ئه‌كرێ بڵێین ئایدولۆژیا له ساده‌ترین پێناسه‌ی دا بریتیه، له كۆمه‌ڵێك ئایدیا‌و دۆگمای (كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابوریی، ئاینی) كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕ و به‌رژه‌وه‌ندی، نه‌ته‌وه‌یه‌ك، سیسته‌مێكی سیایسی، گروپێكی فیكری یان فه‌لسه‌فییه، كه دواجار هه‌وڵدانه بۆ گونجاندنی واقیع له گه‌ڵ كه‌سانی ئایدولۆژیگهرا، به‌و مانایه‌ی كاركردنه له سه‌ر گۆرینی دیفاكتۆ خاوه‌ن باكگراونده سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به گوێره‌ی حه‌زوو ویستی هه‌ڵگرانی ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاری كرا‌و.
كه‌سی ئایدۆلۆژیگهرا هیچ كات بیر له‌وه ناكاته‌وه، كه واقیعێك هه‌یه، به‌رده‌وام له گۆڕان و خۆنوێكردنه‌وه دایه، له ڕێی هه‌بوونی دیالێكتَێكی مشتومڕكهر (جدلی) له ته‌واوی كایه‌كانی ژیاندا. واته كه‌س بوی نیه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكا كه د‌رك به ڕاستیه كان ئه‌كات، جگه له‌و كه‌سانه‌ی ئاراسته‌كه‌ری ستراتیژی ئایدۆلۆژیاكهن. بێ‌ئاگا له‌وه‌ی پێوسته مرۆڤ هه‌میشه له‌وه به ئاگابیت كه پێویسته به پێی كات و شوین مامه‌له له گه‌ڵ ڕوداوه‌كان دا بكات، نه‌وه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
مرۆڤی ئایدۆلۆگ به‌وه ئه‌ناسرێته‌وه كه، به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه دایه له‌و چوارچێوه ته‌سكه‌ی بۆی داڕێژراوه، یان خۆی دایڕشتووه له قاڵبیكی ئاسۆ كورتدا، بیر‌و بۆچونه‌كانی به‌سه‌ر كه‌سانی تردا بسه‌پێنی و وای لێبكات ته‌نها له دیوێك ته‌ماشای بارودۆخه جیاوازه‌كان بكات، گومانی تێدا نییه كه تا ئێسته‌ش ئه‌و جۆره له بیركردنه‌وه‌یه سیمای سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگای خۆر ههڵاتیه و ئه‌و عهقڵییته زۆر به قوڵی ڕیشه‌كانی داكوتاوه له نێو بیر‌و هه‌ڵسوكه‌وتی تاك وكومهڵگادا، كاره‌ساته‌كه‌ش به‌وه قوڵتربۆته‌وه كه كایه‌یه‌ی ئاینیشی زۆر به فراوانی گرتۆته‌وه و به جۆرێك به ناوی موقه‌ده‌س و پیرۆزییه‌كان هیچ ئاسۆیهیهكی ئومێد به‌خش نیه.
ئه‌گه‌ر له‌دیدێكی ماركسیانه بڕوانینه چه‌مكی ئایدۆلۆژیا، له یهكچونێكی ئاشكرا به دی ئه‌كه‌ین له نێوان خوێندنه‌وه‌ی ماركس بۆ ئایدۆلۆژیا و ئه‌و حاڵه‌ته نا ته‌ندروسته‌ی كه ئێستا زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه كان پێیدا گوزه‌ر ئه‌كه‌ن.
ماركس وای ئه‌بینێ كه ئایدۆلۆژیا زه‌روره‌تێكی حه‌تمییه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خۆگونجاندن و ڕێككه‌وتن له نێوان واقیع و خودی مرۆڤ دا، ئه‌مه‌ش له و حاڵه‌ته به‌دیار ئه‌كه‌وێ كاتێك به‌ر یه‌ككه‌وتن و دژییه‌كی ڕووئه‌دا، له نێوان ئه‌و دۆگم ئایدیایانه‌ی مرۆڤ باوه‌ڕی پێیه‌تی، له گه‌ڵ واقیع و پێشهاته جۆراوجۆره‌كان له كۆمه‌ڵگادا.
لێره‌وه مرۆڤ خۆی له به‌رده‌م دوریانێك ئه‌بینێ كه ناچاره یان ئه‌بێ چۆك دابنێ له به‌رده‌م هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه ژیان به‌سه‌ری فه‌رز ئه‌كا، یان ئه‌بێ به ناچاری ئاڵای شۆرش و یاخیبوون له هه‌مبه‌ر داب ونهرییته بۆماوه‌ییه به‌سه‌رچووه‌كان دا هه‌ڵ بكات، له حاڵه‌تێكی له‌م جۆره‌شدا ئه‌گه‌ر مرۆڤ ته‌سلیم بوون بۆ واقیع هه‌ڵبژێرێ، (له‌دیدی ماركس) ته‌نها ئایدۆلۆژیا ئه‌توانێ زه‌مانه‌تی ئاشته‌واییه‌كی دروست كرا‌و له‌سه‌ر بنه‌مای خۆ نهزانكردن بێنێته كایه‌وه له نێوان مرۆڤ و ده‌ورووبه‌ر، لێره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچونه خورد بكه‌ینه‌وه و به‌سه‌ر ته‌واوی كایه كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئاینی، ئابوری، یكاندا، خویندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین بۆ مان ده‌ر ئه‌كه‌وی كه تا چه‌ند شته‌كان به ئایدۆلۆژی كراون تاڕاده‌یه‌كی زۆریش موقه‌ده‌س بۆته به‌رگی زۆربه‌ی نه‌ریته سیاسی و ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه ماوه به‌سه‌ر چووه‌كان.
هه‌روه‌كو ئایدۆلۆژیا لیره دا زۆر به ئاسانی خهونهكان ئه‌كاته واقیع و به (حه‌قیقه‌ت) بوونی، گومان و سهرابهكان ئهسهلمینێ. بۆیه ئه‌مه تاكه رێگایه بۆ هه‌ست نه‌كردن به سته‌م و زۆر داری و خۆ راهێنان له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌یه، یاخود به‌لانی كه‌م قوڵبوونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا لای تاك و كومه‌ڵگا ئه‌توانێ خه‌ون و هیوایهتهكان بكوژێ و رێ له‌وه بگرێ كه هیچ كه‌س داوای ژیانێكی له‌وه باشتر بكات، له‌دونیا به‌ناوی ملكه‌چی و له دینیش به‌نیازی به هه‌شت.
ماركس كاتێ به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له گه‌ڵ چه‌مكی ئایدۆلۆژیا ئه‌كات مانای ئه‌وه نی كه رازییه به‌م بوَچونه یاخود په‌سند و جوان بیت لای، چونكه ئه‌مه واتای كوشتنی عه‌قڵ و له‌ناو بردنی جه‌وهه‌ری مرۆڤ بوون ئه‌گه‌ینێ، وه ماركس له‌و روانگهیهوهیهو ئه‌ڕوانێته ئایدۆلۆژیا كه پیشه‌ی چینایه‌تی خواز‌و ده‌سته‌ی سه‌رداره دیكتاتور و خۆ سهپێنهكانه، به‌و مانایه‌ی چینی حوكمڕان هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه كار بۆ به ئایدۆلۆژیكردنی بیر‌و رێبازه‌كه‌ی بكا، تا رێگری بكات له هه‌ر جموجوڵێكی فیكری و ناڕازی به رامبه‌ر به رێبازه‌كه‌ی ئه‌و، دوا جار كوشتنی هه‌ستی ئۆپۆزسییوَن بوون له هه‌موو ئاسته‌كان، له هه‌مبه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێك كه كه‌سی حوكمران ئه‌یگرێته به‌ر، دواجار مسخ كردنی هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه ببێته هوَی شوڕش و راپه‌ڕین له لایه‌ن چینی كرێكار و به‌ش خوراوه‌كان.
له‌و باره‌یه‌وه ماركس جوانی فه‌رمووه كه ئه‌لێ (ئه‌وه بیر‌و باوه‌ڕی چینی حوكمڕانه كه فه‌رمانڕه‌وایی كۆمه‌ڵگا ئه‌كات)
واته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایدۆ لۆژیا دروستكراوی چینی فه‌رمان ره‌وایه و چۆته خوار به‌نێو سه‌رجه‌م شاده‌ماره‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆیه هیچ مه‌ترسییه‌ك نیه له حاڵه‌تێكی له‌م چهشنهكه رووبه‌رووی ده‌سه‌ڵات ببێته‌وه.
واته ئاودانی ئه‌قڵی كومه‌ڵێك كه‌س به هه‌ر بیانوێك بیت، به ئایدۆلۆژیا راستهوخو ره‌زامه‌ندی كه‌سانێك مسۆگه‌ر ئه‌كا، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئایین هێنرایه نێو ململانێكه ئه‌وا ئه‌توانین بڵێین گه‌وره‌ترین كاره‌سات ئه‌خوڵقێ، و ئیتر مه‌ست بوونی ئیمانداران ئهگاتهچڵهپۆپه.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر ئاین له‌سه‌ر رێبازی وه‌هابیزم بخه‌ینه ژێر بۆچونه‌كه‌ی ماركس ده‌رباره‌ی ئیدۆلۆژیا و به‌شێوه‌یكی ورد بیخه‌ینه نێو پڕۆسه‌ی دیبه‌یت و لێكدانه‌وه‌یه‌كی فیكری بۆبكه‌ین، ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه ئایدۆلۆژیا له به‌هێزترین فوَڕم خوَی مانیفێست ئه‌كا، و درێژخایه‌نترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌قڵییه‌تی تاك جێ ئه‌هێڵێ كه دواجار ته‌رجه‌مه‌كردنی ئه‌قڵی تاكیشه بۆسه‌ر كایه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا، به‌ومانایه‌ی ئایین ئه‌یه‌وێ خوَی بكاته ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی تری مه‌عریفه‌ی مرۆیی و قوَرغ كردنی ته‌واوی بواره مه‌عریفی و زانستی و سیاسییه‌كان، به‌ڵام له قاڵبێكی ئایدۆلۆژی و ریجعی نه‌وه‌ك پشتبه‌ستوو به عه‌قڵانییه‌ت و هه‌نگاونان بۆ رێنیساسێكی ڕیشه‌یی، ئه‌وه‌ی ئاشناش بێت به مێژووی وه‌هابییه‌كان بۆی ده‌رئه‌كه‌وێ كه مه‌ترسیدارترین فۆرمی ئایدۆلۆژی خۆی حه‌شار داوه له پاشخانی مه‌عریفی ئه‌وان، كه‌من پێموایه وه‌ك ماركس ئه‌لێ رێك له تریاك ئه‌چێ به‌ڵام مه‌ست كردنێك كه توندوتیژییش به‌رهه‌مدێنی بۆ كۆمه‌ڵگا و زیاد له گرێیه‌كی ده‌رونیش دروست ئه‌كا بۆ تاك و جه‌هه‌ری دینیش زیاتر له چه‌مكێكی ئوێولی و كۆنه‌په‌رست و دژ به عه‌قڵ ده‌ر ئه‌كه‌وێ نه‌وه‌ك په‌یامێكی رۆحی و لێوان لێو له خۆشه‌ویستی و یه‌كتر قه‌بوڵ كردن، ئه‌مه‌ش وه‌ك كۆمیدیایه‌كی ئیلاهی ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه نایه‌وێ ئارام بگرێ بۆ رۆژی دوایی، به‌ڵكو له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه دۆزه‌خ بگوازێته‌وه ئیره و به‌هه‌شتی كافرانیشمان لیبكات به دۆزه‌خ. !
ئه‌م دژایه‌تی كردنه‌ی عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌یه شتێكه له ته‌واوی جیهانی وههابیگهرا به دی ئه‌كرێ، به‌ڵام من لێره زیاتر مه‌به‌ستمه كه تیشك بخه‌مه سه‌ر ره‌هه‌ندێكی تری ئایدۆلۆژییه‌تی وه‌هابیزم، ئه‌ویش بریتییه له هه‌وڵێك كه ئه‌یه‌وێ له په‌نای دین وا له گه‌نجه خێر له خۆ نه‌دیوه‌كان بكا هه‌موو لایه‌نه‌كانی تری ژیان پشتگوێ بخه‌ن و ئاینداری له چه‌ند ته‌قسێكی رۆژانه‌ی بێناوه‌ڕۆك كورت بكه‌نه‌وه، له م سۆنگه‌یه‌شه‌وه بیری نه‌ته‌وه‌ی بوون لای تاك كاڵبكه‌نه‌وه به بیانوی ئیمه خزمه‌تكاری ئاینی خوداین و كێشه‌مان نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تی كوردی نیه، و كه لێشیان ورد ئه‌بیته‌وه بۆت روون ئه‌بێ كه ئه‌وان له‌هه‌وڵی ئه‌وه دان كلتوری نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر به‌سه‌ر ئێمه فه‌رزبكه‌ن به‌ناوی ئایین.
بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م مهرامهشیان پشتیان به سیاسه‌تیكی ئیزدیواجی به‌ستووه، ئه‌ویش خۆ حه‌شار دانه له ژێر باڵی حزبه فه‌رمان ره‌واكان، و وا خۆیان ده‌ر ئه‌خه‌ن كه هاو په‌یمانی ئه‌وانن و دژایه‌تی حزبه به‌ناو ئیسلامییه كانی تر ئه‌كه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واوی كۆمه‌ڵگا كۆنترۆڵ ئه‌كه‌ن ئه‌وكات له بچوكترین ده‌رفه‌ت دێنه گۆره‌پانی سیاسه‌ت و ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ به حه‌رامی ئه‌زانن به‌یانی به واجبی شه‌رعی دا ئه‌نێن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات رێگه‌ی ئه‌وه‌ی پێدان شوێنه هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك دادگا و دام و ده‌زگا ئایینییه‌كان بگرنه ده‌ست و به كه‌یفی خۆیان سزا به‌سه‌ر چووه فیقهییه‌كان به‌سه‌ر خه‌ڵكی بسه‌پێنن، لێكچونی بیری وه‌هابیزم و ئایدۆلۆژیا به مانا ماركسیهكهی، له‌وه دا به دیار ئه‌كه‌وێ، كه كه ئه‌وان هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه كار بۆ ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه به‌رگێكی ئایینی بكه‌نه به‌ر ئایۆلۆژیا فیقهیهكهیان و به بیانووی مه‌ترسی نه‌بوون بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی بیانه‌وێ بیكه‌ن و به ویستی خۆیان یاری به ئه‌قڵی تاك بكه‌ن به‌تایبه‌ت چینی گه‌نجان و هه‌رزه‌كاران كه هێشتا له ئهلف وبێی ئاین حالی نه‌بوون، كه چی له بابه‌ته لاهوتییهكان موناقه‌شه ئه‌كه‌ن و خه‌ڵكی تر كافر ئه‌كه‌ن، وه‌هابیزم ته‌نها له هه‌وڵی ئه‌وه دانییه كه واقیعی ئه‌مڕۆ له گه‌ڵ ئایدۆلۆژییهكهیان بگونجێنن، به‌ڵكو ئه‌یانه‌وێ دوێنێی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان و به‌ربه‌رییه‌كان بكه‌نه پێوه‌ر بۆ هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كانی ئه‌مرۆ و داهاتووش، ئاینداری له قاڵبی ئایدۆلۆژی وههابیگهرا واته داماڵینی مرۆڤ بوون له قاڵب و فۆرمی جیاواز، به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ و یه‌كسانی ژن و پیاو كه قسه كردن تێیدا كوفرێكی ره‌هایه.
قسه كردن له سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی وه‌هابیزم پێویستی به چه‌ندین په‌رتووك و لێكوڵینه‌وه‌یه به‌لام ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه لێره‌وه بیڵم، ئه‌وه‌ی كه هۆشداری ئه‌وه بده‌مه هه‌ردوو حزبی فه‌رمان ره‌وا كه خویان به عه‌لمانی ئه‌زانن، تكایه وریا بن وه‌هابییه‌كان بۆیه له بن باڵی ئێوه خویان حه‌شار نه‌داوه كه خزمه‌ت به ئێوه و میلله‌ت بكه‌ن به‌وه مه‌خه‌ڵتێن كه ئه‌وان، به شێوه‌یه‌كی كاتی ره‌نگه له دژی به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند گروپێكی تركار بكه‌ن و وا مه‌زانن به هۆی ئه‌مانه پێگه‌ی ئه‌وان لاواز ئه‌بێت، هیچ كه‌س له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌هابیزم دانییه، جگه له عه‌قڵی تاكی كورد و نهتهوییبوون و دواجار ئێوه‌ش هه‌ر ئه‌بنه قوربانی ده‌ستی ئه‌وان دڵنیابن كه بچوكترین ده‌رفه‌تییان بۆ بڕه‌خسێ له دژتان ڕائه‌په‌ڕن، خۆشتان ئه‌زانن له ئاستی نێو نه‌ته‌وه‌یش گه‌شه كردنی بیری وه‌هابیزم له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه نییه وه‌كو كورد، چونكه هه‌میشه پێموایه كه ده‌سه‌ڵاتیكی عه‌لمانی زیاتر ئه‌توانێ پرۆسه‌ی دیموكراسی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكات، و پشتگیری زلهێزه‌كانیش به‌ده‌ست بینێ له خزمه‌ت كردن به نه‌ته‌وه‌كه‌مان، میلله‌ت له سه‌رووی هه‌موو شتێكه، كێشه‌ی ئێمه كێشه‌ی كورد بوونه كێشه‌ی خاك و نشتیمانه نه‌وه‌ك دین و مه‌زهه‌بگه‌رایی، بۆیه پێویسته وریا بن چاوێك به قوژبنه‌كانی كۆمه‌ڵگا دا بخشێننه‌وه و بزانن وه‌هابیزم سه‌ره‌رای گه‌شه كردنی له چ ئاستێك خزمتی به كورد وكوردستان كردووه؟