زۆر تکایه جارێکی تر ده‌روازه‌ی شه‌ری براکوژی مه‌که‌نه‌وه، چونکه دۆخه‌که‌ی کوردستان له‌و ئاست و پله‌یه‌دا نیه، که جاریكی تر له‌م کاته‌دا شه‌ڕی برا کوژی هه‌ڵبگیرسێ و له‌م ئهتمۆسفێرا نامۆیه‌دا که ڕوی کردۆته کوردستان وه بۆته هۆی ده‌ست لیوهردانی هه‌موو ده‌سته ده‌ره‌کیه‌کان له کار‌و باری پارته کوردستانیه‌کان به‌کارهێنانی هه‌ندێ له‌م به‌رپرسانه وه لێدوانی هه‌ندێ له به‌رپرسانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان به‌بێ هیچ هه‌ست و هه‌ستیارێک و فڕێدانی قسه وقسهلۆکه به زمانێکی زبر، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره بکەن بۆ هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌کی زبری و هه‌ڵساندنی ئاگرێکی چاوهرنهکراو. یه‌کێتیی که وه‌ک ئه‌ندامێکی سۆسیال ئێنتهرناسیۆنال ده‌بێ خۆی ده‌ربخات که زامنێکی دڵنیایه بۆ هه‌موو کوردستان نه‌ک دینامۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌رکردن و ئاژاوه‌یه، ڕونه بۆ هه‌موو لایه‌ک که یه‌کێتیی ئهوپێیهی دابەستوە وه نایه‌ڵێ حکومه‌ت دروست بێت، چونکه ناتوانێ به وێنه‌ش ببینێ که بووه به هێزی سێهه‌م له کوردستان وه ده‌بێت باوه‌ڕی هه‌بێت به خاڵه بنه‌ماکانی دیمۆکراسی و باوه‌ڕی هه‌بێت به ئامانجی هه‌ڵبژاردنه‌کان، نه‌ک هاوار بکات وه به‌هێزه‌و خۆی پیشانی کوردستان بدات، وه‌کو منداڵکی عه‌جول داوای ئه‌و مه‌رجانه بکات که خۆی حه‌زی لێیه، ئایا هه‌ڵبژاردن بۆ کرا؟؟؟؟ ده‌بێت بزانێت حکومه‌تی هه‌رێم هێشتا وه‌ک منداڵێکی ساوایه ده‌بێت هه‌موومان یارمه‌تی بده‌ین بۆ سه‌رکه‌وتنی، تاکو بێته نموونه‌یه‌ک له خۆڕهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نه‌ک ببینه دیوارێک بۆ پیشکه وتنی!!!
زۆر تکایه له خاوه‌ن ژیر مێشکه‌کانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی که به‌سه چی دی نه‌یه‌ڵن لێدوانی زبر بڵاو بکریته‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێ به‌رپرسانی یه‌کێتیه‌وه، لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه که کێ ده‌توانێ خزمه‌تی کوردستان و هه‌رێم بکات، که‌سانی سه‌ر شه‌قامه‌کان به لایانه‌وه گرنگ نیه، که کێ ده‌توانێ چ جێبه‌جی بکات بۆ کورد، به‌ڵکو هه‌نگاوی دیاریکراو وه زهقانهیان ده‌وێ، جا چ حیزبێک، چ به‌رپرسێک بێت، باوه‌ربکه‌ن گرنگ نیه، وه ئه‌مه نابێته ئه‌وه‌ی که ده‌نگی جه‌ماوه‌ره‌کانیان زیاد بکات له‌سه‌ر شه‌قام، به‌ڵکو زمانی زبر و هه‌ڕه‌شه جه‌ماوه دوور ده‌خاته‌وه لێیان. به‌س بزانن له‌م 2 هه‌فته‌یه‌دا له‌لایه‌ن چه‌ند به‌ر پرسێکی یه‌کێتیه‌وه، به چ شێوه‌یه‌کی زبرانه لێدوان دراوه له میدیاکان، بۆچی، وه خزمه‌تی چ لایه‌نێک ده‌کات؟ نه عه‌رب، نه تورک نه فارس دڵیان به کورد‌و کوردایه‌تی و کوردستان ناسوتێ، هه‌میشه خوازدارن که ئێسقانه‌کانمان بشکێنن، هه‌ر له‌م بیرۆکه‌یه‌وه ده‌بیت خۆگرتن و سه‌برو یه‌کگرتن ئامانجمان بێت، یه‌کێتی ئێستا کێشه‌ی زۆر هه‌یه وه که‌س ناتوانێ بڵی ئه‌مه ڕاست نیه، مه‌لا به‌ختیار بووه هۆی تیکدانی هه‌موو ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتیی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌رچی که‌سایه‌تی باش هه‌بوو ده‌ریکردن و که‌سانی ناشیاو و سه‌ربه کوتله‌ی خۆی دامه‌رزاند، وه هه‌ر مه‌لا به‌ختیار بو له کاتی خۆیدا هه‌موو زانیاریه‌کانی ناو یه‌کێتیی به‌هه‌ڵه ده‌دایه مام جه‌لال دژ به نه‌وشیروان موسته‌فا، وه ئێستاش به هه‌مان شێوه له دووره‌وه به‌نزینێکی زۆری ڕشتۆته ژێر ئاگره‌که بۆ تێکدانی یه‌ک ڕیزی ناو یکێتیی، سه‌عدی پیره خۆی به زمانی خۆی ئه‌مه‌ی درکاندووه له نه‌مسا له پیش ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، کۆسره‌ت ڕه‌سول و حاکم قادر بونه هۆی توڕه‌کردنی دانیشتوانی شاری سلێمانی و ێران کردنی، ئێستا کێ گوێ له‌مان ده‌گرێ؟؟ دانیشتوانی سلێمانی نه هه‌ولێره وه نه دهۆکه، نه زاخۆیه، سلێمانی وه دانیشتوانه‌که‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر پارتێک له زمان و مێشکیان تێنه‌گه‌ن، قه‌ت ناتوانن سه‌رکه‌وتوبن، کۆسره‌ت یه‌که‌م هه‌نگاوی دژ به دانیشتوانی شاره‌که داگیر کردنی ته‌لاری ماڵی موحافیزی سلێمانی جاران بووه، که ئه‌م ته‌لاره له ساڵی 1966وه سیمبۆلی دانیشتوانی شاره‌که‌یه، فه‌رموو کوسره‌ت ڕه‌سوڵ ئه‌گه‌ر دڵت ده‌سوتێ به دانیشتوانی ئه‌م شاره، وه به یه‌کێتیی، تکایه ئه‌م ته‌لاره بدهرهو به ده‌ست حکومه‌تی هه‌رێم، حاکم قادر به هه‌مان شێوه که خۆی خه‌ڵکی سلێمانیه که‌وته داگیر کردنی شاره‌که، سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی ئیتر چۆن نابنه هێزی سێهه‌م و چواره‌هه‌م؟کێ ماوه له‌ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیدا که دانێستوانی ئه‌م شاره بن و کوڕی شاره‌که بن و ناودارانی شاره‌کە بن؟؟؟؟
به‌ڵام له‌به‌ر ناسکی باردۆخه‌که‌ی ئێستا‌و خه‌ته‌ری بۆ سه‌رکوردستان پێوسیته لەئێستادا که باردۆخهکهش به گشتی ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، کە بەبێ یەکخستنی ماڵی کورد، توانای بەرەنگاربونەوەی هیچ مەترسیەکمان نابێت، دوور له کوتله بازی ودوور له تۆڵه و توند‌و تیژی سه‌ندن، خودی دروست بوونی حکومه‌تی هه‌رێم له‌خۆیدا پیشاندانی به‌سته‌ڵه‌ک شکانمانه به‌ره‌و دیمۆکراسیه‌ت و دروست بوونی وڵات وه پیشانی هه‌موو جیهانمان داوه که ئێمه میلله‌تێکی به تواناین وه ئێستا کاریگه‌رمان هه‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌که وه له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئابوری جیهان .
پێویسته له‌سه‌رمان ئه‌م دژایه‌تی کردنه‌ی کورد له‌ناو یه‌کتر دا ببێته ده‌رسێک و دروشمێک بۆ دژایه‌تیکردن له پێناوی گه‌راندنه‌وه‌ی که‌رکوک و و ناوچه‌کانی تر، چونکه به‌م شێوه‌یه کێشه سه‌ره‌کیه‌کانمان له‌بیرچۆته‌وه، هه‌ندێ له‌به‌ر پرسه‌کانی یه‌کێتیی ده‌یانه‌وه به لێدوانه‌کانیانه‌وه خۆیان پیشانی دنیا بده‌ن که ئه‌م که‌سه هه‌یه، وه وجودی هه‌یه ژماره‌ی بۆ بکه‌ن، به‌ڵام له بنه‌مادا پشتی نیه ناتوانری له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی بێهێزدا دیوارێکی گه‌وره دروست بکرێ، چونکه هه‌میشه شیاوی ڕوخاندنه. ده‌بێت سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی بزانێت که له دنیای دیموكراسیدا، به‌ڕێكه‌وتنی دیارده‌كان هه‌میشه ئه‌گه‌رێكی زاڵه‌و پێدراوێكی ئاساییه، مادام زه‌مینه‌ی هاوبه‌ش ره‌خساوه بۆ ململانێی دیدو
ئه‌جێندا جیاوازه‌كان، به شێوه‌یه‌کی تر پاش هه‌ڵبژارنه‌کان ئاسوده‌یه‌کی نوێ له به‌رگێکی کوردستانی‌دا به‌ره‌و ڕۆشنایه‌کی تر و هیوایه‌کی تر به‌ڕێ ده‌که‌وین، هه وڵبدن که دیالۆگ‌و دانوستان وه‌ك ته‌نها رێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ناوی خۆیان و به‌رامبه‌ره‌کانیان بێت. واز بهێنن له ئامانجی "گریمان و هیوادرین"، چونکه زیاتر تههلوکمان ده‌کات وه ناگه‌ینه ئامانچ، به‌ڵکو له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی ڕاستیه‌کان و دیارده‌کان بریارێکی ژیرانه بدرێ و حکومه‌ت دروست بکرێ و واز بهینن له لێدوانی زمانی زبرانه و ئاوه‌که بڕژیته جۆگه کۆنه که ی خۆی و جه‌ماوه‌ریش به ئاشتیان و به دڵنیاییانه ئه‌م ئاوه به‌کار بهێنێت بۆ په‌ره‌سه‌ندی وه قایم کردنی کوردستانه دێرینه‌که‌مان.