوێنێکی ده‌ڵێ: "ڕۆژێک پێغه‌مبه‌ر"د.خ"و موسوڵمانان له مزگه‌وت دانیشتبوون، جوبرائیل هاته‌خوار و به‌پێغه‌مبه‌ری کوت: مزگه‌وت له بێگانان چۆل که، ڕاسپاردهیهکم هه‌یه! پێغه‌مبه‌ر هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ی ناردنهدهر بێجگه له عه‌لی و حه‌سه‌ن و حوسێن.ئه‌وجار جوبرائیل کتێبێکی لاک و مؤر کراوی دایه ده‌ست عه‌لی و کوتی خوا ئه‌وه‌ی به‌تایبه‌تی بۆتۆ ناردووه.جا له‌و مه‌لایه ده‌پرسم، ئه‌وه دژایه‌تی و تێکدانی ئیسلامه یا ئه‌و به‌یته‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد؟
خوێنه‌رانی به‌ڕێز
ئه‌من ئه‌و کتێبانه‌م له‌ساڵی 1882 خوێندوونه‌وه، دوایه بیستم له کوردستان کۆکراونه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئینتێرنێت هه‌ن و ده‌توانن ئه‌گه‌ر گومانتان له‌و قسانه‌مدا هه‌یه بیاندۆزنه‌وه و بیانخوێننه‌وه.ئه‌من نه مه‌لام و نه کۆلکهنهلاش، به‌ڵام له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی باوه‌ڕدار به‌ئیسلامی ئهوکوردستانهدا گه‌وره‌بووم، زۆریشم له‌سه‌ر ئیسلام خوێندۆته‌وه، و زۆریشم هه‌ستان و دانیشتن له‌گه‌ڵ مه‌لای زۆر زانا هه‌بووه.هیچیان ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و سرووده نه بووه، ته‌نانه‌ت کوتووشیانهتهوه.دانه‌ری سرووده‌که‌ش کوڕهمهلا و موسوڵمانکی به‌باوه‌ڕ بووه.به‌ڵام كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لەمێژە بڕگەیەك لە سروودی نەتەوەیی "ئەی رەقیب"بە دژ بە بنەماكانی ئاینی ئیسلام دەزانێ، هەربۆیە لە مەراسیمەكاندا سەركردەكانی ئەو حیزبە لەبەر ئەو سروودە هەڵناستنەوە، دوایینیشیان عەبدولستار مەجید بوو، كە لە مەراسیمی یادی شۆڕشی گەلانی ئێران لەبەر ئەو سروودا هەڵنەستا، بەڵام بۆ سروودی كۆماری ئیسلامیی ئێران هەستاوە.
ڕووداو ده‌ڵێ: عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی لەسەر هەڵنەسانەوەی لەبەر سروودی ئەی رەقیب بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:"من لەكاتی لێدانی سروودی ئەی رەقیبیش بەپێوە وەستابووم، بەڵام كە گەییشتە ئەو بڕگەیەی كە "دینمان ئایینمانە نیشتمان)، دانیشتم لەبەر ئەوەی بە شەرعی نازانم رێز لەو بڕگەیەی بگرم، كە بێ شەرعی تێدایە و بێ حورمەتی تێدایە بەرامبەر بە خوا بەرامبەر بە شەریعەتی ئیسلام".
عەبدولستار مەجید زیاتر گوتی:"خۆی سروودی ئێران و عێراق پێكەوە 20 چركە بوو، بەڵام سروودی ئەی رەقیبیان درێژكردەوە و گەیاندیانە ئەو بڕگەیە، بۆ ئەوەی بیانەوێ ئیحراجمان كەن".
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان گوتیشی: "پرسەكە تەنها من نیم، ئەو بڕگە دەڵێت دینیشم ناوێ و ئایینیشم ناوێ بە تەنها نیشتمانم دەوێت، ئێمە هەم دینمان دەوێت هەم ئایینمان دەوێت هەم نیشتمانیشمان دەوێت، رێز لە دینی خۆم و دینی خەڵكی دیكە و هەروەها رێز لە نیشتمانی خۆم و نیشتمانی خەڵكی دیكەش دەگرم".
.....
گوتیشی "بەڵام تێبینی و سەرنجیشمان زۆرن لەسەر هەڵسوكەوتی كۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە كورد و لە نزیكیشەوە لەگەڵمان باسكردوون، كە ئێمە پێمانباشە ئێران بۆ خۆی پڕۆژەیەكی هەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد، هەرچەند بە بەراورد لەگەڵ پارچەكانی دیكەی كوردستان، هەموو لایەك دەزانین كە ئێران لە سەرەتاوە هەڵسوكەوت و مامەڵەی زۆر جیاواز بووە لە مامەڵەی بەعس لەگەڵ كوردی عێراق و مامەڵەی تورك لەگەڵ كوردی توركیا و مامەڵەی عەرەبی شۆڤینی بەعسی سووریا لەگەڵ كوردەكانی سووریا".وادیاره ئه‌ومامۆستایه خۆی له‌وه گێل کردووه که کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌هاتنه سه‌رکاری ڕووحانییه‌وه له‌ئێران بێجگه له‌وانه‌ی له گرتووخانه‌کانی ئێران‌دا به نه‌هێنی و یا له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا کوژراون، 340که‌س ویا زیاتریش به‌ڕه‌سمی ئێعدام کراون، که زۆرینه‌شیان کوردن.ئه‌وه‌یه ئه‌و چاکتربوونهی له سه‌ددام و ئه‌سه‌د که جه‌نابی مامۆستا باسی ده‌کا؟
رۆژی سێشەممە 11-2-2014 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر، بە ئامادەبوونی كونسوڵی ئێران و نوێنەری هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، ساڵیادی سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران كرایەوە و یەكەمینجار سروودی ئەی رەقیب لە مەراسیمێكی كۆماری ئیسلامی لێدرا كە كونسوڵی ئێرانیش لەبەری هەستایە سەر پێ.
به‌ڵام چی مه‌لای له سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب وا تۆقاندووه که له دژایه‌تی کردنیدا ته‌نانه‌ت وه‌پێش دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌شمان که‌وتۆته‌وه.گومانم له‌وه‌یدا هه‌یه که هه‌ر ئه‌و به‌نده‌ی بێ که ده‌ڵێ دینمان ئائینمانه نیشتیمان، ئه‌وه هه‌ر بیانوویه‌که و به‌س، ئه‌و دژایه‌تییه هه‌ر له‌به‌ر هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه، ده‌نا له‌کوێی ئه‌و سرووده‌دا حاشا له دین و ئائینی پیرۆزی ئیسلام کراوه.به‌خۆشییه‌وه ئی وه‌ک ئه‌و مه‌لایه له‌نێو ڕێبه‌رانی ئایینیی کورددا زۆر که‌من و ده‌هۆڵیان ده‌نگی نایه.
له‌کورده‌واریدا ئه‌گه‌ر به‌یه‌کێک ده‌ڵێین برا یا خوشکی یا براژن یا پوورێ یا کیژم یا کوڕم، یا مامه، یا خاڵه ، که ئه‌وانه هه‌مووی له‌ناوماندا باون، به‌و مانایه‌یه که به‌چاوی خوشک و برایه‌تی، یا یا باوک و کوڕایه‌تی یا باوک و کچایهتی، یا دایک و کوڕایه‌تی، یا دایک و کچایهتی، یا مام و برازایه‌تی یا پوور و برازایه‌تی یا خوشکه‌زایه‌تی یا خاڵ و خوارزایهتی ده‌ڕوانینه که‌سی به‌رانبه‌ر.ئه‌وه بۆ نیشاندانی ئه‌وپه‌ڕی ڕێزه نه‌ک به‌واتای حاشاکردن له دایک و باوک یا خزمه پلهیهکهمهکانی ناوبراو.
کاتێک به‌که‌سێک ده‌ڵێین کوڕم کچم یا ڕۆڵه، ئه‌وه بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و ڕێزه، نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی حاشا له دایک و بابی سروشتیی خۆی بکه‌ین یا به‌ده‌یان بۆچوونی هه‌ڵه‌و ئاژاوهسازکهری دیکه.به‌ڵکوو ئه‌وه بهومانهیهیه که ئه‌من وه‌ک کوڕ یا کچی خۆ ڕێزت لێده‌گرم و به‌زمانێکی باوکانه له‌گه‌ڵتدا ده‌دوێم.ئه‌وه نه‌ک هه‌ر له‌ناو کورد دا، به‌ڵکوو له‌ناو گه‌لانی دراوسێشیدا باوه.کاتێکیش به‌که‌سێک ده‌ڵێین ڕووحه‌که‌م، گیانه‌که‌م، باوانه‌که‌م و...ئه‌وه‌ش هه‌ر نیشانه‌ی ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستییه نه‌ک ئه‌وه‌ی که لایه‌نی به‌رانبه‌ر به‌ڕاستی ببێته ڕوح یا گیان یا باوانمان.به‌ڵکوو هه‌مووی ئه‌وانه به‌و واتایه‌ن که ئێمه تاڕاده‌ی په‌یوه‌ندیی باس‌کراو ڕێز و پایه ده‌ده‌ینه ئه‌و که‌سه.له‌هه‌موو ئه‌و نمووونانهدا که‌س ناتوانێ چووکترین حاشا له ڕاسته‌قینه‌کانی پێش ئه‌و قسانه بگرێ، چونکه هیچ حاشایهکیشیان تێدا نییه.له‌مه‌ڕ سروودی ئه‌ی ڕه‌قیبیش، کاتێک موسوڵمانێکی کورد ده‌ڵێ دینمانه ئائینمانه نیشتمان، به‌و واتایه نییه که دینی ئیسلامی به‌رداوه و وه‌دوای دینێکی دیکه که‌وتووه، یا حاشای له ئیسلام کردووه، به‌ڵکوو به‌و واتایه‌یه، که نیشتمانه‌که‌شم به‌ئه‌ندازه‌ی بیر و باوه‌ڕ و دینه‌که‌م خۆشده‌وێ.له‌کۆنه‌وه ئه‌من له زۆر مهلایانیشم بیستووه که کوتوویانه "حبالوطن منالایمان)، خۆ ئه‌وه به‌ومانایه نیه که ئیمان هه‌ر "حبالوطن)ه و ده‌نا وجوودی نیه.ئه‌و سرووه ساڵانێکه له نێو شۆڕشگێڕانی کورد دا باوه، بێژه‌ره‌که‌ی کوڕه مه‌لا و موسوڵمانێکی به‌ئیمان بوو، به‌سه‌دان مه‌لاو خوێنده‌واری گه‌وره و موسوڵمانی به‌ئیمان کوتوویانهتهوه، له‌به‌ری هه‌ستاون و وه‌ک ڕه‌مزی ئازادی و به‌رخۆدانی گه‌له‌که‌مان ڕێژیان لێ گرتووه.سه‌یرتر له هه‌مووشی ئه‌و مه‌لایه‌یه که ئه‌و بیانووه بێناوهرۆکهی له‌دژی سرووده نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌مان هێناوه‌ته‌وه.خه‌ڵکی کوردستان ژیرن و باش ده مانای وشان ده‌گه‌ن.هه‌ر وه‌ک ئه‌گه‌ر باوهکێک به کوڕێکی بڵێ زۆرم خۆش ده‌وێی به‌و مانایه نییه کوڕه‌کانی دیکه‌ی خۆی خۆش ناوێ.به‌ڵکوو ئه‌و خۆشه‌ویستییه هه‌ر ئه‌وه ده‌گرێته‌وه که په‌یوه‌ندیی به‌و کوڕه‌یه‌وه هه‌یه.جا با ئه‌و چاوانه کوێربن که ڕاستی نابینن و ئه‌و دڵانه‌ش بڕزن که دهخۆشهویستیی ڕاسته‌قینه ناگه‌ن.